Telegram Web Link
🤲@ShpolDarya


"تەڕاوێحی ئەوین"

سەنتەنەی نۆبارە دەوری سەڵتەنەی خونکارییە
دڵ چریکەی بولبولان دێ شەوچەرەی دڵدارییە

چەهچەهەی مەستان بە پێکی "رحمە للعالمین"
بۆ جەمی مەینۆشی دیوان کاتی شەو بێدارییە

هەمهەمەی ئاوازی یاهوو خاوی چاوی دڵ دەبا
گورمژی سەرخۆشی ئاشق، ئەوپەڕی وشیارییە

شەو تەڕاوێحی بە تەسبێحات و زیکری لایزال
ڕوو بە ڕووگەی ماڵی ئیمان تاعەتی شەوکارییە

هاونەوا، هاوشانو هاودەنگن موریدانی سیڕات
هەلهەلەی " مولی صلی " سۆزی ڕۆحی جارییە

سەر لەسەر بەرماڵی سوژدانەی سیامن ئاشقان
دەستی شوکرانەی نزایان فەلسەفەی دیندارییە

وسفی دڵداری بە شێعری وشکی شاعیر ناکرێ
دەم نزوولەی زاری کوردی پەسنی زاتی بارییە


🖌#سەلاح_کوردی


🤲@ShpolDarya
📓@ShpolDarya


دڵداره دوورەکەم!

من هەڵۆی یاخی بووی کوێستانم
هاکا لەم ڕۆژانا،
گوللەیەک دڵه پڕ ژانەکەم وێران کات

ئەزانم به جێگای سەرسینگی نەرمی تۆ
بە گوللەی تفەنگێکی تیرۆریست
چیمەنتۆی شەقامی ئەم شارە
دەبێ بە سەرینم...،

توخوا کەی پێش لەوە
خاکی ئەم وڵاته خەمبارە قووتم دا
هەر جارێک وەرە نێو خەونێکی ئاڵۆزم،


🖊#جەلال_مەلەکشا


📓@ShpolDarya
@ShpolDarya


مناڵەکان
ئێوە زەلکاو دەشڵەقێنن
ئێوەن ئەو بوومەلەرزانەی
سبەی کانی دەتەقێنن.
ئێوەن سبەی
سنووری دەستکرد دەشکێنن
قەفی زنجیری لێکپچڕاو
بە یەکترەوە دەلکێنن.

ئێوەن سبەی لە قامیشلی
لە دیاربەکری شێخ سەعیدا
لە سلێمانیی بریندارا
لە مەهابادی " قازی" دا
بە یەک فەلسەفە پێدەگەن:
گشت تێدەگەن
ئەوەی کورد بێ،
نەوەی نوێ بێ،
دەبێ تێشووی،
ڕێی یەکیەتیی کوردی پێ بێ!


🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو


@ShpolDarya
🧜‍♀@ShpolDarya


زوڵفەکانی شەوکوژی تۆ؟ وا شەوی پێ کوشتووە
زوڵفەکانی من؟ لە سای زوڵفی تۆ ڕۆژی
نیشتووه

چەن بە کەیفه ئەو شەو و ڕۆژەی له دووی عەشقت، دەڵـێـن
خۆش بە حاڵ ئەو سەروەتەی وا عارەقت بۆی ڕشتووە


🖌#میلاد_کیانپوور

🧜‍♀@ShpolDarya
📓@ShpolDarya


شێوەی کەرەکان لە بەشەر ناچن
بەڵام کەر زۆرن لەسەر دوو قاچن

کەر هەیە تینوو هەشە برسی‌یە
کەریشمان هەیە لەسەر کورسی‌یه


🖊#پیرەمێرد


📓@ShpolDarya
@ShpolDarya


خۆشەویستم،
باسی دڵداری من و تۆ،
دنیایی گرت و هێشتا ئێمە،
لەیەک دوورین!


🖊#جەلال_مەلەکشا


@ShpolDarya
📓@ShpolDarya


شێعر هەورامی"نماو ئەشقی"


غەزەڵ بۆرێ دڵم  تەنیان، کەرەم مێمان شەوەو قەدری
نماو ئەشقی جە دڵ وانوو، هەتا فورقان شەوەو قەدری

مەلاقاتت بەهانەن پەی، دەسوو دیموو و تەراوێحام
ئەگەر بەینە جەسەو ڕۆحم، کەروو قوروان شەوەو قەدری

گوڵم ئەر بەی بە دیدارم، عەتر دریۆ بە ئەشعارم
ڕەدیف و قافیەم بانێ، گوڵوو ڕێحان شەوەو قەدری

منیچ قەوڵوو قەرار منیەو، شەراو و  شێعرەکام گێروو
هەتا تۆ بەی بە سێحروو وێت، کەری حەیران شەوەو قەدری

حەر ئاوات و دوعات ئەر بۆ، حەتم حاجەت ڕەوا بینە
بە ئەمرەو حەزرەتوو ئەشقی، قەرارش دان  شەوەو قەدری

وەلێ من وێم بە وێم زانوو، کە واد٘ەو مەردەنیم یاوان
غەزەڵ بەش بەی نەجاتم دەی، نمش کێشان شەوەو قەدری


🖋#موحەممەد_خدری_داریان


📓@ShpolDarya
📓@ShpolDarya


📓#ئەنفال


سەد و هەشتا و دوو هەزار خەم
سەد و هەشتا و دوو هەزار دەم
سەد و هەشتا و دوو هەزار خەو
خەم بە دەنووک گەرمیانی کوناودەر کرد
کوردستانم بوو بە شمشاڵ
مێژوویشم نای بە لێویەوە و
وەرزی پێنجەمی ئەنفال و
ئەڵڵاوەیسی ڕاگوێزراوی لێ کەوتە خوار.

ئیتر منیش لەو ڕۆژەوە
شیعرێکم لاڵ
ئیتر منیش لەو کاتەوە
مەملەکەتی خۆڵەمێش و خەونەکانم
بووە بە شەوی گەنم و جۆی
شوێن بزری هەزاران چاڵ!


🖊#شێرکۆ_بێکەس


📓@ShpolDarya
📓@ShpolDarya


"پلانی ئەوینداری"

لەو دەمەی واکوو پلانی نێو دڵم کێشا له ڕووت
گەڕەک و کۆڵانی شارم دووبەدوو هاتن بە دووت

جێگە لەو تاقە شەقامەی ڕاسپاردەی خۆمە بۆ
گوڵبژێری دڵڕفێنی مووسیقای نێو هات و چووت

ڕۆژ بە ڕۆخسارت دەناسم پشت له مشتی خۆر ئەکەم
ڕووبەڕووی مانگەشەو هەرشەو هەڵدەواسم شەو بە مووت

چی شنە و سروە و نەسیمە دەیکەمە بەرپرسی دڵ
تا گڕی گڕکانی سۆزی سڕ نەسووتێنێ گەرووت

هێندە مەوجی داوە نێو چاوی چەپم هەستی غەریب
نوقمی ئوقیانووسی دڵتەنگی کرا باری پشووت

چەشنی پاشای دەستەداری بێ دەسە ڕێزی دەسم
هێزی ڕەشپۆشی لە دەستە و ئاسی دڵ کردوویه کووت

دێڕ بە دێڕ کۆکێ نەماوە پیتی بدوێنم بە نۆت
سەد مەخابن خەتی لێوت ناگرێ غەیری سکووت

شێعری من داکەوت و سەرکەوت وێنەکانی ژوورەکەم
شاعێر و پێنووسی ماندوو، لاپەڕەیکی ڕووت و قووت

قەدری هەژماری یەکم زۆرتر دەوێ لەو کاتەوە
پێم لە بەر دەرکەی ئەوینداری کە بینی کەوشی جووت

باتی ئایەی کێلی قەبرم با تەنێ ئەم پرسه بێ
ئارەزوومەندی بەئازوو ئارەزوو ما ئارەزووت؟


🖌#میلاد_کیانپوور

📓@ShpolDarya
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🕊️@ShpolDarya


🕊️ من ناوم کۆترە شینکەیەو [ کچم ] 🕊️


🕊️#شێرکۆ_بێکەس


🕊️@ShpolDarya
🤍@ShpolDarya


بۆ هۆنراوەیەک،
کە هێشتا نەمنووسیوه.


تووڕە مەبن لە دووکەڵی وشەکانم
دووکەڵی من:
پەڕەسێلکەیەکە ماندوو...
لە هێلانەی ئاگرەوە بۆ دوور دەفڕێ

تووڕە مەبن لە گەرداوی وشەکانم
گەرداوی من شوانکارەیە
ڕانەهەورێکی مانگرتوو
بۆ قەدپاڵەکان لێ دەخوڕێ

- بووکیان دزی
+ زوڕنامان خۆش
- بووکیان کڕی
+ دەهۆڵمان خۆش
- بووک ئێوە خۆش
+ هەڵپەڕکێی ناو سەهۆڵمان خۆش!

زاوا، هەڵسە
هەڵسه، ڕابە!
زوڕناکانیان وردوخاش کە
زمانەکانیان لە ئاش کە.


🖊#عەبدوڵڵا_پەشێو


🤍@ShpolDarya
@ShpolDarya


دوور لە تۆ مام خۆشەویستم،
لێرە تەنیام و غەریب

تازە تێگەیشتم چلۆنە
ڕازی دوو هێڵی تەریب

کەی لە ئامێزت بنێژم
تاسەکانی غوربەتم

یەک خولەک دیدار دەکا،
کاری هەزار و یەک تەبیب.


🖊#ژاڵە_سەفییاری


@ShpolDarya
📙@ShpolDarya


📓#وەفدی_کوردستان


وەفدی کوردستان، میللەت فرۆشان
هەرزە وەکیلی شاری خامۆشان!!

چەپکێ لە گوڵەکەی، باخەکەی سەرا
کە بە خوێناوی لاوان ئاو درا

بیبەنە خزمەت عەرشی عێراقی
بڵێن یار باقی و هەم سوحبەت باقی

پەردەو تارای سوور بەرن بۆ ئەمیر
بڵێن پاش کوشتار، هێشتا تۆی دڵگیر

دەک خەجاڵەت بن لەڕووی مەحشەرا!!
ئێمە خاکی خەم ئەکەین بەسەرا

ئێوەش ئەو عەرشی بەخوێن گوڵ رەنگە
سوجدەی بۆ ئەبەن هیچ ناڵێن نەنگە

کورد نەمردوە، خەیاڵتان خاوە
بەراتی نەجات بە خوێن نووسراوە

من رەنگی سوورم بۆیە خۆش ئەوێ
مژدەی شەفەقی لێ دەست ئەکەوێ


🖊#پیرەمێرد


📙@ShpolDarya
@ShpolDarya


شەوە و پڕشنگە شێعرم چاوەکەی تۆ
ترووسکەی هەر نیگا دەمبا بەرەو سۆ

تریفەی مانگی ‌چاردەی ڕووتە هۆنەم
کە خەرمانەی لە دەورت داوە ئەمشۆ


🖋#سەلاح_کوردی


@ShpolDarya
💘@ShpolDarya


ئەتۆی کانگای ئەوین و حەز،
دڵت وەک مەخزەنی نوورە
پڕی تاریکییە ناخم
ئەگەر ساتێ لە تۆ دوورە

بە سکڵی دووری دیدارت
دڵم نێوئاخنی داخە
تەماشای هەسری دیدەم کە،
بە خوێنی هیجرەتا سوورە


🖌#هەڵگورد_پەسوێ


💘@ShpolDarya
👌@ShpolDarya


من میهرەبانی لە منداڵێکەوە فێر بووم،
کاتێک بینیم لە دەفتەرەکەیدا وێنەی
خۆری بە ڕەنگی ڕەش کێشا بووەوە،
تاکوو باوکە کرێکارەکەی
لە کاتی کارکردندا ئارەق نەکاتەوە!


🖊#چارلی_چاپلین


👌@ShpolDarya
🤍@ShpolDarya


وێرانی نیگای تۆم بەڵام
تۆ ناتهەوێ کەسی من بی
دەترسی دڵت بدەی بە من
لە نێو ئەوینم دا ون بی

لەتێک دڵت بدە بە من
ئەمن تەواوی گیانی خۆم
تۆ تەنیا ساتێک بۆ من بە
من تا ئەبەد گیرۆدەی تۆم

جارێک بزەی لێوانی تۆم،
دیت و هەزار جار عاشق بووم
بێ ئەوەی شارەزای ڕێ بم
بەرەو خەیاڵاتی تۆ چووم

گەشی چاوت، شێوەی نیگات
لە هیچ ڕۆمانێکی ناچێت
نووسەری ڕێگای دڵداریم
ڕۆمان بۆ وەسفی تۆ نابێت

لەو دەمەی گیرۆدەی تۆ بووم
دڵەکووتە بەرم نادا
دەکرێ تاوێک ئارام بگری
گیانی من نەدەی بە بادا

زۆر جار دەڵێم هەزار بریا
هیچ کات من تۆم نەدیتبایە
خەفەتی دوری و نەبوونیت
بە دڵی من نەیکردبا کایە

لە زاهیر دا فرشتێکی و
دەرونت شێوەی دیکتاتۆر
بریا ڕاوچێکی ئازا بام
ماسی دڵتم گرتبا بە تۆڕ

ئیمانی من دوای دیتنی تۆ
بوە دینێک و دوو خودا
جەستە زیندوو بۆ بەڵام
ڕوح لە وی لاڕێ و جودا


🖊#هێمن_تەنیا


🤍@ShpolDarya
🤍@ShpolDarya


تا بە کەی قوربان بناڵم
من بە ئێش و دەردەوە؟
دەس بە ئەژنۆ، قوڕ بەسەر،
دایم بە ئاهی سەردەوە

ڕۆژی ئەووەڵ بوو کە
زانیم من ئەبێ دێوانە بم
ئاشقی تۆ، نەوعی مەجنوون،
وا بە کێو و هەردەوە

مەرحەمەت کە زوو بڕۆ
قاسید بڵێ دەردی دڵم
نازی پاپۆچت ئەکێشم
من بە تۆز و گەردەوە

من کە پشتوانی باڵا و
بۆسەچینی کوڵمەتم
چی دەکەم ئاخر لە سەیری
باخ و بەی، بەم دەردەوە

هەر وەکوو قەوس و قەزەح
با دەس لە گەردن دانیشین
تۆ بە سوخمەی ئاڵ و سەوز
و من بە ڕەنگی زەردەوە

یەک نەفەس چاکی نەهێنا
کەعبەتەینی بەختەکەم
شەش دەرم گیراوە داماوم
بە دەستی نەردەوە

ئیلتیماسی #تاهیری
بێچارە قەد سوودی نییە
تۆ کە دایم شەڕفرۆشی
بەو دڵەی وەک بەردەوە


🖊#تاهیر_به‌گی_جاف


🤍@ShpolDarya
💜@ShpolDarya


سڵاو ئەی شۆخی نازداری بە غەمزە
حەدیسی لێوی سوورت پڕ لە ڕەمزە

فیدای خۆشمدەوێ و لێو گەزتنت بم
دڵ و بن دڵ دەبەی بەم گفت و لەبزە


#سەلاح_کوردی_2021


💜@ShpolDarya
🤍@ShpolDarya


ئەم ئێوارە بیرم کردی
بە دەم ڕێوە،
بۆ خەیال باسم ئەکردی
هەستم پێ کرد
خەیاڵیش خۆشی ئەویستی
سەری ئەهێنایە پێشێ
کاتێ کە ناوی ئەبیستی
وتم لە کوێ ئەوت دیوە؟!
کەچی وتی...
لە ئەڵبۆمی ئەو شێعرانەی بۆت نووسیوە!


🖊#ڕەنج_سەنگاوی


🤍@ShpolDarya
2024/05/23 07:10:50
Back to Top
HTML Embed Code: