Telegram Web Link
دەخیلت بم کوڕی ئەمڕۆ بە، فەردا وادەکەم هیچە
چ فەرداها تیا نەکراوە کارێک و بووە دوێنێ
‌ ‌

مەحوی گەرەکیەتی پێمان بێژێ بیکە لە ڕاهی خوا ئەمڕۆ چیو لەدەس یەت بیکە ، ئیشی ئەمڕۆ و مەخە سبەینێ و دەغەڵ مەبە ، ئەگەر خۆ و گێل بکەیت و دوای خەی کاتێک ئەزانی هەموو "سبەینێ" کانت بوون بە "دوێنێ" و تۆش خۆمان خۆش

فەردا :سبەینێ
••

بەرهەمی تاوان:

بێگومان تاوان ڕەشی بۆ دەم و چاو دێنێ و، تاریكی بۆ دڵ دروست دەكات و، لاشە لاواز دەكات و، ڕزق و ڕۆزی كەم دەكات و، دەبێتە مایەی دروستبوونی ڕق لەدڵی خەڵكی لەسەر خاوەنەكەی.
- ابن عباس

قلت: هەرگیز هەستت پێ نەكردووە كاتێك تاوان دەكەی: دەم و چاوت وەكو جاران نییە ناكەوێتەوە بەدڵان؟ هەستت پێ نەكردووە دڵ و دەروونت نا تەندروست دەبێت؟ هەستت نەكردووە لاشەت بەرگری لەدەست دەدات و نەخۆش و ترس خێرا دایدەگرێت؟ هەستت نەكردووە پارەكەت بەرەكەتی نامێنێت یان كەم دەبێت و قەناعەتت بۆ دونیا كەم دەبێتەوە؟ خۆشەویستانی خوا لێت دوور دەكەونەوە؟


@bawky_abdullah
ڕێگای نور
Photo
لەسەر_ڕێبازی_پێغەمبەرﷺ ١
شایەتەکانی خودا لە زەوی!
دانیشتنێکی زۆر بەچێژ بوو، چۆن وانابێ کە پێغەمبەرﷺ تێدابێ، هاوەڵانیش چاویان بە دیتنی ئەو ئەڕێژن، ئای لە بەختیان.
جەنازەیەک تێ ئەپەڕێ، هاوەڵان سەنای خێری دەکەن، پێ ئەچێت ئەو ڕۆژە وتبێتیان: مردوەکە هاوڕێیەکی بە ئەمەک بوو، مێردێکی خۆشەویست بوو، ڕۆڵەیەکی ئەسڵ زادە و دراوسێیەکی دڵاوا بوو، لە نێوان ناکۆکیکاران ناوبژیوانی دەکرد، بە کەم درامەتی دەبەخشی، کێش هەڵەی کرد بەرامبەری لێی دەبووری، وەهەروەها دڵی وابەستەی مزگەوت بوو.
پێغەمبەرﷺ فەرمووی: پێویست بوو.
لەپاشی کەمێکی دی جەنازەیەکی تر تێپەڕی، هاوەڵان بەخراپە لۆمەیەن کرد، پێ ئەچێ ئەوی ڕۆژێ وتبێتیان: مردوەکە هاوڕێیەکی بێ وەفا بوو، هاوسەرێکی بێفەڕ بوو، ڕۆڵەیەکی خراپ و دراوسێیەکی ڕەزا قورس، نە ڕێزی گەورەی دەگرت و نە ڕەحمی بە بچوکێ دەکرد، نە ڕێگەی مزگەوتی ئەناسی و نە ڕێگەکەش ئەوی ئەناسی.
پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: پێویست بوو
هاوەڵان پرسیان: چی پێویست بوو ئەی نێردراوی خودا ﷺ؟
فەرمووی: هەرکێ سەنای چاکەتان کرد بەهەشتی بۆ پێویست بوو، وە هەرکەسێکیشی بە خراپە پەسنتان کرد دۆزەخی بۆ پێویست بوو، ئێوە شایەتەکانی خودان لەسەر زەوی.
هەموومان ڕۆژێ دەخرێینە سەر شان، چون هەموو کەسێ مردن ئەچێژێ، وە ئێمە کۆمەڵێ جەنازەی دواخراوین، وەک چۆن کعبی کوڕی زوهەیر دەڵێ:
كلُّ ابنِ أُنثى وإن طالتْ سلامته
يوماً على آلةٍ حدباء محمولُ!
واتە: هەر مرۆڤێ چەن بەخۆشی ژیان بەسەر بەرێ، ڕۆژێ دێت لەسەر دارەمەیت هەڵدەگیرێت.
ئەرێ ئێمە بیرمان کردۆتەوە کە شایەتەکانی خودا لە زەوی چمان پێدەڵێن کە لە تابوتدا هەڵدەگیرێین؟!
هەموو مرۆڤێ ڕۆژانە هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکەی شایەتێکە بۆت یا لەسەرت، ئەمەت لە بیربێ کاتێ تێکەڵاوی خەڵکی دەبیت، چیشت دەوێ لەبیر بکە بەڵام نەکەی هەرگیز« پێویست بوو» لەبیر بکەیت.
دایبابت چیت لەسەر دەڵێن؟ خوایە لێی خۆشبە نمونەی ڕۆڵەی باش بوو، یان دەڵێن خوایە خۆت دەزانی چەن خراپ بوو.
خێزانت چی دەڵێ لە سەرت؟ خوایە باشترین پیاو بوو، یان دەڵێ خوایە خۆت هەقی منی لێ بسەنەوە.!
منداڵەکانت چیت لەسەر دەڵێن؟ خوایە باوکێکی دادپەروەر بوو مافی کوڕێکی بەسەر کچێکی نەدەدا، نەمنداڵێکی بەسەر منداڵێکی تریدا، یان دەڵێن خوایە ستەمی کردو جیاوازی کرد و ئەمانەتی نە پاراست و پەروەر شیارێکی باش نەبوو.
دراوسێکانت چیت لەسەر دەڵێن؟ ئەڵێن خوایە لە سایەی خۆتی نیشتەجێی کەیت، یان دەڵێن ئۆخەی حەواینەوە لەدەستی!
هاوپیشەکانت چیت لەسەر دەڵێن؟ خوایە بەر ڕەحمی خۆتی بخەی کەسێکی ڕوگەش بوو، بەخێر ئەدواو و هاوکار بوو نهێنی پارێز بوو، یان دەڵێن خوایە خۆت دەزانی قسە لەدەمیدا نەدەوەستا تا ئەمانەتی بدرێتێ، ڕەزاقورس بوو بەرگەی نەدەگیرا.!
هەر کەوتویەکت هەڵسانبێتەوە و دەستیت گرتبێ شایەتێکە بۆ تۆ
هەر ئەسرینێکت سڕیبێ شایەتێکە بۆ تۆ
هەر هەژارێ گەرمی خەندەکەتی پێش گەرمی دینارەکەتی دیبێ شایەتێکە بۆ تۆ،
هەر نەتوانێکت یارمەتی دابێ، برسیەکت تێرکردبێ، سەرگەردانێکت ڕێنوێن کردبێ، ستەم لێکراوێکت سەرخستبێ، شایەتن بۆت، بۆیە شایەتەکانت زۆر بکە، چونکو مردوەکانی سبەینێ ئەمڕۆ هەناسە ئەدەن.
ئەدهەم شەرقاوی.
وەرگێڕانی: #یونس_شێخ_عمر
ڕێگای نور
Photo
سەردەمی لەبیر نەکردن!

لە کۆندا گەر مرۆڤێک لە دەمی منداڵیی و هەرزەییدا هەڵەیەک و قسەیەکی نابەجێی لێ بووەشایەتەوە، یان کەتنێکی بکردایە، دەیانوت منداڵە و لێی ناگیرێت، یان هەرزەکارە و زۆر لەسەری ناکەوێت. گەر کەتنەکەشی لە دەورانی گەنجی و پیاوێتیدا باسکرایە، وەک شۆخی، یاخۆ لاقرتێیەک باسیان دەکرد. گەر ئەو کەسانە باسیان نەکردایە و گەواهیدەری نەبووایە، دەبڕایەوە و بووڕای بووڕ لەبیر دەکرا.
لەگەڵ پەیدابوونی چاپەمەنی، بڕکردنی بەپێی مانەوە و ژمارەی ڕۆژنامە و پەڕتووکەکە بوو. گەر نووسەرێک هەڵەیەکی بکردایە لە نووسیندا، بەسبوو پەڕتووکەکە بکێشێتەوە لە بازاڕ تا ڕزگاری بێت، یان بیسووتێنت.
بەڵام لەگەڵ پەیدابوونی کامیرە و پێشکەوتنی ڤیدیۆ و وێنە، بە تەواوی کارەکە گۆڕا؛ شتێک ڕوویدابا، وێنە و ڤیدیۆیەک بیگرتایە، ئیدی قوتاربوونی ئاسان نەبوو. بەڵام خستنە سەر کاسێت و شۆردنەوەی تێچووی زۆربوو. گەر بشکرایە، بە سووتاندنی وێنەکە و تێکدانی کاسێتەکە، مێژووت پاک دەبوویەوە. (Clear data.)

بەڵام لەگەڵ پەیدابوونی ئامێری زیرەک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تا ئەم چرکەیە، ئیدی ئاستی ترسناکییەکەی سنووری تێپەڕاند! (ئەوەی پێی ئێژن مەرحەلەی وەحشەکە!) لێرەوە دیاردەیەکی ترسناک دەستی پێکرد، ئەویش ئیدی مرۆڤ بۆی نییە ڕابردووی لەبیر بکات؛ نە پەژیوانی دەیسڕێتەوە، نە دڕاندن و سڕینەوەی، نە کێشانەوەی نووسین و ژمارەکانی ڕۆژنامە و ڕووپەلەکان.
مرۆڤ کە گیرۆدەی ڕابردووەکەی دەبێت، ئیتر ئازادی لە دەست دەدات و ناتوانێت پەرە بە خۆی بدات. دەربازبوون و ڕاپسکاندنیش کارێکی ئەستەمە. لە بەندیخانەیەکی گەورە کە مرۆڤێکی دیکە بۆی دروست دەکات بە زمان و وشە و وێنە. ئەم مرۆڤەی دەکەوێتە بەندینخانەوە، ترسی لە لاشەی نییە، ترسی کەسایەتیی خۆی هەیە؛ کەسایەتییەکەی لە هەر خاڵێکدا گەشە بکات، دەیسووتێنن، نەک هەر ڕووخاندن.
ئەوەی بڵاوبووەتەوە لەسەر کەسێک، یان بووە بە بنێشتەخۆشەی شار (ترێند)، تەواو، بە هەموو شێوازێک کەسایەتی و گەشەی ژیانی خۆی و کەسوکاریشی دەکەوێتە مەترسییەوە. بگرە -وەک کیت ئیکۆرن دەڵێت- ئەو مافی لەبیرکردن و لەبیربردنەوەی کە مرۆڤەکان هەیانبوو، ئیدی نامێنێت! مرۆڤ بە لەبیرچوون و لەبیرکردن، سەربەست دەبێت. دەتوانێت پێناسێکی تر بۆ کەسایەتی خۆی دابنێت، کەلێنکی تری ژیان و ژیارستان پڕ دەکاتەوە؛ خۆ ئەگەر لەبیر نەکرێت، ئەو مرۆڤە دەسڕێتەوە وەک هۆیەکی کارا، دەبێتە بارێک بەسەر کۆمەڵگە و ژیاری مرۆییەوە. ئیتر ناتوانێت هیچ سوودێک پێشکەش بکات، بگرە هیچ نیازێکی خێر بە خەڵکی نابات و دیلی دەستی ڕابردوویەک (وێنە، ڤیدیۆ، میم، نووسین) دەبێت.

هەر بۆیە لە جوانییەکانی ئیسلام ئەوەیە، مرۆڤ بەپێی تاوانێکی کۆن مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت گەر تەوبە و چاککردنی لێ وەشابێتەوە. لەوەش زیاتر، ڕێگری کردووە لەوەی ناو و ناتۆرەی لێ بنێت ﴿ولا تنابزوا بالألقاب﴾. نابێت کونجوکۆڵی ناشریینییەکانی بکەیت، تەنانەت هەڕەشەشی لەسەر هاتووە «ومن تتبع عورة اخيه، تتبع الله عورته». گەر هەر هەڵەشی کرد و لێی وەشایەوە، شکاندنی کەسایەتیی و ناوزڕاندی بەوجۆرەی ئیدی نەیەتەوە ناو کۆمەڵگە، ئەمەش دەچێتە ژێر ئەو فەرموودەی دەفەرمووێت: «لا تعینوا الشيطان على اخيكم!»
بەڵام سەیر ئەوەیە، لەم کۆمەڵگە زۆرینە ئیسلامییە، بگرە لەوانەشی ڕۆشنبیری ئیسلامیی و بەناو-چاکسازن، لەگەڵ تێکەوتنی نەیارێکیان یان کەسێک، ئەمیش بە زمانی تێی دەکەوێت.

ئێهـ. کینێت قسەیە جوانی هەیە لە پەڕتووکەکەی (سەردەمی لەبیرنەکردن): دەڵێت: «لەبیرچوونەوە -هەرچەند ناوی بە خراپ ڕۆشتووە- فرمانێکی هەیە؛ یارمەتیدەری مرۆڤە تا سەرکێشی بکات و شووناسی نوێ تاقی بکاتەوە، هەروەتر ڕەنگە یارمەتیدەری گەشە بێت.
دەشێت لەبیرچوونەوە هۆیەک بێت تا مرۆڤ پێی زاڵ بێت بە سەر کێشمەکێشی شەرمەزاری، یاخۆ دەرمانێکی جادووییانە بێت بۆ هێدمەیەکی (سەدمە) تووند!
لەبیربکەیت و لەبیرت بکەن (لەم بەستێنەدا) ئەمانە دوو کردەی هاوواتای ئازادین! نەبەستنەوەی مرۆڤ بە ڕابردوویەوە، ئەمە ئازادیی وێناکردنی خۆیە لە ئێستا و داهاتوودا. هەر لەبەر ئەوەیە کۆتاییی لەبیرچوونەوە دەرەنجامێکی [ترسناکی] گەورەی دەبێت، بەتایبەت لەسەر گەنجان.»

پوختەی قسان: ئەوەی دەگوزەرێت لەم سەردەمە و، لەگەڵ پێخلیسکانی کەسێکدا ئیدی شکۆ و کەسایەتی بشکێنێرێت و تا قەرەی قیامەت بدرێتەوە بەناوچیاویدا، بەوەی منداڵی خۆت ڤیدیۆ بکەیت و بڵاوی بکەیتەوە لە ڤایرۆسخانەیەکی وەک تیکتۆک بەبێ ڕەچاوکردنی داهاتووی ئەم منداڵە (وەک ڕووداوی star wars kids)، ئیتر ئەم منداڵە ڕاکردنیی نییە و لە هەر سووچێکی ئەم دونیایەدا بێت، لەسەری دەکەوێت و نەنگدار دەکرێت.
ڕێگای نور
Photo
بەڵکوو هەر بە تەنیا ناونیشانی پەڕتووکەکەی جێمس برایدل، «سەردەمێکی تاریکی نوێ؛ تەکنەلۆژیا و زانین و کۆتاییی داهاتوو!»، دید و پێشبینی نووسەر و زۆر شتی تر ڕوون دەکاتەوە.
«ڕاستییەک تاڵ هەیە، ئێمە لەم سەردەمی ڕەنووسگەرییداین، تەنیا ڕەنووسێکین لە دیدی بەشگەکان؛ من و تۆ بینینێک-view، شوێنکەوتەیەک-followers، بەکارهێنەرێک-customer، دوور لە گیان و ڕەوشت و بەها لێمان دەنۆڕن!»


وەرگیراوە
یونس شیخ عمر
Audio
‏قال تعالى"(هو عليّ هيّن﴾".
‏حزنك الذي يكبتُ صدرك كدرك الذي يرهقك هيّن على الله أن يُذهبه فاستعن بالله وتوكّل عليه.
﴿ رَبِّ هَبۡ لِي حُكۡمٗا وَأَلۡحِقۡنِي بِٱلصَّٰلِحِينَ  ﴾
لەدەستدانی پاداشتێکی خەیاڵی بەهۆی عوزرێکی ناعوزر!!!
ڕێگای نور
Photo
لقی هەولێری بەشی گەنجانی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی هەڵدەستێک بە کردنەوەی خولی هاوینە بۆ گەنجانی تەمەن (15 تا 24) ساڵی، بە خوێندنی کۆمەڵێک بابەت:

زمانی عەرەبی
تەجــــوید
ئەربەعینی نەوەوی(فەرموودە)
زانستی فقــه
گەشەپێدانی مرۆیی
دیزایـــــن

+ خولەکە لە 1\6\2024 دەستپێدەکات تا 1\8\2024.
+ وانەکان بەڕێوەدەچن لە کاتژمێر 9ی بەیانی تا 12ی نیوەڕۆ
لە ڕۆژانی شەممە و دووشەممە و چوارشەممە.
+ بۆ ناونوسین فۆڕمی بەشداریکردن پڕبکەوە
(بەشداریکردن تەنها بۆ کوڕانە).

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارەیە: 07507665385

فۆڕمی ناونوسین:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSfNxcRWhif1inooug37Qp-9oMirBZX5XlcRPKuMpC-2nKHUKw/viewform?usp=sf_link
"وقُل للروحِ نامي واطمئنّي
‏وإنْ بلَغَتْ مواجِعُها مَداها

‏سيجبُرُ كسرَها ربٌّ لطيفٌ
‏ويمنحُهَا بِرحمَتهِ مُنَاها!"
ڕێگای نور
Photo
عبد ﷲ بن عمر - رضي الله عنهما - لەسەر صەفا بوو و دوعای ئەکرد و ئەپاڕاوەو ئەیوت:-

اللهمَّ إنَّك قلت : ﴿ اِدْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ﴾ وإنَّك لا تُخلف المِيعَاد ؛ وإنِّي أسألك كما هديتني للإسلام؛ أن لا تَنْزِعه منِّي حتَّىٰ تتوفَّاني وأنا مسلم ⑴.

پەروەردگارا تۆ فەرمووتە: { داوا لەمن بکەن و لەمن بپاڕێنەوە، منیش وەڵامتان ددەمەوە }، وە تۆ بەڵێن و وەعدت ئەبەیتە سەر، وە من داوات لێدەکەم کە چۆن هیدایەتت داوم بۆ ئیسلام ئەوە لێمی دانەماڵێنی تاوەکو بە موسڵمانی ئەممرێنی.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
⑴. أخرجه مالك ‹ ١٣٩٧ ›
#پەیامی_پێشەوایان.
یەکێک لە وانە گرنگەکانی جەنگی غەززە بریتییە لە شانازی کردن بە دین و شارستانی و شوناسی خۆمان.
خەریک بوو وای لێبێت هەندێ کەس بە شەرمنییەوە باسی ئیسلام و شوناسی ئیسلامی و جیهادی شەرعی بکات، خەریک بوو زۆربەی حوکمەکان تەعطیل ببن، خەریک بوو جیهانی ئیسلامی بەیەکجاری لێی بکەوێتە خەوێ و قیت نەبێتەوە.
غەززە شوناس و مەبدەء و هەست بە سەربەرزی و عیززەتی زیندوکردەوە.

غەززە وتی هەستەوە و شانازی بەخۆتەوە بکە، چونکە تۆ گەورەی، تێکمەشکێ، دامەڕووخێ، مەبەزە، چۆک دامەدە، شانازی بەخۆت و دین و مەبدەئەکەتەوە بکە، بۆ خۆشی و مەلەزاتی یەک دوو ڕۆژی دونیا خۆت زەلیل و زەبوون و ڕیسوا مەکە، هەستەوە و موعجەب و سەرسام مەبە بە خۆرئاوا و ئیسرائیل و شارستانییە بەفرینەکەیان، هەستەوە و هەڵمەخەڵەتێ بە قسەی باق و بریق و سوا و درۆ، هەستەوە و خۆت و دوژمنەکات بناسە، هەستەوە و دڕەندەیی دوژمن بناسە بەرامبەر ئیسلام و موسڵمانان، هەستەوە و خۆت ون مەکە، هەستەوە و خۆت پێ بچووک نەبێ، هەستەوە و وامەزانە خۆرئاوا و کلک و گوێکانیان و موساد و ... خودان و دەستەڵاتی ڕەهایان هەیە و هەموو شتێکیان پێ دەکرێ.
خەریک بوو خۆرئاوا و ئیسرائیل و موساد بکەن بە خوا و شتێک نەمێنێ بەناوی تەوەکول و باڵادەستی خودا، خوا خێری غەززە و موجاهیدان بنوسێ ئەم چەمکانەیان بە عەمەلی ڕاستکردەوە، هی ئێمە نەزەڕیاتە، هی ئەوان بە عەمەلییە.
بڕوام وایە زەلام لەژیانیا ناگاتە کەماڵ، بەس کەماڵیش مانای زۆرە، قەسدم لەوەیە زەلام لەژیانیا ناگاتە نوقتەیەک کە ئیتر تەواو لەخۆی ڕازی بێ و مورتاح چاوەڕێی مەرگی خۆی بکا

ئیللا ئیشێکی تەواونەکراو ئەمێنێ، فەڕاغێکی پڕنەکراوە، پارچەیەکی وێنەکە بە ڕەشوسپی ئەمێنێتەوە و زەلام لەعانی هاتنی مەرگا خوازیاری سەعاتێکی زیاترە بۆو فەڕاغە

ئەم فەڕاغ و ناتەواوییە بە ئومێد پڕەکرێتۆ، ئومێد بە کەڕەم و ڕەحمی خوا، هەموو ئەحداس و موسیبەتەکانی ژیانیش ڕێک ئەم وانەیە نیشانەدەن کە زەلام لە نوقتەیەکا دۆش دائەمێنێ و هیچی پێناکرێ جگە ئەوەی چاوەڕێی کەڕەمی خوابێ

بۆیە ئەمە لە مردنیشا درێژەی ئەبێ، کۆتا هەناسەکانی عەبد ئەوێ
بە ڕەجا و تەمای ڕەحمی خواوە دەرچێ، هەر ئەو ڕەجایەش تێتە فریای لای خوا....واللە اعلم


✍️ئارام نوری
ئیمام ابن رجب - رضي الله عنه - دەفەرمووێت:-

ومتى طهر اللسان من الكذب، طهر من غيره من الكلام السيئ المُحرَّم، واستقام حال العبد كله، ومتى لم يستقم اللسان فَسَدَ حال العبد كله.

هەرکاتێک زمان پاكبوویەوە لە درۆ، ئەوا پاکدەبێتەوە لە قسەی خراپ و ناڕەواو نادروستیش، وە بارودۆخی بەندە بەهەموو شێوەیەک ڕاستە ڕێ و دامەزراو دەبێ، وە هەر کاتێک زمانی بەندە ڕاستە ڕێ نەبوو ئەوا بارودۆخی بەندە بە هەموو شێوەیەک خراپ دەبێت.

[ مجموع الرسائل - بەرگی ١ - لاپەڕە ٣٦١ ].

#پەیامی_پێشەوایان
2024/05/18 08:08:10
Back to Top
HTML Embed Code: