Telegram Web Link
تا چاو و دڵ خوێنبار نەکەی
قەتعی هەموو ئەغیار نەکەی

فکری ویساڵی یار نەکەی
هذا طريق العاشقين


#وەفایی
کیتابی عیشقی مەجنوون ئایەتی ڕوخساری لەیلایە
لە سووڕەی یوسفا دەرسی جنوونی ئێمە نووسراوە..


#حەریق
تاکوو باڵای تۆ عەسا بێ بۆ من
من ترسم نییە گیانە لە کەوتن


#کەمالی
بێرە سەر چاوم سەفاگاهێکی خۆشە گیانەکەم
چی ئەکەی هەر وای لەناو کڵپە و بڵێسەی سینەما

وا نەزانی من نەفامم پاسەوانی دەرکەکەت
تا ئەبەد ناگۆڕمەوە قوربان لەگەڵ تەختی جەما


#کەمالی
ئەگەر هاتی تەنیا وەرە...
هەروەک لە ناو دڵما تـەنیــای!


#پەشێو
فەرموویە وەفایی بە دڵی تۆیە ویساڵم
قوربان هەر ئەتۆ و دڵ؟ وەرە ڕوحیش بستێنە

#وەفایی
لە من غایب بووە، ھەر ناڵەمە وەک کۆتری حاقوو

#مەحوی

کۆتری حاقوو: جۆرە کۆترێکە خوێندنێکی خەفەتباری هەیە.
ئەگەر گریام لەبەر بێھۆشیی کوردان
مەکەن مەنعم کە چۆن بێئیختیارم

تەماشای خۆم ئەکەم ئێجگار ھەتیوم
لە شەرق و غەربەدا بێخەمگوسارم


#قانع
هەتا مابووم دەسی تاسەم نەگەییە چاکی دڵخوازێ
نە هۆشم مەستی بۆنی بوو نە گوێچکەم کەیلی ئاوازێ

کە مردیشم لە ژوورێکی نەخۆشخانەی سلێمانی
نە دڵسۆزم لە دەورم بوو نە کەس بەو مردنەی زانی


#ئەحمەد_هەردی
پێنج‌خشتەکیەکی #کامیل_کەسنەزانی
لەسەر غەزەلێکی #زاری


بە ئاڵۆزی لە پێ کەوتووم بە بێ مەی
وڕ و گێژم چلۆن ڕێگەم بکەم تەی

بە ئاوازێ حەزینۆ هەر وەکوو نەی
وتم: زاری ئەتۆ چۆنی؟ وتـی: وەی
کە من تۆم دی مناڵ بووی وەک چرۆ بووی
لەبەر دەرگا خەریکی ھەڵمەقۆ بووی

نیشانەی جوانی ئێستەت تیا دیار بوو
کە ھەڵوێست و سەرنجی ھەرزەکار بوو

منیش لەو کاتەدا تۆم دی بە ڕێکەوت
لە دڵما خۆشەویستی ڕووتی تێ کەوت


#مەدهۆش
یا تەبیبی ئینتیزارم ئیتیسالت کەی دەبێ
زەهری دووری کوشتمی شەهد و ویسالت کەی دەبێ

شەککەر و گوڵ پێکەوە تەسکینی دەردی دڵ ئەدا
ڕۆحەکەم ماچ و جنێوی لێوی ئاڵت کەی دەبێ

بێبەڵا بی وەعدەکانت سەد یەکی نایێتە جێ
ڕۆحەکەم بڕوا بە پەیمانی بەتاڵت کەی دەبێ


#سابیری
شێتو شەیدای عیشقی تۆم مەیگێڕی مەحبوبم لەکوێی
ئەی لەبەر ئەو لارولەنجە و بەژن و باڵایەت مرم

پێی بڵێ ئاوڕێک، ئەمن عومرێکە شێتی عیشقی تۆم
ئەی لەبەر ئەو چاوە مەستە و زولفە تاتایەت مرم


#حافظ
وەرگێڕان: #حەقیقی
بپرسە حاڵم ئیهمالی وەفا بەس
بترسە تۆ لە حەق جەور و جەفا بەس!


#مەحوی
یادم بکەوە لەگەڵ هەموو بردنەوەیەکی ڕیاڵ مەدریر.
من گوتم: وا تیری نازی چاوی تۆ پێکای دڵم
پێکەنی فەرمووی: بەڕێک کەوت بوو
نیشانم لێیی نەگرت..


#عەونی
وتم: تەنها منم پابەندی عیشقی تۆ، وتی: گوم بە!

ھەزارێکی وەکوو تۆ کوشتەیی شەمشێری ئەبروومە

#سالم
بیمارە دڵم تەنگە وەکوو غونچەیی زارت
بوو باعیسی مەخمووریی من، چاوی خومارت

جارێکی لە عوششاقی نەپرسی چییە حاڵی
دووری تۆ دەچێژێ بەسە ژەهر و خەم و تاڵی


#ئەدیب
ئەم ڕۆژانە لەم شیعرەی #خاڵە_قازی جوانترم نەخوێندۆتەوە:


گەر هەموو عالەم بکەن لۆمەم بە تیر و تانەیە
هەر ئەوەستم بێ وچان و لێرە ناڕۆم تا نەیه

چەشنی یەعقوب چاوەکانم چوو لە ڕێگەی دیتنت
بۆی کراسی یوسف ئاسا نووری ئەو چاوانەیە

قەلبی من ڕووخابوو ئەمما تۆ دروستت کردەوە
بۆ چی نایەی تا ببینی ئێستە چەند وێرانەیە

ڕۆژێ فەرمووت تا دەمێنم ئاشنای دوو چاوی تۆم
بەو ئومێدەی مامەوە و ئێستا نیگات بێگانەیە

هاتە بیرم پێت گوتم دێوانە و عاشق مەبە
خۆت دەزانی هەر کەسێ عاشق نەبێ دێوانەیە
لە خزمەت شەوقی تۆدا شەوچرا چین

#نالی
2024/05/20 22:25:46
Back to Top
HTML Embed Code: