Telegram Web Link
💥دیمەنی ئۆپراسیۆنی بەرفراوان و وردی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئێران

لە ئۆپەراسیۆنی "سەرهەڵدانی شێرەکان"دا، دەیان فڕۆکەی جەنگی لە خاکی ئیسرائیلەوە فڕیون و زیاتر لە ١٥٠٠ کیلۆمەتریان بۆ ئەنجامدانی هێرش لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێران بە پایتەختیشەوە بڕیوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥كوژرانی بەرپرسی داواكاری زیندانی ئێڤین لە هێرشی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین

هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە عەلی قەناعەتكار، بەرپرسی داواکاری گشتیی زیندانی ئێڤین (تایبەتی ئەمنیەت) و جێگری ئەمنیەتیی داواكاری تاران، دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین و تەقینەوە لە بینای داواكاری زیندانەکە کوژراوە.

ناوبراو ڕۆڵی سەرەکیی بینیوە لە دەرکردنی سزای قورس و لەسێدارەدان بۆ زۆرێک لە دەستبەسەر كراوەكانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی "ژن، ژیان، ئازادی".





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥ناشتنی شەوانەی نیزامییانی كوژراوی هێرشی ئیسڕائیل یەک لە دوای یەک

کرماشان لە سەرسووڕمان و سەرلێشێواویدا نوقم بووە؛ وێنەی ئەندامانی کوژراوی سپا و سەربازانی حکوومەت لە سەرتاسەری شارەکەدا هەڵواسراون و ڕاپۆرتەكان ئاماژە بە “ناشتنی شەوانە” و نهێنیی تەرمی ئەندامانی ڕێژیم لە گوندەکانی دەوروبەری دەکەن.

هێرشە قورسەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە سەربازی و مووشەکییەکانی ڕێژیم لە کرماشان زەربەیەکی لە پێکهاتەی لاواز و لەرزۆکی کۆماری ئیسلامی داوە کە چیتر ناتوانێت قووڵایی کارەساتەکە بشارێتەوە. ئەم هێرشانە کە بنکە سەرەکییەکانی سوپای پاسدارانیان كردووەتە ئامانج، نەک هەر ژێرخانی سەربازیی ڕێژێمی لەناوبردووە، بەڵکوو لاوازیی پێکهاتەیی و ناکارامەیی ئەم سیستەمە ستەمکارەی ئاشکرا کردووە.

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کە ساڵانێکە بە تەبلیغاتی درۆیی باس لە بەهێزیی هێزی سەربازیی خۆی دەكات، ئێستا بە هۆی هێرشە ئامانجدارەکانی ئیسرائیلەوە کە بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان بریتین لە وێرانکردنی كۆگاكانی تەقەمەنی، ناوەندەکانی مووشەک و بنکەکانی سوپای پاسداران لە کرماشان، كەوتۆتە سەر ئەژنۆ.




🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥ئاگرکەوتنەوەیەکی گوماناوی لە ناوچە شاخاوییەکانی سەلاس باوەجانی

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤ لە ناوچە شاخاوییەکانی سەلاس باوەجانی لە پارێزگای کرماشان، چەندین ئاگرکەوتنەوەی گوماناوی ڕوویدا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یەکێک لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان چیای بەمۆیە لە سنووری نێوان کوردستانی ئێران و عێراق؛ ناوچەیەک کە بەشێک لە بنکە سنوورییەکانی سپای پاسداران تێیدا هەڵکەوتووە و هاتوچۆی گشتی بەهۆی کۆنترۆڵی توندی ئەمنیەوە سنووردارە.

ئەو سنووردارکردنانەی کە هەن و مێژووی حاڵەتە هاوشێوەکان لە ناوچەکانی دیکەدا گومان و نیگەرانیی دانیشتوانی ئەو ناوچانەی لێکەوتووەتەوە. بەشێک لە هاووڵاتیان پێیان وایە هێزەکانی سەر بە ڕێژیم هۆکاری ئەم ئاگرکەوتنەوانەن. لە ماوەی ڕابردوودا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان ئەو کەسانەی کە گومانیان لێدەکرێت هاوکاری لەگەڵ دامودەزگاكانی ڕێژیم بكەن، بەئەنقەست ئاگر لەو شوێنانە بەردەدەن.

هاوكات و هەمان ڕۆژ ئاگرێکی بەرفراوان لە ناوچەکانی "دۆلەدرە" و "ناوخاس" سەر بە سەلاس باوەجانی کەوتەوە و دەیان هێکتار لە دارستانەکانی ناوچەکە سووتاوە.


🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥كوژرانی بەرپرسی بەندی سیاسیی زیندانی ئێڤین لە هێرشی ئیسرائیلدا

یوەحید حەیدەرپوور، بەرپرسی بەندی سیاسی زیندانی ئێڤین لە هێرشی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو زیندانە کوژرا.

ئەم تاکە کە بە بڕوای زۆرێک لە چالاکوانان و زیندانیانی پێشوو ڕۆڵی سەرەکیی لە ئازار و ئەزیەتی زیندانیانی سیاسی و ئازادیخوازاندا هەبووە، یەکێک لە هێماكانی سەرکوتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە زیندانی ئێڤین بوو.

هێرشەکەی ئیسرائیل کە ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤ بەشە جیاجیاکانی زیندانەکەی لەوان بینا ئیدارییەکان و دادسەرای گرتەوە، نەک هەر زیانێکی زۆری بە ژێرخانی ئەم ناوەندە سەركوتكەرە گەیاند، بەڵکوو سیمای وەک حەیدەرپوور کە بە ئازاردەری زیندانیانی سیاسی ناسراو بوو، لەنێو برد.





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی کوروش حاتەمی

هاووڵاتییەكی خەڵکی شاری ورمێ بەناوی کوروش حاتەمی لە لایەن هێزە تیرۆریستیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و سەرەڕای تێپەڕینی حەوتوویەک بەسەر دەستبەسەرکرانیدا هێشتا هیچ زانیارییەك لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی بەردەست نیە .





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥کۆشکی سپی: ئێران، بەر لە هێرشەکەی ئەمەریکا یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی نەگواستبووەوە





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
کۆشکی سپی: ئێران، بەر لە هێرشەکەی ئەمەریکا یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی نەگواستبووەوە

کۆشکی سپی ڕایدەگەیەنێت: ئێران یۆرانیۆمە پیتێنراوەکانی نەگواستبووەوە کاتێک ئەمەریکا هێرشی ئاسمانیی کردە سەر هەر سێ بنکەی ئەتۆمیی فۆردۆ و نەتەنەز و ئەسفەهان.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، هێرشی توندی کردە سەر میدیاکانی ئەمەریکا دژ بەو ڕاپۆرتانەی لە هەواڵگریی ئەمەریکاوە دزەیان پێ کراوە و گومان دەخەنە سەر هێرشە سەربازییەکەی ئەمەریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، کە وەک پشتیوانییەک بۆ ئیسرائیل، هەر سێ وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ و نەتەنەز و ئەسفەهانی بۆمباران کرد.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا چەند جارێک دووپاتی کردووەتەوە و دەڵێت: توانیومانە هەر سێ بنکە ئەتۆمییەکەی ئێران بە تەواوی خاپوور بکەین.

بەڵام شارەزایان پێیان وایە، ئەگەری زۆرە ئێران بەر لە هێرشەکە وێستگەکانی لەو یۆرانیۆمە چۆڵ کردبێت کە پێشبینی دەکرێت نزیکەی ٤٠٠ کیلۆگرام یۆرانیۆمی بە ڕێژەی لەسەدا ٦٠ پیتێنراو بێت.

پێشتر، کارولین لیڤت، گوتەبێژی کۆشکی سپی، بە تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاندبوو، ئەمەریکا هیچ بەڵگەیەکی نییە لەسەر ئەوەی ئێران یۆرانیۆمە پیتێنراوەکانی بەر لە هێرشەکە گواستبێتەوە و پێی وابوو ئەو ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییانەی باس لەوە دەکەن ئێران یۆرانیۆمەکەی بەر لە هێرشەکەی ئەمەریکا گواستبێتەوە، دوورە لە ڕاستی.

گوتیشی: ئەوەی ئێستا لە ناوچەکەدا ماوەتەوە، لەژێر دارو پەردووی ڕووخاوی وێستگەکانن کە بەهۆی هێرشەکەی ئەمەریکاوە خاپوور بوون.

هاوکات، جۆن ڕاتکلیڤ، بەڕێوەبەری ئاژانسی ناوەندیی هەواڵگریی ئەمەریکا( سی ئای ئەی) ڕایگەیاند: بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسەکە هەیەتی، بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بەهۆی هێرشەکەی ئەمەریکاوە زیانی زۆری بەركەوتووە.

ئاژانسی ناوەندیی هەواڵگریی ئەمەریکا ئاشکرای کردووە، وێستگە ئەتۆمییە وێرانبووەکانی ئێران پێویستییان بە ساڵانێک هەیە تا جارێکی دیکە بونیات دەنرێتەوە.

هەروەها ڕافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، بە کەناڵی تەلەفزیۆنی فرانس2ـی فەرەنسی ڕاگەیاند: لە ڕۆژانی جەنگەکە، ئاژانسەکەیان نەیتوانیووە چاودێریی بارودۆخی وێستگەکان و یۆرانیۆمە پیتێنراوەکان بکات. گوتی: ناتوانم پێتان بڵێم ئەو یۆرانیۆمە لەناوچووە، یاخود شاردراوەتەوە.

https://www.tg-me.com/avatodaykurdi/136736
💥پشتڕاستكردنەوەی ژمارەیەكی دیكە لە كوژراوانی ڕێژیم لە شەڕی ئیسڕائیلدا؛

ناسنامەی ٩ کوژراوی دیکە لە بارەگای
سوپای پاسداران لە تاران ڕاگەیەندرا

دوابەدوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیل بۆسەر بارەگای سوپای سەیدولشوهەدا لە پارێزگای تاران، کۆماری ئیسلامی وردە وردە ناسنامەی ژمارەیەک لە كوژراوانی دیکەی ئەو هێرشەی بڵاوکردەوە:

سەردار حەسەن خوانساری
سەردار سۆهێل ڕۆستەمیان
سەردار سیرووس مورادی
سەردار سەعید ئەسڵانی
سەرهەنگ موحسین بەرکان
سەرهەنگ مەجید زارعی
سەرهەنگ محەممەدجەواد بورهانی
عەلی عەباسی
سەرباز سۆهەیل لوتفیزادە





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥جۆزێف وۆتێڵ، فەرماندەی پێشووی سێنتکام، باسی لەوە کردووە کە گرینگترین دەسکەوتەکانی هێرشەکانی ئەم دواییانەی ئەمریکا، لاوازبوونی کۆماری ئیسلامی و گرووپە نیابەتییەکانی ئەم ڕێژیمەی لە ناوچەکەدا بە دواوە بووە.

ناوبراو لە وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ "ئەلعەرەبییەی ئینگلیسی" ڕایگەیاند کە کردەوەی ترامپ زۆر ئازایانە بوو و ئاکامیشی هەبوو.

ئەم فەرماندە پێشوویەی سێنتکام جەختی کردەوە کە هێز و وردبوونی هێرشەکانی ئەمریکا پەیامێکی ڕوونی بە جیهان گەیاند و هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و هەروەها وڵامی ئێرانیش نیشانەی ئاڵوگۆرێکی بنەڕەتی لە ناوچەکەیە.





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥ناسنامەی سێ لە هێزە نیزامییەكانی دیکەی حکوومەت کە لە هێرشە ئامانجدارەکانی ئیسرائیلدا کوژراون

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، لە کاتی هێرشە ئامانجدارەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر نەجەفئاباد لە ئیسفەهان، سێ بەکرێگیراوی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە ناوەکانی عەلیرەزا کەریمی، مێهدی هاشمی و وەحید حیجازی زادە کوژراون.





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥تاوانێکی ترسناک لە جوانڕۆ: ئەسید پێداكردنی دڕندانە بە هاوژینەكەی لەبەر چاوی منداڵەكەی





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥تاوانێکی ترسناک لە جوانڕۆ: ئەسید پێداكردنی دڕندانە بە هاوژینەكەی لەبەر چاوی منداڵەكەی

نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر تاوانێکی شۆککەر لە شاری جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان ڕوویدا کە دڵی هەموو مرۆڤێک ئازار دەدات.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، کەسێک بە ناوی "یاوەر ساڵحی"، دوای دەمەقاڵەی خێزانی لەگەڵ هاوسەرە تەمەن ٢٥ ساڵەکەی، نزیک کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانی لە کارێکی دڕندانەدا خۆی و کوڕە ٨ ساڵانەکەی بردە دەرەوەی شار و لەبەردەم منداڵەکەیدا بە ئەسید هێرشی كردە سەر هاوسەرەکەی.

سەرچاوەکانی ئاڤاتوودەی ڕایانگەیاند، ئەم کردەوه دڕندانەیە زیانێكی زۆری به دەموچاو، چاو و مل و سەر و هەردوو دەستی ئەو ژنە گەیاندووە، به جۆرێک یەکێک له چاوەكانی به تەواوی نابینا بووە.

ئێستا ١٠ ڕۆژ بەسەر ئەم کارەساتەدا تێپەڕیوە و ئەو ژنە گەنجە کە بەهۆی سووتانی توندەوە لە نەخۆشخانە چەندین نەشتەرگەریی بۆ كراوە، لە بارودۆخێکی ناجێگیردا لەگەڵ مەرگدا دەجەنگێ. بەڵام ئەوەی تووڕەیی و داخی جەماوەریی لێکەوتۆتەوە، بێباکیی بەرپرسانی گەندەڵی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بەم تاوانەیە. سەرەڕای سکاڵای بنەماڵەی قوربانییەکە، تۆمەتبار ئازادانە لە شاردا دێت و دەچێت و تا ئێستا هیچ ڕێوشوێنێک بۆ دەستگیرکردنی ئەم "دەروون نەخۆشە" نەگیراوەتەبەر.




https://www.tg-me.com/avatodaykurdi/136741

🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥هۆشداریی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل: تەسلیم کردنی دەستبەجێی یۆرانیۆمی پیتێنراو یان هێرشێکی دیكە لە ئارادایە

سەرچاوە ئەمنیەتییەكان بە پشتبەستن بە ڕۆژنامەی ئیسرائیلی Israel Hayom ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکا و ئیسرائیل بە شێوەیەکی فەرمی داوایان کردووە کۆماری ئیسلامی هەموو کۆگاکانی یۆرانیۆم بێ مەرج ڕادەست بکات. داواکارییەکە وەک پێشمەرجێک بۆ هەر ڕێککەوتنێکی ئەگەری لە داهاتوودا کراوە.

لە هۆشدارییەکەدا هاتووە پابەندنەبوونی ئێران بەم داواکارییە، ڕەنگە ببێتە هۆی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی نوێ لەدژی ژێرخانی ئەتۆمی وڵاتەكە. بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، “ئەگەری لێدانی زیاتر و لەناوبردنی دامەزراوە ناوكییەكان زۆرە”.

هاوکات وێنەیەک کە لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی تەکنەلۆجیای ئەتۆمی لە خاكەلێوەی ١٤٠٠ لە ئێران بڵاوکراوەتەوە، یەکێک لە سانتریفیوژەكانی مۆدێلی IR9 نیشان دەدات؛ مۆدێلێک کە کۆماری ئیسلامی دەڵێ بە توانای بەرز و خێرایی بەرزی پیتاندن دیزاین کراوە و لە نەتەنز و فۆردۆدا بەکارهاتووە. بە لەبەرچاوگرتنی پێشهاتەکان پێدەچێت ئەم جۆرە ئامێرانە ببنە ئامانجی هێرشەکانی داهاتوو.


🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
2025/06/28 18:55:36
Back to Top
HTML Embed Code: