Telegram Web Link
💥ئازاد ڕەعنایی بە تەقەی هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنە کوژرا

ئازاد ڕەعنایی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سنە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە خاڵێکی پشکنین لە نێو شاری سنە کوژرا.
حکوومەت لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، پاش ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل، شەپۆلێک لە ترساندن و سەرکوتکردنی خەڵکی دەست پێکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ۵ی پووشپەڕ، ئازاد ڕەعنایی، خەڵکی شارۆچکەی دووشانی سنە بەدەستی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئازاد ڕەعنایی لە خاڵێکی پشکنین لە سێ‌ڕای مەریوان-سنە لەحاڵێکدا کە بە ماتۆڕ تێپەڕ دەبوو، ڕاگیردراوە.

تا ئێستا هیچ ناوەندێکی ئەمنی، دادوەری و ئینتزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەواڵێکیان لەسەر ئازاد ڕەعنایی بڵاو نەکردووەتەوە و بەرپرسیارێتیی کوشتنی ناوبراویان وە ئەستۆ نەگرتووە.





🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥دەستبەسەر كردنی دوو برای خەڵكی سەقز لە لایەن هێزە بەكرێگیراوەكانی خامنەییەوە

ڕۆژی یەكشەممە ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، دوو برای خەڵكی سەقز بە ناوەكانی میلاد ڕەحیمی تەمەن ٢٢ ساڵ و هادی ڕەحیمی تەمەن ٣٣ ساڵ، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەكان بۆ سەر ماڵی بنەماڵەییان لە سەقز دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونەتەوە و دوای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ زانیارییەك لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.

بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزە ئەمنییەكان ئەم دوو برایانەیان كاتژمێر ٥ی بەیانی، بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەكی دادوەری و بە لێدان و توندوتیژی، لە ماڵەكەیان لە شەقامی فەخرازی سەقز دەستبەسەر كردووە





🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥ترەمپ بۆ خامنەیی خیانەتکار: ڕاستییەكە بڵێ، بە توندی شکستت هێناوە

لە بەرامبەر لێدوانەکانی خامنەیی خیانەتکار سەبارەت بە سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامی بەسەر ئیسرائیلدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە توندی ئەم بانگەشەیەی ڕەتکردەوە و گوتی: "دەبێت ڕاستییەکان بڵێی. بە توندی شکستتان هێناوە".

ترامپ کە لە قسەكانیدا هەتا بە لاسایی كردنەوە گاڵتە بە لێدوانەکانی خامنەیی دەكات، جەختی لەوە کردەوە کە هەردوولا لەم ململانێیانەدا زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام کۆماری ئیسلامی زیانی زیاتری بەركەوتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد: شەڕەکە کورت بوو و ئەوان هەموو ڕق و کینەیەكیان ڕژاند. خۆزگە ئەم ڕق و کینە بوونی نەبووایە. بەڵام لە ئێستادا دوا شت ئەوەی لە مێشکیاندایە چەکی ئەتۆمییە.





🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەكی خەڵکی مەهاباد لە لایەن بەكرێگیراوانی خامنەییەوە

ڕۆژی هەینی ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتییەكی خەڵکی گوندی "قزلجەی سەروو" سەر بە مەهاباد بە ناوی "ڕەحمان مام ئیسماعیلی"، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەكەی خۆیدا و بەبێ هیچ فەرمانێكی دادوەری دەسبەسەر کرا.

تا ئێستا هیچ زانیارییەك سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو، لەبەر دەستدا نییە.





🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای سنە تەلەفۆنی بۆ ئیمام جومعەكان كردووە و پێی گوتوون; بۆ وتارەكانیان دەبێت بابەتێك ئامادە بكەن و باس لەوە بكەن كە كۆماری ئیسلامی بەرگرییەكی كەم وێنەی كردووە و سەركەوتنێكی كەموێنەشی لە بەرامبەر ئیسڕائیلدا بەدەست هێناوە.
ئیتلاعات بە مامۆستا ئایینییەكانی ڕاگەیاندووە، دەبێت گرتە ڤیدیۆیەكیش لە وتارەكەتان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بنێرن.





🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥داواکاریی مارکۆ ڕوبیۆ بۆ دیداری ڕاستەوخۆ لەگەڵ خامنەیی خیانەتکار؛ هۆشداریی ترامپ لە ئەگەری هێرشێکی دیکە بۆ سەر کۆماری ئیسلامی

مایکل مەک كال، ئەندامی كۆمارێخوازی کۆنگرێسی ئەمریكا، لە وتووێژێكدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند کە مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی نهێنیدا یاسادانەرانی ئاگادار کردۆتەوە کە بەنیازە ڕاستەوخۆ و بەبێ نێوەندگیر لەگەڵ دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی گفتوگۆ بكات.

مەک كال، کە پێشتر سەرۆکایەتیی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کردبوو، گومانی خۆی لە کاراییی ئەم ڕێبازە دەربڕی و گوتی: "من تێڕوانینێکی ڕوونم بۆ خامنەیی هەیە، بیرۆکەی پێدانی دەرفەت بە ئاشتی باشە، بەڵام تا کەی دەبێ تاقی بکەینەوە؟ مانگێک؟ دوای ئەوە جارێکی دیکە بۆ چالاکییە نهێنییەکانیان دەگەڕێنەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی هەینی سەبارەت بە بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە هۆشداریی دا و گوتی: ئەگەر ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت، ئێران دەبێتە ئامانجی هێرشی سەربازیی دیکە.





🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥ئۆگرێكی ژینگەی خەڵكی شاباد لە پارێزگای كرماشان لە كاتی كوژاندنەوەی ئاگری دارستانەكان لە شاخ كەوتە خوارەوە و سەر و هەردوو لاقی شكان.
ئەو تەمەنی ٢٥ ساڵە و لە كاتی كوژاندنەوەی ئاگری دارستانەكانی بان زەردە لە ناوچەی داڵاهوو كەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥ڕۆیتەرز: ئیسرائیل زیاتر لە ٤٠ زانا و بەرپرسی پلە باڵای ئەمنیی ئێرانی کوشت

بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنن، لە هێرشەکەیاندا بۆسەر ئێران ١١ زانای ئەتۆمی و ٣٠ بەرپرسی پلە باڵای ئەمنیان کوشتووە.

بەرپرسانی ئیسرائیل بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە؛ لەماوەی ١٢ ڕۆژی جەنگ دژی ئێران، ئیسرائیل توانیویەتی لە ئۆپەراسیۆنەکانیدا ١١ زانای ئەتۆمی و ٣٠ بەرپرسی پلە باڵای ئەمنی ئێران بکوژێت.

بەگوێرەی ڕۆیتەرز، ئیسرائیل ٩٠٠ ئامانجی جۆراوجۆری لەناو خاکی ئێراندا پێکاوە، هەروەها توانیویەتی زیان بە سیستەمی مووشەکیی ئێران بگەیەنێت و ژمارەیەکی زۆر سەکۆی هەڵدانی مووشەک تێکبشکێنێت.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥وێنەكانی مانگی دەستکرد دەریدەخەن کە بولدۆزەر و ئۆتۆمبێلی حەفارە لە شوێنی ئەتۆمیی بۆردومانکراوی ئێران کاردەکەن

وێنەی نوێی مانگی دەستکرد لە شوێنی ئەتۆمیی فۆردۆی ئێران، دوای هێرشە بەرفراوانەکەی ئەمریکا، دەریدەخا كە ئامێری قورس لەوان بولدۆزەر و حەفارە خەریكی پاككردنەوەی شوێنی تەقینەوەکانن.

شرۆڤەکارێکی سەربازی ڕاگەیاندووە؛، “پێدەچێت ئێران کار لەسەر پاککردنەوەی پاشماوەی هێرشەکە و هەڵسەنگاندنی زیانەکان و گەڕاندنەوەی دەستڕاگەیشتن بە دامەزراوە ژێرزەمینییەکە بكات”.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە وێنەکانی مانگی دەستکردی شوێنی نەتەنزیش نیشانەکانی چالاکیی هاوشێوەی لێ دەبینرێت، هەرچەندە پێدەچێت زیانەکانی فۆردۆ زۆر توندتر بن.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥ئاشکراکردنی فۆکس نیوز: گواستنەوەی ٩٠٠ پوند یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ شوێنێکی مێژوویی لە نزیک ئیسفەهان





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
ئاشکراکردنی فۆکس نیوز: گواستنەوەی ٩٠٠ پوند یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ شوێنێکی مێژوویی لە نزیک ئیسفەهان

ڕافائیل گرووسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە ڕاپۆرتێکی نوێدا کە لەلایەن فۆکس نیوزەوە بڵاوکراوەتەوە، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پشتڕاستی کردەوە کە کۆماری ئیسلامی ٩٠٠ پوند یۆرانیۆمی پیتێنراوی بۆ شوێنێکی دێرین لە نزیک ئیسفەهان گواستووەتەوە.

ئەمە سەرەتا لەلایەن گرووسییەوە کراوە، بەڵام ئێستا لە وەڵامی پرسیاری پێشكەشكاری بەرنامەدا ڕایگەیاندووە:
"ئێمە دەزگاین و گومان ناکەین. هیچ زانیارییەکمان نییە سەبارەت بە شوێنی وردی ئەم مادەیە."

لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە گرووسییان ڕاگەیاندووە کە "ڕێوشوێنی پاراستنی تایبەت" دەگیرێتەبەر، بەڵام ئەوان دیارییان نەکردووە کە ئایا ئەو ڕێوشوێنانە گواستنەوەی مادەی ئەتۆمی لەخۆدەگرێت یان نا.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە هێرشە ئەلیکترۆنی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و هەواڵگرییەکان دژی ژێرخانی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامی چڕتر دەبنەوە و ئەگەری دزەپێکردنی کۆگاکانی یۆرانیۆم لە جاران زیاترە.

شاردنەوە لە شوێنێکی مێژوویی؟

کەڵک وەرگرتن لە شوێنە مێژووییەکان یان کۆنەکان تاکتیکێکی کۆنە بۆ شاردنەوەی نهێنییەکانی ڕژێم؛ ئەو شوێنانەی کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دەستگەیشتن پێیان قورسترە و لەژێر چاودێریی میراتی فەرهەنگین.

٩٠٠ پوند یۆرانیۆم؟

ئەم بڕە یۆرانیۆمە، ئەگەر بە ڕادەیەکی پێویست پیتێنرابێت، دەتوانێت بەس بێت بۆ دروستکردنی چەندین بۆمبی ئەتۆمی.

نەبوونی شەفافیەت لەلایەن ئاژانسەوە؟

لێدوانە ناڕوونەکانی گروسی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئاژانس یان لە ژێر فشاری کۆماری ئیسلامیدایە یان زانیاریی ڕاستەقینەی نییە- هەردوو سیناریۆکە بۆ ئاسایشی ناوچەکە کارەساتبارن.

https://www.tg-me.com/avatodaykurdi/136837
💥ترەمپ هەواڵی پێدانی ٣٠ ملیار دۆلار بە ئێران ڕەت دەكاتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئەو ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییانەی ڕەت کردەوە کە باس لەوە دەکەن، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ هەوڵی ئەوە دەدات بە ٣٠ ملیار دۆلار هاوکاریی بونیاتنانەوەی بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمیی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی وزە بکات.

هەریەک لە تۆڕەکانی(سی ئێن ئێن) و (ئێن بی سی نیوز)، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بڵاویان کردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە ڕۆژانی ڕابردوودا گفتوگۆی ئەوەیان کردووە، چۆن بتوانن پشتیوانیی ئابووریی ئێران بکەن، لە بەرانبەر دەستبەردانی ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆم.

لە وەڵامی ئەم ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیانە، ترەمپ ئێوارەی دوێنێ هەینی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس نووسیویەتی: "کێ ئەو درۆزنەیە کە لە میدیای ساختەدا دەڵێت:" ترەمپ دەیەوێت ٣٠ ملیار دۆلار بداتە ئێران بۆ دروستکردنی دامەزراوەی ئەتۆمیی ئاشتییانە، من هەرگیز بیرۆکەیەکی وا گاڵتەجاڕانەم نەبیستووە"، گوتیشی:" ئەوە خەڵەتاندنە.

پێش ئەوەش نووسیبووی:" ئەگەر ئێران هەوڵی پیتاندنی یۆرانیۆم بداتەوە، جارێکی دیکە گورزی لێ دەوەشێنینەوە.



🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥ئامادەبوونی عەلی شەمخانی لە ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی فەرماندە سەربازییەکان

میدیاکانی ئیمپراتۆریەتی درۆی کۆماری ئیسلامی وێنەی ئامادەبوونی عەلی شەمخانییان لە پرسەی فەرماندە سەربازییەکان بڵاوکردەوە کە لە هێرشە ئامانجدارەکانی ئیسرائیلدا کوژران.

ئەم وێنەیە لەکاتێکدا بڵاودەبێتەوە كە لە یەکەم شەوی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، شەمخانی یەکێک بوو لەو کەسانەی کە بەشێوەیەکی بەرفراوان لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا باس لە مردنەکەی دەکرا.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥دەستبەسەرکرانی کەریم قادرپوور باوکی ئاوات قادرپوور لە شەهیدانی ژن، ژیان، ئازادی

کەریم قادرپوور، باوکی ئاوات قادرپوور یەکێک لە شەهیدانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ٩ڕۆژ پێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوەو چارەنووسی نادیارە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردان، کەریم قادرپوور، ٤٦ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

تا ئێستا هیچ زانیارییەك سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەكانی ئەو باوکە دادخوازە لەبەر دەستدا نییه.
ئاوات قادرپوور لە سەردەمی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە گوندی ناچیتی بۆكان لە کاتێکدا کە لە ئۆتۆمبێلەکەیدابوو درایە بەر دەستڕێژ.
ناوبراو دوای ١٢ڕۆژ خەواندن لە نەخۆشخانەی عارفیانی وڕمێ بە هۆی سەختی برینەکانی گیانی لە دەستدا.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥دۆخی نادیاری زیندانیانی بەندی ٢٠٩ی ئێڤین دوای هێرشی ئاسمانیی ئیسڕائیل

سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ باسیان لەوە کردووە کە ژمارەیەک زیندانیی سیاسی و هاووڵاتیانی بیانی لە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییە بۆ سەر زیندانی ئێڤین لە دۆخێكی نادیاردان.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دوابەدوای ئەم هێرشانە، بەرپرسانی زیندانی ئێڤین بەبێ پێدانی زانیاریی ڕوون، بە زۆرەملێ و بەکۆمەڵ زیندانیانی سیاسییان لە نێویاندا زیندانیانی بەندی ٢٠٩ بۆ شوێنی نادیار گواستۆتەوە. هاوکات تا ئێستا دۆخی عەلی یونسی، ئەرغەوان فەلاحی، بیژەن کازمی، مورتەزا ئەسەدی و دوو بارمتەی فەرەنسی ناڕوونە.

هەروەها گواستنەوەی زیندانیانی بەندی ٤ بە زۆرەملێ لەژێر هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکدا كراوە و بەرپرسی زیندانی ئێڤین، هیدایەتوڵڵا فەرزادی، ڕۆڵی ڕاستەوخۆی لەو گواستنەوانەدا هەبووە. هەروەها داوا لە زیندانییەکان کراوە بەبێ ئەوەی کەلوپەلی شەخسیی خۆیان ببەن، زیندانەکە بەجێبهێڵن.

چالاکوانان و ڕێکخراوەكانی مافی مرۆڤ نیگەرانیان سەبارەت بەمە دەربڕیوە و خوازیاری پێدانی زانیاریی ورد سەبارەت بە دۆخی زیندانییەكانن.




🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥كوژرانی دادوەر و جێگری داواکاری گشتیی تاران لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین

میدیاكانی حكوومەتی دانیان بەوەدانا کە دادوەری تاوانكار عەلی قەناعەتكار ماوەردیاكی، جێگری داواکاری گشتی تاران و بەرپرسی داواکاری گشتیی تاران سەرپەرشتی دادستانی گشتی و ئینقلابی ناوچەی ٣٣ ناسراو بە دادستانی موقەدسی ئێڤین لە هێرشی فڕۆکەوانیی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر بینای داواکاریی گشتیی زیندانی ئێڤین کوژراوە.

ناوچەی ٣٣ی دادستانی تاران کە قەناعەتكار لێی بەرپرس بووە، بە یەکێک لە دامودەزگا سەرەکییەکانی دۆسیەسازیی ئەمنی و سیاسی دادەنرێت.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥٧ی پووشپەڕ ساڵیادی كیمیابارن كردنی شاری سەردەشت

ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی، لە ئاكامی شەڕی نێوان ئێران و عێراق، شاری سەردەشت لە لەلایەن ڕێژیمی "سەدام حوسێن"ی عێراق کیمیاباران کرا.

ئەم هێرشە بە یەکەم بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی هاووڵاتییانی مەدەنی لە مێژووی هاوچەرخدا دادەنرێت.

لەو هێرشەدا، كە بۆمبی کیمیایی بەكارهات بە سەدان كەس گیانیان لەدەست دا و بە هەزاران كەسیش بریندار بوون كە تا ئێستاش كاریگەرییەكانی بە جەستەیانەوە ماوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥سزادانی مامۆستا بەرزان مەلەکی بە یەک ساڵ زیندان و لێسەندنەوەی هەمیشەیی جلوبەرگی ئایینی

دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان، ‎مامۆستا بەرزان مەلەکی، پێشنوێژی هەینی و جەماعەتی مزگەوتی گەورەی شێخین لە سنەی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە یەک ساڵ زیندان و لێسەندنەوەی هەمیشەیی جلوبەرگی ئایینیی سزا دا.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپا، ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٤، دادگا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە ناوبراوی لەو حوکمە ئاگاداری کردۆتەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥دووبارە بڵاوکردنەوەی وێنەی پرسەی قاسم سولەیمانی بۆ پەردەپۆشکردنی چۆڵێ مەراسیمی ئەمڕۆ

دوابەدوای پەرەسەندنی قەیرانی شەرعیەت و بێ ئیعتباری کۆماری ئیسلامی لە نێو خەڵكدا، میدیاكان و تریبوونەكانی حکوومەتی جارێكی دیكە پەنایان بۆ شێواندن و فێڵکردن بردووە.

لە هەنگاوێکی نەشیاودا، بۆ پڕڕەنگ نیشاندانی پرسەی ئەمڕۆی ئەو فەرماندانەی لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا کوژراون، وێنەیەکی پێنج ساڵ لەمەوبەر كە تایبەت بوو بە پرسەی قاسم سولەیمانی بڵاو كردۆتەوە.

ئەم وێنەیە پێشتر لە ساڵی ١٣٩٨ لەلایەن محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئەوکاتەوە تویت کرابوو. ئێستا هەمان وێنە، بە بڕین و ڕێکخستنی دووبارە، لە کەناڵ و پەیجەکانی نزیک لە حکوومەتەوە بە مەبەستی شاردنەوەی ئەو ژمارە سنووردارەی كە بەشداریان كردووە بڵاو كراوەتەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥کوژرانی مەحبووبە دلاوەری، مامۆستای ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان لە لایەن هاوژینەکەی لە ئیلام

مەحبووبە دلاوەری لە مامۆستایانی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئیلام لە لایەن هاوژینەکەی خۆی لەو شارەدا کوژرا.

ڕۆژی یەکشەممە ۱ی پووشپەڕی ١٤٠٤، مەحبووبە دلاوەری، مامۆستای تەمەن ۴۲ ساڵی خەڵکی شاری ئاودانان سەر بە ئیلام لە لایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری هەنگاو، مەحبووبە دلاوەری لە ئەنجامی مشتومڕێک لەسەر بابەتی ئابووری و دژایەتیی هاوژینەکەی لەگەڵ بڕیاری ناوبراو لە لایەن هاوژینەکەی بە گوڵدان لە سەری دراوە و کوژراوە.

بەوتەی ئەو سەرچاوە، بکوژ کە تەمەنی ۴۷ ساڵە، دوای کوشتنی هاوژینەکەی تەرمەکەی بە بەتانییەک داپۆشیوە و لە ماڵێ دایناوە و تا ۲۴ کاتژمێر پاش ئەو ڕووداوەش لە هەمان شوێندا ماوەتەوە.

بکوژ لە ئاکامدا دوای ئاگاداربوونەوەی هاوڕێیەکی هاوژینەکەی بەهۆی وەڵامنەدانەوەی بەردەوامی تەلەفۆنەکانی و لە ڕێگای جیرانەکانیانەوە سەبارەت بەوەی شەوی ڕابردوو کێشەیان هەبووە ئاگادار دەکرێتەوە، ڕادەستی پۆلیس و دەستبەسەر دەکرێت.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
2025/06/30 15:12:05
Back to Top
HTML Embed Code: