Telegram Web Link
💢ئێمە پەروەردە نەکراین !

◾️ پەروەردە کردنی ئێمە لەوە زیاتر نەبووە کە ڕێز لە گەورەکان بگرین، قسەی پیس نەکەین، لەلای خەڵکی لاقمان ڕانەکێشین، گوێڕادێر بین، بەیانیان سڵاو و مەرحەبایی لە هەموو کەسێک بکەین، دەست و دەموچاومان بە سابوون بشۆرین، جلوبەرگی خاوێن بپۆشین، دەست بۆ لووتمان نەبەین و ....

🔲 بەڵام ساکارترین و پێویست‌ترین بابەتگەلی ژیانیان فێر نەکردین. لە کوێ فێریان کردین کە چلۆن هەناسە بدەین، چۆن لە دڵەخورپە خۆمان بپارێزین، سەرکەوتوویی چیە، پێکهێنانی ژیانی هاوبەش بۆ چارەسەری چ کێشەیەکە، لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دژبەر چۆن هەڵسوکەوت بکەین...

▪️بە منداڵی فێریان کردین کە سەرکێش نەبین، بەڵام پرسکەری و بیربەرزی و شێوازگەلی ڕەخنەیان فێر نەکردین.

▪️داگلاس سیسێل نۆرس، ئابووری زانی ئەمریکی و براوەی خەڵاتی نۆبێلی ئابووری لە ساڵی ۱۹۹۳ی زایینی دەڵێ:
«ئەگەر دەتانەوێ بزانن وڵاتێک گەشە دەکا یان نا، مەچن بە شوێن کارخانه و سەنعەتی ئەو وڵاتەدا. دەتوانی بە ئاسانی ئەوانە بکڕی یان بیدزی یان کۆپی بکەی. دەتوانی نەوت بفرۆشی و تەواوی ئەوانە هاوردە بکەی. بۆ ئەوەیکە بتوانی داهاتووی وڵاتێک پێشبینی بکەی، بچنە قوتابخانەکان؛ بزانن لەوێ چۆن منداڵەکان بار دێنن. گرینگ نێ چ شتێکیان فێر دەکەن؛ بەس بزانن چۆنیان بار دێنن. ئەگەر منداڵەکانیان پرسکەر، داهێنەر، خۆڕاگر، مەترسی وەخۆگر، بە دیسیپلین، خوازیاری وتووێژ و ئاڵوگۆڕ و بەهرەمەند لە ڕۆحیەی هاوبەشی گشتی و هاوکاری گرووپی پەروەردە دەکەن، دڵنیا بن کە ئەو وڵاتە لە گەشە و پێشکەوتنی بەربڵاو و بەردەوام نزیک بۆتەوە.»

◾️لە «هەناسە دان» تا « گەشت و سەفەر کردن» تا « دڵداری و خۆشەویستی» نیازی بە فێر کردن و ڕاهێنان هەیە. بەشێک لە سڵامەتی ڕۆحی و جەستەیی ئێمە لە گرەوی «هەناسە کێشانی درووست»دایە. ئایا دەبێ لە گەنجی یان سەرەمێری یان تەنانەت پیری، بە لای یوگا دا تێپەڕ بین تاکوو تێبگەین هەناسە هەڵکێشان چەندین جۆری هەیە و فۆڕمی درووستی ئەو چۆنە و چەندە گرینگە؟!

◾️ تەنانەت چاو لێکردنیان فێر نەکردین. هیچ شتێک بەقەد «ڕوانین» پێویستی بە فێر کردن و پەروەردە کردن نیە.
کەسێک کە دەزانێ چۆن سەیر بکا، لە دنیایەکی‌تر دەژی؛ دنیایەک کە بینەر و سەیر کەرانی ناشی و تازەکار بۆ و بەرامەکەیان بۆن نەکردووە.

⚫️ هەزار کیلۆمیتر، لە شارێکەوە بۆ شارێکی‌تر دەڕۆین و کاتێ دەگەڕێینەوە بۆ ماڵێ، ناتوانین چەند خەت بنووسین لەمەڕ ئەوەیکە بینیومانە.
بۆچی؟ چونکە لە ڕاستیدا «نەمان دیوە». هەموو شتێک بە بەرچاوی ئێمە دا تێپەڕ بووە هەر وەکوو هەڵکردنی شنەبایەک کە بەلای ئاسن دا تێپەڕ بووە.

⚪️جۆن ڕەسکین، مامۆستای گەورەی ڕوانین، لە سەدەی نۆزدەهەمدا دەیگوت: «ئەگەر بە دەست من بوایە، وانەی داڕشتن و پلان‌ڕێژیم بەزۆری بەسەر تەواوی قوتابخانەکانی جیهانا دادەسەپاند تا منداڵان بەر لە خووگرتن بە نیگا و ڕوانینی سەرسەری و سەرەڕۆیی، فێری ڕوانین و سەیرکردنی درووست  بووبان.»

◾️دەیکوت:«کەسێک کە دەچێتە پۆل و کلاسەکانی گەڵاڵەڕێژی و پلان‌ڕێژی تاکوو ناچار بێ باشتر و وردتر لە سروشت و دەورووبەری خۆی بڕوانێ، هونەرمەندترە لەو کەسەی کە دەچێتە سروشت و تەبیعەت بۆ ئەوەیکە لە گەڵاڵەڕێژی و پلان‌ڕێژی دا پێشکەوێ.»

◾️ ئەگەر لە ماڵێ یان لە قوتابخانە فێر بووباین کە چلۆن بڕوانین، چۆن ببیستین و چۆن بیر بکەینەوە، مرۆڤێکی‌تر دەبووین.
مرۆڤێک کە نەتوانێ لە چاو و گوێ و زمانی بە دروستی کەڵک وەرگرێ، لە دەورانی ئەشکەوت نشینی نەهاتۆتە دەرێ؛ ئەگەرچی ڕەنگ‌کاری و نیگارەکانی ئەشکەوت نشینان وا نیشان دەدات کە ئەوان لەگەڵ «ڕوانین و سەیرکردن» نامۆ نەبوون.

🔲زۆرن ئەو باوکانەی کە تێناگەن ئەگەر تەواوی دنیا لەبۆ کچەکانیان دابین بکەن، بەقەد جارێک لە باوەش گرتن و ماچ کردنی نێوچاوانیان، ئاسوودەیی و بڕوابەخۆییان پێ نابەخشێ.

⚫️لە ئاسمان بۆ عەجایب و سەیروسەمەرەکان دەگەڕێین، بەڵام جارێک چاو لە لقی ئەو دارە ناکەین کە بەبێ‌تاوان لەپێش ماڵی ئێمە هەڵی داوە و باڵای کردووە.

⚪️چاو لێکردن ، بیستن، کوتن، خەوتن، سەفەر کردن، کایە، سەیران، خۆشەویستی، ئەوینداری، هاوسەری و ناڕەزایەتی، زیاتر لە ئیملا و ئینشا پێویستیان بە مامۆستا و ڕاهێنان هەیە.

وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۱ی جۆزەردانی ۲۷۲۵ی کوردی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
مەڕێک کە تەواوی بەربڵاوی و هەتەری چاوی بە مەڕی پێش خۆی کۆتایی پێدێ چۆن دەتوانێ تێبگا کە ئەمڕۆ بۆ لەوەڕگەی دەبەن یان بۆ کوشتارگە

وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۱ی جۆزەردانی ۲۷۲۵ی کوردی



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەگەر ڕۆژێ کچێکم بێ ...

ئەگەر ڕۆژێ کچێکم بێ،پێش ئەوەی ئیزن
بدەم کۆمەڵگا و خەڵک لە بابەت نێرمایی
‌باری بێنن فێری دەکەم ئینسان بێ.
نە کچ، نەکوڕ! هیچ بەربەست و سنوورێکی
نیە،ئازا بوون و چاو نەترسی هەڵبژاردنێکە
کە ئەو دەتوانێ لە خۆی دا بەدی بێنێ،فێری
دەکەم لە کەم و کوڕییەکان نەترسێ و بێ
ترس بەرەو پێش بڕوا،فێری دەکەم کار بکا
تاقی کاتەوە، تەنانەت ئەگەر وا بیر دەکاتەوە بەس نیە و لە گومان دایە.
پێی دەڵێم لە بابەت پێوەندییەکانێوە بیری
ئەفسانەای و خەیاڵی نەکاتەوە و چاوەڕوانی
هیچ ڕزگاریدەرێک نەبێ،پێی دەڵم بۆ خۆی بێ
پاڵ بە خۆیەوە بدا و لە هیچ جیاوازییەک
نەترسێ و هەڵنەیە.
پێی دەڵێم پێویست ناکا بێ عەیب بێ،تەنیا
هەر ئەوە بەسە کە لە ناتەواو بوونی نەترسێ
و ئینسانەکان وەکوو ئینسان چاو لێکا نەک
وەک ژن و پیاو!
پێی دەڵێم،جیا لە نێر و مێ بوون،
ئینسانەکانی خۆش بوێ،بەڵام لە هیچ
کەس و هیچ شتێک بوت ساز نەکا،
پێی نیشان دەدەم کە کارەکانی بە بیر و مێشکی خۆی بکا،مێشک و بیری خۆی
هەموو شتێکی ئەوە...


وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
جیاوازی بەینی دووجیهان!

✍️عەلی مرادی مەراغەیی
وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە

لە ئاوایی شوانێکی لێ بوو بە ناوی جیهان
کە حەفتا ساڵ شوانی کرد،کاتی پیری کە
لەکار کەوتبوو هیچی نەبوو،بە یارمەتی
کومیتەی ئیمداد و خەڵک دەژیا.
نەخۆش کەوت چونکێ پووڵی دەوا و دوکتوری نەبوو،خەڵکی ئاوایی بردیانە
نەخۆشخانە سێ‌مانگ خەواندیان
حەوتوویەک لەوە پێش مرد و هێنایانەوە
ئاوایی و ناشتیان.
هاوینان کە مانگێک دەچمەوە ئاوایی سەر
لە دەشت و مەزرا دەدەم،چەند ساڵ لەو
پێش لە مەزرا دیتم وێنەیەکم لە دەستە
قەڵەشیوەکانی گرت،هەر کەس دیتبای
باوەڕی نەدەکرد دەستن،دەستێک بە
حەفتا ساڵ بەدبەختی و شوانی!
کاتێ حەوتووی پێش لە ئینستاگەڕام
هەواڵێکی دەست بە دەست کراوم لە
لیستەی شامی بنەماڵەیەکی تاران دیت
کە ۱۷ میلیون و ۸۰۰ هزار تمەن بوو
کەوتمە یادی جیهانی شوانی ئاوایی
خۆمان!
خودایا چەندە جیهانی ئێمە لە گەڵ جیهانی
ئەوان جیاوازە!
من هیچکات باوەڕ ناکەم کە جیهانی ئاوایی
ئێمە لە گەڵ جیهانی ئەوان برا و تەنانەت
هاونیشتمانی و ئێرانی بن!
هەر کەسیش بڵێ ئێرانی و هاونیشتمانن
بێ‌گومان بۆ فریو دانە و بەس سەعدیش
بە هەڵەی کوتۆ بەنی ئادەم هیچکات
یەک ئەندام نین.


@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓#ئەوڕۆ_سێشەممە

🌺 ۱۳ی جۆزەردان ۲۷۲۵ی کوردی
۱۳ی چیڵکڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۱۳ی خرداد ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ۳ی ژووئێنی ۲۰۲۵ی زایینی


   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
هەر دوو دەستی نا ژێر چەنەی و زەق تەماشای ئیستیکانەکەی ڕووبەڕووی دەکرد
بێ‌ئەوەی چاوی لێ بترووکێنێ کوتی:
دەزانی چیە؟
هیچ کەس و هیچ شتێک لەو دنیایەدا
لە سەرەتاوە خۆی نیشان نادا
قەت ئەو شتە نیە کە ئێمە لە ئەووەڵەوە
چاوەڕۆانی بووین، هەر ئەو ئیستیکانە چایە
دوو خولەک لەوە پێش گەرم بوو و دەکرا بیخۆێوە،بەڵام ئێستا سارد بۆتەوە و هێند
تاڵە بە دە قەندیش ناخورێتەوە.
پاڵم بە کورسییەکەمەوە دا و کوتم:
باشە ئازیزەکەم،ناوەرۆک و ناسنامەی چا
ئاوایە!!
وەکوو ئینسان،کاتێ لە بیری بەرێوە و
گرینگی پێ نەدەی و بێ‌ڕێزی پێ بکەی
ئەویش وردە وردە سارد دەبێتەوە.
چاوی لە سەر ئیستیکانەکە هەڵدەگرێ و ڕوو
دەکاتەلای من و دەڵێ:بەهاروو دڵێی چی؟؟!!
کاتێ بانەمەڕ دێ،تازە وردە وردە دەردەکەوێ
بەهارە!!
لە هەوەڵەوە کە بەهار نیە
خاکەلێوە، هەر ڕەنگ دەگۆڕێ
ڕۆژێک ساردە و ڕۆژێک گەرمە
هەر ناکرێ مەتمانە بە هەواکەی
بکەی...
پاشان دەستەکانی لە ژێر چەنەی لادەبا و بە
هەردووک دەستی دەستم کە لە سەر
کورسییەکە بوو دەگرێ و دەڵێ:خاکەلێوە؟؟
موویەکانی لە سەر چاوی لادەدەم و دڵێم:
خاکەلێوەی چی!!؟؟
لیباسەکانی هەلدەخا و دەڵێ:
لە ناو ئەو هەموو خاکەلێوەیەدا
تۆ بانەمەڕم بە، با مەتمانە بە هەواکەت بکەم...


#امیر_حسین_سرمنگانی

#وە_نادرمستەفازادە

‌‌🎙️#ج_موسوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Audio
Yadgar Music O939 515 1596
قەلبی من گەر چەشنی لالە بێتۆ نەوتی تێبکەن
 
ئاگری دوژمن بێتە گیانم وەک چرا من پێ بکەن! 

شەقشەقی کەن گۆشت و ئێسقان یەک بە یەک خوێی تێبکەن

بێ ترس من دێمە مەیدان حوکمە ئازادیم دەوێ، 

گەر نەسووتێم و نەخنکێم چۆن هەژارم سەرکەوێ؟ 

نەچمە ناو جەرگەی هەژار و شان بەشانی وەک برا 

روح و لاشەم ئیش نەکا بۆ میللەتێکی حەق خورا 

بۆ شەوی پڕ ترس و تاریک من نەسووتێم وەک چرا 

کۆمەڵی دامای هەژاران چۆن دەبینن بچنە پێش؟ 

لێم گەڕێن من با بسووتێم ببمە خاک و خۆڵەمێش! 

ببمە خاک و خۆڵەمێش تاکو هەژارم پێ بگا 

با بسووتێم بەڵکو گەنج و لاوەکانم تێ بگا

بێتە مەیدان خوێن بریژێ تا حەقی پێ بگا 

با بزانێ غەرقی خوێنە کێ هەقی وی خواردووە؟ 

با لە بۆ هەق خوێن بڕێژێ، دەرچێ دوژمن تازووە!

"سامی" قوربانی گەلت بە قەت مەژی بەو زیللەتە

هەر کەسێ بمرێ لە رێگای نیشتمان و میللەتە

نامری هەردەم دەمینێ چونکە خاوەن غیرەتە

خۆت بە قوربانی گەلت کە، فەرزە قوربانی لەبۆ

نیشتمانی حوڕ و سەربەت ئوممەتێکی سەربەخۆ! 


سامی عەوداڵ
🎤میکا
یل

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
‏«حەوت قەڵەم ئارایش لە کوێوە هاتۆە؟

ئارایش و خۆڕازاندندنەوەی ژنانی پێشوو بە ناوی حەوت قەڵەم بۆ واتە دەیانکوت ئەو ژنە
چۆ بۆ زەماوەند حەوت قەڵەم ئارایشی کردۆ
مەبەست لە حەوت قەڵەم ئارایش بەو چەشنە بۆ:
۱- خەنە ۲- بەن ۳- وسمه ۴- کل ۵- سوراو ۶-سپیاو ۷- خاڵ

وسمە گیایەکە کە پاش ویشک بوون ڕەش دەبێ و بۆ ڕەنگی برۆ کەڵکی لێ وەردەگیرا


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🗓#ئەوڕۆ_چوارشەممە

🌺 ۱٤ی جۆزەردان ۲۷۲۵ی کوردی
۱٤ی چیڵکڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۱٤ی خرداد ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ٤ی ژووئێنی ۲۰۲۵ی زایینی


   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
دیوارەکان
سەربان ڕادەگرن
شەقامەکان
ئینسان و ماشینەکان
خەو خۆ ڕاگرتنی
بە خەبەرییە
ژیان خۆڕاگری مردنە
ڕۆژێ
تاقەتمان تەواو دەبێ
دەشاردرێینەوە
لە ناو دڵی زەوی
کە ئاسمان ڕادەگرێ!

#محمد_عسکری_ساج

وە ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
بەداخەوە زۆربەی سەودا و مامەلەکان بە خواردنی تەڵاق تێکەڵن😔


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
ئازادی هیچکات دەنگۆ و قسەوباسێک نیە
کە حاشای لێ بکرێ و وەدرۆ خرێتەوە،
ئازادی ئامانجێکی گەورەیە،کە شەڕی بۆ
دەکەین و وەدەستی دێنین،دڵنیا بن...

وە ــ نادرمستەفازادە

آزادی هرگز شایعه‌ای نیست که تکذیب شود. آزادی هدف والایی‌ست که برای آن می‌جنگیم و به دستش می‌آوریم. یقین داشته باشید.

احمد شاملو


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئازادی

مێشێ چۆ ناو ئیستکانی چاوە
تاکوو بخواتەوە لە پاش ماوە

منداڵێک هەر بۆ بەدفەڕی و کایە
بە دەستی لێی بەست سەری ڕێگایە

مێش ئیتر دەمی نەدا لە خۆراک
گەڕا بۆ ڕێگا تا نەبێ هیلاک

دەفڕی بە لێوی ویشک و سەر گەردان
سەر و ژێر گێراو کەوتبۆ ناو زیندان

دەگەڕا بۆ دەرزێ لە دەرکە و دیوار
تا بگاتە  ئازادی  بۆ دوا جار

چەندی هەوڵی دا خۆی کردن ماندوو
لەو بەندیخانە ڕزگاری نەبوو

هێندەی سەر کوتا لە دار و دیوار
تا خوێن لە باڵ و پەڕی هاتە خوار

گیان بەڕێز بوو ئەو نێعمەتە خۆشە
ئازادی عەزیزتر بۆ من و تۆشە


فەرەیدوون موشیری

وە ـ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🗓#ئەوڕۆ_پێنج‌شەممە

🌺 ۱٥ی جۆزەردان ۲۷۲۵ی کوردی
۱٥ی چیڵکڕ ۲۷۲۵ی هــــــــەورامی
🌺 ۱٥ی خرداد ۱٤۰٤ی هەتاوی
🌺 ٥ی ژووئێنی ۲۰۲۵ی زایینی

جێژنی قوربان لە هەموو لایەکتان پیرۆز بێ

   .•°``°•.¸.•°``°•.             
♥️♥️
    •.¸            ¸.•
         °•.¸¸.•°`
           ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)
          (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2

پەیجی ئینستاگەڕام


https://www.instagram.com/reel/DG97iFVIf-c/?igsh=a2RrN3JwdW9xcng=
لە ناکاو دێی،
دایمە و بێ وچان!
هەموو غەمەکانی دنیا
دەخەیتە ناو دڵمەوە
دەڕۆیی
وەکوو بایەک
کە تێ‌دەپەڕێ

بێ‌فایدەیە
گەر بڵێم بگەڕێوە!
ئەی خەیاڵی وەدی نەهاتوو
تۆم دەویست بۆ ژیان
نەک بۆ مردن و نەمان!!!

#سابیر_هاکا

وە ــ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
2025/07/08 11:52:27
Back to Top
HTML Embed Code: