💥هۆشداریی سوور لە ئیسرائیل؛ میدیاكانی عیبری: “هێرشەکانی یەمەن بە مانای تەقەی ڕاستەوخۆی کۆماری ئیسلامی دێت”
میدیاکانی عیبری زمان ئێوارەی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕ، ڕاپۆرتیان سەبارەت بە سیستەمی ئاگادارکردنەوەی سوور لە ناوچەی ناوەندی ئیسرائیل دا؛ ئاگادارکردنەوەیەک کە بەزۆری لە وەڵامدانەوە بە هەڵدانی مووشەک یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چالاک دەکرێت.
بەگوێرەی ئەو میدیایانە، هێرشەکانی ئەم دواییەی یەمەن بۆ سەر ئیسرائیل بە “تەقەی ڕاستەوخۆی ڕژیمی ئێران” دادەنرێت و پێشێلکارییەکی ئاشکرای ئاگربەستی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیلە.
شرۆڤەکارێکی سەربازیی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ١٣ ڕایگەیاند؛
"ئەو ڕاستییەی کە مووشەکێک لە خاکی یەمەنەوە بەرەو ئیسرائیل هەڵدەدرێت، دواجار بە فەرمانی تارانە، ئەمەش بەو مانایەیە کە تاران جارێکی دیکە ئاگربەستی پێشێل کردووە و دەبێت وڵامدەر بێت."
🌐 ئاڤاتوودەی
سێشەممە،١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi

🔥6👍3❤2
💥تەقینەوەی گوماناوی لە یەکێک لە بنکە مووشەکییەكانی سوپای تیرۆریستی پاسداران لە دەوروبەری تاران
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ١٠ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٤، تەقینەوەیەکی ناڕوون لە یەکێک لە بنکە مووشەکییەکانی سوپای پاسداران لە چیاکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تاران ڕووی دا.
تا ئێستا کۆماری ئیسلامی هیچ لێدوانێکی لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکە و شوێنەكەی نەداوە و میدیاکانی دەوڵەتیش بێدەنگ بوون.
ڕاپۆرتەكانی خەڵك كە پێشتر بڵاوکراونەتەوە، ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەنگی تەقینەوەیەک بیستراوە و دووکەڵ لە ئاسمانی ناوچەكەدا بینراوە.

🔥8👍3❤1
💥ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند: دوو درۆن لە گەڕەکی تاسڵوجە لە سلێمانی کەوتوونەتە خوارەوە و ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
سێشەممە، ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیانراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، کەمێک لەمەوبەر دوو درۆن لە گەڕەکی تاسڵوجەی سلێمانی کەوتنە خوارەوە.
لە ڕاگەیانراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و لێکۆڵینەوەش لەو بارەیەوە بەردەوامە.
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤

❤10🤔4👍2🤬1
💥ڕۆژتان باش
▪️دیمەنی جوانی سروشتی گوندی شوێ _ بانە
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
▪️دیمەنی جوانی سروشتی گوندی شوێ _ بانە
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
❤23🥰3👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥لە سایەی بەرپرسانی گەندەڵ و ناكارامە; ئەمە دۆخی نالەباری یەكێك لە پاركەكانی شاری ئیلامە
دانیشتوانی گەڕەكی زەمین شەهری ئیلام ناڕەزایەتی بە دۆخی نالەباری ئەو پاركە دەردەبڕن و دەڵێن: ئەم پاركە كە تەنیا ناوچەی سەوزایی گشتییە لە نزیك شوێنی نیشتەجێبوونمان، ماوەیەكی زۆرە لە دۆخێكی زۆر نالەبار دایە.
هەندێك لە كێشەكان بریتین لەمانەی خوارەوە:
▪️نەبوونی چیمەن و سەوزایی گونجاو
▪️وشكبوونی دارەكان و گرنگی پێنەدانیان
▪️پاكنەكردنەوەی ژینگە و كۆبوونەوەی زبڵ و خاشاك
▪️نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتایییەكان بۆ منداڵان و بەساڵاچووان
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
دانیشتوانی گەڕەكی زەمین شەهری ئیلام ناڕەزایەتی بە دۆخی نالەباری ئەو پاركە دەردەبڕن و دەڵێن: ئەم پاركە كە تەنیا ناوچەی سەوزایی گشتییە لە نزیك شوێنی نیشتەجێبوونمان، ماوەیەكی زۆرە لە دۆخێكی زۆر نالەبار دایە.
هەندێك لە كێشەكان بریتین لەمانەی خوارەوە:
▪️نەبوونی چیمەن و سەوزایی گونجاو
▪️وشكبوونی دارەكان و گرنگی پێنەدانیان
▪️پاكنەكردنەوەی ژینگە و كۆبوونەوەی زبڵ و خاشاك
▪️نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتایییەكان بۆ منداڵان و بەساڵاچووان
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
😡10❤5
💥سەید جەماڵ تەها کانی سۆرخ، دوای ١٠٦ ڕۆژ دەسبەسەرکران، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ، "سەید جەماڵ تەها کانی سۆرخ"، هاووڵاتیی تەمەن ٥٨ ساڵە و خەڵکی شاری شنۆ، دوای ١٠٦ ڕۆژ دەسبەسەرکران، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.
ناوبراو ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بەبێ حوکمی دادوەر و بە شێوەیەکی توندوتیژانە، بە فەرمانی "سەعید ئیقباڵجوو"، دادستانی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.
ئەم هاووڵاتییە بەهۆی دەستپێڕانەگەیشتنی هێزە ئەمنییەکان بە کچەکەی “گەوهەر تەها کانی سۆرخ”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو. "گەوهەر" بەهۆی دۆسیەسازی لە ڕەوتی ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکان لە شنۆ و گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان، ناچار بووە وڵات بەجێ بهێڵێت.

❤17👍3🔥1
💥ترەمپ: ئاگربەستی ٦٠ ڕۆژە لە غەززە لەسەر مێزە؛ ئەگەر حەماس ڕەتی بکاتەوە، شتەکان خراپتر دەبن
ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمەریکی بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، ڕۆن دێرمەر، وەزیری کاروباری ستراتیجی ئیسرائیل بە پێشنیازی قەتەر بۆ ئاگربەست لە غەززە ڕازی بووە.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئیسرائیل ئامادەیە بۆ گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ حەماس بۆ تەواوکردنی دانوستان لەبارەی بارمتە و ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان.
بەگوێرەی ئەکسیۆس، بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئیسرائیل، "ئەگەر دانوستانەکانی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان پێشکەوتن بەدەست نەهێنن، سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکانی لە غەززە پەرەپێدەدەن".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا داوای لە حەماس کرد، بە "پێشنیازی کۆتایی" بۆ ئاگربەستی ٦٠ ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیل لە غەززە ڕازی بێت، ئەگەر ڕەتی بكاتەوە دۆخەكە خراپتر دەبێت.
تا ئێستا وەڵامێکی فەرمی لە لایەن حەماس بۆ ئەو پێشنیازە نەدراوەتەوە، بەڵام میدیا عەرەبییەکان باسیان لەوە کردووە کە شاندێکی حەماس بۆ پێداچوونەوە بەو پێشنیازە لە دەوحەیە.

🔥9❤3👍3
💥یسرائیل کاتز: ئەوەی بە تارانمان کرد بە حووسییەکانی یەمەنی دەکەین
حووسیەكانی یەمەن ڕایگەیاند "چوار ئۆپراسیۆنی سەربازییان لەدژی ئیسرائیل کردووە. یسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیلیش هەڕەشە لە یەمەن دەکات و دەڵێت: چیمان بە ئێران کرد ئەوەش بە یەمەن دەکەین
گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان ڕایگەیاند، یەکێک لە مووشەکەکان فڕۆکەخانەی بن گۆریون و هەروەها سێ شوێنی دیکەیان لە یافا و عەسقەلان و ئیلات بە درۆن بە ئامانج گرتووە.
دوابەدوای هێرشەکان، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشەی لە حووسییەکان کرد و گوتی: دوای پانکردنەوەی سەری مارەکە، نۆرەی یەمەنە، وەک تاران مامەڵەی لەگەڵ بکەین، ئێمە لە حووسییەکانی یەمەن دەدەین و هەرکەسێکیش دەستی لە دژی ئیسرائیل بەرز بکاتەوە، ئەو دەستەی دەبڕین.
هەروەها مایک هاکابی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئیسرائیل هۆشداریی بە حووسییەکان دا و گوتی "پێمان وابوو هەڵدانی مووشەک بۆ ئیسرائیل تەواو بووە، بەڵام حووسییەکان مووشەکێکیان ئاراستەی ئێمە کرد لە ئیسرائیل، ڕەنگە فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی بی دوو پێویستیان بە سەردانی یەمەن بێت".

👏14🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥دانپێدانانی عەراقچی بە زیانی گەورە بە فۆردۆ | هێرشێک کە بێدەنگیی ڕێژیمی شکاند
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كاناڵی ئامریكایی “سی بی ئێس”، بۆ یەکەمجار دانی بەوە دانا كە “زیانێکی گەورە و بەرفراوان” بە دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆ كەوتووە؛ دامەزراوەیەک کە ساڵانێک بوو وەک هێمای “پێشکەوتنی ئەتۆمی”ی کۆماری ئیسلامی باسی لێوە دەكرا.
عەراقچی گوتی: لە ئێستادا کەس بە تەواوی نازانێت لە فۆردۆ چی ڕوویداوە، بەڵام ئەوەندەی من بزانم، ڕادەی زیانەکان زۆرە و زۆر جددی بووە.
هەروەها پشتڕاستی کردەوە لە ئێستادا سایتی فۆردۆ “قابیلی بەكارهێنان نییە” و ڕوون نییە "ئایا دەتوانرێت بەهیچ شێوەیەک دووبارە بەكاربێتەوە یان نا."
ئەمە یەکەمجارە کە بەرپرسێکی باڵای ڕێژیم بەو شێوەیە بە ئاشکرا باسی بێتوانایی و بێ ئاگایی و توندی لێدان لە دڵی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕێژیم بکات؛ لێدوانگەلێک کە ڕۆشنایی زیاتر دەخەنە سەر شکستەکانی ئیتلاعاتی و تەکنیکیی کۆماری ئیسلامی لە بەرامبەر هێرشەکانی ئەم دواییەدا.

😁15❤3👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥ڕاوكردنی بەكرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی لە باشووری سووریە لە لایەن هێزە تایبەتەکانی ئیسرائیل
ئەرتەشی ئیسڕائیل شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە هێزە تایبەتەکانی ئەو وڵاتە لە ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتووانە لە باشووری سووریە، چوار ئەندامی تیمێکی تیرۆریستی سەر بە کۆماری ئیسلامییان دەستبەسەر کردووە.
بەپێی بەیاننامەكەی ئەرتەش، ئەم کەسانە کە لە گوندەکانی بیابانی لە باشووری سووریە جێگیر بوون، لە ژێر پەردەی تۆڕەکانی نفووزی ئەمنی سەر بە سوپای قودس و وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی چالاکیان دەکرد.
ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای هەواڵگریی پێشوەختە و ورد ئەنجامدراوە؛ بەشێک لەم زانیارییانەش لە ڕێگەی لێپرسینەوە لەگەڵ بریکارەکانی دیکەی ڕێژیمی ئێران بەدەست هاتوون.
بەرپرسانی ئیسرائیل ئەم کارەیان بە بەشێک لە هەوڵەكانیان بۆ پووچەڵ كردنەوەی بەرنامە ناسەقامگیرییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە و کۆنتڕۆڵکردنی تۆڕە تیرۆریستییەکانی پەیوەندیدار بە کۆماری ئیسلامی وەسف کرد.

❤16👏8
💥سیناریۆی دووبارەی کۆماری ئیسلامی: سەرکوتی ناوخۆیی و گەڕاندنەوەی بۆ دەرەوە
لەو ڕۆژانەدا کە ناڕەزایەتییەکان، ناڕەزاییی گشتی، یان ئاشکراکردنی میدیاکان کەشوهەوای وڵاتی ئاڵۆز كردووە، هەمیشە ئامرازێکی دیاریکراو دێتە مەیدانەوە: پچڕان یان كێشەی بەرفراوان لە ئینتەرنێتدا.
کۆماری ئیسلامی بە بڕینی دەستڕاگەیشتنی خەڵک بە تۆڕە جیهانییەکان نەک هەر هەوڵی شاردنەوەی ڕاستییەکان دەدات، بەڵکوو لە سیناریۆیەکی دووبارەدا ئەم کارە بۆ " دوژمنانی بیانی دەگەڕێنێتەوە”.
مەبەستی سەرەکیی ئەم ڕێوشوێنانە ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنێکی بیانی نییە، بەڵکوو بە فەرمانی دەزگا ئیتلاعاتییەکان و بە تایبەت سپای تێرۆریستی پاسداران، بۆ پچڕاندنی پەیوەندیی خەڵک لەگەڵ یەکتر و نەهێشتنی دەنگی ناڕەزایەتییەكانە.

👍7😡3🔥1
💥رۆیتەرز: ئێران لە هەوڵی دانانی بۆمب لە گەرووی هورمزە
ئاژانسی رۆیتەرز ڕایدەگەیەنێت، ئێران دەیان بۆمبی ژێردەریای بە کەشتی بارکردووە بۆ گەرووی هورمز، وەک ئامادەکارییەک بۆ داخستنی گەرووەکە.
ئاژانسەکە لە زاری دوو بەرپرسی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، “ئێران ماوەیەکی کەم دوای هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، دەستی بە بارکردنی بۆمب بۆ گەرووی هورمز کردووە و تا ئێستاش بەردەوامە”.
ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەشکردووە، بارکردنی ئەو بۆمبانە ئەوە نیشاندەدات، کە تاران جددییە لە داخستنی گەرووی هورمز، کە یەکێکە لە قەرەباڵغترین هێڵەکانی کەشتیوانی لە جیهاندا و ڕێیەكی گرنگە بۆ گواستنەوەی كەشتیگەلی نەوتی بۆ بازاڕی جیهانیی نەوت.
شرۆڤەکاران پێیان وایە ئەگەر گەرووەکە دابخرێت، ئەوا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە و وەڵامدانەوەی سەربازیی بەهێزی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لێدەكەوێتەوە، چونکە نزیکەی ٢٠% نەوتی جیهان بەم ڕێگایە تێدەپەڕێت.

👍11🤬3❤2
💥مەسعوود پزیشکیان یاسای ڕاگرتنی هاوکارییکردنی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی پەسەند کرد
مەسعوود پزیشكیان، سەرۆک کۆماری دانراوی خامنەیی، یاسای ڕاگرتنی هاوکاریی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی پەسەند کرد، کە پێشتر لەلایەن پەرلەمانی وڵاتەکە پەسەند کرابوو.
دەرکردن و پەسەندکردنی ئەم یاسایە لە دوای هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران هات.
پێشتر ئەندامانی پەرلەمانی ئێران پڕۆژە یاسایەکیان لەژێر ناوی "هەڵپەساردنی هاوکاریی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی" خستە ڕوو، دواتر بەپەلە پڕۆژە یاساکە پەسەند کرا.

💩14❤3👍3😁1
💥بۆکان؛ دووبارە دەستبەسەرکرانی سمکۆ مەعرووفی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات
ڕۆژی دووشەمە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سمکۆ مەعرووفی، چالاکی ژینگەپارێز و زیندانیی سیاسیك پێشووی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، هێزەکانی ڕێژیم بە چەندین ئوتۆمبێل ماڵی سمکۆ مەعرووفیان لە گەڕەکێکی شاری بۆکان دەور داوە و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەك سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکان ناوبراو نییە.

🤬13🔥4❤1👎1
💥وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای سەپاندنەوەی سەرجەم سزاکان بەسەر ئێراندا دەکات
جەدعۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، دوابەدوای ڕاگرتنی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، داوای سەپاندنی سەرجەم سزاکانی سەر ئێرانی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "کاتی ئەوە هاتووە میکانیزمی سناپباک چالاک بکرێت، داوای لە وڵاتانی E3 کردووە؛ ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا "هەموو سزاکان بەسەر ئێراندا بسەپێننەوە".
ساعر پێیوایە، "ئێران سەبارەت بە ڕاگرتنی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانس بێڕێزیی کردووە و بەمەش وازهێنانێکی تەواو لە هەموو پابەندبوونە ناوەکییە نێودەوڵەتییەکان پێکدەهێنێت".
دەشڵێ: ئێستا کاتی ئەوەیە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە هەنگاو بنێت.
سناپباک واتە "سەپاندنەوەی سزاکان، یەکێکە لە بەهێزترین ئامرازە دیپلۆماسییەکان، تا ئێستا لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا پێشبینی کراوە. ڕێگە دەدات بە سەپاندنی خێرای سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایش بەسەر ئێراندا لە ئەگەری پێشێلکردنی بەڵێننامە ئەتۆمییەکانی.

👍9❤3👏3🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥ساڵیادی لەدایكبوونی شەهید پەیمان مینبەری، یەكێك لە شەهیدانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لەسەر گڵكۆكەی بەرز ڕاگیرا
ڕۆژی شەممە، ١٦ی ڕەزبەر، پەیمان مینبەری، تەمەن ٢٥ ساڵ، خەڵکی گوندی "نییەر"، دانیشتووی سنە، کە وەستای کاری نەردە ئێستیل بوو، لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا.
پەیمان مینبەری لە دوایین ستۆریی ئینستاگرامەکەیدا نووسیبووی: " ئەمە دەبێتە باشترین شەممەی مێژوو، ناڕەزایەتی دەردەبڕین، مان دەگرین، بە قەولی خۆیان تێک دەدەین، ئێغتشاش دەکەین، کەسێک بیهەوێ ڕێگامان لێ بگرێ، لەگەڵی دەرگیر دەبین، بریندار بین، شەهید بین، شەقامەکانی شار دەکەینە جەهەنەم بۆیان، تا ئازادیی تەواوی خەڵکەکەم و بنەماڵەکەم و شارەکەم درێژە دەدەم."

💔19❤4❤🔥2🔥1