Telegram Web Link
دەڵێن پادشایەکی پیر،کەرێکی پیری
دەبێ کە زۆری خۆش دەوێ و ئەوینداری
دەبێ و دەیهەوێ فێری ئینگلیسی کا هەر
بەم بۆنەیەوە ڕایدەگەیەنێ هەر کەس
بتوانێ ئەوکەرەی من فێری ئینگلیسی بکا،
هەر چەندی دڵی بیهەوێ لە ماڵی دنیا پێی
دەبەخشم و بێ‌نیازی دەکەم بەڵام ئەگەر بۆی فێر نەکرا ئەوە گیانی لە دەست دەدا و دەکوژرێ.زۆر کەس چوون و هیچیان پێ
نەکرا و سەریان بە با دا و کوژران،شا ئەو
جار هەر چەندی ڕایگەیاند و خەڵاتی چەند
بەرانبەر کرد،هیچ کەس لە ترسی گیانی
نەوێرا بچێتە پێش،تا ئەوەی ڕۆژێک پیرە
پیاوێک هات و کوتی من دەتوانم کەرەکەی
شا فێری ئینگلیسی کەم،بۆ ئەو کارە چەند
مەرجم هەیە...
شا کوتی هەر مەرجێکت بێ بۆ جێ بە جێ
دەکەین.
پیرە پیاو کوتی:یەکەم مەرج من ماوەی دە
ساڵم دەرفەت و شوێنێکی بێدەنگم دەوێ
بۆ ڕاهێنانی کەر.
دووهەم تا ئەو دە ساڵە جێ بدەن بە خۆم
و بنەماڵەکەم...
سێهەم:مووچەی زۆری مانگانە
شا مەرجەکانی قەبووڵ کرد و پیرە پیاو
دەست بە کار بوو.
خزم و دۆستەکانی پیرە پیاو لە بابەت
ئەو معامەلە مەترسیدارەوە پرسیاری
لێ دەکەن،ئەویش لە وەڵام دەڵێ:من
پیرم،پادشا پیر و کەرهەر پیر، تا ئەو
دە ساڵە خۆم و بنەماڵەکەم بە باشی
ڕایدەبوێرین،لەو ماوەیەدا یا من دەمرم
یان پادشا یا کەر دەتۆپێ...!!!

وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍32
Leber Nazî Çawbazan
Berhem Hesen [@HevallanMusic]
لەبەر نازی چاوبازان
مامۆستا #بەرهەم_حەسەن
هۆنراوەی مامۆستا #وەفای

وەرگیراو لە:
(www.GoraniKurdi.com)


لەبەر نازی چاوبازان قوربان خواردن و خەوم نەماوە
بە تیری تیرەندازان چی بکەم جەرگم بڕاوە

بەس عومری من بە بادە، ڕووت بێنە و زولفت لادە
دڵ بۆیە نامورادە، بەو شەوە ڕۆژ گیراوە

زولفت جێی بێقەراران، ڕووت ڕۆژی شەوبێداران
ئامان ئەی شای گوڵزاران، ڕەحمێک تا ڕۆحم ماوە

ڕۆڵە غەم دەوامی زۆرە، زوو ئەڕوا لە دڵ سەیر و سەفا
ئولفەتم گرتووە بە کوێری لەگەڵ عیللەت قەت نییە چارە و شیفا
بەرد ئەبارێنێ بە سەرما چەرخی بێ ڕەحم و وەفا
بەرد ئەبارێنێ بە سەرما چەرخی بێ ڕەحمی و وەفا

هاتم بە بۆنەی خاڵت، تووشی داوی زولفت بووم
تەیرێکی نابەڵەد بووم نەمزانی دانەی داوە
وەقتێ ئارەق دەڕێژێ بۆ کوشتنی وەفایی
بە گوڵی کوڵمت سوێند ئەخۆم گەردن شووشەی گوڵاوە

شێت و شەیدا و سەحرایی، دەگریم هەروەک وەفایی
چی بکەم لە دڵەی سەودایی، پەرییان دەستیان لێداوە؟


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاوه و یادگار 🎙

من بچمه لای کێ


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🚶‍♀من ناوم کتێبە
هەزاران هەزار دەم و چاو و
هەزاران هەزار وڵات و دڵ و دەروونم هەیە.
جاری وا هەیە پڕم لە خۆشەویستی،
لە لێبوردن، لە بەزەیی، لە عەقڵی ڕووناک،
لە ئازادی
جاری وایش هەیە پڕم لە ڕق و لە بوغز و
لە تۆڵە و تاریکی...
گەلێ جار بە دەنگێکی گڕ ئەدوێم و
گەلێ جاریش بە دەنگێکی ناسک
جارێ مێم و جارێ نێر و
زمانم سەدان زمانە و
پێناسەیشم لە هەزار ڕەنگ.
من سەرینم پەنجەکانی هەردوو دەستە و
وشە و دێڕ و لاپەڕەیشم عاشقی چاو
ئەو وەختەی منت بە دڵ بێ،
ئەبمە جوانترین هاوڕێت.
لەوانەیە ئاگری شەڕم خۆش کردبێ و
لەوانەیشە بووبم بە ئاسمانی ئاشتی.
من لە قوڕەوە کتێبم.
هێندەی "گیلگامێش"یش کۆنم.
من نەبوومایە ژیان کوێر ئەبوو
سبەی نەئەبوو
مێژوو ون ئەبوو
جاری وا هەیە ئەستوور ئەستوورم و
جار وایش هەیە باریک باریک.


#شێرکۆ_بێکەس

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
قسەو باسی مزگەوتان لە سەر حەج!!

وڵاهی ملا کێشەی ئێمە عەڕەفە و گوشت برژاندن نییە، کێشەی ئێمە ئەو منداڵانەن لە چوار گۆشەی جیهان ئەوە لە برسان دەمرن
خەڵکی ئێران بە گشتی لە ژێر ئاستەم ترین ڕۆژی دژواری خۆی دایە

لە وڵاتی ئێمە حەج وەبەر ناکەوێ، چون هەر بۆ دەوڵەمەندەکانە، ئەی فەقیر نابێ حەج ببینێ!؟

بۆ دەبێ دەوڵەمەند دەستی بە هەموو شت بگات و فەقیر لە ژێر کەوڵی خوێ هەڵقرچێ!؟

تاوانی فەقیری چییە؟ بۆچی دەبێ خەتای خۆمان بێ یا گەردوون؟

ژیان بۆچی دەبێ ئەوەندە جیاوازی هەبێ!؟
بۆ دەبێ منداڵی دەوڵەمەندی بچێتە مەککە
بەڵام منداڵی هەژاری نەتوانێ بچێتە مزگەوتیش لە بەر نەبوونیان!؟
خودایا ئەوە کەی ڕەوایە؟
دەوڵەمەند بەو پڕی قۆلدۆری فەخر و شانازیەوە فەخر بە فەقیر بفرۆشێ!

کەی یاسای گەردوون ئاوایە؟
من پێموانیە ئەو کاتەی خوا فەریزەی حەجی دانا وتبی بۆ فەقیر قەدەغەیە و بۆ دەوڵەمەند ئازادە!

بۆیە حەج چوونی ئەلان هەمووی درۆ و ڕیاکاری و فیز و مەحامەلەیە...!!

خووایه تاکەی؟ فەقیریش دەستی نەگاتە عڕشی تۆ...!!؟؟
ئەوەی دەوڵەمەند لە چوون و هاتنەوە بۆ حەج خەرجی دەکا فەقیر لە هەموو تەمەنی دا نایبینێ!

#هاوارڕۆژهەڵاتی
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌🌹🌹
‌‌❀ ✦•┈┈❁ ❀ ❁┈┈•✦ ❀


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👌4👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓#ئەوڕۆ_هەینی

🌺 ۱٦ی جۆزەردان ۲۷۲۵ی کوردی
۱٦ی چیڵکڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۱٦ی خرداد ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ٦ی ژووئێنی ۲۰۲۵ی زایینی

جێژنی قوربان لە هەموو لایەکتان پیرۆز بێ

   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
💔21
‍ جێژنی قوربان و "شاعیرانی کورد"


ڕۆژی جەژنە چاوەکانم مەوسمی ئازادییە
بۆ بەڵا گەردانی بالات قۆچی قوربانم وەرە
(تاهیر بەگی جاف)


هەرکەسێ ڕووی تۆ دەبینێ خۆی بەقوربانت دەکا
چونکە ئەبرۆی تۆ هیـــلالی عیدە قوربانی دەوێ
(نالی)


ئەوا دووبارە قوربانە، دڵم قـــــوربانی قــــوربانە
قەوارەیی ئەشکی چاوانم وەکو بارانی نیسانە
(قانع)


عەبدێکی وەفادار و جەفاکێـشە لە هیجران
وا کەوتووە وەک سافی لە دەرگانەیی گەیلان
بەم دەردەسەرە کوشتنی لازم نییە قووربان
لەم جێژنی قـوربانە کە قـوربانە دڵی من
(سافی)


عیدە و هـــەرکەس ژ دیدارا تەلــــێ پــیرۆزە عــید
ئەز تنێ مەحروومێ دیدارم ب سەد مەنزڵ بەعید
هەر سەحر دەنـــێرم ئەز جــانــا ب ئاهان ڕا ژ دل
(بارک الــبــاری بٳسعــــاد عــلیـــها یـــوم عــیــد)
(مەلای جزیری)


ئەوا جەژن هات بەخـــــۆشی
عالەم شەڕابی سروودی نۆشی
کوردی دلسوتاو لەم ڕۆژە یادی
شەهیدی کرد و ماتەمی پۆشی
(فایەق بێکەس)


کە دادی یەئسی خۆم بردە لای ئەم عارفە تووند بو
وتی: ئاخر سبەینێ جەژنه خوێنی تۆ لەپێ دەگرم
(مەحوی)


جەژنی قوربان سالێ جارێ خەڵکی قـوربانی ئەکەن
من بۆ وەتەن ڕۆژی سەد جار ڕوحی خۆم قوربانی ئەکەم
(ئەحمەد موختار جاف)


ڕۆژی عەیدە عادەتە دەستی حەنایی کا مەگەر
سا کەوابێ دێ بە خوێنم پەنجەکەی ڕەنگین دەکا
(سافی)


تازە سەییادە لە چین هاتــــووە
عیدی قـوربانە بە قوربانی دەین
(ناری)


جەژنە لای عالەم و لای من ڕۆژی ئەحزانەیە بێ تۆ
ڕاحەت و لەزەت و عەیشم زار و گـــــریانە بە بێ تۆ
(ئەخۆل)

جانا وەرە ئەم جەژنە قــــــوربانی سەرت بم
بۆ تیری قەزای چاوی حەسودان سوپەرت بم
(کوردی)


قوربان: قوربانەن، جەژنەن، شادییەن
دەس لە گەردەنەن ڕۆژی ئازادیــــیەن
هەی دەس بۆس وەش نیـــــــــگارانە
خەیر پا بۆس پا بۆس خاتر دارانــــەن

(مەولەوی)


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🕊1
خۆشەویستم
وا جێژنی قوربان هات
تەنیا
هەردڵێکم هەبوو
بیکەم بە قوربانت
ئەویشم ئەوە بۆ ناردی
تا ببێتە
فیدای چاوەکانت

نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
#پەندی_پێشینیان

بازاڕی زۆریان ئەهلی فریون
دەڵێی لە زاری یەکتر تفیون

باوەڕ بە قسەی مام‌مەلا ناکەی
چۆن بە زەڕەی کەر ئەشێ بەقا کەی؟

ڕۆژوو بگری، نوێژ بنێیتە لاوە
ئێژن بەرازی دەم بەستراوە

مەشهوورە بەرتیل بەرد نەرم دەکا
بەڵام بەرتیل‌خۆر کەی شەرم دەکا؟

چون بەرچاوتەنگی ڕسوایی دێنێ
لەبەر خەڵک ئەشێ سەر دانەوێنێ

سەربڵند دەژی کێ مەرد و ڕەندە
پیاوی بەرچاوتێر ئابڕوومەندە

نە چووکە داییم چووکە لە هۆزا
نە بەرخ تا سەر دەبێ لە کۆزا

کێ لە بەخت‌ و بەش گەلێ ڕازییە
دیارە بەرخیشی فێری بازییە

بە گفتی شیرین یا بە سیلەی چاو
یار مەیلی لێ بێ، بەرد دەکا بە ئاو

بەرد لە گۆزە دەی، گۆزە دەی لە بەرد
مەردازایەتی بۆ کێیە؟ بۆ بەرد

ئەم پەندە لە گوێ نەگری ئەحمەقی
جێی خۆی ناگرێ بەرد ئەگەر لەقی

#مەلا_غەفوور_دەبباغی

👇👇👇

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🙏1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1👍1
بیر لە ئەو دارە بکەوە
کە بەیانی
تەور لە خەو هەڵدەستێنێ
یان ئەو ماسییەی
کە لە ناو ئاو
خۆی دەردە پەڕێنێ
وە مەلێک کە ئەو جار
بۆ خۆراک نیە
وا خۆی لە داو دەهاڵێنێ!


#محمد_عسکری_ساج

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍1

دنیا
بە منداڵەکان بسپێرین
با لانی کەم
هەر بۆ ڕۆژێک
دنیا
بە منداڵان بدەین
بیاندەینێ
تاکوو دەمێک
وەک فوودانە
بە زریقە و بریقەوە
کایەی پێ بکەن
کایە بکەن
لە ناو ئەستێرەکان
بیکەن بە شایی و گۆرانی
دنیا بدەین بە منداڵان
وەک سێوێکی گەورە
هەر وەک پاروێک نانی گەرم
هەتاکوو لانی کەم
ڕۆژێک تێر بن
بژێن بێ غەم
با بۆ ڕۆژێکیش بێ
دنیا مانای
دۆستایەتی فێر‌بێ
ڕۆژێ هەر دێ
منداڵەکان
دنیامان لە دەست دەردێنن
داری پیرۆزی ئازادی
لە سەر دەچەقێنن.

🔴
#ناظیم_هیکمت
   (ناظم_حکمت)
🔵برگردان:
#ابوالفضل_پاشا

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
2
Forwarded from سقز گرام
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
جەژنەن  شادیەن  موبارەک بادەن

جەژنی قۆدبانتان لێ موبارەک بێت
🌷🍃🌷🍃🍃🌷🍃🌷🍃🌷🍃🌷🍃🌷🍃🌷
دەنگ : مامۆستا شەهرام مەنسووری

@shahriarsaqhez
1
🗓#ئەوڕۆ_شەممە

🌺 ۱۷ی جۆزەردان ۲۷۲۵ی کوردی
۱۷ی چیڵکڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۱۷ی خرداد ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۷ی ژووئێنی ۲۰۲۵ی زایینی


   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
👍1
‍ چەند مناڵێک،
بۆ  ڕاڤە کردنی وشەی نان؛
پەڕە پەڕەی زبڵدانی کەناری شار دەپشکنن!
سادەژنێک، لە بازاڕی کەسادی ژیان،
هەڕاجی جەستەی جوان دەکات!
شاعیرۆکێک، بە فرچەی زمان و
بە دەسرەی شێعروە،
واکسی کەوشی وشەکانی سوڵتان دەکات!
سیاسەتبازێک، بە وشەی ڕەنگینی دروشمان،
بۆ پتەوکردنی کورسی،
بۆ سواری ئاژەڵی دووپێ و
پڕ کردنی گیرفانی بانک،
هەڕاجی نیشتمان دەکات...

#مامۆستا_ڕەحیم_لوقمانی

👇👇👇
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍3
ژوانگە 💞

پرسیم بایەقوش هاودەردی دەردم
دۆستی هاوڕاز و هەناسەی سەردم
من پـەروانـەکـەی وێـڵ و دێـوانـەم
جێ‌گیری قەیسی رسـوای زەمانـەم
پەڕو پۆ سوتـاو لـەخێڵ جـێ مـاوم
تیری عەشقی شەم لـە‌جەرگی داوم
بایەقوش وتـی شێتـی سـەوداسـەر
رسـوای زەمـانە وێڵی دەشت و دەر
خێڵ پێچایـەوە چۆوە بۆ لەیـــــلاخ
بۆمن جێی چۆڵ‌ما بۆتۆش ئاخ و داخ
لـە شـومـی چـارەم مـن وا مـامـەوە
بــە نــائــومێــدی بەســەودامــــەوە
ئاخ چی بکەم لە دەس چەوتی زەمانە
ڕوو لـەهـەر کـوێ کـەم بۆتە وێرانە

مامۆستا وەلی_دێوانە

  ╭═⊰✹👄✹⊱━╮
❤️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
4
🚶‍♀من ناوم کتێبە
هەزاران هەزار دەم و چاو و
هەزاران هەزار وڵات و دڵ و دەروونم هەیە.
جاری وا هەیە پڕم لە خۆشەویستی،
لە لێبوردن، لە بەزەیی، لە عەقڵی ڕووناک،
لە ئازادی
جاری وایش هەیە پڕم لە ڕق و لە بوغز و
لە تۆڵە و تاریکی...
گەلێ جار بە دەنگێکی گڕ ئەدوێم و
گەلێ جاریش بە دەنگێکی ناسک
جارێ مێم و جارێ نێر و
زمانم سەدان زمانە و
پێناسەیشم لە هەزار ڕەنگ.
من سەرینم پەنجەکانی هەردوو دەستە و
وشە و دێڕ و لاپەڕەیشم عاشقی چاو
ئەو وەختەی منت بە دڵ بێ،
ئەبمە جوانترین هاوڕێت.
لەوانەیە ئاگری شەڕم خۆش کردبێ و
لەوانەیشە بووبم بە ئاسمانی ئاشتی.
من لە قوڕەوە کتێبم.
هێندەی "گیلگامێش"یش کۆنم.
من نەبوومایە ژیان کوێر ئەبوو
سبەی نەئەبوو
مێژوو ون ئەبوو
جاری وا هەیە ئەستوور ئەستوورم و
جار وایش هەیە باریک باریک.


#شێرکۆ_بێکەس


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
1
چیرۆکی کەر و ڕێوی

ڕۆژێ ڕێوی و کەر کە پێکەوە هاوڕێ دەبن
ڕێوی بە کەر دەڵێ:
دۆستم وەرە پێکەوە بچین بۆ ڕاوی شێر
هەم عاجزیمان بە سەر دەچێ و هەمیش
ئەگەر سەرکەوتین خۆراکێکمان وە دەست
دەکەوێ و دەیخۆین و پاشان بۆ خۆمان
دەبینە پادشای دارستان.
کەر کوتی:من لە گەڵت دێم،بەڵام ڕاوی شێر
کاری تۆیە نەک هی من.
ڕێوی کوتی:هیچ نیگەران مەبە، من فکرم بۆ
کردۆتەوە.
بەو چەشنە بە جووت چوون بۆ لای شێر و
ڕێوی لە پێشدا لێی چۆ پێشێ و کوتی:
گەورەم،ئەوە کەرم هێناوە، تا بیخۆی،
بەڵێنیم پێ‌بدە من نەکوژی و کارت پێم
نەبێ...!!!
شێر قەبووڵی کرد و ڕێوی گەڕاوە ئەو لە گەڵ
کەر پێکەوە چوونە لای شێر.
شێر لە ناکاو هێرشی بۆ کەر برد و کەر بە ساغی بۆی دەرباز بوو،ڕێوی کەوتە شوێنی
و کوتی:بۆیە پێت دەڵێن کەر ئاخر ئەو شێرە
دەستەمۆ بوو،تۆ بۆچی هەڵاتی؟؟؟!!!
کەر کوتی ئەگەر ڕاست دەکەی دیسان بڕۆ
دەستەمۆی کەوە،ڕێوی دیسان چۆوە لای
شێر و کوتی:ئەو دەرفەتەت لە دەست دا
ئەوە دیسان دەیهێنمەوە،لە سەرە خۆ بە
تاکوو لێت دێتە پێشێ.
ئەو جار شێر بە ئارامی کەری ڕاو کرد و
کوشتی،ڕێوی کوتی:قوربان من دەچم دەستنوێژ هەڵگرم،تا دەگەڕێمەوە سەر و
مێشکی بۆ من دانێ.
ڕێوی ئەوەی کوت و ڕۆیشت کاتێ گەڕاوە
دیتی شێر بە تەواوی کەرەکەی خۆاردۆ،
بە ناڕاحەتی کوتی:سەروەرم مەگەر بڕیار
نەبوو سەر و مێشکی بۆ من دانێی؟؟!!
شێر پێکەنی و کوتی:ئەو کەرە ئەگەر سەر
و مێشکی هەبوایە،جاری دووهەم کوا گیانی
خۆی دەخستە مەترسێوە،بەس سەر و
مێشکی هەر نەبوو...
کەسێک کە لە کۆسپەکانی ژیان ئەزوون
وەرنەگرێ سەر و مێشکی نیە وە ئەگەریش
بیبێ بە کاری نایا....


وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
5
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🗓#ئەوڕۆ_یەکشەممە

🌺 ۱۸ی جۆزەردان ۲۷۲۵ی کوردی
۱۸ی چیڵکڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۱۸ی خرداد ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۸ی ژووئێنی ۲۰۲۵ی زایینی


   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
2025/07/08 19:45:01
Back to Top
HTML Embed Code: