💥ترەمپ: ئێستا ئێران بیر لە گەڕانەوە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ناکاتەوە
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت: ڕەنگە سزاکانی سەر ئێران هەڵگرین، ئەگەر وڵاتەکە نیازپاکی نیشان بدات. جەختی لەوەش کردەوە، ئێستا ئێران بیر لە گەڕانەوە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ناکاتەوە.
ڕۆژی یەکشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، گوتی: بەر لە هێرشەکانمان بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، هیچ یۆرانیۆمێکی پیتێنراو نەگوزاربووەوە و مووشەکەکانمان ئامانجەکانیان پێکاوە.
سەرۆکی ئەمەریکا، دەڵێت: ئێستا ئێران بیر لە گەڕانەوە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ناکاتەوە، هەروەها ڕەنگە سزاکانی سەر ئێران هەڵگرین، ئەگەر وڵاتەکە نیازپاکی نیشان بدات.
گوتیشی: ئێران چەند هەفتەیەکی مابوو ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم، هەروەها تێچووی جەنگی ١٢ ڕۆژە لەسەر ئێران زۆر بوو.
🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi

💩14👎4❤2
💥كڕینی ستارلینك سزای بەندكرانی بۆ دیاریكرا; سەركوتكردنی خەڵك لەلایەن ڕێژیمەوە لە هەموو ڕێگەیەكەوە بەردەوامە
🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🖕12🤬3❤1
كڕینی ستارلینك سزای بەندكرانی بۆ دیاریكرا; سەركوتكردنی خەڵك لەلایەن ڕێژیمەوە لە هەموو ڕێگەیەكەوە بەردەوامە
بەپێی زانیارییە بڵاوەبووەکان لە گەڵاڵەی نوێی مەجلیسی ڕێژیم سەبارەت بە چڕکردنەوەی سزاکان بۆ سەر سیخوڕان و یارمەتیدەرانی ئیسرائیل، کڕین و فڕۆشتنی ئینتێرنێتی "ستارلینک"، لە ٢ تا ١٠ ساڵ بەندکرانی بۆ دیاری کراوە.
ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕ، نوێنەرانی مەجلیسی ڕێژیم گەڵاڵەیەکیان لەژێر ناوی "چڕکردنەوەی سزاکانی سیخوڕی و یارمەتیدەرانی ئیسرائیل و وڵاتانی دوژمن بە دژی ئەمنییەت و بەرژەوەندییەکانی میللی" پەسەند کرد کە لە بەشێک لەو گەڵاڵەیەدا کڕین و فرۆشتنی ئینتێرنێتی ستارلینک بۆ هاووڵاتییان قەدەغە کراوە و هەروەها سزای ٦ مانگ تا ٢ ساڵ بەندکرانی بۆ دیاری کراوە.
هەروەها یاساکە جەخت دەکاتەوە کە ئەگەر کەسێک بە مەبەستی بەرپەچدانەوەی هەوڵەکانی دەسەڵات بۆ پچڕانی ئینتێرنێت، زیاتر لە ١٠ ئامرازی ئینتێرنێتی ستارلینک هاوردە بکات، سزاکەی لە ٥ـەوە تاکوو ١٠ ساڵ بەندکران، زیاتر دەبێت.
یاساکە هەر چەشنە هەوڵێک بۆ یارمەتیدانی ئیسرائیل و ئەمریکا یان بە وتەی خۆیان وڵاتانی دوژمن، وەک "افساد فی الارض" دێنێتە ئەژمار و سزای لەسێدارەدانی بۆ دیاری کردووە.
لە بەشێکی دیکەی یاساکەدا هاتووە کە هەر چەشنە چالاکییەک وەک بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست، بەرهەمهێنانی نێوەڕۆکی میدیای کە بە وتەی مەجلیسی ڕێژیم "ببێتە هۆی لێکترازان، تۆقاندنی گشتی و زیان بە ئەمنییەتی میللی"، سزای ١٠ تا ١٥ ساڵ بەندکرانی بۆ دیاری دەکرێت.
هەروەها جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە گرتنی وێنە و گرتە ڤیدیۆ بۆ کاناڵەکانی دەرەوەی وڵات ٢ تا ٥ ساڵ و کۆبوونەوە و ناڕەزایەتیش لە کاتی شەڕدا ٥ تا ١٠ ساڵ بەندکرانی بەدواوە دەبێت.
پەسەندکردنی ئەم یاساگەلە کە گوشاری ڕاستەوخۆ دەخاتە سەر خەڵک، پاش تەواوبوونی شەڕی ١٢ ڕۆژە پەرەی سەندووە.
بە وتەی ناوەندە مافی مرۆڤییەکان، ڕێژیم وەک هەوڵەکانی خۆی لە ڕابردوودا، جارێکی دیکە بۆ سەرپۆش خستنەسەر شکستەکانی، بەتایبەتی شکستەکانی بەرامبەر بە ئیسرائیل و ئەمریکا، دەستی کردووەتەوە بە سەرکوتی بەربڵاوی خەڵکی ئێران.
هەر لەم ماوەیەدا ڕێژیم هەزاران هاووڵاتیی بەتۆمەتگەلی هاوکاریکردن لەگەڵ ئیسرائیل دەسبەسەر کردووە و تاکوو ئیستاش ٦ کەسی لە سێدارە داوە.
https://www.tg-me.com/avatodaykurdi/136903

Telegram
AVA TODAY
💥كڕینی ستارلینك سزای بەندكرانی بۆ دیاریكرا; سەركوتكردنی خەڵك لەلایەن ڕێژیمەوە لە هەموو ڕێگەیەكەوە بەردەوامە
🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🖕12🔥3❤2
💥مووساد گاڵتە بە سەرکردەکانی ڕژیم دەکات: پاکپوور و مووسەوی و عەراقچی شوێنکەوتووی دڵسۆزی ئێمەن!
لە ئاشکراکردنێکی گاڵتەجاڕانە و بێ وێنەدا، پەیجی فارسیی مووساد بە بڵاوكردنەوەی پەیامێکی هۆشداری ڕایگەیاند كە سێ کەسی باڵای کۆماری ئیسلامی، سەردار پاکپوور، سەید عەباس مووسەوی و عەباس عەراقچی لە "شوێنکەوتوانی دڵسۆز"ی ناوەڕۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیلن.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەم بەرپرسانەی ڕێژیم بە بەردەوامی چاودێریی ناوەڕۆکی بڵاوکراوەی مووساد بە کەڵک وەرگرتن لە مۆبایلی دووەم و هێڵی ئینتەرنێتی تایبەت دەکەن.
مووساد بە زمانێكی گاڵتەجاڕانەوە دەڵێ: وەک ڕێزلێنانێك، ئێمەش بە شوێنی ئەوان دەكەوین.
ئەم پەیامە بە ڕوونی هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر بەرپرسانی ڕێژیم لەخۆدەگرێت؛ کە تەنانەت بەرزترین ئاستە ئەمنی و دیپلۆماسییەکانی ڕژیم لە چاوی مووساد ناشاردرێنەوە و بەدواداچوونی نهێنییەکانیان لە ژێر وردبینیی دەزگا هەواڵگرییە دەرەکییەکاندایە.
مووساد هەروەها داوای لە گەلی ئێران کرد بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆیان لە شوێنکەوتن یان کاركردنی ئاشکرا لەگەڵ پەیجەکە خۆیان بپارێزن.

😁16❤4👍2
💥ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی "عەبدول ڕەسووڵی" تەمەن ٣٧ ساڵ، کوڕی عەلی و خەڵکی ئاوایی "تازەئاوا دۆڵەڕەش"ی دیواندەرە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🔥9🤬6❤5
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥سەدا و سیمای كۆماری ئیسلامی لە شەڕ لەگەڵ ئیسڕائیل هێندە زەلیل بووە، بۆ ئەوەی نیشان بدات زیانی بە ئیسڕائیل گەیاندووە، فیلمی زیرەكی دەستكردی بڵاو كردووەتەوە.
🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
😁17❤5🤬1🥴1
💥دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەك لە کرماشان لە لایەن تیرۆریستانی خامنەییەوە
عەسکەر نەجەفی خەڵکی گوندی بەچە یاڵی پشت تەنگی زەهاو سەر بە شارستانی سەرپێل زەهاو دەسبەسەر کراوە.
عەسکەر سەر بە ئایینی یارسانە، لە بازاڕچەی قەسری شیرین کاری ئاڵوگۆڕی پارەی دەکرد و سەڕافیی هەیە.
لە بازاڕچەی قەسری شیرین بە تۆمەتی بێ بنەمای هاوکاریی مووساد دەسبەسەر کراوە.
٥ ڕۆژ پێش لە شوێنی کارەکەی لە بازاڕچەی قەسر، دەسبەسەر کراوە و ئێستاش مەترسیی ئێعدامکردنی هەیە، بنەماڵەکەی لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاگان و لەو ڕۆژەوە کە گیراوە نازانن لە کوێیە.
ڕێژیم لەوپەڕی بێ دەسەڵاتییەوە خەڵکانێکی هەژار و کاسب بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەگرێت.

🤬16
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥لە هەواڵەكانی کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆدا. سەدا و سیمای کۆماری ئیسلامی دیمەنی پەیوەندیدار بە تەقینەوە لە چین و بۆردومانی عێراق لەلایەن ئەمریکاوەی وەک "هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل" بڵاوکردەوە.
🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
😁26❤1🐳1🤣1
💥دەستبەسەر كردنی هاووڵاتییەكی خەڵكی شنۆ لەلایەن بەكرێگیراوانی خامنەییەوە
سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتییەكی کورد بە ناوی "کامیار عوقابی" تەمەن ٣٣ ساڵ، خێزاندار و خەڵکی شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتییەكی کورد بە ناوی "کامیار عوقابی" تەمەن ٣٣ ساڵ، خێزاندار و خەڵکی شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
😡19
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥ئاگرێکی گوماناوی لە کێڵگەکانی جوانڕۆ
لە درێژەی شەپۆلی ئاگرکەوتنەوە بە ئامانج و گوماناوییەكان، ئەمجارە کێڵگە کشتوکاڵییەکانی خەڵکی گوندی حوریاوا، سەر بە ناوچەی جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان بوونە ئامانجی ئاگرکەوتنەوەیەکی بە ئەنقەست.
لە ئەنجامی ئەم ئاگرکەوتنەوە بەربڵاوەدا، دەیان هێکتار لە کێڵگەی گەنم کە خەریک بوو دروێنە بکرێن، لەگەڵ لەوەڕگە سروشتییەکان و سەرچاوە خۆراکییەکانی ناوچەکە، بە تەواوی لەناوچوون. ئەم کارەساتە ڕاستەوخۆ مەترسیی لەسەر بژێوی دەیان خێزان دروستکرد و زیانی گەورەی بە ژینگەی ناوچەکە گەیاند.

🤬20🔥4❤2
💥ڕۆژتان باش
▪️سروشتی جوانی داوێنی كەلیخان لە بانە
🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە، ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
▪️سروشتی جوانی داوێنی كەلیخان لە بانە
🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە، ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
❤27🕊1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💥لە سەردەشت بەبۆنەی ٧ی پووشپەڕ، یادی كیمیاباران كردنی ئەو شارە، بە دەف ژەنین و گوڵباران كردنی مەزاری شەهیدان، ڕێز لە قوربانیانی ئەو تاوانە گەورە گیرا.
سەردەشت بە یەكەم شار لە جیهاندا دادەنرێت كە لە سەردەمی شەڕی نێوان ئێران و عێراق و بەدەستی ڕێژیمی بەعسی عێراق كیمیاباران كرا.
🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤

❤🔥17❤5🥰2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💥دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەكشەممە ٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤، یادی شەهیدانی ژینگەی كوردستان، موختار خەندانی، یاسین كەریمی و بیلال ئەمینی بە ئامادەبوونی ئەندامانی ژیوای پاوە، كەسوكار و هاوڕێیانیان لە سەر گڵكۆكانیان بەرز ڕاگیرا.
🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە،٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
❤25
💥ئاشکراکردنی وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی | سەرۆکی سیا: یۆرانیۆمی پیتێنراوی ڕژێم لە ژێر داروپەردوودا نێژراوە
🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە، ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🌐 ئاڤاتوودەی
دووشەممە، ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
❤11👍5
ئاشکراکردنی وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی | سەرۆکی سیا: یۆرانیۆمی پیتێنراوی ڕژێم لە ژێر داروپەردوودا نێژراوە
بە پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتدپرێس بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئاگاداری ئەمریکی، جان ڕێتکلیف، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (سیا) لە دیدارێکی نهێنی لەگەڵ یاسادانەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هەڵسەنگاندنی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا دەریدەخات کە بەشێکی زۆری یۆرانیۆمی پیتێنراوی کۆماری ئیسلامی، دوای هێرشەکانی ئەم دواییە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە ژێر داروپەردووی دامەزراوەکانی ئیسفەهان و فۆردۆودا نێژراوە.
ئەو بەرپرسە کە بەهۆی نهێنیی زانیارییەکانەوە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، هەروەها ڕایگەیاندووە، بە گوتەی سەرۆکی سیا، هێرشە سەربازییەکەی ئەمریکا توانیویەتی ناوەندی گۆڕینی فلزەكانی ئێران بەتەواوی لەناوببات؛ گورزێک کە بە گوتەی ڕێتکلیف ساڵانێکی زۆری دەوێت تا کۆماری ئیسلامی بتوانێت قەرەبووی بكاتەوە.
لەم دیدارەدا سەرۆکی سیا جەختی لە گرنگی ستراتژیکی هێرشکردنە سەر ناوەندی گۆڕینی فلزەكان کردەوە کە بە بەشێکی سەرەکیی زنجیرەی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی دادەنرێت.
هاوکات سیا لە ڕۆژی ٦ی پووشپەڕ بە پشتبەستن بە وێنەی مانگی دەستکردی کۆمپانیای تەكنەلۆژیی مەکسار بڵاویکردەوە، چالاکییەکانی بیناسازی و هەڵکەندن لە دەوروبەری دەرگای چوونە ژوورەوەی تونێلەکان لە شوێنی فۆردۆدا بینراون. ئەم جووڵانە دەكرێ ئاماژە بۆ هەوڵەکانی ئێران بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکان یان بنیاتنانەوەی ژێرخانە زیانلێکەوتووەكان بن.
شایانی باسە کە پێگەی ناوكیی فۆردۆ و ئیسفەهان لە گرینگترین دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێڕەوی پیتاندنی یۆرانیۆم و پەرەپێدانی بەرنامەی ناوكی دان و هەر زیانێک بەم ناوەندانە دەتوانێ بە شێوەیەکی جددی بەرەوپێشچوونی بەرنامەی ناوكیی کۆماری ئیسلامی پەک بخات.
https://www.tg-me.com/avatodaykurdi/136915

💥میدیاکانی ئیسرائیل باس لە "ئامادەکاری" بۆ خولێکی نوێی ململانێی سەربازی لەگەڵ ئێران دەکەن
دوای کەمتر لە هەفتەیەک لە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران، میدیاکانی ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سوپا و حکومەتی ئەو وڵاتە ئامادەکارییەکانی بۆ شەڕێکی دیکە لەگەڵ ئێران دەستپێکردووەتەوە، کارگەكانی پیشەسازیی سەربازیی بە خێرایی لە دۆخی زیادكردنی بەرهەمهێناندان، پلانیش بۆ فراوانکردنی بەرهەمهێنان لە ساڵانی داهاتوودا دادەنرێت.
ماڵپەڕی ئابووریی ئیسرائیلی کالکالیست ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ نووسیویەتی کە بۆ دامەزراوەی بەرگریی ئیسرائیل ڕوونە کە دەبێت ئامادەکاری بۆ خولێکی دیکەی شەڕ لەگەڵ ئێران بکات.
بەگوێرەی ڕۆژنامەیەکی تری ئابووریی ئیسرائیلی بەناوی گڵۆبز، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل لەدوای ئەم شەڕە بە فڕۆکەی جەنگی و چەکی مۆدێرنتر لە چوونە ناو خولێكی نوێی پێشکەوتن بەردەوام دەبێت.

👏18❤3
💥ماکرۆن داوای دەستپێكردنەوەی وتووێژە ناوکییەکان لە پزشكیان دەكات
ئێمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرانسە، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە هەژماری "ئیکس"ـی خۆیدا ڕایگەیاند کە داوای لە مەسعوود پزشکییان، سەرۆککۆماری ئێران، کردووە تاکوو بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی وتووێژەکان و لە سەر بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەكانی کۆماری ئیسلامی، وتووێژ بکەن.
سەرۆککۆماری فەرانسە لەم پۆستەدا ڕایگەیاندووە کە لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ مەسعوود پزشکییان، سەبارەت بە بەڵێننامەی ڕێگریکردن لە چەکە ئەتۆمییەکان واتا "ئێن پی تی" قسەی کردووە و هەروەها داوای کردووە کە تاران بە زووترین کات ڕێگە بدات بە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی کە چالاکییەکانی لە ئێران دەست پێ بکاتەوە.

💩16❤2👍2👎2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥دانپێدانان لەنێ ئیمپراتۆریەتی درۆدا: کۆماری ئیسلامی غافڵگیر بوو؛ هێرشی داهاتووی ئیسرائیل لە ڕێگایە
ئیبراهیم موتەقی، مامۆستای زانکۆی تاران، وێڕای ئاماژەدان بە هێرشی "غافڵگیرانە"ی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی، هۆشداریی دا کە تا هەفتەیەکی دیكە، هێرشێکی دیکەی سەربازی لە ڕێگادایە.
ناوبراو هەروەها ئاگربەستی ئەم دواییەی بە دەرفەتێک بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ نوێکردنەوەی هێزەکانیان ناوبرد، شتێك كە بە گوتەی شرۆڤەکاران، ئاماژە بۆ ماندووبوونی هەیکەلی ئیتلاعاتی و دابەزینی سەربازیی کۆماری ئیسلامییە.
دانپێدانانێک لە تریبۆنی پڕوپاگەندەی ڕێژیمەوە، کە پەردە لەسەر شکستی ئەمنییەتی حکومەتێک لادەدا کە ساڵانێکە بە دروشمی "دەسەڵاتی ناوچەیی" حوکمڕانیی شەرمەزارانەی خۆی بەسەر خەڵکدا سەپاندووە.

😁14❤2🔥2🤣1
💥ترەمپ: تەنانەت یەك وشەش لەگەڵ کۆماری ئیسلامی قسە ناكەم؛ دامەزراوە ئەتۆمییەکانیانمان لەنێوبرد
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی توندا دژ بە کۆماری ئیسلامی جەختی لەوە کردەوە کە هیچ خواستێکی بۆ دانوستان لەگەڵ تاران نییە و بۆ جارێکی دیکە ڕایگەیاند کە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی لەنێوچوون.
ترامپ گوتی: بەپێچەوانەی ئۆباما كە ملیاردها دۆلاری لە چوارچێوەی ڕێککەوتنە شکستخواردووەكەی بەرجام بە ڕێژێمی ئێران دا، من تەنانەت یەک شت بەوان پێشنیار ناکەم، من تەنانەت لەگەڵ ئەوان قسەش ناکەم، چونکە ئێمە دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان لەنێوبرد.

❤11👍3🤔2
💥مەرگی ٩ فەرماندەی دیكەی سوپای پاسداران پشتڕاستکرایەوە؛ پاسدار حەسەن خانساری، پاسدار سوهەیل ڕۆستەمیان، پاسدار سیرووس مورادی، پاسدار سەعید ئەسڵانی، سەرهەنگ موحسن بەرکان، سەرهەنگ مەجید زارعی، سەرهەنگ محەممەد جەواد بورهانی، پاسدار عەلی عەباسی و پاسدار سوهەیل لوتفیزادە.
هەموو ئەو کەسانە لە ساڵانی ڕابردوودا ڕۆڵێکی کاریگەر و حاشا هەڵنەگریان لە سەرکوتکردن، گرتن، ئەشکەنجەدان، و کوشتنی هاووڵاتییانی ناڕازی لە ئێران هەبووە.

👍11❤6🍾5