Telegram Web Link
فەرموودەی یەڪەم
📖فەرموودەی یەڪەم

🤔 عَنْ عُمَرَ بْنِ الخَطَّابِ {رضي الله عنه} قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ:
يَقُولُ: «إِنَّمَا الأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ، وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَی، فَمَنْ كَانَتْ هِجْرَتُهُ [إِلَی اللَّهِ وَرَسُولِهِ، فَهِجْرَتُهُ إِلَی اللَّهِ وَرَسُولِهِ ، وَمَنْ كَانَتْ هِجْرَتُهُ] إِلَی دُنْيَا يُصِيبُهَا، أَوْ إِلَی امْرَأَةٍ يَنْكِحُهَا، فَهِجْرَتُهُ إِلَی مَا هَاجَرَ إِلَيْهِ»


🤔عومەری کوڕی خەتتاب {رضي الله عنه} دەڵێ: گوێم لە پێغەمبەری الله ﷺ بوو، دەیفەرموو: بێگومان {قبوڵبوونی} کردەوەکان بە پێی نیازەڪانە، وە هەموو کەسێك بە پێی نیازەڪەی پاداشت دەدرێتەوە، جا هەر کەسێک کۆچکردنی بۆ لای الله و پێغەمبەرەکەی بێ، ئەوە کۆچکردنەکەی بۆ لای الله و پێغەمبەرەکەيەتی، هەر ڪەسێڪيش کۆچکردنی بۆ دەستکەوتێکی دونیایی بێ، یان بۆ مارەکردنی ئافرەتێك بێ، ئەوە کۆچکردنەڪەی بۆ ئەوەیە ڪە ڪۆچی بۆ ڪردوە.

گەوهەرەکانی بوخاری

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🤔 گوێبیستی ڕادیۆی قورئانی پیرۆز بن..

لەڕێی ماڵپەڕی شێخ ئەحمەد كاكه مەحموودەوە:
https://ahmadkaka.org/radio.html

🤔 ڕادیۆی قورئانی پیرۆز بەردەوام ژیان لەگەڵ پاداشتدا.


🤔 پەخشی ڕادیۆی قورئانی پیرۆز لە سلێمانی (107.1).

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

📚پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🤔هەڵوێستی مونافیقان لە دوێنێ و ئەمڕۆدا

🤔خودای مەزن دەربارەیان دەفەرمووێت: {سَلَقوكُم بِأَلسِنَةٍ حِدادٍ} [الأحزاب: ١٩] واتا: «ئەو مونافیقانە بە زمانی تیژیان ئازارتان دەدەن.»

🤔ئەم زمانە تیژ و وتە توندانە بە چەند شێوازێک دەبێت:

🤔• هەندێک جار مونافیقەکان بە ئیمانداران دەڵێن: "ئەمەی بەسەرماندا هات، هەمووی بەهۆی شومییەتی و کارەکانی ئێوەوە بوو، ئێوەن کە خەڵکتان بانگ کرد بۆ ئەم ئایینە و لەپێناویدا جەنگان و لەگەڵیان ناکۆک بوون لەپێناو ئەم ئایینە ..."
• هەندێک جاریش دەڵێن: "ئەوە ئێوە بوون ئاماژەتان کرد لەم پێگەیەدا بوەستین و ئەم سەنگەرە بگرین لەم کاتەدا، خۆ ئەگەر پێشتر سەفەرمان بکردایە، ئەمە ڕووی نەدەدا و دووچاری ئەم ناخۆشییە نەدەبووینەوە."

🤔• هەندێک جار دەڵێن: "هەرچەندە کە ژمارەتان کەمە و لە ڕووی هێزەوە لاوازن، دەتانەوێت دوژمن تێک بشکێنن! ئەوە دینەکەتانە کە فریوی داون." {إِذ يَقولُ المُنافِقونَ وَالَّذينَ في قُلوبِهِم مَرَضٌ غَرَّ هؤُلاءِ دينُهُم وَمَن يَتَوَكَّل عَلَى اللَّهِ فَإِنَّ اللَّهَ عَزيزٌ حَكيمٌ} [الأنفال: ٤٩] واتا: «ئەوە بە بیری باوەڕداران بهێنەوە کە مونافیق و دڵنەخۆشان دەیانگوت: ئەمانە دینەکەیان مەغرووری کردوون و هەڵخەڵەتاون -ئەگینا بەو ژمارە کەمەوە چۆن شەڕ دەکرێت!- با ئەوانە هەر قسە بکەن، باش بزانن هەرکەسێک پشت بە خودا ببەستێت ئەوە خودا پشت و پەنای دەبێت و سەری دەخات، بێگومان خودا زاڵ و بە دەسەڵات و دانا و کاربەجێیە.»

🤔 هەندێک جار دەڵێن: "ئێوە شێتن، عەقڵتان نییە، دەتانەوێت خۆتان و خەڵکی لەناو ببەن."
• هەندێک جاری دیکە جۆرەها وشەی لەڕادەبەدەر توند و ئازاربەخش بەکار دێنن.

🤔شێخی ئیسلام: ئیبن تەیمییە،
(مجموع الفتاوى: ٤٥٧/٢٨).

وەرگیراوه لە ئاستانه.

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🤔ڕۆژووی عاشورا لەدەست مەدەن.

🤔لە مانگێکی پیرۆز و حەرامکراوداین و ڕۆژووی عاشورامان لەپێشە، هەر بۆیە تا دەتوانین با ئەم ڕۆژە بەڕۆژوو بین. چونکە چەندین فەرموودەی خۆشەویستمان هاتووە  لەو بارەیەوە.

🤔ابن عباس ❪ڕەزای خوای لێ بێت❫ دەفەرمووێت: نەمبینیوە پێغەمبەر❪ﷺ❫ هەوڵی ڕۆژووگرتنی ڕۆژێک بدات و لە ڕۆژانی دیکە زیاتر گرنگی پێ بدات، جگە لەم ڕۆژەی عاشورا و لەم مانگە ❪کە مەبەستی مانگی ڕەمەزانە❫

🤔وە هەر لەبارەی پاداشتی بەڕۆژو بوون لە ❪۱۰❫ی موحەڕەمدا هاتووە کە: أبي قتادة الحارث بن ربعي ❪ڕەزای خوای لێ بێت❫ دەگێڕیتەوە پێغەمبەر❪ﷺ❫ فەرمووی ڕۆژووگرتنی ڕۆژی عاشوورا، ئومێدەوارم کە خودا گوناھەکانی ساڵی پێشووی پێ بسڕێتەوە.

گێڕانەوەی پێشەوا مسلم


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🤔 بشری سارة ..!
🤔  مژدە بۆ خوێندکارانی خۆشەویست!

🤔 بۆ ئەوانەی خوازیارن لە زانکۆکانی وڵاتی سعودیە درێژە بەخوێندن بدەن، لە ئێستادا ئەو دەرفەتە بەردەستەو دەتوانن بۆ (ماستەرو دکتۆرا) تقدیمات بکەن.

🤔 الآن نقدم لكم الطلب للقبول في جامعات السعودية (مرحلة الماجستير و دكتوراه) مع المتابعة والإرشاد، وذلك من قبل خبراء في هذا المجال وفق معايير معتبرة لدى هذه الجامعات.
🤔 لمزید من المعلومات: 07501848483 واتساب ||07738672939 تلجرام

🤔 بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن:
07501848483 واتساپ ||07738672939 تلیگرام

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤔اللهم اميين يارب العالمين

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤔سبەی شەممە ئەتوانی بەڕۆژوبیت بەتەنها ئەگەر یەک شەممەش بەڕۆژو نەبیت ..

مامۆستا عادل


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🤔مێژوو دەینووسێتەوە

🤔٤۰۰ ملیۆن عەرەب، دوو ملیار موسڵمان، ٥۷ دەوڵەتی موسڵمان نەیانتوانی لە ماوەی ۷٥ ساڵدا ئەوە بکەن! بەڵام غەززە سەرباری کەمی هێز و چەک و ئابڵوقە و .... بەڵام کردی و ...!

م.صلاح الدین احمد


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤔هەموومان ئەبێ دینەکەمان بەرز بکەینەوە..

مامۆستا کرێکار

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
‏جارێکی تر: حوسەین بەتەنیا جێـهێڵـدرا!

هەموو ساڵێک دەی موحەڕەم دێـت ئاوات و خەمی پێکەوە جەم کردووە، باسی ئەوە دەکەین خودا چۆن فیرعەون و سەربازەکانی لەناوبـرد، مووسا و شوێنکەوتوانی ڕزگار کرد، لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت خودا دەتوانێت ستەمکار و تاغوتەکان لەناو ببات لەدەمێـکدا لەوپەڕی توانای خۆیانـدان.
باسی ئیمامی حوسەین دەکەین رضي الله عنه، نەوە شەهیدەکەی پێغەمبەری خودا، پاک و خواناس، شەهیدکردنەکەی یەکێکە لەقێزەونترین تاوانەکان لەمێژووی ئەم ئوممەتەدا...

بەڵام ئەم دەی موحەڕەمە تەواو جیاوازە، وەک ئەوەی ڕووداوەکانی دووبارە لەبەرچاومـاندا ڕوو دەداتەوە، من نامەوێت لەو برینە قوڵەی مێژوودا ڕۆبچـم، باسی هۆکارەکانی بکەم، ڕیوایەتەکان باس بکەم و ڕاستترینیان دیاری بکەم، هەموومان لەسەر ئەنجام کۆکین، حوسەیـن بە شەهیدی و مەزوڵومی کوژراوە...

غەززە زۆر لە ئیمامی حوسەین دەچێت (رضي الله عنه)!
غەززە یاخی نەبووە و شەڕخواز و پاوانخواز نییە، بەڵکوو
بۆیە هاتوەتە دەنگ دەیەوێت ستەم لەخۆی دوور بخـاتەوە...
ئەوەتا ئەمیش بەتەنیا جێهـێـڵدراوە و لەبەرچاوی ئێمەدا شەهید دەکرێن و وێران دەکرێن ئێمەش فزەمان لێوە نایەت و لەشوێنی خۆمان جوڵە ناکەین...

ئەمیش پاک و خاوێن و بێگەردە، کەسمان گومانمان لەدینداری و ڕاستی ئەوان نییە، بەڵام ئەمە تکای بۆ نەکرد و ڕێگریمان لە (شیمر)ی تەلئەبیب نەکرد سەری نەپەڕێنێت...

غەززە زۆر لە ئیمامی حوسەین دەچێت (رضي الله عنه)!
پشتیان بەردا و پشتیان تێکرد، هەرچەندە ئەمە زیان بەوانە ناگەیەنێت کە لەسەرحەقن، بەڵام تامەکە تاڵـە، ئەمە زیان لەوانە دەدات کە ئەو کارەیان کردووە، حوسەین (رضي الله عنه) لەبـەهەشـتە! غەززەیش کۆمەڵێکن لەسەر حەقن و دوژمنیان بەزاندووە، پێغەمبەری خودا بەڵێنی پێداون کە پشت بەردانی ئەوانی دی زیانیان لێ نادات، بەڵام ئەو کەسەی پشتی تێ کردون تاوان ئەو کارەیان لەگەردنـە...

دیسان لە ئیمامی حوسەین دەچێت لەوەی بەبرسێتی و تینوێتی شەهید دەکرێت، لەتاو برسێتیدا پەراسوی منداڵەکانی غەززە دیارە، گەروی پیرەکانیان لەتاوی تینوێتیدا وشکە، گەدەی ئافرەتەکانیان بەتاڵە...

دۆسیە و قەزییەکی ڕاست و عادلانەی هەیە، ئامانجێکی پیرۆزی هەیە، هەوڵدانێکی جوانی هەیە، جیهادێکی قبوڵکراویش...هەردووکیان هەرگیز خەیاڵیان بەلای ئەوەدا نەچووبوو بەتەنیا جێی بهێڵن چ جای بگات شەهیدکردنیان.

غەززە بۆی دەرکەوت قەزیەی پڕ دادپەروەری پارێزراو نابێت لەپشت بەردان و پشت تێ کردن، ئەوەی لەمێژوودا جارێک ڕوویدا چەندین جاری تریش ڕوودەدات...
ئەو دەمەی گومانەکەی بوو بە یەقین کە سوپاکەی ئێمە سەری ناخات، خۆی سوپای تایبەت بەخۆی هەیە، کە زانی کەسی ئازاد دەتوانێت بجەنگێت، بڕیاریـدا بەپێوە شەهید بکرێت، ببێتە چقڵی چاوی دوژمنان، لێیان بکوژێت و لەناویان ببات، حەق بەحەق ڕێک وەک خۆیان، ئیمڕۆ و سبەی و هەتا ڕۆژی سەڵا سڵاو لەو هێزە مەزنە بێت...

ئەی ئەو خودایەی دەی موحەڕەم فیرعەونت لەناو برد،
ئەوانە لەناو ببە کە خوشک و براکانمان شەهید دەکەن،
ئەوانەی لەگەڵ ئەواندا پیلان دەگێڕن...
ئەی ئەو زاتەی مووسات ڕزگار کرد،
ئەهلی غەززە لەدەست فیرعەونەکان ڕزگار بکە...

خودایە ئەهلی غەززە لەگەڵ ئیمامی حوسەیندا حەشر بکە،
هەر پارچەیەکی غەززە کەربەلایەکە بۆ خۆی...

ئەدهەم شەرقاوی
وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی
فەرموودەی دووەم
🎧فەرموودەی دووەم

🤔عَنْ أَبِي مُوسَی الأَشْعَرِيِّ (رضي الله عنه)، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«مَنْ قَاتَلَ لِتَكُونَ كَلِمَةُ اللَّهِ هِيَ العُلْيَا، فَهُوَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ»


▫️ئەبو مووسای ئەشعەری
{رضي الله عنه}، دەڵێ: پێغەمبەری الله ﷺ فەرموویەتی: هەر ڪەس بجەنگێ بۆ ئەوەی وشەی الله بەرزو {شەڪاوە} بێ، ئەوە لە پێناوی الله جەنگاوە.

گەوهەرەکانی بوخاری

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🤔نیعمەتەکانی ژیانت لێپرسینەوەی لەسەرە

🤔❪ثُمَّ لَتُسۡـَٔلُنَّ يَوۡمَئِذٍ عَنِ ٱلنَّعِيمِ❫

واتە /پاشان باوەڕتان هەبێت لەو ڕۆژەدا پرسیارى هەموو بەهرەیەکتان لێ دەکرێت، تەندروستى، ماڵ و سامان، خێڵ و هۆز، هەر بەهرەیەکى تر کە خوا پێى دابن، چۆنتان دەست کەوتووە.؟ لە ڕێى شەرعەوە، یا لە ڕێگاکانى ترەوە.؟ وە چۆنتان بەخت کرد..؟

🤔تێڕامانێک لەم ئایەتە :

🤔هەر لەو کاتەدا کە چێژ لە نازو نیعمەتەکانی ژیانت وەر دەگریت بیرێک لەم فەرمایشتەی پەروەردگار بکەرەوە کە لە ڕۆژی دوایدا لێپرسینەوەت لێ دەکرێت لەسەر ئەو نیعمەتە بۆیە زۆر ئاگاداربە حەرام تێکەڵی ژیانت مەکە و نازو نیعمەتەکانی ژیانت لە ڕێگای باش و چاکدا بەکاربهێنە.

#قورئانی_پیرۆز
#سورة_التکاثر
#ئایات_8

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🤔لە ڕۆژی عاشورادا،
مووسا گەیشت بە کەناری ڕووبارەکە،
هیچ پەناگە و شوێنی ڕزگاربوونێک بوونی نەبوو،
ڕووبار لە پێشیەوە و فیرعەون لە پشتیەوە،
بەنی ئیسرائیل پێیان دەوت:
﴿ إِنَّا لَمُدۡرَكُونَ ﴾ ئێمه‌ گیراوین، پێمان ده‌گه‌ن.

🤔بەڵام ئەویش بەوپەڕی متمانەوە وەڵامی دانەوە:
﴿قَالَ كَلَّآۖ إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهۡدِينِ ﴾ نه‌خێر پێتان ناگه‌ن،
په‌روه‌ردگارم له‌گه‌ڵه‌، ڕێگای ڕزگار بوونم نیشان ده‌دات.

- پەروەردگارا
دڵنیاییەکم پێ ببەخشـه، وەک دڵنیابوونەکەی مووسا.
متمانەبوونێکم پێ ببەخشە بە بەڵێنەکانت،
وەک متمانەبوونەکەی پێغەمبەر مووسا بە بەڵێنەکانت...

- ئەدهەم شەرقاوی
و: ئەیاد فەهمی


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🤔ڤیدیۆیەکى دۆکیومێنتارى شەهیدکردنى ئیمام حوسەین درودى خوای لەسەر...

🤔شیکارییەکى مێژوویى لەسەر چۆنیەتى و دەرخستنى بکوژانى ئیمام ..
ئایا بکوژانى ئیمام حوسەین کێ بوون؟
ئایا ئەوەى ئەمڕۆ دەکرێ لە یادکردنەوە و شین و شەپۆڕ و لە خۆدان چ سودێک بە موسڵمانان دەگەیەنێت؟

پەیامى پەیجى شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود لەوبارەوە.

بەرهەمى پەیجى شیخ احمد کاکە محمود


پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🤔 بير خستنەوەيەك بۆ ئەوانەى شين و شەپۆڕ دەگێڕن بۆ ئيمامى حوسەين.!

بۆ زانیاریتان لە ١٠ی عاشورا ، تەنها حوسەینی کوڕی ئیمامی عەلی شەهید نەکراوە، بەلکو ئەبوبەکری کوڕی ئیمامی عەلی و عومەری کوڕی ئیمامی عەلی و عوسمانی کوڕی ئیمامی عەلیش شەهیدکراون !
ڕەنگە یەکەمجارت بێت ببیستیت کە ئیمامی عەلی لە خۆشەویستى بۆ خەليفە ئەبوبەكر، کوڕەکانی بەناوی ئەبوبەکر و عومەر و عوسمانەوە ناوناوە..؟!

نووسينى: يەحيا نەوزەر

📚پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤔غەززە نموونەی خۆڕاگریە

🤔هاوشێوەی پێغەمبەر إبراهیم❪سەلامی خودای لەسەر بێت❫کاتێک خودای گەورە وەحی بۆنارد کوڕەکەی سەرببڕێت، ڕاستەوخۆ پێغەمبەر ئیسماعیل❪سەلامی خودای لەسەر بێت❫ ڕەزامەندی دەربڕی، خەڵکی غەززەش ئەم دروشمی قوربانیدانە دوبارە دەکەنەوە بێ دوودڵی .

🤔ئەوان ڕۆحی خۆیان کردە قوربانی و ئارامیشیان گرت،ڕۆحێک بۆخودا نەبێت بۆکێ بێت؟

🤔ئەوەتا خودای گەورە دەفەرمووێت:
❪فَلَمَّا بَلَغَ مَعَهُ السَّعْيَ قَالَ يَا بُنَيَّ إِنِّي أَرَىٰ فِي الْمَنَامِ أَنِّي أَذْبَحُكَ فَانظُرْ مَاذَا تَرَىٰ ۚ قَالَ يَا أَبَتِ افْعَلْ مَا تُؤْمَرُ ۖ سَتَجِدُنِي إِن شَاءَ اللَّهُ مِنَ الصَّابِرِينَ❫

🤔واتە/جا کاتێک ئه‌و کوڕه‌ گه‌وره‌ بوو تا گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی ئیش و کار بکات له‌گه‌ڵ إبراهیم دا، إبراهیم وتی ئه‌ی کوڕه‌ خۆشه‌ویسته‌که‌م به‌ڕاستی من له‌ خه‌ودا دیم که‌ سه‌رت ده‌بڕم جا سه‌رنج بده‌ ده‌ڵێی چی و ڕات چی یه‌؟ کوڕه‌که‌ گوتی  بابه‌ گیان ئه‌وه‌ی فه‌رمانت پێ دراوه‌ بیکه‌ دڵنیابه‌ ده‌مبینی به‌ ویستی خودا له‌ خۆگران ده‌بم.

#قورئانی_پیرۆز

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🤔مردووەکانمان چاوەڕوانی دوعاکانمانن ، لەم ڕۆژە پیرۆزەدا لە دوعای با خێر بێ بەشیان نەکەین ..

مامۆستا عباس صاڵح

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

📚پڕۆژە بانگەوازییەکانی شیخ احمد کاکە محمود - رحمه الله

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
🤔 ئایا ئەوەی شیعە دەیکات لە عاشورا دروستە.؟

🤔هیچ كێشه‌و ڕاجوداییه‌ك نییه‌ له‌ فه‌زڵ و گه‌وره‌یی (ئيمامى حوسه‌ین) خوا لێی ڕازی بێت، خاوه‌ن مه‌ناقیب و پایه‌ی به‌رزه‌، یه‌كێك بووه‌ له‌ زانایانی هاوه‌ڵان و خاوه‌ن ئازایی و جوامێری و خواناسی بووه‌و له‌ دنیاو دواڕۆژیشدا له‌ گه‌وره‌و سه‌رداری موسڵمانانه.. كوڕی كچی به‌ڕێزترین دروستكراوی خوایه‌ كه‌ له‌ خۆشه‌ویسترینی كچه‌كانی بووه‌، ئه‌وه‌ش له‌م ڕۆژه‌دا ڕویداوه‌ له‌ شه‌هیدكردنی كارێكی ئێجگار ناڕه‌واو ناپه‌سه‌نده‌و سته‌مێكی گه‌وره‌یه‌و خوا تۆڵه‌ی له‌ بكوژه‌كانی كرده‌وه‌و زه‌لیل و ڕیسوای دنیاو قیامه‌تی كردن، هه‌ر له‌ دنیادا تووشی چه‌نده‌ها ده‌ردو به‌ڵای كردن و كه‌مێكیان لێی ده‌رباز بوون، كارێك بوو دڵی هه‌موو موسڵمانێكی هێنایه‌ خرۆش و دڵته‌نگی و بێزاری خسته‌ دڵانه‌وه‌، ئه‌وه‌ش كه‌ پێویسته‌و ده‌بێ له‌م كاتانه‌دا بكرێت ملكه‌چبوونه‌ به‌ قه‌ده‌ری خواو داوای لێڕازیبوونی خوایه‌ بۆی. موسیبه‌ت و نه‌هامه‌تییه‌كی گه‌وره‌ بوو بۆ موسڵمانان وه‌ك شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمییه‌ ده‌فه‌رموێت: « "وكان قتله - رضي الله عنه - من المصائب العظيمة؛ فإن قتل الحسين , وقتل عثمان قبله : كانا من أعظم أسباب الفتن في هذه الأمة وقتلتهما من شرار الخلق عند الله" » مجموع الفتاوى(3/411)..
پاشان ئیمامی حوسه‌ین گه‌وره‌ترین پله‌ی به‌ نسیب بوو كه‌ شه‌هاده‌ته‌، ئیتر چی پێویست ده‌كات خۆی بۆ بكوترێت و له‌ خۆ بدرێت و ڕق و كینی ڕابوردوو هه‌موو ساڵ زیندوو بكرێته‌وه!‌.
لێره‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ڕ‌ه‌وا نییه‌و به‌ڵكوو كارێكی ئێجگار ناشه‌رعی و حه‌رام و بیدعه‌یه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ شیعه‌ ده‌یكه‌ن و له‌ خۆیان ده‌ده‌ن و گیانی خۆیان بریندار ده‌كه‌ن و ئه‌و ڕێزو كه‌رامه‌ته‌ی خوا داویه‌تی به‌ ئینسان ده‌یڕوشێنن، كارێكه‌ پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی شه‌رع و عه‌قڵی سه‌لیمه‌، ئه‌گه‌ر ڕه‌شپۆشی و خۆكوتان و سنگ دادڕین ڕه‌وا بوایه‌ ئه‌وه‌ ده‌بوو بۆ كه‌سانی پێش ئه‌و بكرایه‌، چونكه‌ هیچ گومان له‌وەدا نییه‌ كه‌ خه‌لیفه‌ ڕاشیده‌كان پله‌یان له‌و به‌رز تره‌، گه‌وره‌ی به‌شه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) وەفاتى كرد كه‌چی هاوه‌ڵه‌كانی هیچ شتێكیان له‌وانه‌ نه‌كرد كه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌م شیعانه‌ ده‌یكه‌ن، ڕه‌شپۆشی و خۆكوتان و به‌ خۆكێشان و هاوارو ڕۆڕۆ له‌ ئایینی موسڵماناندا نییه‌و ئایینی ئیسلام لێی به‌ریه‌، به‌ڵكوو خۆلێچواندنه‌ به‌ كارو كرده‌وه‌ی نه‌فامی سه‌رده‌می پێش ئیسلام.
ئيبن ڕه‌جه‌ب له‌سه‌ر ئه‌م ڕۆژه‌ ده‌ڵێت:" وأما اتخــاذه مأتماً كما تفعله الرافضــة؛ لأجــل قتل الحسين بن علي ـ رضي الله عنهما ـ فيه .. فـهــو من عمل من ضل سعيه في الحياة الدنيا وهو يحسب أنه يحسن صنعاً، ولم يأمر الله ولا رسوله باتخاذ أيام مصائب الأنبياء وموتهم مأتماً، فكيف بمن دونهم؟"( لطائف المعارف: 113).
[ وه‌ كردنی ئه‌م ڕۆژه‌ به‌ ماته‌م وه‌ك ڕافزیيه‌كان ده‌یكه‌ن، له‌ پێناوی ئه‌وه‌ی حوسه‌ینی كوڕی عه‌لی خوا لێی ڕازی بێت تێیدا كوژراوه‌.. ئه‌وه‌ كاری كه‌سێكه‌ كه‌ هه‌وڵ و كۆششی له‌ دنیادا لێ ون كراوه‌و وا ئه‌زانێت كارێكی باش ده‌كات، وه‌ نه‌ خوداو نه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌شی فه‌رمانیان نه‌داوه‌ كه‌ ڕۆژانی موسیبه‌ت و نه‌هامه‌تی پێغه‌مبه‌ران و مردنیان بكرێته‌ ماته‌م، ئیتر چۆن بۆ كه‌سانی له‌وان خوارتر ده‌بێت].
ئه‌وه‌ش مولاحه‌زه‌ ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ی ئه‌م ڕافزیانه‌ ده‌یكه‌ن نه‌ له‌ دوور، وه‌ نه‌ له‌ نزیك هیچ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی به‌ دروشم و بۆنه‌یه‌كی ئیسلامییه‌وه‌ نییه‌، نه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕزگاربوونی موساوه‌ هه‌یه‌، وه‌ نه‌ په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕۆژوبوونی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلی الله علیه وسلم) هه‌یه‌، به‌ڵكوو ئه‌مانه‌ بۆنه‌كه‌یان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی ترو بۆ مه‌به‌ستێكی تر گۆڕیوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌چێته‌ ژێر گۆڕینی ئایین و دروشمه‌كانی خواوه‌.

ئەهلى سووننە ئەم جۆرە كارانه بە حەرام و نا شەرعى دەزانێت و دووره لە هەموو پرانسيپە شەرعييەكان.

سەرچاوە: ماڵپەرى دەنگى ئيسلام.

https://www.dangiislam.org/CatDetail.aspx?id=305&MapID=4&FolderID=79&FileID=85

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

📚پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org

پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢

@ahmadkakmahmood
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
2025/07/07 15:59:05
Back to Top
HTML Embed Code: