This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥نمایشێکی گاڵتەجاڕانەی “دەسەڵات” لە هەشتگێرد؛ ڕێژیم لە بەرابەر خەڵکدا بە ئەژنۆدا كەوتووە!
لە شاری بچووکی هەشتگێرد، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکە بە ڕیزی دوورودرێژی خاڵی پشکنین و گەڕان و پشکنین، نمایشێکی گاڵتەجاڕانەی "دەسەڵات"ی ئەنجامدا.
هاووڵاتییان دەپرسن: "لەم شارە بچووکەدا بەدوای چیدا دەگەڕێن، دەیانەوێت چی بدۆزنەوە، دەسەڵاتیان تەنها دەگاتە خەڵک". وە ڕاست دەکەن؛ ڕژێمێک کە بێدەسەڵات بووە بەرامبەر بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل، بۆ شاردنەوەی بێدەسەڵاتیی خۆی ئێستا ددان و چنگەکانی پیشانی خەڵکی بێ بێ دیفاع دەدات.
ئەم خاڵە پشکنینانە کە بەپێی سەرچاوەکان دوای هێرشە ئامانجدارەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانی سەربازیی ڕێژیم چڕتر بوونەتەوە، نیشانەی دەسەڵات نین، بەڵکوو بەڵگەیە لەسەر ترسی ڕژێم لە تووڕەیی شاراوەی خەڵک.
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi

💥فەرەنسا: لە کاتی پێکدادانەکانی ئەم دواییەدا چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانمان خستە خوارەوە کە بەرەو ئیسرائیل دەڕۆیشتن
ئاژانسە فەرمییەکانی فەرەنسا ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە، هێزی ئاسمانی و سیستەمی بەرگریێ ئاسمانیی فەرەنسا لەگەڵ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕافال، زیاتر لە دە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی كە لە كاتی جەنگدا بەرەو ئیسرائیل دەڕۆیشتن ڕێگرییان لێکردووە و خستوویاننە خوارەوە.
وەزیری بەرگریی فەڕەنسا لە دانیشتنی پەرلەمانی فەڕەنسا ڕایگەیاند؛
“دەتوانم ئەوە پشتڕاست بکەمەوە کە سوپای فەرەنسا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بە بەکارهێنانی سیستمی زەوی بە ئاسمان یان فڕۆکەی جەنگیی ڕافال ڕێگری کردووە".

💥خومەین; تەقینەوەی بەهێز لە بنکەی مووشەکیی ڕێکخراوی تیرۆریستیی سوپای پاسداران
بە پێی هەواڵەكانی خەڵك کە لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە، نزیکەی کاتژمێر ١٣:١٥ی ئەمڕۆ، دەنگی تەقینەوەیەکی زۆر بەرز لە شاری خومەین بیستراوە کە سەرچاوەی تەقینەوەکە لە بنکەی مووشەکیی سوپای پاسداران لە شاخی پشت شارەوە بووە. شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن کە تەقینەوەکە "لە جارەکانی پێشوو توندتر بووە" و بنکەی هەوافەزای سوپای پاسداران لە خومەین کراوەتە ئامانج.
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
بە پێی هەواڵەكانی خەڵك کە لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە، نزیکەی کاتژمێر ١٣:١٥ی ئەمڕۆ، دەنگی تەقینەوەیەکی زۆر بەرز لە شاری خومەین بیستراوە کە سەرچاوەی تەقینەوەکە لە بنکەی مووشەکیی سوپای پاسداران لە شاخی پشت شارەوە بووە. شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن کە تەقینەوەکە "لە جارەکانی پێشوو توندتر بووە" و بنکەی هەوافەزای سوپای پاسداران لە خومەین کراوەتە ئامانج.
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥مەراسیمی بەخاكسپاردنی فواد عەلیخانی، دوایین قوربانیی دەستی ئیتلاعاتی تیرۆریستی سوپای پاسداران لە کرماشان
ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی فواد عەلیخانی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤١ ساڵی خەڵکی کرماشان کە ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤ بە هۆی ئەشکەنجەدانی بەکرێگیراوانی خیانەتکاری خامنەیی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران کوژرا، بە ئامادەبوونی خەڵكێكی زۆر و لە كەشێكی ئەمنیەتیی توندا بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، فواد ڕۆژی یەکشەممە ١ی پووشپەڕ لە یەکێک لە بازگەکانی شار لە لایەن بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و پاش ئەشکەنجەی سەخت بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپا لە کرماشان گیانی لەدەست دا.
فواد عەلیخانی لە یەکێک لە بازگەکانی شار بەبێ فەرمانی دادگا و ڕوونکردنەوەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ ناوەندێکی نادیار گواسترایەوە. هەواڵی مردنە گوماناوییەکەی کە کەسوکارەکەی دەڵێن دەرئەنجامی ئەشکەنجەی دڕندانە لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بووە، شەپۆلێکی تووڕەیی و خەم و پەژارەی لای خەڵکی کرماشانی لێکەوتووەتەوە.

💥تێكشكاو و دۆڕاون... كەچی درۆ لەگەڵ گەلی ئێران دەكەن و خۆیان بە براوە لەقەڵەم دەدەن!!!
◾️خۆتان جیاوازییەكان لە ڤیدیۆی دووەم و سێیەمی ڕابەرە هەڵاتوو و ترساوەكەی كۆماری ئیسلامی ببینن:
ـ شوێن هەمان شوێن (ژێرزەمین)
ـ جل هەمان جل (عەمامە و عەبا و جامانە)
ـ وێنەگر هەمان وێنەگر (بڕوای بە كەس نییە جگە لەو كەسە نەبێت كە ئەویش دیارە وێنەگرتن نازانێت)
ـ تەنها ئاڵەكە كەمێك گۆراوە و پەردەكەش جووڵاوە!
ـ بەڵام دەمووچاوی تێكشكاوترەوە!
ئەگەری هەیە ڤیدیۆی سێیەم، كاتژمێرێك یا رۆژێك دوای ڤیدیۆی دووەم گیرابێت!
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنجشەممە، 29ی جۆزەردانی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
◾️خۆتان جیاوازییەكان لە ڤیدیۆی دووەم و سێیەمی ڕابەرە هەڵاتوو و ترساوەكەی كۆماری ئیسلامی ببینن:
ـ شوێن هەمان شوێن (ژێرزەمین)
ـ جل هەمان جل (عەمامە و عەبا و جامانە)
ـ وێنەگر هەمان وێنەگر (بڕوای بە كەس نییە جگە لەو كەسە نەبێت كە ئەویش دیارە وێنەگرتن نازانێت)
ـ تەنها ئاڵەكە كەمێك گۆراوە و پەردەكەش جووڵاوە!
ـ بەڵام دەمووچاوی تێكشكاوترەوە!
ئەگەری هەیە ڤیدیۆی سێیەم، كاتژمێرێك یا رۆژێك دوای ڤیدیۆی دووەم گیرابێت!
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنجشەممە، 29ی جۆزەردانی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥ڕۆژی چوارشەممە ناوچەی چاڵاوە لە كوێستانەكانی شاهۆ سەر بە شاری كامێران ئاگری گرت و بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە هەوڵی ئۆگرانی ژینگە كوژێندرایەوە.
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥ڕاپۆرتێک لەسەر دەستگیرکردنی توندوتیژانەی ئەنوەر بایزیدی چالاکی مەدەنی و ئەندامی کۆمەڵەی پشتیوانی لە زیندانیان لە بۆكان
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاڤاتوودەی، ئەنوەر بایەزیدی، كەسایەتییەكی ناسراو و ئەندامی کۆمەڵەی پشتیوانی لە زیندانیان و خەڵکی "میراوە" لە بۆكان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردان بە بێ بڕیاری دادگا و کەڵک وەرگرتن لە توندوتیژی، لەلایەن بەكرێگیراوانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
بایزیدی تەمەن ٤٨ ساڵ، ئەندامی کۆمەڵەی پشتیوانی لە زیندانییان لە ناوچەکە بووە و لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین چالاکیی مرۆیی بۆ پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانییەکان ئەنجامداوە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنەکە یان ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاووڵاتیە کراوە، لەبەردەستدا نییە.
هاوکات لەگەڵ دەستگیرکردنی ناوبراو، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە زیادبوونی فشارە ئەمنییەکان لە شارەکانی کوردستان، بەتایبەتی لە ناوچەی بۆكان دەكەن. بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، ژمارەیەک هاووڵاتیی دیکەی کوردیش لەم شارە دەستبەسەر کراون.

💥ئەزیەت و ئازاری دەستفرۆشان لە شاری مەهاباد؛ ڕێژیم نانی خەڵکیشی کردە ئامانج
لە کاتێکدا کە ڕێژیمی گەندەڵی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی خراپ بەڕێوەبردن و گەندەڵیی ئابووری، ئێرانی گەیاندووەتە لێواری لەناوچوون، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە مەئمورانی بەنداوی شارەوانیی مەهاباد بە سەرۆکایەتیی کەسێک بە ناوی "سەڵاح شێخەپوور" کە دەوترێت لە بەکرێگیراوانی بەسیجە، هەوڵی ئەزیەت و ئازاری فرۆشیارانی سەر شەقامەکانیان لەو شارە داوە.
ئەم کردەوەیە کە لە ناو قەیرانی بژێوی ژیان و بێکاریی بەربڵاودا ڕوودەدات، نموونەیەکی دیکەی سەرکوتکردنی سیستماتیکی ڕێژیم بۆ سەر ئەو خەڵکانەیە کە لە پێناوی پارچە نانێکدا دەجەنگێن.

💥پەیجی “سپاە نیوز” لە ئینستاگرام بلۆک کرا
ئینستاگرام پەیجی پەیوەندیدار بە “سپاە نیوز” ی بلۆك كرد. وتەبێژی ئۆپراسیۆنی بەناو “وعدە سادق ٣” ئیدیعای کردووە کە ئەم کارە دوای “شکستی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا” و زیاتر سەرنجی بەکارهێنەران بۆ ڕاگەیاندن و “دەستکەوتەکانی” سپای تێرۆریستی سپای پاسداران ئەنجام دراوە.
ئەم کارەی ئینستاگرام کە ڕەنگە بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی پلاتفۆرمەکە یان بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی چەواشەکارانە و پەرەپێدانی کردەوە تیرۆریستییەکان ڕوویدابێت، جارێکی دیکە بێتوانایی ڕێژیم لە پاراستنی گێڕانەوەی پڕوپاگەندەییەکانی خۆی نیشان دەدات.

💥ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزی قودسی سوپای پاسداران، لە بەیاننامەیەكدا مردنی سەرلەشكر پاسدار محەممەدسەعید ئێزەدی، ناسراو بە حاجی ڕەمەزانی لە هێرشەكانی ئەم دواییەی ئیسڕائیلدا بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند.
👇👇
https://www.instagram.com/reel/DLXjoVmI9ju/?igsh=MXZzOWlwc3FocG0xMA==
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
👇👇
https://www.instagram.com/reel/DLXjoVmI9ju/?igsh=MXZzOWlwc3FocG0xMA==
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤، محەممەد لوتفی فەر، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵكی مەهاباد، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوەتەوە و دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەک زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەستبەسەركردنی ئەم هاووڵاتییە، هێرشیان كردووەسە سەر ماڵی بنەماڵەیی ناوبراو، ماڵەكەیان پشكنیوە و ئۆتۆمبێلی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.
شایانی باسە كە، سەرەڕای تێپەڕینی هەفتەیەک لە دەستبەسەركرانی ئەم هاووڵاتییە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەكەی، زانیارییەكی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و ناوەندە ئەمنییەكان لەم بارەوە وڵامێكی ڕوونیان پێ نەداون.
تا كاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران، تۆمەتە سەپێندراوەكان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەستبەسەركردنی ئەم هاووڵاتییە، هێرشیان كردووەسە سەر ماڵی بنەماڵەیی ناوبراو، ماڵەكەیان پشكنیوە و ئۆتۆمبێلی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.
شایانی باسە كە، سەرەڕای تێپەڕینی هەفتەیەک لە دەستبەسەركرانی ئەم هاووڵاتییە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەكەی، زانیارییەكی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و ناوەندە ئەمنییەكان لەم بارەوە وڵامێكی ڕوونیان پێ نەداون.
تا كاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران، تۆمەتە سەپێندراوەكان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لەم دواییانەدا لە سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە، بینایەک لە کوچەی موحبی کە دەکەوێتە ناوچەی سەهروەردی باکوری تاران نیشان دەدات کە بەپێی زانیارییەکان بەرەبەیانی ٢٥ی جۆزەردان لەلایەن هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج.
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥ستیڤێن: ئەگەری هەیە وتووێژەکان لەگەڵ ئێران دەست پێ بکەینەوە
ستیڤێن ویتکاف، نوێنەری تایبەتی سەرۆککۆماری ئەمریکا بۆ وتووێژە ناوکییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، باسی لە ئەگەرەکانی دەسپێکردنەوەی وتوویژەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کردووە.
ویتکاف لە وتووێژێک لەگەڵ کاناڵی "سی ئێن ئێن"، وتی: "هیوادارم کە ڕێککەوتنێکی ئاشتیخوازانە و گشتگیر لەگەڵ ئێران واژۆ بکەین و ڕای من ئەوەیە کە ئێران لە ئێستادا بۆ ئەم ڕێککەوتنە ئامادەیە".
کۆماری ئیسلامی پاش هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە سەربازی و ئەتۆمییەکانی و هەروەها کوشتنی سەدان فەرماندەی باڵا و کەسایەتیی گرینگی بەرنامە ناوکییەکانی، ئاگربەستی پەسەند کرد.
بەپێی زانیارییەکان، تاران پاش ئەم هێرشانە و هەروەها هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی، ئامادەیە تاکوو وتووێژە ناوکییەکان لەگەڵ ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن دەست پی بکاتەوە.

💥گرووسێ: هیچ پەیامێکی فەرمیمان لە ئێرانەوە لەبارەی ڕاگرتنی هاوکارییەکان پێ نەگەیشتووە
ڕۆژی پێنجشەممە، ڕافایل گرووسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، لە چاوپێکەوتنێکدا، ڕایگەیاند: ئێران چەکی ئەتۆمیی نییە، بەڵام ماددە و کەرەستەی پێویستی بۆ دروستکردنی هەیە.
هاوکات باسی لەوە کرد، زیادەڕۆییه ئەگەر بڵێین بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەناوچووە، بەڵام زیانێکی بەرچاوی بەرکەوتووە و سەنتەرفیوجەکانی بنکەی فۆردۆش لەکار کەوتوون.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، دەڵێت: ئێران بەشی نزیکەی١٢ بۆمبی ئەتۆمی ماددەی پێویستی هەبوو، هەروەها تا ئێستا هیچ پەیامێکی فەرمیمان لە ئێرانەوە لەبارەی ڕاگرتنی هاوکارییەکان پێ نەگەیشتووە.
جێی ئاماژەیە، ڕۆژی پێنجشەممە، ئەنجوومەنی هەمواركردنەوەی دەستووری ئێران، ڕایگەیاند: ڕەزامەندیمان لەسەر پلانی حکوومەت داوە بۆ هەڵپەساردنی هاوکاریکردنی ئاژانسی وزەی ئەتۆم.

💥دیمەنی شەقامی پشتی زیندانی ئێڤین و زیانەكانی كە بە دەوروبەر كەوتوون بەهۆی هێرشی ئاسمانیی ئیسڕائیلەوە
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi