Telegram Web Link
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەی ئافرەت با کتێب خانەیەکی تایبەت بەخۆتت هەبێت و لەگەڵ هاوڕێ بێدەنگە پڕسودەکان ڕۆژانە گفت و گۆبکەیت و سودیان لێ ببینیت...


زانای وڵاتی یەمەن  مقبل بن هادي الوادعي -رحمه الله- لێیان پرسی :

ئافرەتێک گەر حەزی لە علم و زانست بێت چی بکات ؟

فەرموی : *« ئامۆژگاری دەکەین کەوا کتێخانەیەکی تایبەت بەخۆی هەبێت لەماڵەکەیدا ، وە بمێنێتەوە لەسەر بەدەست هێنانی زانستی بەسود وە علم و زانست بڵاو بکاتەوە بەنوسین و بانگەوازی بۆ ئافرەتانی عەوام ، وەهەروەها ئامۆژگاری دەکەین کەوا پیاوێکی چاک هەڵبژێرێت لەپێناو  هاوکاری کردنی لە بەدەست هێنانی زانستی بەسودو علمی شەرعیدا .

📓🌸 غـارة الأشرطـة | (جـ٢ صـ٤٩٠).
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
سپاس بۆ خودا یەکێک لە پڕفرۆشترین کتێبەکان بریتی بوو لە کتێبی " فتواو ئەحکامەکان تایبەت بەئافرەتان " ئەمە فەزڵی خوایە و هیچی تر نیە ...

پشت بەخوا بەیانی دوای عەسر لەناوەندی فەرمودەی ئەمین هەوڵدەدەین کتێبەکە بەڤیدۆیەک بناسێنم بۆتان و خۆم لەخزمەتان دادەبم لەوێ ..

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ئافرەتان بەم کارەیان لەخودا نزیک دەبنەوە ... بە جێبەجێ نەکردنیشیان لەپەروەردگار دوردەکەونەوە تۆ لەکامیانی ؟



ئافرەتی موسڵمان لە خوا نزییك دەبێتەوە بە جێبەجێکردنی مافی پیاوەکەی بەسەریەوە ، وە چاوەروانی پاداشت و عاعقیبەت  خێری و چاکە لە خوا دەکات ،  ئەو تەنیا مافی پیاوەکەی جێ بەجێناکات بۆ ئەوەی پیاوەکەشی لە بەرامبەردا مافی ئەو جێ بەجێ بکات خۆ ئەگەر هاتوو ئافرەتەکە بەبەرامبەر باش و چاک بوو بۆ پیاوی و مافەکانی دا ئەوە هەڵەیە و نابێت چونکە پێغەمبەر - صل الله علیە وسلم جێ بەجێ ئەکات کە دەفەرموێت:(( إنما علكيم ما حملتم وعليهم ما حملوا))

ئەو مافەکانی پێ ئەدات وە جێ بەجێ ئەکات چونکە ئەزانێت کە خوای گەورە پاداشتی چاکەکاران ون ناکات ؛ وە بەمقابل و بەرامبەر ماف نادات بەڵکوو وەک ئەرکێکی شەرعی مافەکانی دەدات و دەی پارێزێت تاکوو لەخوا نزیک بێتەوەو خوا لەخۆی ڕازیبکات

وە ئافرەتی موسڵمانی موبارەك ئەزانێت کە دینیەکەی مافی پیاوەکەی زۆر بە گەورە داناوە .

بەدەست کاریەوە وەرگیراوە لە کتابی حق الزوجین دانەری زانای شەرع زان سلیمان الرحیلی-حفظە الله ( ص٢٦).

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئێستا لەپێشانگای کتێب ... ناساندنی ناوەڕۆکی کتێبی فتواو ئەحکامەکان تایبەت بەئافرەتان....




بۆ داواکردنی ئەم کتێبە بەئۆنلاین پەیوەندی بەم ژمارەوە بکە : 07709923970

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
پرسیار

ئەگەر دوو هاوسەر چاکەکار بوون و هەردووکیان چوونە بەهەشتەوە لەبەهەشتیشدا هەر بۆ یەکتری دەبن و بەیەکەوە دەبن؟


وەڵام

بەڵێ ئەوە ڕاستە ئەگەر پیاو و ئافرەت چاکەکار بوون و هەردووکیان چوونە بەهەشت ئەوا بۆ یەکتری دەبنەوە ، بە پێی بەڵگەی ئەو ئایەتەی کە خوای گەورە دەفەرمووێت :- (رَبَّنَا وَأَدْخِلْهُمْ جَنَّاتِ عَدْنٍ الَّتِي وَعَدتَّهُمْ وَمَن صَلَحَ مِنْ آبَائِهِمْ وَأَزْوَاجِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ ۚ إِنَّكَ أَنتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ)

وە لە ئایەتێکی تردا دەفەرمووێت (وَالَّذِينَ آمَنُوا وَاتَّبَعَتْهُمْ ذُرِّيَّتُهُم بِإِيمَانٍ أَلْحَقْنَا بِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَمَا أَلَتْنَاهُم مِّنْ عَمَلِهِم مِّن شَيْءٍ ۚ كُلُّ امْرِئٍ بِمَا كَسَبَ رَهِينٌ)

وشەی ذریە هەموو مانای منداڵ و خێزانیش دەگرێتەوە  بۆیە کە خوای گەورە دەفەرمووێت بە منداڵەکانیان شاد دەبنەوە کەواتە هاوسەرانیش بە یەکتری شاد دەبنەوە .

  خوای گەورە لە وەسفی بەهەشتدا دەفەرمووێت ئەوەی لێیە کە هیچ چاوێک نەیبینیوە نە هیچ گوێیەک بیستویەتی نە بە دڵی هیچ کەسێکیشدا هاتووە، وە هەموو ئەو شتانەشی تێدایە کە چاو و دڵ و نەفس ئارەزووی دەکات.


📕پەڕەی فەرمی شێخ ابن عثیمین📕


تێبینی / لەناو بەهەشتدا ئەو سیفەتە خراپ و ناشیرنانە نامێنێن کەلەدونیادا هەردووکیان هەیان بوە.
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
موژدەیەک بۆ بەژداربوانی خولی ڕەوەشت و زانست لەئێستادا دەتوانن "کتێبی فەتواو ئەحکامەکان تایبەت بەئافرەتان " بەدەست بخەن لەلای کاک کازم کتێب خانەی ئیمان

یاخود داوای بکەن لەڕێی یەکێک لەچاودێرانەوە

یان داواکەن لەڕێی ئەم ژمارە موبایلەوە 07709923970
پیاوی بێژن و ئافرەتی بێ مێرد لەناو عەزابی دونیادان ....

الشیخ صالح الفوزان-حفظە الله - دەفەرمووێت:

" ئافرەتی سەڵت (بێ مێرد) لە ناخۆشی و ئازاردایە وە پیاوی بێ ژن لە ناخۆشی و ئازاردایە ، بەڵام کە دوو هاوسەری گونجاو لەگەڵ یەك کۆبونەوە ئەمە دەبێتە نیعمەتێکی کامڵ بۆیان ."


[إعانة المستفيد(٢/٢٠٦)]

بۆیە کچان شوبکەن و کوڕان ژن بهێنن....
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ترسی خوا کەدڵی داگیرکردیت گوێڕایەڵی کردنت بۆ پەروەردگار زۆر ئاساییە....


ئەسمای کچی ئەبوبکر رەزای خوایان لەسەر بێت دەفەرموێت:

ئێمە ڕووخساری خۆمان دادەپۆشی لە پیاوان.


📕المستدرک للحاکم ١٦٨٢📕


خوشکی بەڕێز ... پۆشاکت باشەرعی بێت گەر ناشتوانی دەمو چاوت داپۆشیت خۆ دەتوانیت پۆشاکت تەسک و تەنک و کورت نەبێت و جوانی خۆت دەرنەخەیت....


https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
گرتن و لەناو بردنی زاڵم و ستەمکار لای خوا زۆر ئاسانە بەڵام پەروەردگار بەصەبڕەو تۆڵەی بەزەبرە ....

پەروەردگار ڕێگەدەدات و مۆڵەت دەدات بەزاڵم وستەم کار بەڵام هەرگیز اهمالی ناکات ..

پەروەردگار هەرکەسێک بگرێت بەری نادات و لەناوی دەبات...

گرتن و لەناو بردن و سەر شۆڕکردنی کافرو بێباوەڕو ستەم کاران زۆر بەتوندیە لەلایەن خوداوە ...

دڵخۆش بن بە لەناوچونی ستەم کارو زاڵمان ...

پەروەردگار لەسوڕەتی - الروم - دەفەرموێت :بسم الله الرحمن الرحيم

﴿الم * غُلِبَتِ الرُّومُ * فِي أَدْنَى الْأَرْضِ وَهُمْ مِنْ بَعْدِ غَلَبِهِمْ سَيَغْلِبُونَ* فِي بِضْعِ سِنِينَ لِلَّهِ الْأَمْرُ مِنْ قَبْلُ وَمِنْ بَعْدُ وَيَوْمَئِذٍ يَفْرَحُ الْمُؤْمِنُونَ * بِنَصْرِ اللَّهِ يَنْصُرُ مَنْ يَشَاءُ وَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ﴾ [الروم: 1 ـ 7].



ئەبو موسا فەرمودەیەکمان بۆ ڕیوایەت دەکا دەفەرموێت : پێغەمبەری خودا  فەرمویەتی : إِنَّ اللَّه لَيُمْلِي لِلظَّالِمِ فَإِذَا أَخَذَهُ لَمْ يُفْلِتْهُ، ثُمَّ قَرَأَ: وَكَذَلِكَ أَخْذُ رَبِّكَ إِذَا أَخَذَ الْقُرَى وَهِيَ ظَالِمَةٌ إِنَّ أَخْذَهُ أَلِيمٌ شَدِيدٌ [هود:102] مُتَّفَقٌ عَلَيهِ.

پەروەردگار مۆڵەتی زاڵم و ستەم کاران دەدات بەڵام ئەگەر پەروەردگار  زاڵم و ستەمکاران بگرێت بەریان نادات ، پاشان ئەم ئایەتی خوێندەوە کەخودا فەرمویەتی : وَكَذَٰلِكَ أَخْذُ رَبِّكَ إِذَا أَخَذَ الْقُرَىٰ وَهِيَ ظَالِمَةٌ ۚ إِنَّ أَخْذَهُ أَلِيمٌ شَدِيدٌ

بردنەوەو لەناوبردنی خوای گەورە بەم شێوازەیە كاتێك كە دێیەك بباتەوەو لەناوی بدات یان سزایان بدات كە ستەمكارو هاوبەشبڕیاردەربن، بەراستى بردنەوەی خوای گەورە زۆر بەئێش و ئازارو سەختە .
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
حوکمی بەتەنیا مانەوە لەگەل ئافرەت دا لە کاتی خوێندنەوەی ڕوقیەی شەرعی بەسەریدا یان قورئان خوێندندا ...


پرسیار: ئایا دروستە بەتەنیا بمێنیتەوە لەگەڵ ئافرەت لە کاتی خوێندنەوەی قورئان  بەسەریدا ؟

وەلام: دروست نییە ، نابێت بەتەنیا لەگەل ئافرەت بمێنێیتەوە لە کاتی خوێندنەوەی قورئان بەسەری دا ، چونکە پێغەمبەر -صل الله علیە وعلی ال وسلم- دەفەرموێت:(( با هیچ پیاوێک لەگەل ئافرەت بەتەنیا نەمێنێتەوە إلا مەگەر  لەگەڵ یەکێك لە مەحرەمەکانی نەبێت  )

وە پێویستە یەکێك لە مەحرەمەکانی لەگەڵیدا بێت لە کاتی خوێندنەوەی قورئان بەسەری دا .

ماڵپەڕی ڕسمی زانای شەرع زان ابن العثیمین خوالێی خۆش بێت

ئەگەر مانەوە بۆ قورئان و ڕوقیە دروست نەبێت بۆ ناو دوکان و تەکسی و هاوڕێو مۆزەف و شتانی تر ئەولاتر کەدروست نیەو تاوانە ....
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
حوکمی درێژ کردنەوەی نینۆک لەلایەن ئافرەتان


ئایا حوکمی درێژکردنەوەی نینۆک چییە لەلایەن ئافرەتانەوە؟


درێژکردنەوەی نینۆک دروست نییە چونکە پێچەوانەی سونەتەکانی پاک و خاوێنیە کە پێغەمبەر ﷺ باسی کردووە لە کورتکردنەوەی نینۆک و کورتکردنەوەی سمێڵ و لابردنی موی عەورەت و بن باڵ کە تیایاندا خوای گەورە تەنها چل ڕۆژی داناوە کە بتاشرێن بۆیە موسوڵمان نابێت لە چل ڕۆژ زیاتر بیانهێڵێتەوە. وە ئەو سوننەتانە بۆ ئافرەتان و پیاوان هەمان شتە و هیچ جیاوازیەکی نییە. وە ئەوەشی کەوا پێغەمبەر ﷺ باسی کردووە بوەتە سوننەتێکی موئەکەدە تەنانەت بە لای واجبدا دەچێت. بەڵام زۆربەی ئافرەتانی ئێستا بەداخەوە بە لاسایی کردنەوەی کافران نینۆکیان درێژ دەکەن. وەئەمە یەکێکە لە سیفاتە ناشرینەکان کە ئینسانی عاقڵ خۆی هەستی پێ دەکات کە یەکێکە لە عاداتە خراپەکان و وە پێچەوانەی سونەتیشە.


📕پەڕەی فەرمی شێخ ابن باز📕

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
چیرۆکێکی پڕلەپەندو ئامۆژگاریی ...

باشترین کارت چیە کەلەدواڕۆژدا دڵت پێی خۆش بێت...⁉️⁉️

بە ئەبی عوسمانی نیسابوری گوترا:

باشترین کارت چی بووە کردووتە⁉️

فەرمووی: کە گەنج بووم ماڵەوە زۆریان لێ دەکردم ژن بێنم، رۆژێک ئافرەتێک هاتە لام و گوتی:

ئەی باوکی عوسمان من تۆم بە دڵە، سوێندت دەدەم بە خوای گەورە هاوسەرگیریم لەگەڵ بکە.

منیش لێم پرسی: باوکت هەیە⁉️

گوتی: بەڵێ باوکم فلانە کەسەیە و لە فڵان شوێنە کار دەکات.

پەیامم بۆ باوکی نارد بۆ ئەو کارە و ئەویش ڕازی بوو زۆریش دڵیشی خۆش بوو بەو کارە و شاهێدەکانی نارد و هاوسەرگیریمان کرد.

کاتێک ویستم بڕۆمە لای هاوسەرەکەم بینیم ئافرەتێکی ڕەش پێستی ناشیرین بوو.

وتم؛ خوایە گیان زۆر شوکر بۆ تۆ بەوەی کەوا پێت بەخشیم. ماڵەوەشم زۆر لۆمەیام دەکردم لەسەر ئەوە هاوسەرگیریە. بەڵام من قەرارم دا زۆر ڕێزی بگرم و خۆشەویستی نیشان بدەم و تەنانەت زۆر جار ڕێگری لێ دەکردم بڕۆمە دەرەوە منیش هەر لەبەر دڵی ئەو نەدەڕۆشتمە دەرەوە  قەتیش ڕۆژێک بێڕێزی و نابەدڵیەکیم نەکرد. بەوجۆرە پانزدە ساڵمان تێپەڕاند تاوەکو وەفاتی کرد، بۆیە دەڵێم ئەو کارەی خۆمم لا باشترین کار بووە.


📒صید الخاطر ص ١/١٣٢ ابن جوزي📒

💜https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🤍کاتێک کە ئەم وتانە دەبیستیت هەرگیز صەڵاوات دان ئهمال ناکەیت...



ابن تيمية بەڕەحمەت بێت دەفەرموێت :- خوای پەروەردگار هیچ نعمەتێکی نەناردوە بۆ ئەهلی سەرزەوی  بەقەد ناردنی  پێغمبەر محمد -صلی الله علیه وسلم-


❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️


قال ابن تيمية رحمه الله :
الله لم ينعم على أهل اﻷرض نعمة أعظم من
إرسال محمد صلى الله عليه وسلم إليهم

اﻹخنائية  ١٨٢


📱https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
💭حوکمی هاورێیەتی لە نێوان هەردوو رەگەز دا( کور و کچ) ....

پرسیار: حوکمی هاورێیەتی لە نێوان رەگەزی بەرامبەر (کور و کچ ) دا چییە لە روی شەرعەوە ، بە واتایەکی تر  کچ هاورێیەتی بکات لە گەل رەگەزی بەرامبەر یا خود بە عەکسەوە دروستە؟


لەگەل ئەوەش دا کە ئاشکەرایە ئەم هاورێیەتیە پاك و شەریفە وە هەمو کەسێك ئاگای لێیە وە دەیزانن  نەك نهێنییە .



🔍وەلام: ئەمە لە گەورەترین حەرام کراوەکانە ، وە لە خەرابترین تاوانەکانە دروست نییە بو ئافرەت کەوا هاورێیەتی پیاو بکات لە گەل ئەوانەی کە مەحرەمی ئەو نین یا خود بە عەکسەوە بو پیاویش دروست نییە ، چونکە ئەمە رێگایەکە سەر دەکێشێت بو فیتنە و خراپەو فاحیشەو تاوان  .

فتاوي اللجنة الدائمة (٦٦/١٧).

▫️https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
حوکمی دانشتی ئافرەت لەناو نوێژدا بەهۆی حەملەوە ....



پرسیار : ئایا ئافرەت ئەگەر بەهۆکاری حەملەوە نەی توانی بەپێوە بوەستێت یان قاچی ڕاکێشا لەکاتی تەحیاتدا یاخود لەکاتی ڕکوع و سوجدە بردندا قورس بوو لەسەری دروستە بۆی کە دابنیشێت لەناو نوێژدا ؟


وەڵام : دینی ئسلام دینی سەماحەو ئاسانکاریە لەسنوری شەرعدا ، هەربۆیە چۆن کاتێک ئاو نەبوو تەیەموم دەکرێت یان نوێژەکان کورت دەکرێنەوە لەسەفەردا ، بەهەمان شێوەش هەر کەسێک بەهۆی عوزرێکەوە نەیتوانی بەپێوەبێت لەناو نوێژدا یان پێویست بوو کەکورسی دابنێت ئەوا دروستەو هیچ ئشکالی تێدا نیە ، عمرانی کوڕی حوصەین دەفەرموێت پێغمبەری خودا - صلی الله علیه وسلم - پێی فەرموم  : ((صلِّ قائمًا، فإن لم تستطع فقاعدًا، فإن لم تستطع فعلى جنبٍ))؛ رواه البخاري.

واتا : نوێژ بەپێوە بکە ئەگەر نەتوانی بەدانشتنەوە ، ئەگەر نەتوانی لەسەرلاو  بەپاڵ کەوتنەوە بیکە .
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
نزای هەڵکردنی با...


لەکاتی هەڵکردنی بادا سوننەتە کەئەم زکرەی خوارەوە بخوێنیت...

" اللهم إني أسألك خيرها وخير ما فيها وخير ما أرسلت به، وأعوذ بك من شرها وشر ما فيها وشر ما أرسلت به" رواه مسلم من حدیث عائشة

واتا : پەروەردگارا من داوای خێرو بێری ئەم بایەت لێدەکەم وەخێری ئەوەی کەوا تێیدایە وەخێری ئەوەش کە لەگەڵیدادێت ، وە پەنات پێدەگرم لەشەڕو خراپەی ئەم بایە ، وەشەڕی ئەوەی کە تێیدایە ئەوەش کەوا لەگەڵیدا ناردوتە ...


زنجیرەی ویردو نزاکان...

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
حوکمی شەرعی منداڵ لەباربردن چی یە ؟ ئایادروستە ؟

وەڵام :

زانایانمان لە چەندین ڕوویەوە دەڕوانە کێشەی کۆرپە لەباربردن لەوانە:

یەکەم : کۆرپە پێش بگاتە (٤مانگ=واتا  ١٢٠ڕۆژ) کە هێشتان ڕوحی نییە، لەباربردنی ئەم کۆرپەیە حەرامەو تاوانە ، بەڵام چونکە نەبووتە ئینسان و ڕوحی نییە، بۆیە هەندێک لە زانایان بۆ ئەوە دەچن، کە لەبەر زەرورەتی پاراستنی گیانی دایک، دروستە لەباربەرێت، کاتێ کۆمەڵە پزیشکێکی پسپۆڕ و شارەزا و جێی باوەڕ ، بڕیار بدەن کە مانەوەی کۆرپەکە ترسناکێکی گەورەیە لەسەر ژیانی دایکی ئەوا دروستە .

دووەم : کۆرپە پاش (٤مانگ = ١٢١ رۆژ و زیاتر) خاوەن ڕوحە وەکو هەر ئینسانێک، بڕیاری لەباربردنی تاوانی کوشتنە! و ئەگەر پزیشکەکان مانەوەی بە ترسناک تێبگەن بۆ سەر ژیانی دایکی ئەوا با بزانن، هەردووکیان(کۆرپە و دایک) خاوەن ڕوحن، بڕیاری ژیان و مردن لە دەست خودایە، لە دەست پزیشکەکاندا نییە، تاوەکو پرسیان پێبکرێت.
سێیەم : هەرکات ڕوحی هاتەبەر کۆرپەکە ئینسانە، هەبوونی کەم ئەندامی لەم کۆرپەیەدا پاساو نییە بۆ لەباربردنی (بە کۆدەنگی زانایان).


سەرەڕای ئەمە زۆر لە زانایان هەبوونی کەمئەندامیێکی زۆر و ئاشکرا بێت پێش ئەوەی روحی بێتەبەر؛ بە پاساوی شەرعی دەزانن بۆ لە باربردن، بەمەرجێک کەمئەندامیەکە زۆر ، و هیوای چارەسەری نەبێت بە یەقینی، ئەمەش ممکن نییە، چونکە پزیشکان دەڵێن پێش ١٢٠ ڕۆژ دیارخستنی کەمئەندامی کۆرپە  شتێکی ئیحتیمالیە، حوکمی شەرعیش لەبابەتێکی وا ترسناک لەسەر ئیحتمال نادرێت.
ڕاستیەکەشی ڕازیبوونە بە قەدەری خودا، بەتایبەت ئەگەر زانیمان کەمئەندامی پێش ١٢٠ ڕۆژ یەقین نییە، ئەگەر یەقینیش بێت ئیحتیمالی چاکبوونەوەی هەیە؛ بە قورئان خوێندنێکی بە دڵ یان بە دوعایەکی بە کوڵ یان بە هێزی تەوەکول، ئەمەش شتێکی بەدەرە لە زانستی پزیشکاتی.

لە کۆتاییدا:

  تاوانی منداڵ لەباربردن؛ تاوانی کوشتنە، ئەگەر پاش ئەوە بێت کە ڕوحی هاتەبەر ئەوا بکوژەکە لەسەر قسەی هەندێک لە زانایان (دیە و خوێنی) لەسەرە، کە قازی دەستنیشان دەکات لە دەوروبەری ٥٠ میسقال زێر ، لەگەڵ بەڕۆژوونی دوو مانگ لەسەریەک.
و ابن حزم بۆ ئەوە دەچێت کە وەکو قەتلی عەمدە، بکوژەکە دەکوژرێتەوە (قصاص) ئەگەر عەفو نەکرێت.



لە ڕەحمەتی خودای پەروەردگار دەرگای تۆبە کراوەیە؛ بۆ هەرکەس بیر لەم تاوان بکاتەوە، یان ئەگەر تاوانەکەی کردبێ با تۆبە بکات و دووبارە نەکاتەوە.


کەواتە : بەهیچ جۆرێک منداڵ لەبار نابردرێت کە بو بە چوار مانگ یاخود 120 ڕۆژ خۆ ئەگەر تەمەنی هەشتا ڕۆژ بەرەو سەڕ بێت و ئەندامی لاشەی بەتەواوی بۆ دروست بوبێت هەر لەبار بردنی دروست نیە بەهیچ پاساوێکی کەم ئەندامی و هەرشتێکی کە .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
حوکمی سەیرکردنی ئافرەت بو پیاو

پرسیار: سەیرکردنی ئافرەت بو پیاو حەڕامە و بەنەزەر حسابە ؟

وەلام:  هەروەکو خوای گەورە دەفەرموێت:{{ وقل للمومنات یغضضن من ابصارهن و یحفظن فروجهن }}. ( النور).

هەر وەکوو چۆن سەیر کردنی پیاو بۆ ئافرەتان نەزەرو حەڕامە ، بەهەمان شێوەش بۆ ئافرەتانیش واجبە کە چاویان بگرن لە سەیرکردنی پیاوانی نا مەحرەمدا وەک چۆن لەسەر پیاو واجبە کە چاوی بگرێت لە سەیرکردنی ئافرەتانی نامەحرەمدا .

بەڵام کە سەیرکردنێکی ئاسای بو یاخود بەربەستێك هەبوو ئەوا هیچ زیانی نییە ، مەبەست لە سەیرکردنی عاریض و لەناکاو بەبێ مەبەست بون و دیقەت دان وەک چۆن ئافرەتێک لەناکاو پیاوێک دێتە بەرچاوی یان ڕودەکاتە لایەک و پیاو دەبینێت ئەوە تاوان نیە بەڵام دەبێت چاوی دابگرێت و ڕوی وەربگێڕێت بەڵام ئەو سەیرکردنەی  کە بە شەهوەت بێت و دیقەت دان بێت یاخود ببێتە جێگای فیتنە ئەوا دروست نییە وە نابێت حەڕامە .
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚪️حوکمی خۆ شۆردنی کەسی بێ نوێژ کەلەسوڕی مانگانەدابێت یان لەشگرانی بە ئاوێک کە قورئانی بەسەردا خوێنرابێت..

پرسیار

ئایا کەسی بێ نوێژ دەتوانێ خۆی بشوات بە ئاوێک کە قورئانی بەسەردا خوێنرابێت ؟

وەڵام

بەڵێ دەتوانێ، چونکە ئاوەکە قورئانی بەسەردا خوێنراوەو قورئانی تێدا نەنوسراوە.

وە هیچ شتێکی پەیوەست بە نوسراوی قورئانی تێدا نییە.

ئەوە تەنها ئاوێکە و دوعای بەسەردا خوێنراوە.


📖نور علی الدرب ٧/٢📖
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
بۆ ئەوانەی کەوا کێشەی تێکچونی سوڕی مانگانەیان هەیە یاخود التهابات ....

یەکێک لەو حاڵەتانەی کەوا بۆتە کێشە بۆ ئافرەتان بونی التهابات و تێکچونی سوڕی مانگانەیانە ، بۆیه یەکێک لەو علاجانەی کە سودی هەیە بۆ ئافرەتان بەتایبەت لەکاتی سوڕی مانگانەو پێش توشبونیان بەم حاڵەتە یان لەکاتی منداڵ بونیان خواردنی " تووە " ... تو یەکێکە لەو شتانەی کەوا زۆر سود بەخشه بۆ ئافرەتان چ توی وشکراو بێت یان تەڕ ... بۆیە هەوڵدەن بەکاری بهێنن چونکە ناوسک پاک دەکاتەوە ئەمەش هەم لەڕوی تەندورستیەوە سەلمێندراوە وەهەم وەک تەجروبە کەسانێک سودیان لێ بینیوە ...

هەروەها خواردنی مێوژو خورما سودی زۆری بۆ ئافرەتان هەیە بۆ ڕێکخسنەوەی سوڕی مانگانەیان .

https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
2025/07/07 21:31:47
Back to Top
HTML Embed Code: