Telegram Web Link
حوکمی زکر کردن لەکاتی لەشگرانیدا یاخوود سوڕی مانگانەدا ....

پرسیار : ئایە ئافرەت دەتوانێت لەکاتی سوڕی مانگانه یان لەشگرانیدا زکرەکان بکات ؟

وەڵام : بەڵێ دروستە ، ئافرەت لەهەردوو حاڵەتەکەدا زکرو یادی خودا بکات ، وە دەتوانێت دوعای استخارەش بخوێنێت تەنها نوێژەکە ناکات ، وەلەکاتی سوڕی مانگانەدا دروستە بۆی قورئانیش بخوێنێت لەسەر ڕای ڕاجح و پەسەندی زانایان

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
🥰46👍28🤔6
بۆچی دوعا دەکەم و خودا وڵامم ناداتەوە ...؟؟؟

ئەم دەستەواژەیە زۆر کەس دەیڵێت وەبەداخەوە لەبێئاگایان نازانن کە دەستەواژەیەکی هەڵەیە ...

خودا وڵامی هەموان دەداتەوە بەبەڵگەی ئایەتی قورئان کەدەفەرموێت : (وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ۚ ) [٥۹- غافر ]

واتا : پەروەردگارتان فەرموی : داوام لێبکەن وڵامتان دەدەمەوە .


کەواتە فەرموی وڵامتان دەدەمەوە نەک پێتان دەدەم ، وڵام دانەوەی پەروەردگار بۆ بەندەکانی بەسێ جۆرە :

یەکەم / یان ئەوەیە ڕاستەو خۆ ئەوەت پێ دەدات کەداوات کردوە .

دوەم / یاخود خودای گەورە ئەوەی پێنادات کەداوای کردوە بۆی دەگۆڕێت بەباشتر .

سێیەم / یاخود خودای گەورە بەهۆی ئەم دوعاوە بەڵاو موسیبەتی لەسەر لادەدات و لەقیامەت زیاتر لەوەی پێ دەدات کەداوای کردوە .

‌یەکێک لەزانایانی سەلەف دەفەرموێت کاتێک کەوا من دوعا دەکەم ئەگەر پەروەردگار ئەوەم پێ بدات کەداوای دەکەم جارێک خۆشحاڵ دەبم ، بەڵام ئەگەر ئەوەی داوام کردوە پێم نەدات دووجار خۆشحاڵ دەبم ، کاتێک ئەمەی وت خەڵکەکە زۆر بەلایانەوە سەیرو عەجیب بوو وتیان چۆن ؟ ئەویش فەرموی : چونکە کاتێک کەداوا دەکەم و خودا پێم دەدات داواکاریەکە داوای خۆمە خوداش لەسەر داواکاری خۆم ئەوەی پێداوم کەداوام کردوە ، منیش هیچ لە غەیب نازانم ، وەنازانم ئەوەی کە پێم دراوە خێری تێدایە یان شەڕ دیاڕ نیە بۆیە یەک جار خۆشحاڵ دەبم .

بەڵام کاتێک کەوا خودا ئەوەم پێنادات کەداوام کردوە لێی دووجار خۆشحاڵ دەبم چونکە ئەوەیان اختیارو هەڵبژاردەی خودایە بۆیە پێمی نەداوە ، خوداش غەیب دەزانێت کەپێم نادات دیارە خێر لەوەدایە کەپێمی نەدات .


کەواتە ئەی ئەو کەسەی کەداوای شتێک دەکەیت ، ئەی ئەوکەسەی کەوا داواکاریکەت هەیە ، ئەی ئەو کەسەی کەوا پێویستت بەشتێکە ، ئەی ئەوکەسەی کەوا داوای زەواج دەکەیت ، کاتێک کەداوادەکەیت کەپێت نەدرا دڵگران مەبە خەفەتبار مەبە چونکە دیارە خێر لەوەدایە ...

چەند کەس هەبون داوای منداڵیان کرد منداڵەکانیان خراپ دەرچون سەری دایک و باوکیان خواردو سەد خۆزگەبەنەبونیان خورا ، چەند کوڕ داوای لەخوا کرد کە فڵان کچەی بەنسیب بێت یان کچ داوای کرد کە فڵان کوڕەی بەنسیب بێت کەچی دواتر بونە دۆزەخ بۆ یەکتر و خۆزگەیان بەنەبونی یەکتر دەخواست ...

لەدوعا کردن مەوەستە چونکە ئەگەر وڵامدانەوەشت تاخیر بێت تۆ هەر لەخێردایت چونکە دوعاکردن پاڕانەوە عبادەت و پەرستشە ، گەر وڵام دانەوەشت دواکەوت یان ئەوەت پێنەدرا کە خۆت داوات کردوە ئەوا تۆ لەخوا پەرستیو عبادەت دابویتە دڵنیابە .
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
🥰51👍26😢8💯8
حوکمی خوێندنەوەی قورئان بەبێ لەچک و حجابی شەرعی دور لەچاوی نامەحڕەم یان خوێندنی بەبێ دەستنوێژ ....

پرسیار : ئایە بۆ ئافرەت دروستە لەماڵەوە یان لەشوێنێک کەهیچ نامەحرەمێکی لێنەبوو قورئان بخوێنێت بەبێ لەچک و حجاب یان بەبێ دەست نوێژ ؟

وەڵام : بۆ خوێندنەوەی قورئان لەشەرعدا بەمەرج نەگیراوە کەوا لەچکت لەسەر بێت یان حجاب بیت ، بەڵکوو دروستە ئافرەت بەبێ حجابی شەرعیش قورئان بخوێنێت ، وە بەنسبەت دەست نوێژەوە ئەگەر بەدەست نوێژەوە بێت باشترەو سوننەتە ، بەڵام ئەگەر بەبێ دەست نوێژیش قورئان بخوێنێت تاوان بار نابێت ئاساییە .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
🥰60👍32💯14
نوێژی چه‌شته‌نگاو

١. حوکمه‌که‌ی:
- نوێژێکی سوننه‌ته‌ و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌رده‌وام ئه‌نجامی داوه‌
- پاداشتێکی گه‌وره‌ی هه‌یه‌
- ڕێگه‌پێدراوه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ یان له‌ مزگه‌وت بکرێت

٢. کاته‌که‌ی:
- ده‌ستپێک: کاتێک خۆر به‌رز ده‌بێته‌وه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی ڕمێک (تقریبه‌ن ١٥-٢٠ خوله‌ک دوای هه‌ڵاتنی خۆر)
- کۆتایی: پێش نیوه‌ڕۆ به‌ که‌مێک (تا کاتی نوێژی نیوه‌ڕۆ)
- باشترین کات: کاتێک گه‌رمای خۆر به‌هێز ده‌بێت

٣. چۆنیه‌تی ئه‌نجامدان:
- که‌مترین ڕکات: ٢ ڕکات
- زۆرترین ڕکات: ٨ ڕکات (هه‌ندێک ده‌ڵێن ١٢ ڕکات)
- باشترین شێوه‌: ٤ ڕکات
- دوو به‌ دوو ده‌کرێت (واته‌ هه‌موو دوو ڕکات سه‌لام ده‌درێته‌وه‌)

٤. گرنگی و فه‌زڵه‌که‌ی:
- له‌ فه‌رمووده‌دا هاتووه‌ که‌ پاداشتی زۆری هه‌یه‌
- یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ چالاکی ڕۆژانه‌
- به‌شێکه‌ له‌ سوننه‌ته‌کانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم).
ـ عەجرەکەی بەقەد چاکەیە بە ئەندازەی 360جومگەی لەشەت

٥. ئادابه‌کانی:
- باشتره‌ به‌ ده‌ستنوێژی ته‌واوه‌وه‌ بکرێت
- باشتره‌ به‌ خوشوع و ئارامییه‌وه‌ بکرێت
- ده‌کرێت دوعای تایبه‌ت بکرێت دوای نوێژه‌که‌


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍67🥰31🔥5
⚪️حوکمی نوێژ کردن لەناو پۆشاکێک کە لە کاتی سووری مانگانەدا ئافرەتان لەبەریان بوە...


پرسیارئایە ئەگەر ئافرەت لە سوڕی مانگانە تەواو بوو دەتوانێت بەو جل و پۆشاکەوە نوێژ بکات کە لە فەترەو کاتی سوڕی مانگانەدا  لەبەری بووە یان دەبێت بیشوات پاشان لەبەری بکاتەوە ؟


وەڵام ئافرەت کاتێک کە لە سوڕی مانگانە تەواو دەبێت لەسەریەتی و واجبە کەوا خۆی بشوات بە بەڵگەی ئەو ئایەتە:  (وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ).

تا خۆی نەشوات نە نوێژی جائیزە نە سەرجێی کردن لەگەڵیدا .

سەبارەت بە جلەکانی، ئەگەر لەو فەترەیەدا  خوێنی بەرکەوتبێت ئەوا دەبێت  بیشوات ئەگەر نا ئەگەر تەنها عارەقیشی کردبێت ئەوا بە پاک هەژماردەکرێت.

بەم شێوەیە ئەو جلانە جائیزە نوێژیان پێ بکرێت بەڵام ئەگەر خوێنی بەرکەوتبوو دەتوانێت تەنها شوێنی خوێنەکە بشوات یان هەمووی بشوات مەرج نیە جلەکانی بگۆڕێت ئەگەر خوێنی بەر نەکەوتبوو.

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍62🥰11
بیرخستنەوە...ئەم کارە بێ ڕێزیە لەگەڵ قورئان


وریابە کاتێک پۆستێک یان ستۆریەک دەبینیت کە قورئان دانراوە یان ئایەتێک دەخوێنێت ، مەی پچڕێنە و لای مەبە تاکوو ئایەتەکە تەواو دەبێت و دەچێتە سەر ئایەتی تازە ، چونکە پچڕاندنی وشەو پیتەکان شیاو گونجاو نیە بەڵکوو بێڕێزی و حساب بۆ نەکردنی قورئانە ...

بەداخەوە نەم بینیوە نوکتەیەک یان کورتەفلمێکی چەند چرکەیی و دیمەن و قسەی نەستەق و کۆمیندی لەکاتی بینینیاندا ببڕدرێن بەڵکوو لەسەری دەوەستن تاکوو بزانن چیەو چۆنەو دەگات بەکوێ و باسی چی دەکات بەڵام بۆ قورئان نەخێر... بۆچی تۆ پرسیار لەخۆت و هاوڕێکەشت بکە ؟

تکایە ئەم پۆستە بڵاو کەنەوە با هاوڕێکنتان ئەم شتە بزانن ....

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍64💯40😢19🥰2
حوڪمی هاوسەرگیری ڪردن لەگەڵ ڪەسی نوێژنەڪەر

پرسیار

ئایا دروستە ڪچێڪ شوو بڪات بەڪوڕێڪ ڪە نوێژ ناڪات یا ڪوڕێڪ ڪچێڪ بهێنێت ڪە نوێژنەڪەرە ؟

وەڵـام

بەهیچ جۆرێڪ دروست نیە ڪچ شوبڪات بە ڪوڕێڪی نوێژ نەڪەر وە بەپێچەوانەشەوە ، تاوانی نوێژنەڪردن لەتاوانی ڕیباخواردن و پیاو ڪوشتن و زیناڪردن گەورەترە هەروەکو ابن القیم فەرمویەتی ، هەر بۆیە زانایان خیلافیان لە نێواندایە ئایا نوێژ نەڪەر ڪافرە یاخود موسڵمان ، بۆیە مامۆستایانی ئاینی ڪاتێڪ ڪەسێڪ لەڪەسێڪ مارە دەڪەن یەڪەم پرسیار لێیان ئەوەیە نوێژ دەڪەن یاخود نا چونڪە زۆرێڪ لە زانایان دەفەرمون مارەیی نایەت ئەو ڪەسەی ڪەوا نوێژ نەڪەرە ڪەواتە بابەتەڪە زۆر ترسناڪە پێویستە وریابین لێی .

شێخی ئیسلام ئیبن تیمیە ڕەحمەتی خودای لێبێت دەڵێت: ئەگەر هەموو خەڵڪی ڕێگری لەوە بڪەن ڪە پیاو نابێت ئافرەتێڪ بڪاتە هاوسەری خۆی ڪە دزو زیناڪارو مەشرووب خۆرەو جگە لەمانەش، دەبێت ڕێگری لەوەش بڪەن ڪە ئافرەتی نوێژنەڪەر نابێت لەگەڵی هاوسەرگیری بڪرێ، ڪە ئەمەش یەڪێڪە لەگەورەترین تاوانەڪان بەڕای هەموو زانایان!
[جامع المسائل( ۱٤۲/٤)]

هەروەها پرسیار ڪرا لە شێخ ابن باز ڕەحمەتی خوای لێبێت دەربارەی ڪەسی نوێژ نەڪەر ئایا ژنی پێ دەدرێت یاخود نا ؟

لەوەڵامدا فەرمووی: ئەو پیاوەی ڪەوا نوێژ ناڪات دروست نیە ژنی پێ بدرێت، وە ئامۆژگاری هەموو سەر پەرشتیاران و وەلی ئەمری ئافرەتان دەڪەین ڪەوا لەخوا بترسن لەبەشودانی ڪچەڪانیان ، وەنەیان دەن بەڪەسانێڪ ڪە نوێژ نەڪەرن .
النور علی الدرب ( 20 / 154 ) .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍63💯11🥰6
⚪️ئافرەتانەی کەوا لە دونیادا هاوسەرگیریان نەکردوو لەدواڕۆژدا چیان بۆ هەیە ...


پرسیار

ئایا ئەو ئافرەتانەی کە لە دونیادا هاوسەرگیریان نەکردووە لە قیامەتتدا چیان بەسەر دێت؟ ئایا هاوسەرگیری دەکەنەوە لەگەڵ ئەو پیاوانەی کەوا لە دونیادا هاوسەرگیریان نەکردبوو؟


وەڵام

لە بەهەشتدا هەموو ئەو شتانە هەیە کەوا چاو و دڵ ئارەزووی دەکەن، ئەگەر بێت و ئەو ئافرەتە لە چاکەکاران بێت و بچێتە بەهەشت ئەوا لەوێ خوای گەورە کەسانێکی لە پیاوانی بەهەشت بۆ داناوە کەوا هاوسەرگیریان نەکردووە بۆیە لەوێ لەگەڵ ئەوان هاوسەرگیریان  بە نسیب دەکات بە پێی بەڵگەی ئەو ئایەتەی کە خوای گەورە دەفەرمووێت: [وَفِيهَا مَا تَشْتَهِيهِ الْأَنْفُسُ وَتَلَذُّ الْأَعْيُنُ وَأَنْتُمْ فِيهَا خَالِدُونَ]

واتا : لەبەهەشتدا هەر شتێک هەیە کەوا نەفس داوای بکات و چاو چێژی لێببینێت ، ئێوەش لەناو بەهەشتدا دەمێننەوە بۆ هەتا هەتایی .

📕پەڕەی فەرمی شێخ ابن عثیمین📕

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
💯42👍30🥰26😢4🔥1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
تکایە هەر ئافرەتێک دەیەوێت لەخوا نزیک بێت و سودی تەواو ببینێت با گوێ لەم وتارە بگرێت تاکۆتایی....


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍38🥰15😢4
1f999f6c6317436cadad4bc1238807b4.pdf
910.2 KB
ئەم ناملکە بخوێنەوە ....


ئەم نامیلکە بریتی یە لە چەند پەیامێکى گرنگ و بەسوود بۆ ئەوانەى دەیانەوێ هاوسەرگیری بکەن و لە سێ بەشی سەرەکی پێک هاتووە .

بەشی یەکەم : کۆمەڵە پەیامێک بۆ گەنجان لە سەرەتایی دەستنیشان کردنى ئافرەتدا :

بەشی دووەم : کۆمەڵە پەیامێک بۆ ئافرەتان لەسەرەتایی دەستنیشان کردنی هاوسەردا :

بەشی سێیەم : کۆمەڵە پەیامێک بۆ هاوسەران بۆ ساڵی یەکەمی ژیانی هاوسەرێتییان :

زۆر زۆر گرنگە هەموو کچ و کوڕێک پێش هاوسەرگیری ئەم نامیلکەیە بخوێننەوە

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍46🥰13😢7🤩1
حوکمی دواخستنی نوێژ بە هۆی کاروباری ناومالەوە...

پرسیار:

هەندێك جار نوێژەکەم دوادەخەم لە کاتی خۆیدا نایکەم نەك لە بەر تەرخەمی و تەمەڵی تەنیا لەبەر زۆربونی کاروباری ناوماڵەوە ، ئایا هیچ گوناهێکم لەسەرە ؟

وەڵام :

بەلێ تاوانبار دەبی ، دروست نییە نوێژ لە کاتی خۆی دەر بچێت و دوابخریت ، چونکە روکنێکە لە روکنەکانی ئیسلام ، خوای گەورە دەفەرموێت:(( إن الصلاة كانت على المٶمنين كتاباً موقوتاً))
واتا : نوێژ لەسەر مسوڵمانان فەڕزو واجب کراوە لەکاتی دیاری کراوی خۆیدا .

من پێت دەڵێم : ئەگەر نوێژەکەت ئەنجامدا وە لە کاتی خۆیدا کردت ئەوا دەبێتە هاوکارو ئاسانکار بۆت ، بۆ ئەنجامدانی کاروبارەکانی ماڵەوە و لەسەرت ئاسان دەبێت ؛ چونکە خوای گەورە دەفەرموێت:(( واستعينوا بالصبر والصلاة)) البقرة

ابن عثیمین (رحمە الله): فتاوي سؤال على الهاتف .(المجلدالثاني السؤال ٦٧٠).

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
🥰53👍25💯20
ئافرەتان کاتێک کەدەچنە بە هەشتەوە چاکتر و باشترن لە حۆریەکان العین.

قورطبی لە تەفسیرەکەیدا دەفەرموێت:
حاڵی ئافرەتی باوەڕدار لە بەهەشت دا باشتر و چاکترە لە حاڵی حۆریەکان وە بگرە پلەشی بەرزترە وە جوانتریشە لە حور العین حۆریەکان ؛ چونکە ئەو ئافرەتەی کە چاکەکارە لە ئەهلی دونیا کە دەچێتە بەهەشتەوە ، خوای گەورە پاداشتێکی پێ ئەدات لە سەر کردنی کارەچاکەکانی کە کردویەتی لە دونیادا وە رێز لێنانێکە خوای گەورە پێ دەبەخشێت لەبەر دینەکەی چاکەکارییەکەی ، بەڵام حۆریەکان ئەو تەنیا خۆشی و نیعمەتێکە خوای گەورە لە بەهەشتدا دروستی کردون کە پاداشتێكە بۆ کەسی باوەڕدار لەسەر ئەو کردەوە باشانەی کە لە دونیا دا کردویەتی .

[تفسير القرطبي:١٥٤/١٦]

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍53🥰10😢8🤩2
مژدە مژدە مژدە .....

کتێبی "فەتواو ئەحکامەکان تایبەت بەئافرەتان" بۆیەکەم جار کەوتە بەردیدی خوێنەران ، لەئێستادا ئەم کتێبە لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە ناوەندی فەرمودەی ئەمین بەردەستە

ناونیشان:  دەرگای سەرەکی بەرەو دەستی چەپ جەناحی : ‌J_4                                
بۆ پەیوەندی کردن
07705000852
07505000852
کاتی پەیوەندی کردن
9ی بەیانی بۆ 5 ئێوارە

#پێشانگای_نێودەوڵەتی_سلێمانی

https://www.tg-me.com/hadithalameen
💯27🥰19👍16😢5
پێناسەی کتێب...

ئەم کتێبە پێک هاتوە لە چەندین بابەتی پەیوەست بە ئافرەتانەوە ، بەتایبەت ئەو بابەتانەی کەوا حەساسن لە بابەتی خوێن و سوڕی مانگانەو نوێژو ڕۆژوو ئاداب و کۆمەڵێک شتی تری ئافرەتانە ....

بۆ هەر پرسیارێک دەتوانیت خۆت وڵامەکە لەناو کتێبەکە بخوێنیتەوەو فێری ببیت بەتایبەت کەوا نەتوانیت بپرسیت ...

 

ناونیشان: پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی - ناوەندی فەرمودەی ئەمین بەردەستە

  دەرگای سەرەکی بەرەو دەستی چەپ جەناحی : ‌J_4                                
بۆ پەیوەندی کردن
07705000852
07505000852
کاتی پەیوەندی کردن
9ی بەیانی بۆ 5 ئێوارە

#پێشانگای_نێودەوڵەتی_سلێمانی

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
🥰24👍10💯3
⚪️حوکمی درێژ کردنەوەی نینۆک لەلایەن ئافرەتان


ئایا حوکمی درێژکردنەوەی نینۆک چییە لەلایەن ئافرەتان؟


درێژکردنەوەی نینۆک دروست نییە چونکە پێچەوانەی سونەتەکانی پاک و خاوێنیە کە پێغەمبەر ﷺ باسی کردووە لە کورتکردنەوەی نینۆک و لابردنی موی عەورەت و بن باڵ. بەڵام زۆربەی ئافرەتانی ئێستا بەداخەوە بە لاسایی کردنەوەی کافران نینۆکیان درێژ دەکەن. وەئەمە یەکێکە لە سیفاتە ناشرینەکان کە ئینسانی عاقڵ خۆی هەستی پێ دەکات کە یەکێکە لە عاداتە خراپەکان و وە پێچەوانەی سونەتیشە.


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
👍54🥰22
2_5366339483463584859.pdf
1.2 MB
هەڵەکەت ڕاست کەوە بەناوی دینداریەوە خۆشت ناشرین مەکە.

دەبینیت لێرەو لەوێ کەسانێک لەژێر باگڕاوندێکی دینیدا خەریکی خۆ عەڕز کردنن پۆشاکەکەی تەسکە یان چاوەکانی پڕکردوە له کل و قەڵەم چاو خۆی ناسک کردۆتەوە ، هەر بەشەی لاشەی جۆرە ڕەنگ و پۆشاکێکە، پۆشاککەکەی لەبری ئەوەی لەدوای بخشێت بەرزی کردۆتەوە ، لەنجەو لار دەکات خۆی عەڕز دەکات، قەدری خۆت بزانە مەبە بەفتنە بۆ خۆت غەیری خۆت، نقاب و عابا واتا هەڵگری میراتی خێزان و کچەکانی رسول الله - صلی الله علیه وسلم - تۆ هەڵگری فەرمانی خودایت ، نقاب هەر ئەوەنیە دەم و چاوت دیار نەبێت بەڵکوو جسمت دەنگت لەنجەو لارت پۆشاکت هەمویان دەبێت وریا بیت عەوڕەتن

قەدری خۆتان بزانن ئێووە گەورەن ، ئێوە هەڵگری پەیامێکی پیرۆزن مەبەنە فتنە بۆ خۆتان و جگە لەخۆتان

نقاب و عابا عبادەتە عادەت نیە ، بۆ خۆشی نیە بۆ جوانی نیە بۆ خۆ عەڕزکردن نیە ، بەڵکوو لەوە گەورەترە کەبیرت لێ کردۆتەوە .

جیوازیت لەگەڵ کەسێکی ئاسایی ئەگەر تەنها نقاب بێت نەیکەیت باشترە

پێش ئەوەی ببیتە نقاب و عابا لەسەری بخوێنەوە بزانە بۆچی دەبیت ؟ پاداشتت چیە ؟ ترسی خۆ دانەپۆشین چیە

ئەم کتێبەی سەرەوە بخوێنەوە تابزانیت ئەرکی تۆ چیە
💯39👍27🥰12
ئەو سیفاتانەی کە لە حۆریەکانی بەهەشت باسکراون ئافرەتانی دونیاش دەگرێتەوە؟

ئەوەی بۆ من بەدیار کەوتووە ئەوەیە کەوا دەکرێ ئافرەتانی دونیا لە حۆریەکانیش باشتربن لە سیفاتە دیارەکانیان، ئەو بابەتە قسەی لەسەر نییە تۆی ئافرەت ئەگەر چویتیە بەهەشت ئەوا ئەو شتانە دەبینی کە قەت چاوەکان نەیانبینیوە وە ئەو شتانە دەبینی کە دڵت ئارەزووی دەکات وە هیچ گوێیەکیش گوێی لێ نەبووە و بە دڵی کەسیشدا نەهاتووە.

  بۆیە پرسیارکردن دەربارەی ئەو جۆرە پرسە غەیبیانە دەکەوێتە حاڵەتی  زۆر وردبوونەوە لە دین کە پێغەمبەری خوا ﷺ دەربارەی فەرموویەتی زۆر وردبووەوەکان بە هیلاک چوون زۆر وردبووەوەکان بە هیلاک چوون زۆر وردبووەوەکان بە هیلاک چوون. بەڕێزم ئارام بگرە و کار بۆ چوونە بەهەشتت بکە بۆ ئەوەی لە نیعمەتەکانی بێ بەش نەبی.


📕پەڕەی فەرمی شێخ عثیمین📕

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
💯35🥰20👍19
ناوی پێغەمبەران فێری خێزان و منداڵەکانتان بکەن.

لە ضحاکی تابعی رەحمەتی خوای لەسەر بێت فەرموویەتی:

ماڵ و منداڵ و خێزانەکانتان فێری ناوی پێغەمبەران بکەن بە تایبەت ئەوانەی کەوا ناویان لە قورئاندا هاتووە بۆ ئەوەی ئیمانیان پێ بێنن وە باوەڕ بەوە بهێنن کە پێی هاتون.


📕مسند سعید ابن مەنصور📕


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
💯34👍24🥰1
2025/07/08 23:06:02
Back to Top
HTML Embed Code: