45 ڕۆژی یەکەم بە "چلە بچکۆلە" ناودێر کە جەژنی شەوی چلە دەسپێکی بوو و لە سەرەتای بەفرانبارەوە کە بە شەوی "چلە" ناسراوە دەستی پێ دەکرد و هەتا 15ی ڕێبەندان درێژەی دەکێشا. پاشان بەشی دووەم کە بە "چلە گەورە" ناسراوە، لە پازدەی ڕێبەندانەوە دەستی پێدەکرد و هەتا 15ی ڕەشەممەی دەخایاند کە لەڕووی سەرما و سۆڵەوە بە سەختترین کاتی ساڵ دەناسرا.

بەشی سێیەمی زستان بە "خاتوو زمهەریر" ناسراوە کە کەلە 15ی ڕەشەممەوە دەستی پێدەکرد و هەتا کۆتایی زستان و سەرەتای بەهار و نەورۆزی دەخایاند. لە ئەدەبی زارەکی و ئەفسانە و چیرۆکی کوردیدا جێگەی تایبەتی هەیە. لە چیرۆکی زستاندا وا هاتووە چلە بچکۆلە و چلە گەورە و خاتوو زمهەریر برا و خوشکن و پاشان هەردوو برا بەدوای یەکدا کۆچ دەکەن و دوایی زمهەریر خوشکی بچووکیان لە کۆتایی ساڵدا بە کڕێوە و بەفر و بەستەڵەکی سارد و هاتنی زوقم، شین و شەپۆڕ دەگێڕێت و تۆلەی دوو براکەی دەکاتەوە و دوایی بە "بەفرە پرووشە" ملوانکەکەی دەڕنێت و شیوەنیان بۆ دەکات و هاوکات لە هەندێ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە 15 ڕۆژی "خاتوو زمهەریر" (چلەی حاجی لەکلەک)یش دەڵێن، چونکە هێندە سارد دەبێ هێلکەی حاجی لەکلەک دەیبەستێ.

دوایی وردە وردە و بە ئەزموون مرۆڤەکان بۆیان دەرکەوت لە ھەندێک وەرزدا ڕۆژەکان درێژترن و ئەوان دەتوانن بە شێوەیەکی باشتر کەڵک لە ڕووناکیی خۆر وەربگرن بۆ کشتوکاڵ کە بناغەی سەرەکیی بژیوییان بوو. ھەر بۆیە ھێدی ھێدی ڕووناکی و خۆر بووون بە ھێمای ژیان و چاکە، تاریکیش بوو بە ھێمای خراپەکاری و ستەم. گەلانی "ھیند و ئەورووپی" دوای ئەوەی هزری ئایینی بەسەریاندا زاڵ دەبێت، دوایین شەوی پاییزیان وەک شەوی لەدایکبوونی خۆر و ڕووناکی دادەنێن و تەنانەت ڕۆژی یەکەمی زستانیان بە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ دادەنا، چوونکە لەو بڕوایەدا بوون کە ئەھوورامەزدا بە سەر ئەھریمەندا سەرکەوتووە و بە درێژیی ڕۆژ و روناکی زیاد بووە.

لە "ئاسارولباقیە"ی ئەبورەیحانی بیرونی و لە قانوونی مەسعوودی ئەو رۆژە وەک (خۆرە ڕۆژ)، یان (خوڕەم ڕۆژ) واتە "رۆژی پیرۆز" ناوی براوە. ھەروەک ئاماژەی پێکرا، تاریکی ھێمای شەیتان و ئەھریمەن بووە، دوایین شەوی پاییزیش کە درێژترین شەو و تاریکترین شەو بووە، بە شەوێکی شووم و پڕ نەھامەتی دانراوە، ھەر بۆیە لە کۆنەوە لەگەڵ خۆرئاوابوونی دوایین رۆژی پاییز، خەڵک بە داگیرساندنی ئاگر ھەوڵیان دەدا تاریکی و ھێزە ئەھریمەنییەکان بڕەوێننەوە و لە خۆیانی دوور بخەنەوە.

خەڵک لەو شەوەدا لەلای یەک کۆ دەبوونەوە و بە خواردن و خواردنەوە و گۆرانیوتن و ھەڵپەڕکێ، شەونخوونیان دەکێشا و چاوەڕوانی ھەڵھاتنی خۆر دەبوون. ئەو سفرەیەی لە شەوی چلە بچکۆلەدا دەڕازێنرایەوە لە لای زەردەشتییەکان بە "مەیزەد" ناسرابوو، چەرەزاتەکەش پێی دەوترا "لۆرک". لە نەزرگە و پەرستگەکانی میترایی نزا دەکرا بۆ سەرکەوتنی ڕووناکی بە سەر تاریکی و ئەھریمەندا ئەو نزایەش پێ دەوترا "نی یەد". خەڵک کە بە ئاھەنگگێڕان و شەونخوونی، شەوی چلەیان شەق دەکرد، یەکەم ڕۆژی زستان، خۆرە ڕۆژ، یان جەژنەخۆر، کە لایان پیرۆز بووە، دەیانکردە پشوو.

ئەمە ھاوکاتە لەگەڵ کوودەتای زستان بەسەر پاییزدا، یان گۆڕانی کەشوھەوا، بەم ھۆیەوە ڕۆژ درێژتر دەبێت و شەو کورتتر دەبێتەوە، لەلایەکەوە وەرزی خەزان و ماتەمینی سروشت بەسەر دەچێ، لەلایەکی تریش سەرەتا و دەرکەوتنی وەرزی سەرما و سۆڵە، بەفر و کڕێوە، بەستەڵەک و سەھۆڵبەندانە. لە کاتێکدا مرۆڤ گیرۆدەی تووڕەیی سروشتە، چاوەڕێی وەرزی بەھار و گوڵ و گوڵزار و سەرلەنوێ ژیانەوەی سروشت و نوێبوونەوەی ژینگە و گیانەوەرە، ھەر لە کۆنەوە ئەم دیاردە سروشتییە لەسەر خەڵکانی کەونارا و پێشینان کاریگەرییەکی قووڵی داناوە و ئەو شەوەیان بەواتای زاڵبوونی ڕووناکی بەسەر تاریکیدا لەقەڵەم داوە. پیرۆزی و سەرکەوتنی ڕووناکییان بەسەر تاریکیدا جێژن گرتووە، ھەتا سەرکەوتنی مێھر و تێکشکاندنی ئەھریمەن بەچاوی خۆیان ببینن. لەناو زۆرێک لە نەتەوەکانی ڕۆژھەڵات، ئەم جەژنە بەڕێوە دەچێت، بەڵام ھەرکام لەو نەتەوانە لەژێر ناوی جیا و بەشێوەی جیاواز یادی دەکەنەوە و بەهۆی هزری مەزهەبی و ئایدۆلۆژییەوە گۆڕانکارییان بەسەر نەریت و ناوی بۆنەکاندا هێناوە. نەتەوەی کوردی خاوەن مێژووی کەوناری دێرینیش لەبەر نەبوونی کیان و دەسەڵاتی سیاسی، هێما نەتەوەییەکانی لێ زەوت کراوە و شێوێندراوە.

جاران لە ھەموو کوردستاندا بە فراوانی یادی شەوی چلە دەکرایەوە و لە ھونەر و ئەدەبی کوردیدا ڕەنگدانەوەی خۆی بوو، شاعیرانی کلاسیکی کورد لە سەردەمی یادکردنەوەی شەوی چلە (یەلدا) بە شێعرەکانیان بەشداریی ئەو شەوەیان کردووە، نالی دەڵێ:
شەوی یەڵدایە، یا دەیجوورە ئەمشەو/ کە دیدەم، دوور لە تۆ بێ نوورە ئەمشەو
لەگەڵ سەرھەڵدانی ئایینی مەسیحی، ناکۆکی و ململانێ لە نێوان میتراییزم و مەسیحی سەری ھەڵدا، بەتایبەت لە سەدەی سێیەمی زاییندا، مەسیحییەکان لە کوردستان تووشی ململانێیەکی ئایدۆلۆژیی توند بوون لەگەڵ پێڕەوانی میتراییزمدا، سەرەنجام بەھۆی بوونی ھێز و دەسەڵاتی سیاسییەوە، بارودۆخەکە بە قازانجی ئایینی مەسیحی کۆتایی ھات، بەڵام مەسیحییەکان بۆ ڕاکێشانی بیری پێڕەوانی میترائیزم بەلای خۆیاندا، یادی لەدایکبوونی ئەو ڕۆژیان کردە یادی لەدایکبوونی عیسای مەسیح، دیارە بەتێپەڕبوونی کات و دوای چەندین جار دەستکاریکردن و ڕێکخستنی ڕۆژژمێر یادی لەدایکبوونی عیسایان لە نێوان 21ی مانگی 12 گۆڕی بۆ بۆ 25ی مانگی 12 و خۆیان لەگەڵ ئایینی میتراییدا گونجاند، زۆر لە مێژوونووسان لەو باوەڕەدان بەھۆی نزیکایەتیی ئایینی میترایی لە ئایینی مەسیحی، شەوی چلە (یەلدا) بە شەوی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح دەزانن.


ئەگەر لە کوردستان ئاوڕێکی کورت لە مێژووی شەوی چلە بدەینەوە و چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی ئەم جەژنە لەبەرچاو بگرین، دەبێ بیگەڕینەوە بۆ سەر ڕەچەڵکی ئایین لە کوردستان و دابونەریتی کوردەواری لەسەردەمی کۆندا. وەک دەزانین بنەماکانی ئایین لە مێژووی کورددا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمێکی زۆر کۆن، ھەر لە سەرەتای پەیدابوونی مرۆڤی کورد و تێکەڵاوبوونی بە دیاردەکانی سروشت و ڕەنگدانەوەی لەسەر ژیانی مرۆڤی کورد، ئایینیش وەک سیستەمێکی کۆمەڵایەتیی ژیانی خەڵکی ئەم ناوچەیە، دانیشتووانی کوردستان لە سەرەتاوە ھەوڵ و تەقەڵای خۆیان داوە بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکانی ژیان.

لە کوردەواریدا شەوی چلە وەکوو جەژنەکانی دیکەی کوردەواری وەک نەورۆز و چوارشەمەسووری و.... نەریتێکی کۆنە، لەم شەوەدا لە کوردەواری خێزان، خزم و کەسوکار لە دەوری یەکتر کۆ بوونەتەوە و بە دابەشکردنی شەوچەرەی نێو دیوەخان و بەسەربردنی چلەی زستان، شەویان گوزەراندووە. بە گێڕانەوەی حیکایەت و چیرۆکە کۆنەکان کە ئازایی و قارەمانی و لەخۆبووردوویی تێدا ڕەنگی داوەتەوە، یان شکست و تێکشکان و نائومێد و تێھەڵچوونەوە و بەرگریکردن شەرمەشقی کارەکان بووە. زۆربەی جار قارەمانانی ئەو چیرۆکانە کچانی شۆخ و شەنگ و لاوانی قارەمانی نەتەوەکەمان بوون کە لە شۆخ و شەنگی و ئازایی و جوامێریدا نموونەیان دەگمەنە، بەرھەمی ئەو جوانی و چەلەنگی و لە خۆبوردووییانە چەندان چیرۆکی وەک: خاتوون زین و کاکەمەم، شیرن و فەرھاد، قەڵای دمدم و دوانزە سوارەی مەریوان و چەندانی ترن.

شەوی چلە ھاوکاتە لەگەڵ کۆتایی ھاتنی گەڵاڕێزان و ماڵئاوایی دوایین ھەڵوەدابوونی سروشت، بەرەو بەفرانبار و باو بۆران و کڕێوە و باکوت و سەھۆڵبەندان، وەک سروشت لەناو مێژووی ئێمەدا لە خۆگرتن و دان بەخۆداگرتن بەئومێد و بڕوایەکی پتەوەوە چاوبڕینە لە داھاتوو. ئەمەش خەسڵەتێکە ھەمیشە مرۆڤی کوردی لە ھەڵخلیسکان و تەسلیمبوون و وابەستەیی بە شتێکەوە، بە گەورە پیشان داوە، ئیتر بەپشوودرێژییەوە لە داھاتوو ڕاماوە و بەو ھیوایەی بەھار ھەر دێ بە بڕوایەکی بەھێزەوە ھەنگاوی بەرەو گەلویستی و ژیاندۆستی ھەڵێناوە و بە چاوکراوەییەوە لە ئاسۆی ڕوانیوە و ھەوڵی داوە بە ھونەر و زانست و مرۆڤدۆستی، کوانوو و ئاگردانی زستانی نەتەوەکەمان بگەشێتەوە. نەتەوەی ئێمە کاروانێکی دوور و درێژی ناھەمواری تێپەڕاندووە و چەندان هەزار شەوی چلەی درێژی بە ھیوای خەونە خۆشەکانی، ڕۆژی کردووەتەوە، ئیتر بەئومێدی ئەوەی وزە و گەرمای بەھاری، بە ژیانی داھاتوومان شادی و خۆشەویستی ببەخشێ.

سەرچاوە: کتێبی میترا و بۆنە کۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نووسینی: ئەحمەد یاحەقی.
- مێژووی ئۆڵی و فەلسەفەی نەتەوەیی کورد، لە نووسینی: محەمەد حیجازی
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستا شەریف: من کەسم کوردە و بە خۆم ناڵێم هەژار و بێکەسم.

پەیامی گۆران، تاقەکوڕی مامۆستا شەریف حوسێن پەناهی لە کۆڕی پەردەلادان لە کتێبی ملوانکەی شین لە شاری سلێمانی کە لەلایەن ناوەندی چوارباخ و پڕۆژەی قەفتان-وە ڕێک خرابوو.

✍️: @NNKurdistan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی لە ڕێوڕەسم و کۆڕێکی ئەدەبیدا لە شاری سلێمانی کە لەلایەن ناوەندی چوارباخ و "پڕۆژەی قەفتان"وە ڕێک خرابوو، بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی فراوان لە ئەدیب و نووسەرانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، پەردە لەسەر چاپێکی نوێی کۆمەڵەشیعری "ملوانکەی شین" و سەرجەم شیعرەکانی دیکەی مامۆستا شەریف لادرا. لەو ڕێوڕەسمەدا پەیامی ناوەندی نووسەرانی کوردستان، لەلایەن کاک جەلیل عەباسی، نووسەر و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی نووسەرانەوە پێشکەش کرا. لەو ڕێوڕەسمەدا کۆمەڵێک پەیام و بابەتی پێوەندیدار بە ژیان و بەرهەمەکانی مامۆستا شەریف پێشکەش کران، هاوکات لە گرتە ڤیدیۆیەکدا مامۆستا شەریف چەند شیعری خۆی خوێندەوە و لە کۆتاییشدا گۆران حوسێن‌پەناهی کوڕی مامۆستا شەریف، پەیامی بنەماڵەکەی بەو بۆنەوە پێشکەش کرد.
✍️: @NNKurdistan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بۆ مەردەخان قارەمانی چیای ڕەندۆڵە
نووسەر: فەرهاد بابۆڵی
خوێندنەوە: ناسر عەبدوڵڵاهی

✍️: @NNKurdistan
ئەمشەو لە گۆڕەشاری تاران
لە بێدەنگیی ترسنۆکانەی جەماران
چوار باڵندە بەدەم خۆری نیشتمانەوە پێکەنین
لەسەر باڵای سێدارەدا
سەمای ئازادیان دەکێشاوە
بزەیان بوغزی خستە دڵی گورگەبۆرەکەوە
قامەتیان لاشەی ساردی بێهیوایی ڕادەژەند
بە گوێی خاکیان چرپاند:
کورد زیندووە و قەت نانەوێ ئاڵاکەمان

جەماڵ فەتحی (کۆچەر)


✍️: @NNKurdistan
پشتگیریی لە مانگرتنی خەڵکی ڕۆژهەڵات دەکەین

کۆمەڵانی خۆڕاگری کوردستان!

رێکخراوە و ناوەندە مرۆڤپارێزەکان!

لە سێدرەدانی چوار لاوی شۆڕشگێڕی کورد لەلایەن کۆماری مرۆڤکوژ و تێرۆریستی ئیسلامیی ئێرانەوە، هەموو کۆمەڵگەی کوردستان و ئێران و ناوەندە مرۆڤدۆستەکانی لە ئاستی جیهاندا ڕاچڵەکاند. هەر بەم بۆنەوە کۆمەڵێک رێکخراوی مافی مرۆڤ و لایەنی سیاسی مانگرتنێکی گشتییان بۆ ئەمڕۆ سیشەممە راگەیاندووە کە “ناوەندی نووسەرانی کوردستان” پشتگیری دەکات و هیوادارە سەرانسەری کوردستان لەو مانگرتنە گشتییەدا بەشدار بن. کۆماری سێدارە دەبێ بزانێ کوردستان مەکۆی شۆڕشە و رۆڵە شۆڕشگێڕەکانی لەبیر ناکا و بە ترس و تۆقاندن و سێدارە چۆکی نالەرزێ و ملکەجی ویستە ناڕەواکانی حکوومەتی داگیرکەری ئێران نابێت.
سڵاو لە گیانی شەهیدانی نوێی گەلەکەمان

ناوەندی نووسەرانی کوردستان
10ی ڕێبەندانی 2723ی کوردی
30ی فێڤریەی 2024ی زایینی

✍️: @NNKurdistan
🌝 ئاگاداریی لێژنەی منداڵانی ناوەندی نووسەرانی کوردستان بە بۆنەی چالاکیی ٢ی ڕەشەمە بۆ منداڵانی کوردستان



ڕۆڵەکەم خوێندن بخوێنە، مەکتەبە دەرمانی کورد
تێگەیشتن مەرهەمە، بۆ زامی بێسامانی کورد.
م. قانع

بوون، هزر، تێگەیشتن و هەستی مرۆڤ گرێدراوی زمانە و زمانی دایک ڕۆڵێکی یەکجار گرنگ و کاریگەری لەسەر پاراستنی شوناسی نەتەوەییدا هەیە.
زمانی دایک کۆڵەکەیەکە کە زۆربەی مرۆڤەکان هەر لە یەکەمین هەناسەکانی ژیانیان، کەسایەتیی خۆیان لەسەر ئەو بنەمایه دائەنێن. زمانی دایک بنەمای شوناسی تاک و کۆمەڵگەیە. کەواتە ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە بۆ پاراستن و مانەوەی زمانی خۆی تێ بکۆشێت و هەروەها بۆ فێربوون و خوێندن و نووسین بە زمانی دایکی خۆی هەوڵ بدات.
ڕۆژی ٢ی ڕەشەمە، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکە، هەر بەم بۆنەوە و بۆ ڕێزگرتن لە زمانی دایک و زمانی نەتەوەییمان، لە لێژنەی منداڵانی ناوەندی نووسەرانی کوردستان چالاکییەکمان ڕێک خستووە وداوا لە منداڵە چاوگەشەکانی کوردستان دەکەین بە تۆمارکردنی ڤیدیۆی خۆیان بەپێی ئەو ڕێنوێنییانەی خوارەوە بەشداری ئەم چالاکییە بن.

ڕێنوێنیی چۆنیەتیی چالاکییە بەم شێوەیە:
ـ شیعرێک یان دەقێک یان نووسرەوەیەکی بواری منداڵان بە زمانی دایکی خودی ئەو منداڵە کە لە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت، بە هەر شێوەزار و لکەزارێکی کوردی بێت.
ـ وتنەوەی سرودی بواری منداڵان، تایبەت بە زمانی دایک و زمانی نەتەوەیی.
ـ ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان بان ٩ ساڵە و تواناییی نووسینیان هەیە، هەست و زانیاریی خۆیان لەسەر زمانی دایک و هەروەها زمانی نەتەوەییی خۆیان بنووسن و پاشان بیخوێننەوە (هاوشێوەی ئینشای قوتابخانەکان)
ـ وتووێژێکی نێوان دوو یان چەند منداڵ بە زمانی دایکی خۆیان لەسەر کورد، کوردستان و بەتایبەت زمانی کوردی بەگوێرەی توانا، بە هەر شێوەزار و لکەزارێکی کوردی بێت (بە شێوەی دیالۆگی).
ـ ڤیدیۆکان زیاتر لە ٤ خولەک نەبن.
ـ ڤیدیۆ تۆمارکراوەکان بنێرن بۆ ئەو ناونیشانە تێلێگرامییانەی کە لە خوارەوە دانراون.

@afragrami
@Faridrajin93
@swesne
@jale_2700

ناوەندی نووسەرانی کوردستان
لێژنەی منداڵان

🥰 https://www.tg-me.com/mindalanikurdistan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ھەواری ئازادی

ئەمین گەردیگلانی

ڕێم بەرەو ئەشقە و دەبێ قەت بەرنەدەم ئەو ڕێیە من
بێ پشوودان ڕێگە دەبڕم تاوەکوو ئەو جێیە من

ھەر بە تەنیا خۆشەویستی و یەکدڵی دەیباتەوە
گۆڕەپانی گوڕڕەیە و کەوتوومە ڕێ بەو پێیە من

خۆی بە سەد ڕەنگیش لە بەر چاوم کە بنوێنێ ژیان
تێدەگەم چۆنە و چییە و بۆچی دەبێت و کێیە، من

گەر من و تۆ بووینە ئێمە و ڕێی ئەوینمان گرتەبەر
بۆ بە تەنیا تۆ لە جێژوانی، ئەدی لە کوێیە من؟!

«دڵ دەچڕژێ ھەرکە دەیبینم کەسێ لاڕێ دەبێ
چونکە شووشەی ناسکی ھیوای گەلێکم پێیە من1»

شۆخە باڵابەرزەکەی تیشک و شنە و شادی، بڵێی
سەر بە تاجی خۆرەوە بشنێیەوە و بدرێیە من؟

ئەشقە ڕێگام و ھەوارم باوەشی ئازادییە
خۆشەویستیی خەڵک و خاکیشم چرای ئەو ڕێیەمن

1_ئەو بەیتە هی سائیب تەبریزییە

پای تا کج میگذارند خلق ما دل میخوریم
شیشه‌ی ناموس مردم در بغل داریم ما


✍️: @NNKurdistan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شیعر و خوێندنەوە: شەریف مورادی

چنین: خاڵۆ کوردین

تۆ ئەتزانی
تاقەتی من بەشی دووریت ناکات،
ئەتزانی
هەناسەم وێڵی باڵاتەو
لێرە وچانێ ناگرێ،
بێهوودەیی قاپێکە لە ژوور
وێنەیەکی بۆ قورسە
ئەو وەختەی لەتێ وێنەیت و
کۆم ئەکەیتەوە.
ئەزانم
ئەو وەختەی پاییز لە منا سەفەر ئەکا
دائەباریت و
تەڕ تەڕ  شپرزم بۆت.
ئەی کیژی تەمەن بەرەوخوار !
نیگاشت با بەرەو خوار بێ
تۆزێک ئەم لای پاتەوە.
بە "پیر وێنس" بە هەنجیران* 
دڵم ها بە لاتەوە،
قەرار بێ یەکتر تەواو کەین،
تەواو بێقەرارتم تەواو
ڕیشەی ئەم قاڵییە تینووی هەنگاوێکە
سەفەر کردوو،
ئەی کیژی تەمەن بەرەو خوار
تۆزێک ئەم لای پاتەوە
ڕیشەی ئەم نەخشانە
ها بە لاتەوە.

*مەزارگەیەکە لە دێهاتی هەنجیران


✍️: @NNKurdistan                               
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
📌"بەشێو جە شێعرەی درێژەو شاهۆ"

🖊& 🎤شیعر و خوێندنەوە: ئەحسەن ڕەشیدی

🎬 دیمەن و چنین: جونەید هێدایەتی


✍️: @NNKurdist
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕێنوێنیی لیژنەی منداڵانی ناوەندی نووسەرانی کوردستان، بۆ چالاکیی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک
چالاکییەکە بەم شێوەیە:
ـ شیعرێک، یان دەقێک یان نووسراوەیەکی بواری منداڵان بە زمانی دایکیی خودی ئەو منداڵە کە لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، بە هەر شێوەزار و لکەزارێکی کوردی بێت.
ـ وتنەوەی سروودی گونجاوی بوار و دنیای منداڵان، تایبەت بە زمانی دایک و زمانی نەتەوەیی.
ـ ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان سەرووی ٩ ساڵە و تواناییی نووسینیان هەیە، هەست و زانیاریی خۆیان لەسەر زمانی دایک، هەروەها زمانی نەتەوەییی خۆیان بنووسن و پاشان بیخوێننەوە (هاوشێوەی ئینشای قوتابخانەکان).
ـ وتووێژێکی کورتی نێوان دوو یان چەند منداڵ بە زمانی دایکیی خۆیان لەسەر کورد، کوردستان و بەتایبەت زمانی کوردی بەگوێرەی توانا، بە هەر شێوەزار و لکەزارێکی کوردی بێت (بە شێوەی دیالۆگی).
ـ ڤیدیۆکان زیاتر لە ٤ خولەک نەبن.
ـ ڤیدیۆ تۆمارکراوەکان بنێرن بۆ ئەو ناونیشانە تێلێگرامییانەی کە لە خوارەوە دانراون.

@afragrami 
@Faridrajin93
@swesne
@jale_sefiyari63

ناوەندی نووسەرانی کوردستان
لێژنەی منداڵان

🥰 https://www.tg-me.com/mindalanikurdistan



✍️: @NNKurdistan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕێنوێنیی لیژنەی منداڵانی ناوەندی نووسەرانی کوردستان، بۆ چالاکیی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک
چالاکییەکە بەم شێوەیە:
ـ شیعرێک، یان دەقێک یان نووسراوەیەکی بواری منداڵان بە زمانی دایکیی خودی ئەو منداڵە کە لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، بە هەر شێوەزار و لکەزارێکی کوردی بێت.
ـ وتنەوەی سروودی گونجاوی بوار و دنیای منداڵان، تایبەت بە زمانی دایک و زمانی نەتەوەیی.
ـ ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان سەرووی ٩ ساڵە و تواناییی نووسینیان هەیە، هەست و زانیاریی خۆیان لەسەر زمانی دایک، هەروەها زمانی نەتەوەییی خۆیان بنووسن و پاشان بیخوێننەوە (هاوشێوەی ئینشای قوتابخانەکان).
ـ وتووێژێکی کورتی نێوان دوو یان چەند منداڵ بە زمانی دایکیی خۆیان لەسەر کورد، کوردستان و بەتایبەت زمانی کوردی بەگوێرەی توانا، بە هەر شێوەزار و لکەزارێکی کوردی بێت (بە شێوەی دیالۆگی).
ـ ڤیدیۆکان زیاتر لە ٤ خولەک نەبن.
ـ ڤیدیۆ تۆمارکراوەکان بنێرن بۆ ئەو ناونیشانە تێلێگرامییانەی کە لە خوارەوە دانراون.

@afragrami 
@Faridrajin93
@swesne
@jale_sefiyari63

ناوەندی نووسەرانی کوردستان
لێژنەی منداڵان

🥰 https://www.tg-me.com/mindalanikurdistan



✍️: @NNKurdistan
سڵاو و ڕێز هاوڕێیانی هێژا، تکایە هەمووتان بڵاوی بکەنەوە و بینێرن بۆ دۆست و هەڤاڵانتان
🌝ڕاگەیەندراوی کۆتاییی کەڕنەڤاڵی چالاکیی منداڵانی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک


هاوزمانانی هێژا!
منداڵە چاو گەشەكانی کوردستان!
دایک و باوکانی خەمخۆری زوانی دایک و زمانی نەتەوەییمان!

وێڕای پیرۆزباییی دووبارەمان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە هەموو خەڵكی کوردستان و کوردزمانان، لە ماوەی کەمتر مانگی ڕابردوودا لێژنەی منداڵانی ناوەندی نووسەرانی کوردستان بەبۆنەی ٢١ی فێبرییە (٢ی ڕەشەمە)، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە بانگەوازێکدا داوای لە منداڵە خنجیلانەکانی کوردستان کرد کە بۆ ڕێزگرتن لەم ڕۆژە و بەرزڕاگرتنی زمانی دایکی خۆیان و زوانی نەتەوەییمان، ڕستەیەک لەسەر زمانی کوردی یان پیرۆزبایییەکانیان لە ڤیدیۆیەکی کورتدا بۆ لێژنەی منداڵانی ناوەندی نووسەرانی کوردستانی بنێرن.

بە خۆشحالییەوە ڕێژەیەکی زۆر لە منداڵانی کوردستان لە زۆربەی شار و شارۆچە و ناوچە و گوندەکانی كوردستان و بە زۆربەی شێوەزارەکانی زمانی کوردیمان، بەپیریی بانگەوازەکەمانەوە هاتن و ڤیدیۆ و وێنە پیرۆزبایییەکانی خۆیان بۆ ئێمە هەنارد.

هاوت لەگەڵ ڕێزگرتن لە ڕۆژی زمانی دایک، خاتوون سوێسن ئیسماعیلنژاد، بەرپرسی لێژنەی منداڵان و ئەندامی دەستەی كارگێڕیی ناوەندی نووسەران، بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ٢ی ڕەشەمە کرد کە لەلایەن ئەنجومەنی "بەیان"ی شاری بۆكان بەڕێوە چوو و دیاری و خەڵاتی لێژنەی منداڵانی بەسەر بەشداربووانی خولی فێربوونی ڕێنووسی كوردیدا دابەش كرد .

لێژنەی منداڵانی ناوەندی نووسەرانی كوردستان وێڕای ڕێز و پێزانین بۆ سەرجەم دایک و باوک و مامۆستایانی خۆشەویست، چاوی منداڵە چاوگەشەکانی کوردستانیش ماچ دەکەین کە بەو بەشدارییە بەرفراوانەیان دڵی گشت لایەکیان گەشاندنەوە، گومان لەوەدا نییە هەر ئەم منداڵانەی ئەمڕۆ هیوای بنیاتنانەوەی داهاتووی کوردستانمانن.


لێژنەی منداڵانی ناوەندی نووسەرانی کوردستان
٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣


https://www.tg-me.com/mindalanikurdistan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دوو وردە سەرنج لە سەر دیمانەکەی کاک ڕەنج سەنگاوی و مامۆستا ئازاد بەرزنجی
ڕەسووڵ سوڵتانی
درێژەی بابەت لە خوارەوە
☟☟☟
دوو وردە سەرنج لە سەر دیمانەکەی کاک ڕەنج سەنگاوی و مامۆستا ئازاد بەرزنجی

مامۆستا ئازاد بەرزنجیی خاوەنی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، یەکێکە لەو وەرگێڕە دیارانەی کە بە وەرگێڕانی باش و بە زمانێکی سادە و ڕەوان کتێبخانەی کوردیی دەوڵەمەند کردووە. هەر بۆیە هەر کەسێکی سەروکاری لەگەڵ خوێندنەوەی کتێبی کوردی هەبێ کاک ئازاد باش دەناسێ و لانیکەم چێژی لە وەرگێڕانی (چاوەکانی) وەرگرتووە. لەو ڕۆژانەدا دیمانەیەکی ڕاگەیەندکاری بەتوانا و سەرکەوتوو کاک ڕەنج سەنگاویم دیت لەگەڵ مامۆستا ئازاد کە بە ئاسمانی کوردستانەوە باسی ئەدەب و وەرگێڕانیان دەکرد. منیش کە زۆر تاسەباری ئەو باس و بابەتانەم بە کاوەخۆ بۆی دانیشتم و سەیرم کرد و ورد گوێم لێ گرت. خواهەڵناگرێ مامۆستا ئازاد زۆر خاڵی وردی خستە روو و پەنجەی لەسەر زۆر شتی گرینگ و هەستیار دانا هەتا گەیشتە ئەو شوێنەی وا پرسیاری وەرگێڕە گەورەکانی لێ کرا، کە مامۆستا ئازاد جیا لەوەی خۆی لە ناوی وەرگێڕ و نووسەری زۆر بەتوانای کوردستان بوارد، بەڵام لەوانەدا کە ناوی هێنان زۆر بە خشکە بەسەر خەرمانە دەوڵەمەندەکەی مامۆستا هەژار و عەبدوڵڵا حەسەنزادەدا تێ پەڕی.
هەڵبەت ئەو مافی خۆیەتی کە ناوی ئەوانیشی هەر نەهێنابا، بەڵام لەو بە خشکە تێپەڕینەدا من پەیامێک دەخوێنمەوە کە ڕەنگە بینەرانی دیکە لێی ئاگادار نەبن.

من کە بەشێک لە تەمەنی خۆمم بۆ وەرگێڕان تەرخان کرد و لەگەڵ هەموو دەزگاکانی چاپ و پەخش پەیوەندیم هەبووە، ڕوانگە و بۆچوونی زۆرینەی هەرەزۆری هەڵسووڕێنەرانی ئەو دەزگایانە دەناسم کە مامۆستا ئازادیش یەکێکە لەو ئازیزانە و دەزگایەکی گەورە و سەرکەوتوو و کارجوانیشی لەبەردەستدایە. ئەم بۆچوونەشم تەنیا مەزەندە و گومان نییە بەڵکوو بەرهەمی گێڕانەوەی هەموو ئەو کەسانەیە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان بەرهەمێکیان بردووەتە دەزگای سەردەم بۆ چاپکردن و پێیان گوتراوە ئەوە شێوەزاری موکریانییە و دەبێ بە زاراوەی سولەیمانی(سلێمانی) بنووسن.
دانانی بنزارە شیرینەکەی سولەیمانی وەکوو ستانداردێک بۆ نووسین و وەرگێڕان لەوانەیە لایەنێکی باشی هەبێ بەڵام ئەوەی ئێستا ئێمە لە هەندێ دەزگای چاپ و پەخش دەیبیستین قەتیسکردنی زمانە لەو شارە ئازیزەدا. دەبێ لەیادمان بێ کە زمانی کوردی هەر ئەوەندە وشە و دەستەواژەیە نییە کە لە شارێک یان ناوچەیەکی کوردستان قسەی پێ دەکرێت، بگرە وەرگێڕ و نووسەر مافی خۆیانە لە وشە و زاراوە و دەستەواژەی هەموو ناوچەیەکی کوردستان کەڵک وەرگرن، کەچی خەبیر و شارەزای ئەو دەزگایانە بەربینگیان دەگرن دەڵێن:
کاکە خوێنەر لەو شتانە تێ ناگا....

خوێنەر کێیە؟ خەڵکی کوێ لەو شتانە ناگا؟ ئەو خوێنەرە ئاستی خوێنەوارییەکەی چەندە؟ چەندە حەزی لە خوێندنەوە و فێربوونە؟
جیا لەوەش، من ئەم باسەم بە خەستوخۆڵی لە پێشەکیی کۆبەرهەمەکەی چیخۆڤدا باس کردووە، کە ئەم شەڕفرۆشتنە بە زمانی کوردی تەنیا ئاکامێکی هەیەتی ئەوەیە زمانی کوردی هەژار و دەستەوستان و سادە دەکاتەوە. وامان لێ دەکا شاعیر و نووسەر و وەرگێڕ و مەلا و گۆرانیبێژ و سیاسەتڤان هەموومان بە سێسەد چوارسەد وشە بدوێین، وەک ئەوەی گۆرانیبێژەکانی هەموو کوردستان ناچار بکەین وەکوو فڵانە گۆرانیبێژ گۆرانی بڵێن و دەنگیشیان وەک هیی ئەو لێ بکەن.

وەختێک مامۆستا ئازاد لەسەر خەرمانێکی دەوڵەمەندی مامۆستا هەژار تەنیا ئاماژە بە چێشتی مجێور و قورئانەکەی و شێعرەکانی دەکات و لەو نێوەشدا تەنیا قورئانەکە وەرگێڕانە و ئەیش بەڵگەی حاشاهەڵنەگر لەسەر دەسکاریکرانی زمانەکەی هەیە، دوای ئەوەش لە خەرمانێک بەرهەمی مامۆستا عەبدوڵلا حەسەنزادەدا تەنیا ئاماژە بە حەمەدۆک دەکات لە خۆوە نییە، ئەویش بەو ئەدەبیاتە (عەبدوڵلای حەسەنزادەش کاتی خۆی حەمەدۆکی کردووەتە کوردی) وەک بڵێی دوای ئەوە ئیدی تۆبەی لە وەرگێڕان کردبێ. نەخێر، مەسەلە ئەوەیە ئەو دووانە واتە هەژار و حەسەنزادە بە شێوەزاری موکریانی دەنووسن و وەردەگێڕن هەر بۆیە نابێ خوێنەری ئێستا لە زمانی مامۆستا ئازادەوە ناوی بەرهەمەکانی دیکەیان بە گرینگییەوە ببیستن ئەگینا تازەترین بەرهەمی چاپکراوە مامۆستا حەسەنزادە کتێبە بەناوبانگەکەی فەیلەسووفی هاوچەرخ نووح هەراری واتە "مرۆڤی ژیر"ە. لە وەرگێڕاندا مامۆستا هەژار شەڕەفنامە و مەستوورەی ئەردەڵان و هۆزی لەبیرکراوی گاوان و لەسەرووی هەمووشیانەوە شاکارەکەی خەییامی هەیە. بەڵام نابێ گەنجان ئەو شتانە لە زمانی مامۆستا ئازادەوە ببیستن. چونکە لەگەڵ ڕەوتی ڕووتکردنەوەی زمانی کوردی بەبیانووی سادەنووسین و سادەکردنەوەی زمان ناتەبایە و یەک ناگرێتەوە. ئاخر ئەو خوێنەرەی بەو بیانووانەوە تەمبەڵ کراوە و بە زمانێکی دەوڵەمەند و تۆزێک جیاواز لە زمانی ڕۆژنامەکان شتی بۆ بنووسیت دەسڵەمێتەوە، چ بگا بەوەی لە خەییامەکەی هەژار تێ بگا کە بەحرێکی پڕ واتا و وشە و ئیدیۆمە.
کاک ئازاد تەنانەت لە باسی مامۆستا هێمنی شاعیریشدا تەنیا ئاماژە بە زمانی شیعری هێمن دەکا، لە حاڵێکدا مامۆستا حەمەی مەلا کەریم لە پێشەکیی ناڵەی جوداییەکەی هێمندا دەفەرموێ هێمن لە نووسینی پەخشاندا زۆر زۆر سەرکەوتووترە هەتا شیعر. بەڵگەش پێشەکییەکەی تاریک و ڕوون و کۆمەڵە پەخشانەکەی نێو پاشەرۆکە. بەڵام مەسڵەحەتی داماڵینی زمانی کوردی و ڕووتکردنەوەی لە هەموو زاراوە و دەستەواژە و ئیدیۆم و پەند و مەسەلەکانی دەرەوەی شاری، وا دەخوازێ ئەم شتانە پاشقول بدرێن و باسیان نەکرێت.

ڕەسووڵ سوڵتانی
🌝ڕاگەیەندراوی کۆتاییی چالاکیی منداڵانی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی نەورۆزی کوردەواری

"هەلاوە مەلاوە ... بەهار هێشتا وا لەم ناوە"

هاوزمانانی هێژا!
منداڵە چاو گەشەكانی کوردستان!
دایک و باوکانی خەمخۆری زوانی دایک و زمانی نەتەوەییمان!

منداڵانی خۆشەویست و دۆستی هەمیشەیی لێژنەی منداڵانی کوردستان، جارێکی دیکە نەورۆز و هاتنی بەهارتان بە شادی و خۆشی بێت. لەوەی کە شێعر، گۆرانی، هەلاوەمەلاوە و ڤیدیۆکانیان لە ڕێگەی ئێمەوە بڵاو کردەوە و پەیامی خۆتان بۆ منداڵانی تری کوردستان هەنارد. ئێوە وەک گوڵەکانی بەهار، گوڵێکی بۆنخۆش و دەمبەپێکەنینن. دڵێکی نەرم و ڕوویەکی خۆش و گەشتان هەیە بۆ کوردستان کە هیوادارین هەمیشە لە ژیاندا سەرکەوتوو بن.
وەک چۆن بەهار وەرزی نوێبوونەوەیە و سروشت بە هەموو شێوەیەک خۆی ئەنوێنێت، ئاوەهاش چاوەڕوان بن و لەگەڵمان بن بۆ پێکەوەکارکردنێکی تر. ئەم ماوەیە کە پشووە (تەعتیلاتە) پێشنیار دەکەین کە کتێب بخوێننەوە و خۆتان لەگەڵ کتێب ڕا بێنن. دەتوانن ئەزموونی خوێندنەوەکانی خۆتان بۆ کاناڵی منداڵانی کوردستان بنێرن و هانی منداڵانی دیکە بدەن.

هیوادارین هەر بمێنن و تەمەندرێژ بن بۆ ئێمە و کوردستان، بەردەوام بن.


لێژنەی منداڵانی ناوەندی نووسەرانی کوردستان
١٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤

https://www.tg-me.com/mindalanikurdistan
2024/05/14 05:24:19
Back to Top
HTML Embed Code: