💥بەپەلە | ئاگرکەوتنەوە لە یەکەیەکی بورجی ئاسمان فەرمانیەی تاران
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە بورجی ئاسێمان کە دەکەوێتە ناوچەی فەرمانیە لە تاران ئاگری گرتووە.
تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکە و ڕادەی زیانە ماددی و گیانییەكان بڵاونەکراوەتەوە.
ئەم ڕووداوە لە یەکێک لە بورجە بەرز و لوکسەکانی باکووری تاران ڕوویداوە و نیگەرانیی دانیشتوانی ناوچەکەی لێکەوتووەتەوە.
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi

💥وردەکاری نوێی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین؛ وێرانی بەرفراوان و گواستنەوەی بەپەلەی زیندانییەکان
بە وتەی شایەتحاڵێک، دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین، بەشێکی بەرفراوانی زیندانەکە “بە توندی وێران” بووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، بەشە زیانلێکەوتووەکان:
- بەشی تەندروستیی زیندان
- بەشی پاراستنی فیزیکی
- بەشێک لە بەشی ٢-ئەلف سەر بە ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسداران
- داواکاری ئەمنیەت (مقدس) کە دەکەوێتە ناو زیندانەوە
- بەشە کارگێڕییەکان
- نووسینگەی بەرپرسی زیندان
شایەتحاڵەکە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ژمارەیەك بەشی بەندی ژنانیش زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و سەقف و شووشەی ئەو بەشانە داڕماون.
دوابەدوای ئەمە، نزیکەی ٦٠ زیندانیی ژن بەبێ ئاگادارکردنەوە بۆ بەشی کەرەنتینەی زیندانی قەرچك لە وەرامین گوازراونەوە. ئەو سەرچاوەیە جەختی لەوە کردەوە کە بارودۆخی ئێستای ئەو زیندانیانەی کە لە ئێڤین ماونەتەوە ”زۆر سەختە و لە سەرەتاییترین ئیمکانات بێبەشن”.
هەروەها باس لەوەش کراوە کە چەندین ئەفسەر و کارمەندی زیندانیش کوژراون و بریندار بوون.

💥ئیسرائیل: خامنەیی بە خۆ حەشاردان لە تیرۆر ڕزگاری بوو
یسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردەوە کە خامنەیی خیانەتکار دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر ئامانجەکان لە ئێران بەشێوەیەکی کاتی لە گۆڕەپانی ئۆپراسیۆنەکان دوورخرایەوە.
بەپێی هەواڵی میدیا عیبریەکان، کاتز لە چاوپێکەوتنێکدا ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی پووشپەڕ ڕایگەیاند؛
"من پێموایە ئەگەر خامنەیی لە مەودای ئێمەدا بوایە، ئێمە لەناومان دەبرد. خامنەیی ئەمەی دەزانی. ئەو پەنای بۆ قووڵایی ژێر زەوی بردبوو، پەیوەندیی لەگەڵ ئەو فەرماندانەی کە جێگەی فەرماندە تیرۆرکراوەکانیان گرتبۆوە، پچڕاند. بۆیە، لە کۆتاییدا، ئەم ئۆپەراسیۆنە (تیرۆرەکەی خامنەیی) جێبەجێ نەبوو".

💥 نەتەنیاهۆ: سەركەوتنمان بەسەر ئێراندا دەرفەتی بۆ فراوانكردنی ڕێككەوتنەكانی ئاشتی رەخساندوە
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سەركەوتنەكەمان بەسەر ئێراندا دەرفەتی بۆ فراوانكردنی ڕێككەوتنەكانی ئاشتی ڕەخساندووە و نابێت ئەو دەرفەتە لەدەست بدرێت.
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە پەیامێكدا وتی، زۆر بە سەختی لەدژی ئێران شەڕمان كرد و سەركەوتنێكی گەورەمان بەدەستهێنا.
وتیشی، ئەو سەركەوتنە دەرفەتی بۆ فراوانكردنی ڕیشەییانەی ڕێككەوتنەكانی ئاشتی ڕەخساندووە و ئێمە زۆر بەجددی كاری لەسەر دەكەین.

💥بەپەلە; بیستنی دەنگی تەقەی پەدافەندی ئاسمانیی كۆماری ئیسلامی لە تەورێز
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥کۆماری ئیسلامی لە ئاوێنەی تەنزی ئیسرائیلیەكاندا؛ کاتێک قائانی دەبێتە “سیخوڕێکی مووساد”!
لە دوایین نموونەی شەڕی میدیایی و دەروونیدا، میدیاکانی ئیسرائیل کلیپێکیان بڵاوکردەوە کە تیایدا ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودسی سپای تێرۆریستی پاسداران، وەک “سیخوڕێکی ئیسرائیل” دەردەکەوێت و ئەمجارەیان، نەک لە ڕاپۆرتە ئەمنییەتییەكان، بەڵکوو لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی تەنزئامێزدا، گاڵتە بە واقیعەکانی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامی دەکات.
لەم کلیپەدا قائانی نەک وەک "فەرماندەی بەرخۆدان"، بەڵکوو لە ڕۆڵی نفووزیی دەزگای هەواڵگریێ ئیسرائیلدا دەناسێنرێت.
ئەم ڤیدیۆیە تەنزێکە لەسەر دەزگاكانی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی کە وێڕای گرتن و ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدانی سەدان هاووڵاتی، ڕۆژنامەنووس، چالاکانی مەدەنی و کەمایەتیی ئایینی بە تۆمەتی درۆی “سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل”، خۆی لە چاوی بیروڕای گشتیدا لە هەموو دوژمنێکی دەرەکیدا ڕۆڵی گەورەتری لە وێرانکردنی وڵاتدا بینیوە.

💥وێنەی نوێ لە ئۆپەراسیۆنی "سەرهەڵدانی شێرەکان"ی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل دژی پێگەکانی کۆماری ئیسلامی
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥کەناڵە ئیسرائیلییەکان: ئاگرکەوتنەوە لە بورجی ئاسمان لە تاران بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بە ئامانجگرتنی بەرپرسانی سوپای پاسداران بووە
بەگوێرەی هەندێک لە کەناڵەکانی تێلێگرامی ئیسرائیل، ئاگرکەوتنەوەکەی بورجی ئاسمان کە دەکەوێتە ناوچەی فەرمانیە لە تاران، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بووە.
ئەم سەرچاوە نافەرمیانە باس لەوە دەکەن کە بەرپرسانی سوپای تیرۆریستی پاسداران لەو هێرشەدا کراونەتە ئامانج.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تاران و ناوچە هەستیارەکانی دیکەی ئێران کراونەتە ئامانجی هێرشی ئاسمانی و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە قسە و باسەکان سەبارەت بە زیادبوونی ئۆپەراسیۆنە سێبەرەکانی ئیسرائیل لە ناو خاکی ئێراندا پەرەی سەندووە.
بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری وردی ئاگرە كەوتنەوەكە بڵاونەکراوەتەوە.