حوکمی خەوتن و پاڵ کەوتن لەسەر سک و دەم ...
پرسیار : ئایە دروستە ئافرەت یان پیاو لەسەر دەم بخەوێت یان ئاڵ بکەوێت؟
وەڵام : خەوتن و پاڵ کەوتن لەسەر دەم دروست نیە و ناشەرعیە چونکە پێغمبەر - صلی الله علیه وسلم - ڕێگری کردوە لەو کارە وە فەرمویەتی ئەم جۆرە پاڵ کەوتە پاڵ کەوتنی ئەهلی ئاگرە ، بۆیە ئەم شێوازە خەوتنە دروست نیە بەڵکوو سوننەت وایە لەسەر لای ڕاست بخەوێت ، ئەگەر نەشی توانی لەسەر لای چەپ یان پشت دروستە چ بۆ پیاو یان ئافرەتان
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan

لەناشرینترین سیفەتەکانی ئافرەت دەنگ بەرزکردنەوەیەتی بەسەر پیاوەکەیدا یان خۆ فەڕزکردنیەتی یان حساب بۆ نەکردن و شکاندن و لەکەدارکردنیەتی لەبەر چاوی منداڵەکانی...
کاتێک پیاوەکەت ڕێزی لێت گرت بەفرسەتی مەزانەو ئستغلالی مەکە ..
بیرکەوە لەوکاتەدا خودا بەو گەورەیی خۆی لێت توڕەیە لەعنەتی لەسەرە وە حۆریەکان دوعات لێدەکەن ...
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
کاتێک پیاوەکەت ڕێزی لێت گرت بەفرسەتی مەزانەو ئستغلالی مەکە ..
بیرکەوە لەوکاتەدا خودا بەو گەورەیی خۆی لێت توڕەیە لەعنەتی لەسەرە وە حۆریەکان دوعات لێدەکەن ...
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Telegram
فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان
کەناڵێک تایبەت بەفتوا و ئەحکامەکانی ئافرەتان
هەرکات ترسێکت لەسەر بوو یان توشی کێشەیەک بویت پەنا ببە بۆ ئەم کارە ....
ابن القیم ( رحمە الله تعالی ) دەفەرموێت :
زکر و یادی خوا هەمو ترس و دڵە راوکییەك لە دڵدا ناهێڵێت ، و کاریگەرییەکی زور سەرسوڕهێنەری هەیە لە بەدەستهێنانی ئەمن و ئارامیدا ، وە هیچ شتێك باشتر و چاکتر نییە بۆ کەسێک کە ترسێکی زۆری لەسەرە هێندەی زکر و یادی خوا -عز وجل - وە ئەو بە پێی زکرویادی خودا ئەمن و ئەمانی بۆ دێت وە ترسی لەسەر لادەچێت و نامێنێت ، وە ئەو ترس و ناڕەحەتیەی کە هەیەتی و لێی دەترسێت بۆی دەبێت بە ئەمن و ئەمان ، بەڵام کەسی بێ ئاگا هەتا لە ئەمن و ئەمانیش دابێت ترسی هەیە ، تەنانەت ئەوەش که کەلەناو ئەمن و ئەماندایە هەموی ترس و نائارامیە بۆی ، وەهەر کەسێک کەمترین هەستی هەبێت ئەوەش و ئەوەی تریشیانی تاقی کردۆتەوە .
الوابل الصيب (١٨٥).

یادخستنەوە....
ئێمە چەند ڕۆژێکە لەمانگی ڕەجبداین ئەم مانگە یەکێکە لەچوار مانگە پیرۆزەکە کەپێیان دەوترێت مانگی محرم بۆیەش پێیان وتراوە محرم چونکە شەرو کوشتار تێیدا حەڕامە وەتاوان کردن لەم چوار مانگەدا سزای گەورەترە وەک لەمانگە ئاساییەکانی تر...
بۆیە زۆر وریابن لەتاوان کردن لەم مانگەدا تۆبەیەکی ڕاستەقینە بکەن و ڕوکەنە پەروەردگارتان ...

❔پرسیار
ئافرەتێک دوعای مردن و خراپە لە منداڵەکانی دەکات بەڵام مەبەستی پێ دوعانیە لە دڵەوە، ئایا دوعاکەی گیرا دەبێت؟
❕وەڵام
حوکمی کارەکەی دەدەین بەوەی کەوا زوبانی پاککاتەوە لەم جۆڕەشتانە . چونکە با بترسێت لەوەی لەو کاتەی کە دوعاکە دەکات کاتی دوعا قبوڵ بون بێت بەڵکو لەبری دوعا لێکردنیان با بڵێت ئەوە مەکە خوا سەلامەتت کات، ئەوە بۆ دەکەی خوا سەرفرازت کات، واز لەو کارە بێنە خوا لە تاوان بتپارێزێت. تا دەتوانێت با خۆی بە دوور بگرێت لە جوێن و نەفرەت.
📖پەڕەی فەرمی شێخ عثیمین📖https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan

⚪️حوکمی هاوسەرگیری کردنی کەسێکی سوننی لەگەڵ کەسێکی شیعی
❔پرسیار
ئایا حوکمی کەسێکی سوننی چییە ئەگەر هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی شیعە بکات؟
❕وەڵام
نابێت بە هیچ شێوەیەک هاوسەرگیری لەگەڵ کەسی شیعە بکرێت چونکە تێیاندا هەیە ئیمامی علی و ئەهلی بەیت ئەوەندە بەرز و پیرۆز ڕادەگرن دەیگەیێننە حاڵەتی پەرستن.
تەنانەت ئەو شیعانەی ئێستاش هەن ئەو شتەیان تێدا هەیە و زۆربەی ئەوانەی لە دونیادا هەن ئەو کارە دەکەن.
بۆیە مرۆڤی سوننی نابێ بە هیچ جۆرێک هاوسەرگیریان لەگەڵ بکات تەنها ئەگەر زانی کەوا ئەو وەکو قەومەکەی خۆی نییە و هاتۆتە ناو کۆمەڵەی سوننە بە تەواوی سوننەتەکان وەکو خۆی پەیڕەو دەکات وازی لەشیعەگەری هێناوە ئەوکات دروستە .
ئەوان هەندێک جار پەنای دەبەن بۆ ئیمامی علی و حەسەن و فاطمە رەزای خوایان لەسەر بێت.
لای ئەوان تەنانەت کە ئافرەتیش جیادەبێتەوە لە هاوسەرەکەی دەڵێن؛ یا علی، تەنها ئەوانەیان نەبن کە خوا هیدایەتی داون و فەزڵی خۆی بەسەردا داون.
تێبینی / ئافرەتی مسوڵمان بەهیچ جۆرێک مارەیی نایەت ئەگەر شوبەکسێک بکات کە یەزیدی یان کاکەیی یان مەسیحی یان دینێکی کەی هەبێت جگە لەئسلام وە پەنا بەخوا ئەو هاوسەر گیریە باطڵە و دانەمەزراوە .

خۆشبەختی بۆ ئافرەتان بۆ ئەو موژدەیە
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت:
ئەگەر ئافرەت پێنج نوێژەکەی خۆی کرد و ڕۆژووەکانی خۆی گرت و دامێنی خۆی پاراست و گوێڕایەڵی هاوسەرەکەی کرد ئەوا لە ڕۆژی دوایدا پێی دەگوترێت لە کامە دەرگا دەتەوێت بڕۆ بەهەشتەوە.
📕ئیمام احمد دەیگێڕێتەوە١٦٦١📕
بەکردنی ئەم کارانەی سەڕەوە هەر هەشت دەرگای بەهەشتت بۆ دەکرێتەوە بەڵام بەداخەوە زۆرینەی ئافرەتان خاڵێکیان تێدا نیە کە گوێڕایەڵی کردنی پیاوەکانیانە.....

پەروەردگارا بارانێکی بەڕەحمەت ببارێنیت ... پەروەردگارا تاقیمان نەکەیتەوە بەنەبارینی باران و وشکە صاڵی...
🤲 اللهم اسقنا غيثا مغيثا مريئا مريعا نافعا غير ضار، عاجلا، غير آجل...🤲

⚪️حوکمی زیادبوونی ڕۆژەکانی سوڕی مانگانە لە کاتی ئاسایی خۆی
❔پرسیار
ئایا ئافرەت چۆن هەڵسوکەوت بکات ئەگەر ڕۆژەکانی سوڕی مانگانەی زیادی کرد وە ئەگەر لەو کاتەدا لە عومرە بوو چی بکات؟
❕وەڵام
سوڕی مانگانە زیاد و کەم دەکات، ئەی خوشکەکەم ئەگەر لە شێوازی ئاسایی خۆی چوار یان پێنج ڕۆژ بوو بەڵام بوو بە هەشت یان نۆ ڕۆژ کێشەی نییە تۆ هەر نوێژ و ڕۆژووەکانی خۆت ناگریت.
وە ئەگەر لە حەج یاخود عومرەش بووی ئەوا تەواف ناکەیت بە پێی ئەو فەرموودەیەی خاتوو عائیشە گێڕاویەتیەوە کە پێغەمبەر ﷺ پێی فەرموو هەموو ئەوانە بکە کە حاجیەکان دەیکەن تەنها تەواف نەبێت.کەسێک کە بێ نوێژ یاخود لە نیفاسدا بێت نابێ تەواف بکات.
زۆرترین رۆژی سوری مانگانە پازدە ڕۆژە لای زانایان، دەڵێن تاکو پازدە ڕۆژ ئاساییە بەڵام دوای ئەوە دەبێتە ئیستیحاضەو خوێن بەربون ، واتە نوێژەکانت دەکەیت بۆ هەر نوێژێک دەستنوێژێکی نوێ دەگریت، ڕۆژووەکانت دەگریت و دەتوانی هاوسەریشت بێتە لات بۆیە ئەگەر دوای ئەو پازدە رۆژە ئەگەر خوێنەکە بەردەوامیش بوو ئەوا تۆ خۆت بشۆ و دەست بە عیبادەتەکانت بکەوە چونکە ئەوە پێی دەوترێ خوێنی فاسد واتە ڕێگر نییە لە کردنی عیبادەتەکانت.
📕پەڕەی فەرمی شێخ إبن باز📕
تێبینی / جار وایە ئافرەتان خوێنیان زیاد دەکات لەماوەی سوڕی مانگانەیاندا لەو حاڵەتەدا دەبێت ئافرەتەکە خوێنەکە بەپێی نشانەکان بناسێتەوە ئەگەر نشانەکانی خوێنی سوڕی مانگانەبوو ئەوا بەخوێنی سوڕی مانگانە هەژمار دەکرێت ئەگەریش نشانەکانی سوڕی مانگانە نەبوو ئەوا بەخوێنی ئاسایی هەژمار دەکرێت و نوێژو ڕۆژوو دەگرێت
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan .

حوکمی کردنی نەشتەگەریەکانی جوانکاری چیە؟
وەڵام : جوانکاری دوو جۆری هەیە :
جۆری یەکەم : جوانکاری بۆ لادانی عەیبێك کە بە هۆی روداوێکەوە ڕویداوە یا خود جگە لەوە ، ئەمە یان دروستە وە هیچی تێدا نییە ؛ چونکە پێغەمبەر -صل الله علیە وسلم- رێگەی بەو پیاوە دا کاتێك کە لوتی لە جەنگدا بڕاو لێبۆوە کە لوتێك لە زێڕ دروست بکات ...
جۆری دووەم:
ئەو جوانکاریەی زیادەیە کە دەکرێت بۆ ئەوە نییە کە عەیبێك لا بدات تەنها بۆ ئەوەی جوانی خۆی زیاتر بکات و جوانتر دەربکەوێت ، ئەمەیان حەڕامە و نابێت بکرێت ؛ چونکە پێغەمبەر -صل الله علیە وسلم- دەفەرموێت :(( لە عنەتی خوا لە و ئافرەتە بێت کە برۆی چاك دەکات وە ئەوەی کە بۆی دەکات، لەعنەت لە وە بێت کەپرچی صناعە دەکات ( باڕوکە) [ ئەمە برژانگی دەسکردیش دەکرێتەوە یان مەسکارەیەک کە برژانگ و موی تێدابێت ] وە ئەوەی کە خاڵ دەکوتێت وە ئەوەش کە بۆی دەکات و بۆی دەکوتێت..)) لەو شتانەی دەیکەن بۆ جوانکاری پێ تەواوی بکەن نەك بۆ ئەوەی کە عەیب و نوقسانیەك لا بدەن .
العلامة ابن العثيمين ( رحمه الله )
مجموع الفتاوي (٢٢/١٧).

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خۆشی و ناخوشیەکان جیاوازن وەک چۆن مردنەکانیش جیاوازن...
وامەزانن خوا بێ ئاگایە لەوەی زاڵم و ستەم کاران دەکەین .. بەڵکوو چ لەدونیادا بێت یاخود لەدواڕۆژدا بێت سزای دەدات بەسەخترین سزا ...کوشتنی مسوڵمانان بەناحەق لەمناڵ و ژن و خەڵکی بەگشتی جێهشتنی ئیمان داران لەدونیایەکی کاتیدا بەرەو بەهەشتی نەبڕاوەو ڕەزامەندی پەروەردگارە بەڵام چ مانەوەوی کافران لەدونیادا لەوپەڕی هێزو خۆشگوزەرانیدابن یان بمرن و دونیا جێ بهێڵن بەرەو دۆزەخێکی بێ کۆتایه بەڕەو غەزەب و توڕەبونی خودایە ...
پەروەردگار مسوڵمانان سەردەخات ئەمڕۆ بێت یان بەیانی...

ئەی ئافرەت تۆش بەم ئەرکە هەڵسە چونکە لەژێر بەرپرسیارێتیدایت...
ئەرکی فەرمان کردن بە چاکە و ڕێگری کردن لە خراپە تەنها تایبەت نییە بە پیاوانەوە بەڵکو ئافرەتانیش لەسەریان پێویستە ئەو کارە بکەن. بەڵام ئەوان وەکو پیاوان لە بازاڕ و شوێنە گشتیەکان نابێت بەڵکو دەبێ لە کۆڕ و مەجلیسەکان و دانیشتی ئافرەتانە ئەو بانگەوازە بکەن.
ئامۆژگاری بۆ ئافرەتان ئیبن عثیمین ڕەحمەتی خوای لەسەر بێت
📖شرح ریاض الصالحین ٢/٤١١📖
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ئەرکی فەرمان کردن بە چاکە و ڕێگری کردن لە خراپە تەنها تایبەت نییە بە پیاوانەوە بەڵکو ئافرەتانیش لەسەریان پێویستە ئەو کارە بکەن. بەڵام ئەوان وەکو پیاوان لە بازاڕ و شوێنە گشتیەکان نابێت بەڵکو دەبێ لە کۆڕ و مەجلیسەکان و دانیشتی ئافرەتانە ئەو بانگەوازە بکەن.
ئامۆژگاری بۆ ئافرەتان ئیبن عثیمین ڕەحمەتی خوای لەسەر بێت
📖شرح ریاض الصالحین ٢/٤١١📖
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Telegram
فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان
کەناڵێک تایبەت بەفتوا و ئەحکامەکانی ئافرەتان
بەداخەوە ڕۆژ بەڕۆژ کەسانێکی چەواشەکارو جاهل و نەفام پەیدا دەبن ، حەڕام حەڵاڵ دەکەن و حەڵاڵیش حەرام دەکەن ، ئەمەش نابێت لامان غەریب و نامۆ بێت چونکە پێغمبەری خوا ﷺ باسی ئەم جۆرەکەسانەی بۆ کردوین ، دەرکەوتنیان یەکێکە لەنشانەکانی ڕۆژی دوایی هەر وەک لە بوخاریدا هاتوە....
باسەکە ئەوەیە ...
لەم چەند ڕۆژەی ڕابردودا کەسێک فەلسەفە لێدەدات بەرامبەر کەناڵێکی ڕاگەیاندن دەڵێت : ئافرەتان لەحاڵەتی سوڕی مانگانەشیاندا با بەڕۆژوو بن !! هیچ کێشە نیەو دروستە دەشڵێت فەرمودەکە لاوازە لێکدانەوەو تەفسیری تری هەیە وەک بڵێی شتێکی زۆری کردبێت و خزمەتێکی گەورەی بۆ مسوڵمانان و ئوممەتی محمد ئەنجام دابێت ، ئەم کەسە نەک ئەوەی خاوەن علم و زانستی شەرعی نیە هەر بۆنشی نەکردوە ، قسە لەسەر باسێک دەکات کە لە سەرەتای ئسلامەوە تا ئەم کاتەش نەصەحابەکان نە تابعین و ئەتباعی تابعین و چوار ئیمامەکە کە سەر مەزهەبن [ مەزهەبی حەنەفی و شافعی و مالکی و حەنبەلی ] وەجگە لەوانیش لە گەورە زانایان و شەرع زانەکان ئەوەیان نەوتوە کەئەو دەیڵێت!!!
دیارە ئەم ئوممەتە تائێستا کەس نەبوە ئەوە بدۆزێنەوە کەئەو ئێستا لافی پێوە لێدەدات تەنانەت دووشت تێکەڵ دەکات ، بابەتی خوێن بەربونی دەمار[ الإستحاضة] یە لەگەڵ عادەو سوڕی مانگانە ، هیچی سەیر نیە ئەوە نەبێت کە دەڵێت " أذی " لەقورئاندا مانای ئەوە نیەو جیاوازە ، ئوممەتی محمد بەم هەموو زاناو فەرمودەزان و شەرعزانانەوە هەموی هەڵە حاڵی بوە کاکم تازە بەتازە بەتێگەیشتنێکی سەقەتی خۆی هاتوە دەڵێت ئافرەتان لەسوڕی مانگانەش بابەڕۆژوو بن و دروستە !!!
قسەکانی ئەم فەرمایشتەی پێغمبەری ﷺ بیرخستمەوە کەدەفەرموێت :
خوای پەروەردگار علم و زانست وەرناگرێتەوە بەجۆرێک کە دەری کات لە دڵی کەسەکان ، بەڵکوو علم و زانست نامێنێت و وەری دەگرێتەوە بە نەمانی زانایان تا ئەو کاتەی کەوا زانایان نامێنن خەڵکی کەسانی جاهل و نەفام و بێ زانست دەکەنە پێشەواو دەمڕاستیان و شوێنیان دەکەون ، پرسیاریان لێدەکەن ئەوانیش بەبێ علم و زانست وڵام دەدەنەوە خۆیان گومڕان خەڵکیش گومڕادەکەن .
هەر وەک پێغمبەری خودا ﷺ لەم فەرمودەیەدا دەفەرموێت: إن الله لا يقبض العلم إنتزاعا ينتزعه من صدور الرجال، ولكن يقبض العلم بقبض العلماء، حتى إذا لم يبق عالما اتخذ الناس رؤوسا جهالا، فسئلوا فأفتوا بغير علم فضلواوأضلوا.[صحيح البخاري]
وەمن تەواو دڵنیام ئەم جۆرە جاهلانە زۆر لەوەزیاتریش دەڵێن وەک لەبوخاریدا هاتوە کە کەسانێک زیناو مشروب و ئاوریشم حەڵاڵ دەکەن بۆیە وەک خۆم بەدوری نازانم وردە وردە پەلبهاوێژێت وەک کەخۆی گومڕایە خەڵکیش گومڕادەکات هەربۆیە هەڵسام بە هێنانی مشتێک لەخەرمانێک لەسەر باسەکە بەجۆرێک هەر لەصەحابەو تابعین و چوار ئیمامەکەو زانایان کۆدەنگیان لەسەر باسەکە ئەوەیە کەوا ئافرەتان بەڕۆژوو نابن لەحاڵەتی کەوتنە سەرخوێنیان ، بەپێویستم زانی بەرچاو ڕۆشنیەک بدەمە کەسانێک کە کاری گەر دەبن بەم جۆرە کەسانە هەر بۆیە ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک لە قسەو کۆدەنگی زانایانن ئەگەر حەق ویست بێت و چەواشەکاری نەکات وتراوە : اللبيب يكفيه الإشارة وقيل "العاقل لَوِّحْ لِهْ والجاهل طوّح له".
بێگومان واجب بونی قەزاکردنەوەی ڕۆژوو زانایان لەسەری کۆکن و موتەفقن ئەمەش بە پێی بەڵگەی سوننەت و ئجماعی زانایان
ئافرەتێکی صەحابیە بەناوی موعاذەوە دەفەرموێت پرسیارم لە عائشە ڕەزای خودای لێبێت کرد وتم باشە بۆچی ئافرەت کەلەسوڕی مانگانەدایە ڕۆژوەکانی قەزادەکاتەوە بەڵام نوێژەکانی قەزاناکاتەوە ؟ ئەویش پێی وتم ، ئەوە تۆ لە حەروریەسنوردەرچوەخەوارجەکانی ؟ منیش وتم نەخێر من لەوان نیم ، بەڵام پرسیار دەکەم ، ئەویش فەرموی : ئێمە کەتوشی ئەو حاڵتەدەبوین [سوڕی مانگانە ] فەرمانمان پێدەکرا بە گێڕانەوەی ڕۆژوەکان و؟فەرمانمان پێنەدەکرا بە گێڕانەوەی نوێژەکان . [ البخاري ومسلم ]
لەڕیوایەتێکی تردا هاتوە لە دایکی ئیمانداران أمِّ سلمة ڕەزای خوای لێبێت کەفەرمویەتی : "كانت النُّفساء تقعد على عهد النبيِّ ﷺ بعد نفاسها أربعين يومًا". [رواه الخمسة إلا النَّسائي, واللَّفظ لأبي داود].
واتا : ئافرەتان لەسەر دەمی -پێغەمبەرداﷺ-چل ڕۆژ چاوەڕێیان دەکرد تاپاک دەبونەوە دوای توشبونیان بە " نفاس"و خوێنبەربونی منداڵ بون .
لە وتەیەکی تریدا هاتوە کەفەرمویەتی "ولم يأمرها النبيُّ ﷺ بقضاء صلاة النِّفاس" [صحَّحه الحاكم].
واتا : پێغمبەر ﷺ فەرمانی پێنەدەکردن بە گێڕانەوەی نوێژەکانیان [ مەفهومەکەی ئەوەیە کەفەرمانی پێکردون بەگێڕانەوەی ڕۆژوەکانیان].
ئیمامی ابن عبد البر لەکتابی [التمهيد] دا ئجماعی زانایان نەقڵ دەکات کەوا ئافرەت لە ماوەی توش بونی بەسوڕی مانگانەدا ڕۆژوەکانی ناکات و قەزایان دەکاتەوە ، بەڵام نوێژەکانی قەزا ناکاتەوە ، وەدەفەرموێت هیچ خلاف و ڕاجیاوازیەک نیه لەنێوان زانایاندا لەسەر ئەمە بەڵکوو گۆدەنگیان هەیە وەئەم قسەیەش قسەیەکی حاشا هەڵنەگرو بڕاوەیە ....

دەقی قسەکەی ئیمامی ابن عبد البر وەک خۆی بەعەرەبی : [وهذا إجماع أن الحائض لا تصوم في أيام حيضتها وتقضي الصوم ولا تقضي الصلاة لا خلاف في شيء من ذلك والحمد لله، وما أجمع المسلمون عليه فهو الحق والخبر القاطع للعذر، وقال الله عز وجل: ويتبع غير سبيل المؤمنين نوله ما تولى ونصله جهنم وساءت مصيرا. والمؤمنون هنا الإجماع... انتهى.
سەرچاوە : [كتاب التمهيد لابن عبد البر].
پێغەمبەر - ﷺ - لەفەرمودەیەکی تردا دەرباری ئافرەتان کە لەسوڕی مانگانەدان فەرمویەتی : ” وَتَمْكُثُ اللَّيَالِي مَا تُصَلِّي، وَتُفْطِرُ فِى رَمَضَانَ “.[صحيح مسلم وغيره من كتب السنن ]
واتا : ئافرەت شەوان دەمێنێتەوەو نوێژەکانی ناکات وە ڕەمەزانیش ڕۆژوو دەشکێنێت و نایان گرێت.
کاتێک بەڕۆژوو نیە یان نوێژ ناکات بەهۆی سوڕی مانگانەوە دین و ئیمانی لاواز دەبێت ، هەواڵ و خەبەردانی پێغمبەرﷺ لەسەر شتێک ئثباتی حوکمە هەروەک چەسپاوە لەلای زانایان ....
کاتێک پێغمبەر ﷺ-باسی ژیری ئافرەتی کرد کە شایەتی دوو ئافرەت بە یەک شایەت دەشێت وە دینی لاواز دەبێت بەهۆی دوربونی لە بەڕۆژوو بون و نەکردنی نوێژەکانی وەک أبو سعید الخدی ڕەزای خوای لێبێت دەفەرموێت پێغمبەر ﷺ فەرموی : (أليس إذا حاضت لم تصل ولم تصم، فذلك نقصان دينها) . [رواه البخاري]
واتا : ئەوە نیە ئافرەت کاتێک کە توشی سوڕی مانگانە دەبێت نوێژ ناکات و ڕۆژوش ناگرێت ، ئەمە نەقوصتانی و لاوازی دینیانە .
عائشةی دایکی ئیمانداران رضي الله عنها فەرمویەتی : ( لقد كنا نحيض عند رسول الله ﷺ فنؤمر بقضاء الصوم ولا نؤمر بقضاء الصلاة .[صحيح مسلم]
واتا : ئێمە لەسەردەمی -پێغمبەر ﷺ توشی سوڕی مانگانە دەبوین ، فەرمانمان پێنەدەکرا بە گێڕانەوەی نوێژەکان ، بەڵام فەرمانمان پێدەکرا بەگێڕانەوەی ڕۆژوەکان .
کەواتە ڕۆژوەکانیان نەگرتوە پاشان دوای پاکبونەوەیان ڕۆژوەکانیان گرتۆتەوە .
ئیمامی النووي رحمه الله دەفەرموێت :
هَذَا الْحُكْم مُتَّفَق عَلَيْهِ أَجْمَع الْمُسْلِمُونَ عَلَى أَنَّ الْحَائِض وَالنُّفَسَاء لا تَجِب عَلَيْهِمَا الصَّلاة وَلا الصَّوْم فِي الْحَال , وَأَجْمَعُوا عَلَى أَنَّهُ لا يَجِب عَلَيْهِمَا قَضَاء الصَّلاة , وَأَجْمَعُوا عَلَى أَنَّهُ يَجِب عَلَيْهِمَا قَضَاء الصَّوْم .
واتا : ئەم حوکمە زانایان هاوڕان و مسوڵمانان[ زانایان ] کۆدەنگن کەوا ئافرەت ئەگەر لەسوڕی مانگانەدا بوو یان کەوتە سەر خوێنی زەیستانی و منداڵ بون نەنوێژ نەڕۆژوی لەسەر واجب نیە ، وەکۆدەنگن و ئجماعیان هەیە کەوا نوێژ ناگێڕنەوە ، وەکۆدەنگن و ئجماعیان هەیە کەوا دەبێت ئافرەت ڕۆژوو قەزابکاتەوە .
زانایان فەرمویانە : جیاوازی نێوان گێڕانەوەی ڕۆژوەکان و نەگێڕانەوەی نوێژەکان ئەوەیە کەوا : نوێژ زۆرەو زوو زوو دوبارە دەبێتەوە ڕۆژانە ، ئەمەش گێڕانەوەی قورس و ناڕەحەتە، بەپێچەوانەی ڕۆژوو کەوا لەساڵێکدا یەکجار واجب دەبێت یانزدەمانگ مودەو ماوەی گێڕانەوەیان دەبێت کەماوەیەکی زۆره .
ئیمامی ئبن قودامەی مەقدسی دەفەرموێت :
أَجْمَعَ أَهْلُ الْعِلْمِ عَلَى أَنَّ الْحَائِضَ وَالنُّفَسَاءَ لا يَحِلُّ لَهُمَا الصَّوْمُ , وَأَنَّهُمَا يُفْطِرَانِ رَمَضَانَ , وَيَقْضِيَانِ , وَأَنَّهُمَا إذَا صَامَتَا لَمْ يُجْزِئْهُمَا الصَّوْمُ اهـ .[ المغني (3/39) ]
واتا : زانایان کۆدەنگن کەوا ئافرەت ئەگەر لەسوڕی مانگانەدابوو یان لەسەر خوێنی منداڵ بون بوو [ زەیستانی ] حەڕامە بەڕۆژوو بێت ، واجبە کەوا لەم دوحاڵتەدا بەڕۆژوو نەبن ، وەئەگەر بەڕۆژوو بن ئەوا ڕۆژوەکەیان بەرناکەوێت .
ئیمامی النووي دەفەرموێت :
وَأَجْمَعَتْ الأُمَّةُ أَيْضًا عَلَى وُجُوبِ قَضَاءِ صَوْمِ رَمَضَانَ عَلَيْهَا , نَقَلَ الإِجْمَاعَ فِيهِ التِّرْمِذِيُّ وَابْنُ الْمُنْذِرِ وَابْنُ جَرِيرٍ وَأَصْحَابُنَاوَغَيْرُهُمْا ."المجموع" (2/386)
واتا : هەروەها زانایان کۆدەنگن لەسەر گرتنەوەو قەزاکردنەوەی ڕەمەزان لەسەر ئافرەت ، ئیمامی ترمذی و ئبن المنذر و ئبن جەریری طەبەری ئجماع و کۆدەنگیان لەسەر ئەوە نەقڵ کردوە لەگەڵ هاوەڵانمان لە شافعیە مەزهەبەکان .
ئیمامی ئبن تيمية بەڕەحمەت بێت دەفەرموێت :
سابت و چەسپاو بوە بە حەدیس و سوننەت و ئجماع و کۆدەنگی زانایان کەوا ئافرەتی حائض کە لەسوڕی مانگانەدایە ڕۆژوو نابێت بگرێت اهـ .
"مجموع الفتاوى" (25/219)
لەکۆتایدا...
موسمانان پێویستە بای ئەوە لەدینەکەیان شارەزابن تاکوو نەکەونە ژێر کاریگەری کۆمەڵێک لەو فتوا سەقەتانە کەنازانم چۆن جورئەت دەکەن و ڕێگەدەدەن بەخۆیان پێش زانایان بکەون لەشتێکدا کەوا ئەوان کۆدەنگ بوبن لەسەری ، هیوادارم ئەو جۆرەکەسانە لەخوابترسن سنوری خودا نەبەزێنن وە مسوڵمانانیش شوێنیان نەکەون بەڵکوو لەهەر شتێکدا بگەڕێنەوە بۆ پرسیار کردن لەزانایان و ئەهلی علم .
والحمدلله رب العالمین ....
نوسین و ئامادەکردنی : ناصح حسن بیتوێنی .

وتنی ئەم ئەم ئایەتە کە بەشێوەی دوعاو تکاکردنە کە پێغمبەر موسی سەلامی خوای لێبێت دەی کرد هۆکاری زەواج و ڕزق و ڕۆزی و مناڵە...
|{رَبِّ إِنِّيٰ لِمَا أَنْزَلْتَ إِلَيَّ مِنْ خَيْرٍ فَقِيرٌ}|
ئبْنُ عَاشُور ڕەحمەتی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت:
«ئەو دوعایە دوعایەکی گشتگیرە بۆ سوپاسگوزاری و مەدح و بەدەستهینانی رزق و رۆزی، هەر بەو دوعایەش خوای گەورە رزق و هاوسەر و ماڵ و کاری بە پێغەمبەر موسا بەخشی».
📖التَّحْرِيرُ وَ التَّنْوِيرُ (٣٨٨/٢٠)📖
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
|{رَبِّ إِنِّيٰ لِمَا أَنْزَلْتَ إِلَيَّ مِنْ خَيْرٍ فَقِيرٌ}|
ئبْنُ عَاشُور ڕەحمەتی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت:
«ئەو دوعایە دوعایەکی گشتگیرە بۆ سوپاسگوزاری و مەدح و بەدەستهینانی رزق و رۆزی، هەر بەو دوعایەش خوای گەورە رزق و هاوسەر و ماڵ و کاری بە پێغەمبەر موسا بەخشی».
📖التَّحْرِيرُ وَ التَّنْوِيرُ (٣٨٨/٢٠)📖
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Telegram
فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان
کەناڵێک تایبەت بەفتوا و ئەحکامەکانی ئافرەتان
سودەکانی پاراستنی چاو لە نەزەری حەڕام...
⚪️پابەند بوونە بە فەرمانی خوای گەورە.
⚪️رێگرە لە گەیشتنی تیری ژەهراوی بۆ دڵ.
⚪️دڵ بەهێز دەکات و خۆشبەختی دەکات.
⚪️ڕوناکی دەخاتە نێو دڵ.
⚪️ فراسەو زیرەکیەک بۆ دڵ پەیدا دەکات کە حەق و باطل لێک جیاواز دەکاتەوە.
⚪️وزە و توانا و غیرەت بۆ دڵ پەیدا دەکات.
⚪️ڕێگری دەکات لەوەی شەیتان شوێنی خۆی لە دڵدا بکاتەوە.
⚪️دڵ لادەدات لەوەی مەشغوڵ بێت بە نەزەر نەکردن.
⚪️لە نێوان چاو و دڵ پەیوەندیەکی زۆر بەهێز هەیە بە چاک بوونی یەکیان ئەوی تریش چاک دەبێت وە بە خراپ بوونی ئەوەی تریش خراپ دەبێت.
📕الداء والدواء ابن القیم ٤١٥📕https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan

⚪️کام ئافرەتانە شیاو لەبارترن بۆ زەواج...
زانای بەڕێز ابن باز رەحمەتی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت:
بۆ پیاوان چاکترە کە ئافرەتی ماڵ بهێنن نەک ئافرەتێک کە کار بکات لە دەرەوە.
📕فەتواکانی نور علی الدرب ٢/٣٠٢📕
ئێ بۆ پێتان ناخۆشە حەقیقەتە هههه ئافرەتی ڕەسەن واتا ماڵ و منداڵ پیرۆزترین ئەرک ئەوەیە کەدایکی منداڵەکانە....ئافەرین بۆ نیوەی کۆمەڵگا...
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
زانای بەڕێز ابن باز رەحمەتی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت:
بۆ پیاوان چاکترە کە ئافرەتی ماڵ بهێنن نەک ئافرەتێک کە کار بکات لە دەرەوە.
📕فەتواکانی نور علی الدرب ٢/٣٠٢📕
ئێ بۆ پێتان ناخۆشە حەقیقەتە هههه ئافرەتی ڕەسەن واتا ماڵ و منداڵ پیرۆزترین ئەرک ئەوەیە کەدایکی منداڵەکانە....ئافەرین بۆ نیوەی کۆمەڵگا...
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
ئامۆژگاریەکی سەنگینی زانای خواناس عبدالرزاق البدر ڕەحمەتی خوای لەسەر بیت بۆ ئافرەتان.....
⚪️ئافرەت ئەگەر لەسەر ئادابی ئیسلامی ژیا ئەوا ژیانێکی زۆر سەربەرزانەی دەبێت لە نەفسی خۆی و لە نێو کۆمەڵگاشدا بە ڕێزەوە ژیانێکی شاهانە دەکات.
⚪️بەڵام ئەگەر خراپەی کرد و بانگەوازی بۆ خراپە کرد ئەوا بەرەو هیلاکەت و سەرشۆڕی ژیان دەکات.
⚪️وە با باش بزانێت کەوا ڕۆژێک دێت ئەو ژیانە بەجێ دێڵێت ئەو لاشە جوانەیەی کە دەریدەخست و پێیەوە دەنازاند و دەیکردە هۆکارێک بۆ فیتنە بۆ پیاوان دەخرێتە نێو چاڵێک
خۆڵی بەسەردا دەکرێت
دەبێتە خۆراکی کرمەکان
جوانی و نازداریەکەی دەڕوات
لەو چاڵەدا لەسەر سەرجەم کارەکانی سزا دەدرێت و با بزانێت پێش ئەو ئافرەتانێک هەبوون ژیاون و مردوون وەک ئەو، بۆیە با ئافرەتانی موسوڵمانان لە خوا بترسن و ئەو کارە خراپانە نەکەن.
📖موعضة النساء ٣٩📖
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
⚪️ئافرەت ئەگەر لەسەر ئادابی ئیسلامی ژیا ئەوا ژیانێکی زۆر سەربەرزانەی دەبێت لە نەفسی خۆی و لە نێو کۆمەڵگاشدا بە ڕێزەوە ژیانێکی شاهانە دەکات.
⚪️بەڵام ئەگەر خراپەی کرد و بانگەوازی بۆ خراپە کرد ئەوا بەرەو هیلاکەت و سەرشۆڕی ژیان دەکات.
⚪️وە با باش بزانێت کەوا ڕۆژێک دێت ئەو ژیانە بەجێ دێڵێت ئەو لاشە جوانەیەی کە دەریدەخست و پێیەوە دەنازاند و دەیکردە هۆکارێک بۆ فیتنە بۆ پیاوان دەخرێتە نێو چاڵێک
خۆڵی بەسەردا دەکرێت
دەبێتە خۆراکی کرمەکان
جوانی و نازداریەکەی دەڕوات
لەو چاڵەدا لەسەر سەرجەم کارەکانی سزا دەدرێت و با بزانێت پێش ئەو ئافرەتانێک هەبوون ژیاون و مردوون وەک ئەو، بۆیە با ئافرەتانی موسوڵمانان لە خوا بترسن و ئەو کارە خراپانە نەکەن.
📖موعضة النساء ٣٩📖
https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan
Telegram
فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان
کەناڵێک تایبەت بەفتوا و ئەحکامەکانی ئافرەتان
چۆن کوڕو کچ دیاری دەکرێن کە باڵغ بوون...
⚪️لە چ تەمەنێکدا کوڕ دەبێتە مەحرەم گەر بیەووێت سەفەری لەگەڵدا بکات...
❔پرسیار
ئایا تەمەنی پکوڕ دەبێ چەند بێ تا بە مەحرەمی ئافرەت قبوڵ بکرێت؟
❕وەڵام
تەمەنی کوڕ کاتێک دەگاتە تەمەنی باڵغ بوون دەبێتە مەحرەم بۆ ئافرەتەکە، واتە دوای تەواو کردنی پازدە ساڵی یان دوای هەبوونی مەنی یان هاتنی موو لە عەورەت .
ئەگەر هەر یەکێک لەو نیشانانەی سەرەوەی تێدا بەدەر کەوت دەگاتە ئەو تەمەنەی ببێتە مەحرەم بۆ ئافرەت.
هەمان ئەو نیشانانەش بۆ ئافرەتان بۆ ئەوەی ببێتە ئافرەتێکی پێگەیشتوو بەڵام بۆ ئافرەتان نیشانەیەکی تریش هەیە ئەوەیش سوڕی مانگانەیە.
📕پەڕەی فەرمی شێخ ابن باز📕
تێبینی / هەرکات چ کچ یان کوڕ باڵغ بوو ئەوا نوێژو ڕۆژویان لەسەر واجب دەبێت و پەیوەست دەبن بەحوکمە شەرعیەکانەوە .https://www.tg-me.com/ahkamani_afratan

نیشانەکانی پاکبوونەوەی ئافرەت لە سوڕی مانگانە
❔پرسیار
لە باوترین نیشانەکانی پاکبوونەوەی ئافرەت لە سوڕی مانگانە بینینی ئاوێکی سپیە، بەڵام هەندێک جار دوای خۆشۆردن شتێکی ڕەنگ نیمچە زەرد دەبینم ئایا ئەویش بە نیشانەی پاکبوونەوە دادەندرێت؟
❕وەڵام
پاکبوونەوە واتا نەمانی خوێن؟، بۆیە هەر کاتێک خوێنی راوەستا ئەوە ئەگەر هیچی سپیش نەبینێت هەر پاکبوەتەوە، ئەو ئاوە سپیەی کە بوەتە نیشانە بۆ پاکبوونەوە هەندێک لە ئافرەتان دەیبینن نەک هەموویان.
هەندێکیان کە ئاوەکە نابینن ئەوا دوای ئەوەی هیچیتر خوێنیان نەبینی و یان ئاوێک کە رەنگی خوێن بدات و لای زەرد و ئەوانە بێت ئەوا خۆیان دەشۆرن و پاک دەبنەوە لە سوڕی مانگانە.
📚پەڕەی فەرمی شێخ إبن بازhttps://www.tg-me.com/ahkamani_afratan