Telegram Web Link
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💥دیمەنی وێرانبوونی بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین لە هێرشی ئیسرائیلدا

ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران بە بڵاوكردنەوەی ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆیی، وێرانبوونی بەرفراوانی زیندانی ئێڤین بە تایبەت بەندی ٢٠٩ ئاشکرا دەکات. ئەو ڕاپۆرتە دەرئەنجامی ڕووپێویی مەیدانی، دیمەنی نێردراو لە ناوخۆی وڵاتەوە و لێکۆڵینەوەی تایبەتمەندە کە لەلایەن تیمی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی ئەم ڕێکخراوەی مافی مرۆڤەوە ئامادە كراوە.

لە ڕاپۆرتی پێشوودا جەخت لەوە كرایەوە کە بەشێک لە بەندی ٢٠٩ کە لە ژێر چاودێریی دەزگا ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیدا بەڕێوەدەبرێت، زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و بەشێک لە پێکهاتەکانی بە تەواوی داڕووخاون.

لە کاتێکدا كە میدیاكانی حكوومەتی تا ئێستا لە بەرامبەر هێرشەکانی ئەم دواییە و زیانەکانی بەندیخانەی ئێڤین بێدەنگ بوون، وێنە و زانیارییە دزەپێکراوەکان ئاماژەن بۆ توندی هێرشەکان و بێ ئاگایی بنەماڵەکان لە بارودۆخی زیندانییەکان.





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
😁82🤣2😍1
💥وتەبێژی دەزگای قەزاییی ڕژیم: ژمارەی کوژراوانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین گەیشتە ٧١ کەس

ئەسغەر جەهانگیر، وتەبێژی گەندەڵی دەزگای قەزاییی کۆماری ئیسلامی، ڕایگەیاند کە ژمارەی کوژراوانی هێرشی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین گەیشتووەتە ٧١ کەس.

بە وتەی ناوبراو، لە نێویاندا گرووپی جۆراوجۆر هەبوون، لەوانە ستافی ئیداریی زیندان، سەربازان، زیندانییە سزادراوەکان، ئەو خێزانانەی سەردانیان كردبوو و تەنانەت دانیشتوانی تەنیشت زیندانەکەش هەبوون.

جەهانگیر گوتی: لە ڕۆژی هێرشەکەدا ژمارەیەک خێزان بۆ سەردانیکردن یان بەدواداچوون بۆ کاروباری دادوەری سەردانی ئێڤینیان کردبوو، بەڵام بەداخەوە هۆڵەكە بەرکەوت و بەشێک لە هاووڵاتیانی ئامادەبوو لەوێ کوژران یان برینداربوون.

ئەم هێرشە هەفتەی ڕابردوو، پێش ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی لاواز لە نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل ڕوویدا و دوابەدوای ئەوەش ژمارەیەک لە زیندانییەکان بۆ زیندانەکانی دیکە گوازرانەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
6👍5😍2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥تەقینەوەیەکی گوماناوی لە ئەحمەدئاباد مستەوفی؛ دەگوترێ "تەقینەوەی گاز" بووە، بەڵام گومانەکان بەردەوامن

بە پێی دیمەن و ڕاپۆرتەكانی خەڵك، دەنگی تەقینەوەیەكی بەرز لە نزیک ئازادگان - سەرەتای ئەحمەدئاباد مستەوفی، لە ناوچەی ئیسلامشەهری تاران، بیستراوە.

سەرچاوە ناوخۆییەکان باسیان لەوە کردووە کە ئاگر و دووكەڵیان لە شوێنی ڕووداوەکە بینیوە. لە کاتێکدا هەندێک هۆکاری ڕووداوەکەیان بۆ “تەقینەوەی گاز" گەڕاندۆتەوە، بەهێزیی تەقینەوەکە و هاوکات تەقەی پەدافەند لە هەندێك ناوچەکانی دیكەی وڵات گومانی لای خەڵك دروست كردووە.





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
7😁3🤣2🤔1😍1
💥مەریوان; دەستبەسەر كردنی پێنج هاووڵاتیی كورد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە



👇👇
https://www.instagram.com/reel/DLeycIeomg4/?igsh=YXBsMnl5ZDg4d3R0



🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🤬92😡2🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥بەپەلە | تەقینەوە و بینینی دووكەڵێكی زۆر لە ڕۆژئاوای تاران

بەپێی ئەو دیمەن و ڕاپۆرتانەی لە خەڵكەوە دەستمان کەوتووە، چەند خولەکێک لەمەوبەر دەنگی تەقینەوەیەک لە ڕۆژئاوای تاران بیستراوە و ڕاستەوخۆ دوای ئەوە دووكەڵێكی زۆر لە ئاسمانی ئەم ناوچەیەدا بینراوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
8👏6😍2👍1
💥بۆكان; دەستبەسەركران و ناڕوونیی چارەنووسی بێهرووز شەریفیان

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، بێهرووز شەریفیان، تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵكی بۆكان و باوكی منداڵێك، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوەتەوە و دوای تێپەڕینی ١٢ ڕۆژ زانیارییەك لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگاداری هەنگاو، هێزەكانی ئیتلاعات بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەكی دادوەری هەوڵی دەستبەسەركردنی بێهرووزیان داوە و بەدواداچوونەكانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە، تا ئێستا بێ ئاكام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەكان لە پێدانی هەرجۆرە وڵامێك لەم بارەوە خۆیان پاراستووە.

تا كاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران، تۆمەتە سەپێندراوەكان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە كوردە لەبەر دەستدا نییە.





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🤬97😡3🔥2
💥نهێنییەكی سەیر لەبارەی دەزگای ئۆكسیجینەكەی عەلی شەمخانی ڕاوێژكاری باڵای ئایەتوڵا عەلی خامنەیی:


🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
😁10🤣41🥰1
💥نهێنییەكی سەیر لەبارەی دەزگای ئۆكسیجینەكەی عەلی شەمخانی ڕاوێژكاری باڵای ئایەتوڵا عەلی خامنەیی:



◾️ لە گفتوگۆیەكی میدیای فەرمی ئێران، عەلی شەمخانی گفتوگۆیەكی لەگەڵ كراوە كە بریندارە و دەزگایەكی ئۆكسیجینی پێیە و دەڵێت قەفەسەی سینگك شكاوە لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵەكەم.


◾️ئێستا هەموو زانیارییەك لەسەر ئەو دەزگایە ئاشكرا بووە، كە زۆر شتی نهێنی ڕوون دەكاتەوە:
ـ ئامێرەکە ناوی (Incentive Spirometer)ـە و نرخەكەی پێنج دۆلاری ئەمریكییە.
ـ بۆ پێوانەکردنی قەبارەی سییەکان و جۆرێك وەرزشی سییەکان و بەهێزكردنیان دوای نەشتەرگەری (بۆڕی سینگ) یان هەوکردن یان چوونی خوێن بۆ نێو بۆڕی هەوا بۆ نێو سییەکان، سوودی لێوەردەگیردرێت.



◾️زانیارییەكانی دەزگاكەی عەلی شەمخانی:
ـ شەمخانی خۆی باڵای 170 سانتیمەترە و 69 ساڵیەتی، بۆیە ژمارەی ئاسایی پێوانەكردنی ئەم دەزگایە بۆ وەها كەسێك، 2300 سیسییە.
ـ هەڵبەت مرۆڤی لەو تەمەنە، ئەگەر نەشتەرگەری بكات، ئەوا دەوای نەشتەرگەرییەكە پێوانەی دەزگاكە دادەبەزێتە سەر 500 بۆ 1000 سیسی.
ـ كەچی ئەوەی عەلی شەمخانی لە چرکەی ٥ی ڤیدیۆكەی خۆیدا، بە یەکجار دەچێتە سەرووی ٤٥٠٠ سیسی.
ـ بەمەش دەردەكەوێت كە لەو كاتەدا شەمحانی بە قەدرا گەنجێكی تەمەن 20 ساڵ هەناسەكەی تەندرووست و ئاساییە!
ـ ئەم ئامێرە زیاتر لە هەر دوو كاتژمێر جارێك وەك ڕاهێنان بەكار دەهێنرێت، ئیتر وەك دەرمان و سپڕای ئاسم و ڕەبۆ نییە كە دەبێت بەردەوام پێت بێت دەنا لەهۆش خۆت بچیت و بمریت، بۆیە پێویستی نەدەكرد لەو فیلمەدا دەركەوێت!
ـ کەسێک کە هەفتەیەک یان دوو هەفتە پێش نەشتەرگەریەكی وەها گەورەی لەو تەمەنە ئەنجام دابێت، بە هیچ شێوەیەك ناتوانێت بەو شێوەیە و زۆر بە سافی و یەك لە دووی یەك قسە بكات و بۆ یەك جاریش نەكۆخێت یا ئازارێك بە سینگیدا نەیێت. تەنانەت جووڵەی دەست و كوتانی گۆچانەكەی بە زەوییەكەدا زۆر قورس دەبێت!


◾️وێنەكان:
ـ وێنەی دەزگاكە
ـ وێنەی دەزگاكەی عەلی شەمخانی
ـ نمونەی تێستی ژن و پیاو بە شێوەی نۆرماڵ


لینكی وێنەكان:
https://www.tg-me.com/avatodaykurdi/136889


🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
😁104🤮1
💥میدیای فەرمی كۆماری ئیسلامی كوژرانی فەرماندەیەكی باڵای سوپای قودسی پاسدارانی تیرۆریستی پشتڕاست كردەوە

میدیای فەرمی ئێران:
حاجی ئەبولفوزڵ نیکوویی ناسراو بە (حاجی یونس)، فەرماندەی یەكەی ئیتلاعاتی سوپای قودسی پاسداران، هەفتەی پێشوو لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر تاران كوژرا.


🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🤣15👏63
💥كرێكارێكی ژینگەدۆستێك لە كاتی هەوڵدان بۆ ئازادكردنی گیانی باڵندەیەك گیانی لەدەست دا

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٦ی پووشپەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی كرێكارێكی ژینگەدۆست بە ناوی “ڕەحیم براخاسی” تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵكی بانە، كە دەگوترێت لە كێڵگەیەكی پەلەوەر كاری كردووە، هەوڵی داوە گیانی باڵندەیەک كە بە تەلی كارەباوە بووە و پێویستیی بە یارمەتی بووە ڕزگار بکات، بەڵام بەداخەوە بەهۆی شۆرتی کارەباوە تووشی ڕووداو بووە، کەوتۆتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی سەقز گواستڕوەتەوە، بەڵام دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەست داوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
😭142🤬1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥دیمەنێكی دیكە لە وێرانییەكانی بەشەكانی زیندانی ئێڤین لە ئەنجامی هێرشەكانی ئیسڕائیلدا





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
6👍6🍾2👏1
💥كوژرانی سولماز عەباسی، ڕاهێنەری والیبالی ورمێ، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٤، سوڵماز عەباسی، ڕاهێنەری والیبالی شاری ورمێ، لە نووسینگەی پارێزەری ئەو شارە، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ کوژراوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
😡74👍1😭1
💥گواستنەوەی سامان کەریمی و فەرزانە ڕەشیدی هاوسەری بۆ زیندانەکانی بانە و سەقز





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
😡13🤬32
گواستنەوەی سامان کەریمی و فەرزانە ڕەشیدی هاوسەری بۆ زیندانەکانی بانە و سەقز

سامان کەریمی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و سزادراوی پێشوو بە سزای لە سێدارەدان، دوای ٣٥ ڕۆژ دەستبەسەری بۆ زیندانی بانە گوازرایەوە. هەروەها هاوسەرەکەی، فەرزانە ڕەشیدی، خوێندکاری تەمەن ٢٦ ساڵ لە زانکۆی پەیام نوور لە بانە، بۆ زیندانی ناوەندیی سەقز گوازرایەوە.

ئەو ژن و مێردە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤، لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون، سەرەتا سامان کەریمی ب توندوتیژییەوە لە شەقامێکی شاری بانە دەستبەسەر و دواتر هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەیان و فەرزانە ڕەشیدییان دەستبەسەر کرد.

سامان کەریمی پێشتر لە ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ لە لایەن ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسداران دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی شەهرامفەر لە شاری سنە ڕاگوێزرابوو.

ناوبراو پاش ساڵێک دەستبەسەری، لە مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٨، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی، بە تۆمەتی “بەغی لە ڕێگەی ئەندامێتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” بە ئێعدام و ١١ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

ئەم حوکمە لە مانگی خەرمانانی ١٣٩٩ لە لایەن دادگای باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە هۆی کەموکوڕی لە لێکۆڵینەوەکان هەڵوەشێنرایەوە و دۆسیەکە ڕەوانەی هەمان دادگا کرا بۆ دووبارە دادگایی کردنەوە. دوای دووبارە دادگاییکردنەوە، لە مانگی پووشپەڕی ١٤٠٠ لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی سنەوە بە ٩ ساڵ زیندانی سزا درا، لەو ژمارەیەش ٤ ساڵ بەپێی یاسای چەسپاندنی سزاکان جێبەجێ دەکرا.

سەرەڕای تێپەڕاندنی حوکمەکەی، دووبارە دەستبەسەرکردنەوەی سامان کەریمی و هاوسەرەکەی بەبێ هۆکارێکی دیاریکراو و بەبێ ڕاگەیاندنی تۆمەتەکان، نیگەرانیی نوێی لەبارەی چڕبوونەوەی فشارەکان بۆ سەر چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارەکانی کوردستان دروستکردووە.

https://www.tg-me.com/avatodaykurdi/136897
😡11🤬21
💥کاتێک "کۆتری ئیسرائیل" لە دڵی نمادی کۆماری ئیسلامی نیشتەوە!

میدیاکانی ئیسرائیل، بە بڵاوكردنەوەی وێنەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بچووك لە شێوەی کۆترێک کە بارێكی تەقینەوەی تێدایە، بە زمانێكی گاڵتەجاڕانە نووسیویانە؛

"کۆترەکەمان، بەداخەوە، بەهۆی كێشەی تەکنیکییەوە، لەسەر گۆڕی خومەینی كەوتە خوارەوە".

دیزاینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە شێوەی باڵندە یەکێکە لە شێوازە نوێیەکان بۆ دزەکردنە ناو خاڵە ئەمنییە هەستیارەكان بەبێ ئەوەی سەرنج ڕابکێشێت. هێشتا دیار نییە ئامانجی سەرەکیی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە چی بووە و تەقینەوەیەک ڕوویداوە یان نا، بەڵام پێشتر لە کاتی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی، ڕاپۆرتی تەقینەوە لە نزیک گۆڕی خومەینی بڵاو کرایەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
👏97🏆1
💥دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی عەلیڕەزا خالیدی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئورمیە

بەپێ سەڕچاوەكانی هەواڵ،
چوارشەممە ۴ی پووشپەڕ، دوای ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل، عەلیڕەزا خالیدی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی حەسەناوای سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆستی ورمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی عەلیڕەزا خالیدی پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئەو لاوە تەمەن ۲۲ ساڵە بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە و سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.





🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🤬98🔥2
فەرماندەی مەشقی پاراگلایدەری کۆماندۆکانی حەماس لەلایەن ئیسرائیل و لە شاری قوم کوژرا

ئەوەی سەرەنجی هەمووانی ڕاکێشا لە ئۆپەراسیۆنی ٧ی تشرینی یەکەم، بوونی کۆماندۆکانی حەماس بوو کە بە پاراگلایدەر دزەیان کردە ناو خاکی ئیسرائیل.

وەک میدیای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، بۆ ڕاهێنانی کۆماندۆکانی حەماسیش، هاوینی دوو ساڵ بەر لە ئێستا، چەند سەربازگەیەکی سەر بە سوپای قودسی پاسداران لە ئێران وەک سەربازگەی ئیمام عەلی لەسەر ڕێگای کەرەج و فڕیگەی عەسکەری لە دەوروبەری چیتگار دروست دەکرێت تا مەشق و ڕاهێنان بەو کۆماندۆیانە بکرێت و فێری پاراگلایدەر بکرێن!

دواتر ڕاهێنانەکەیان دەگوازرێتەوە بۆ سەربازگەی مستەفا خومەینی لە شاری قوم.

ئەم پادگانانە لە ژێر چاودێری و کارگێڕی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران بوون بە فەرماندەیی ئیسماعیل شاکری کەسی نێزیک لە ئەمیر عەلی حاجی زادە کە لە سەرەتای هێرشەکەی ئیسرائیل کوژرا.

حاجیزادە پلانی ئۆپراسیۆنی پاراگلایدەر و مەشق و ڕاهێنانی کۆماندۆکانی حەماسی بە شاکری سپاردبوو.

شاکریش، فەرماندەی پادگانی مستەفا خومەینی لە قوم، بە مووشەکی ئیسرائیل کوژرا.


🌐 ئاڤاتوودەی
یەكشەممە،٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🤣147👏6🍾2
2025/07/14 13:24:58
Back to Top
HTML Embed Code: