Telegram Web Link
💥فەرماندەیەکی دیکەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بە هۆی برینەکانییەوە مرد


مەهدی نیعمەتی، فەرماندەی ئیتلاعاتی فەراجا، کە لە هێرشی یەکەمی سوپای پاسداران بریندار ببوو، ئەمڕۆ مرد.

🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥میدیا درۆیینەكانی ڕێژیم بەردەوام خەریكی چەواشەكارین!

تەسنیم، ئاژانسی هەواڵی سەر بە سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە سەرمەد سەجادی، منداڵێکی تەمەن ٩ مانگی خەڵکی مەریوان "لە کاتی هێرشی ئیسرائیل" کوژراوە؛ ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەو منداڵە ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردان بەهۆی تەقەی سیستمی بەرگریی سوپای پاسدارانەوە گیانی لەدەست دا.

هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو کە سەرمەد سەجادی بەهۆی بەركەوتنی پڕیشكێك بە سەری دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە و باوکیشی بەناوی لوقمان سەجادی لە قۆڵیدا بریندار بووە و بۆ چارەسەری بۆ ناوەندێکی پزیشکی لە تاران گواسترایەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥بەپەلە | بیستنی دەنگی تەقینەوە لە پەرەند و فڕۆکەخانەی خومەینی، ئەگەری هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان؛ بەرگریی ئاسمانی چالاک کرا

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هەر ئێستا، لە پەرەند له نزیک تاران و دەوروبەری فڕۆکەخانەی خومەینی، دەنگی تەقینەوەی بەرز بیستراوه .

دەگوترێت ڕەنگە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووبێت، بەڵام تا ئێستا سەرچاوەی وردی ئەم تەقینەوانە ڕوون نییە.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥 دوو برای نماكاری خەڵكی ورمێ، بەهۆی كەوتنە خوارەوە لە باڵەخانەیەك گیانیان لەدەست دا.
ئەم ڕووداوە دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە لە شەقامێكی باكووری ورمێ ڕوویداوە. ناوی ئەو دوو برایە نەوزاد و شەهریار بووە.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥بەپەلە | دیمەنێكی دیكە لە بیستنی دەنگی تەقینەوە لە پەرەندی تاران و چالاككردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هەر ئێستا، لە پەرەند له نزیک تاران دەنگی تەقینەوەی بەرز و سیستمی بەرگریی ئاسمانی بیستراوه .

دەگوترێت ڕەنگە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووبێت، بەڵام تا ئێستا سەرچاوەی وردی ئەم تەقینەوانە ڕوون نییە.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥بەپەلە | ڕۆبات کەریم

تاران – ڕۆبات کەریم- لە شەوی دووەمی ئاگربەستدا، ئاسمانی ئێران هێشتا لە ژێر کۆنترۆڵی ڕەهای سوپای ئیسرائیلدایە و بەرگریی پلاستیکی کۆماری ئیسلامیش خەریكی تەقە كردن لە ئاسمانە

ئاسمانی ئێران گەشتەكان قەدەغەیە





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥بەپەلە | ڕاپۆرتەكانی خەڵك باس لە تەقەی بەرگریی ئاسمانی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تاران دەكەن؛ ئەگەری هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان

لە کاتژمێرەکانی درەنگانی شەوی چوارشەممەدا ژمارەیەک هاووڵاتی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تاران هەواڵی چالاکیی بەرگری ئاسمانی و بیستنی چەندین تەقینەوە و تەقەیان ڕاگەیاند.

سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لەوە کردووە کە یەکەم دەنگەکان لە دەوروبەری کاتژمێر ٢١:٤٤ لە ناوچەکە بیستراون و زیاتر پەیوەندییان بە ناوچەی ١٥ی تاران، ناوچەی موشیریە هەبووە. شایەتحاڵێك دەڵێت؛
"هەر ئێستا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تاران بەرگریی ئاسمانی تەقەی دەکرد".

هەروەها هەندێکی تریش باسیان لەوە کردووە کە لە ماوەیەکی کورتدا گوێیان لە شەش تەقەی بەرگریی ئاسمانی بووە. تا ئێستا هیچ دەزگایەکی فەرمی و ئەمنیەتی لە کۆماری ئیسلامیدا ئەم هەواڵانەی پشتڕاست نەکردۆتەوە یان ڕەتیان نەکردۆتەوە و چۆنیەتیی وردی ڕووداوەکە نادیارە.

هەندێک باس لە ئەگەری هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر باشووری ڕۆژهەڵاتی پایتەختی دەكەن.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥بەپەلە | ڕاپۆرتەكان هاوكات باس لە چالاکبوونی بەرگریی ئاسمانی لە ڕەشت دەكەن؛ دەنگی تەقینەوە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بیستراوە

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤، دانیشتووانی ڕەشت باسیان لە چالاکیی بەرفراوانی بەرگریی ئاسمانی و دەنگی تەقینەوە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری شارەکە كردووە.

یەکەم ڕاپۆرتەکان لە کاتژمێر ٩:٣٣ی دەستی پێکرد. شایەتحاڵەکان باسیان لە چالاکبوونی سیستەمی بەرگری چەند جارێک و دەنگی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تەقینەوە یەک لە دوای یەکەکان کردووە.

دانیشتوویەکی شارۆچکەی لاکانشەهر گوتویەتی: “چەند خولەکێکە دەنگی بەرگریی ناوەستێ، دوێنێ شەو و شەوی پێشتریش دەنگێکی هاوشێوە بیستراوە، دەنگی بۆمبمان نەبیستووە، تەنیا دەنگی بەرگریمان بیستووە”.

هەندێک لە سەرچاوە ناوخۆییەکان باسیان لە بیستنی لانیکەم سێ تەقینەوە و چالاککردنەوەی بەرگری لە کاتژمێر ١٠:٠٠ کردووە. هەروەها هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە بەر لە دەستپێکردنی تەقەکردنەکە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری ڕەشت دەنگی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بیستراوە.






🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥بەپەلە | ڕاپۆرتەكان باس لە چالاکبوونی بەرگریی ئاسمانی لە ئابشناسان لە ڕۆژئاوای تاران دەكەن
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤، هەواڵی چالاکبوونی بەرگریی ئاسمانی لە ناوچەی ئابشناسان لە ڕۆژاوای تاران بەرەو ناوچەی شەهران و ئەنبار نەفت گەیشتووە.

سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لە بیستنی دەنگی تەقەی بەردەوامی بەرگریی ئاسمانی و لەرزین لە هەندێک ناوچەی دەوروبەریان کردووە. هێشتا زانیاریی فەرمی یان زانیاریی ورد سەبارەت بە سروشتی ئەم لێدانانە و ئەگەری ئامانجی بەرگری بڵاونەکراونەتەوە.

ناوچەی شەهران بە هۆی بوونی کۆگایەکی نەوت لە ڕۆژئاوای تاران، گرنگییەکی ستراتیژیی گەورەی هەیە و چالاکبوونی بەرگری لەم ناوچەیە نیگەرانیی هاووڵاتیانی لێکەوتووەتەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥پشتڕاستكردنەوەی کوژرانی سەرهەنگ ڕەمەزان عەلی چووبداری، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئەلبورز لە هێرشێکی ئیسرائیلدا

سوپای تیرۆریستی پاسداران لە پارێزگای ئەلبورز دانی بەوەدانا کە سەرهەنگ ڕەمەزان عەلی چووبداری، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئیمام حەسەنی ئەم پارێزگایە، لە هێرشێکی ئامانجداردا لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥ترەمپ: “سایتە ئەتۆمییەکانی ئێران لەناوچوون – سپاسی فڕۆکەوانەکانی B2 دەكەم

چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی بەرپرسانی ئیسرائیل بە فەرمی لەناوبردنی پێگە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامییان ڕاگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری سۆشیال میدیای خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس بڵاویکردەوە:

"ئیسرائیل تازە ڕایگەیاندووە کە شوێنە ئەتۆمییەکان لەناوچوون! سوپاسی هەموو فڕۆكەوانەكانی B 2 و هەموو ئەوانەی بەشدار بوون دەكەم.





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💥بەرنامەی ڕاستەوخۆی شەوی چوارشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤!

شکستی ئایدیۆلۆژیك و بۆچی کۆماری ئیسلامی ناگەڕێتەوە بۆ دوو هەفتە پێش ئێستا؟ خۆ شاردنەوەی خامنەیی، درێژەی ئۆپەراسیۆنە بێدەنگەکانی ئیسرائیل و سیاسەتی ئەمریکا. گۆڕانکاری تەنها لە شەقامەکاندا دەکرێت!

🆔 @javanmardi77

🔗 لینکی ڤیدیۆی کوالێتیی بەرز:
https://youtu.be/7UfgQ0WBacc?si=uWp-6TRBX7Qdh2DY لە کۆتایدا





🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥نیگەرانی لە بارودۆخی وریشە مورادی و زیندانیانی سیاسیی دیكە دوای گواستنەوەیان بۆ زیندانی قەرچكی وەرامین

کەمپەینی ئازادیی وریشە مورادی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند دوای هێرشی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین، زیندانیانی سیاسیی بەندی ژنان بۆ زیندانی قەرچكی وەرامین گواستراونەتەوە. ئەمەش وایکردووە کە بارودۆخی ژیان و دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان بۆ زیندانیان، بەتایبەتی ئەوانەی وەک وریشە مورادی کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە زۆر قورس بێت.

بەپێی زانیارییەکان، سەرەتا زیندانیان لە هۆڵی وەرزشی و دواتر لە ژوورەکانی کەرەنتینەی زیندانی قەرچەک ڕاگیراون.

وریشە مورادی، کە پێشتر لە چارەسەری پێویست بێبەش بوو، ئێستا باری تەندروستیی خراپە و کەمپەینەکە لە دۆخی تەندروستیی ناوبراو بێ ئاگایە.

کەمپەینەكە لەگەڵ دەربڕینی نیگەرانیی بەرامبەر بە بەردەوامیی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی زیندانیانی سیاسی، خوازیاری لێکۆڵینەوەی خێرا لە دۆخی تەندروستییان و ئازادکردنی بێ مەرجی وریشە مورادی و گواستنەوەی بۆ ناوەندە پزیشکییەكانی دەرەوەی زیندان بوو.



🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥دەستبەسەر كردنی هاووڵاتییەك لە مەریوان لە لایەن بەكرێگیراوانی ڕێژیمەوە

ڕۆژی یەکشەممە ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئەیوب داربەرزین، ڕاهێنەری لەشجوانیی تەمەن ٣٥ ساڵ، خێزاندار و خەڵکی مەریوان، دوای بانگ کرانی بۆ ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر کراوە.

بە گوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ؛ ناوبراو چەند کاتژمێرێک دوای بڵاو کردنەوەی ستۆرییەک لە ئینستاگرامەکەی سەبارەت بە شەڕی ئێران و ئیسرائیل، لە ڕێگای تەلەفۆنەوە لە لایەن ئیتلاعاتی سوپاوە بانگ و دواتر دەستبەسەر کراوە.

بەدواداچوونی بنەماڵەكەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو ئەنجامێکی نەبووە و ئەمەش نیگەرانیی لای کەسوکاری زیاتر کردووە.





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥بەردەوامیی گۆڕینی ناوی دێهاتەکانی سەقز لەسەر تابلۆکان بە زمانی کوردی

پڕۆژەی گۆڕینی تابلۆی دێهاتەکانی سەقز بە زمانی کوردی لەسەر تابلۆکان بەردەوامە و ئەمجارە ناوی دوو ئاوایی مەرخوز و گەردیگلان لە سەر تابلۆی ئاواییەکان بە زمانی کوردی نووسراون.





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥ئاژانسی فارسی سەر بە سوپای پاسداران سەبارەت بە كوژرانی جەواد پوورڕەجەبی یەكێك لە فەرماندەكانی هێزی هەوافەزای سوپای پاسداران، نووسیویەتی; ناوبراو تا مردنیشی بە خێزانەكەی نەگوتبوو چ پۆستێكی هەیە و خۆی وەك چایچیی سوپا ناساندووە.
ژنەكەی نەیدەزانی فەرماندەیە، بەڵام مووساد دەیزانی.





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥ترەمپ لە پاڵپشتیی بێ وێنەی بۆ ناتانیاهۆ: ئەو قارەمانە؛ ئەم دادگاییکردنە دەبێت دەستبەجێ بوەستێنرێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا پشتیوانیی لە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەکات و دادگاییکردنەكەی ئەوی بە "بەدواداچوونی جادووگەر" و "گاڵتەجاریی دادپەروەری" ناوبردووە.

ترامپ بە ئاماژەدان بە ڕۆڵی نەتانیاهۆ لە ڕووبەڕووبوونەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامی، ناوبراوی بە “جەنگاوەرێکی ڕاستەقینە” و “پاڵەوانێکی گەورەی سەردەمی جەنگ” وەسف کرد و داوای دەستبەجێ هەڵوەشاندنەوەی دادگاییەكەی یان دەركردنی لێخۆشبوون بۆ ناوبراو بوو.

گوتی: "من و بیبی تازە بە دۆزەخێكدا تێپەڕین... و کەس وەک ئەو شەڕی بۆ ئیسرائیل نەکردووە."

هەروەها ترەمپ بە ڕەخنەی توندی لە دادگاییکردنی نەتانیاهۆ کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دەستیپێکردووە، ناوبراوی بە بێ وێنە و سیاسی ناو برد و جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوام بوونی ئەوە ڕەوەندە شتێكی چاوڕوانكراو نییە.

جەختی لەوە کردەوە هەروەک چۆن ئەمریکا ئیسرائیلی ڕزگار کرد، ئێستاش ئەرکی ئەوەی لەسەر شانە نەتانیاهۆ ڕزگار بکات.




🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
2025/06/28 22:57:36
Back to Top
HTML Embed Code: