💥بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە هەرزانبوونی نرخی نان ئەمڕۆ چوارشەممە نانەواخانەكانی سەقز مانیان گرت و دەرگاكانیان داخست.
كێشەی نانەواكان بۆ چەند هەفتە لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، كاتێك لە بەردەم قایمقامییەت كۆبوونەوە و داوای گرانكردنی نانیان كرد.
هەرچەندە دەگوترێت پارێزگا (ئوستانداری) ڕەزامەندیی لەسەر بەرز كردنەوەی نرخەكە داوە، بەڵام ڕاگەیاندنی فەرمیی نرخە نوێیەكە بەهۆی شەڕی ئێران و ئیسڕائیلەوە دواخراوە.
لە ماوەی ڕابردووشدا هەندێك نانەواخانەكان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ نانیان بە نرخی نوێ و هەر نانێك بە هەزار تمەن فرۆشت، بەڵام لەلایەن قایمقامییەتەوە ناچار كران بگەڕێنەوە بۆ نرخی پێشتر.
ئێستا كە دۆخەكە ئارام بووەتەوە، نانەواكان داوای ڕاگەیاندنی فەرمیی نرخی نوێ دەكەن.
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi

❤8👍4🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥شەڕ كۆتایی هات و كارەبا دیسان وەك پێشتر دەبڕێت
ئەمەش گلەییی خاوەن نانەواخانەیەك لە دیواندەرە كە بڕانی كارەبا زیانی پێ گەیاندووە.
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
ئەمەش گلەییی خاوەن نانەواخانەیەك لە دیواندەرە كە بڕانی كارەبا زیانی پێ گەیاندووە.
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🔥10👍3❤2
💥دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵی نانەوا ناڕازییەكانی سەقز لەوان بەرپرسی سەندیکا
لە درێژەی ڕەوتی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی سەندیکاکان لە ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، یەدوڵڵا عیلمی، بەرپرسی یەکیەتیی نانەواکانی سەقز لەگەڵ لانیکەم ١٠ نانەوا، بەهۆی مانگرتنی سێنفی، لە لایەن بەكرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تیرۆریست دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ئەم دەستبەسەرکردنانە چەند سەعاتێك دوای ئەوە هات كە نانەواکانی سەقز لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە بەدوادانەچوونی بەرپرسان بە داواکارییەکەیان بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نان و هاوتەریبنەبوونی ڕێژەی ئێستا لەگەڵ تێچووی بەرهەمهێناندا بە كۆمەڵ مانیان گرت.
سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوه دەكەن، ئەو نانەوایانە له ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار نووسراویان بۆ پارێزگار كردووە و داوای زیادکردنی نرخی نانیان کردووه بەڵام حکوومه ت وەڵامی داواکارییەکانی سەندیكای نەداوەتەوه . ئەمەش لە کۆتاییدا بووەتە هۆی داخستنی نانەواخانەکان بە کۆمەڵ، کە لەگەڵ سەرکوتکردنی ئەمنیەتیی بەرەوڕوو بووەتەوە.

😡5❤4🔥2😭1
💥دوو تەقینەوەی گەورە لە دەوروبەری کرماشان
چەند خولەکێک لەمەوبەر سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لە بیستنی دوو تەقینەوەی بەهێز لە دەوروبەری کرماشان كرد.
بە گوتەی شایەتحاڵان دەنگی ئەم تەقینەوانە لە ناوچەکانی دەوروبەری شارەکە بیستراوە و نیگەرانیی هاووڵاتیانی لێکەوتەوە.
وردەكاریی ڕووداوەكە بەدواداچوونی بۆ دەكرێت.
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
چەند خولەکێک لەمەوبەر سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لە بیستنی دوو تەقینەوەی بەهێز لە دەوروبەری کرماشان كرد.
بە گوتەی شایەتحاڵان دەنگی ئەم تەقینەوانە لە ناوچەکانی دەوروبەری شارەکە بیستراوە و نیگەرانیی هاووڵاتیانی لێکەوتەوە.
وردەكاریی ڕووداوەكە بەدواداچوونی بۆ دەكرێت.
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🔥10👏5❤3
💥فەرماندەی نهێنی ئاشکرا بوو؛ ڕێژێم ترسی لە ڕاوكردنی فەرماندەی سێیەمی بنکەی خاتەم ئەلئەنبیا هەیە
لە درێژەی زنجیرە شکستە ئیتلاعاتییەکان و ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیدا، هەژماری "مووساد بە فارسی" ئاشکرای کرد کە فەرماندەی نوێی بارەگای ناوەندیی "خاتەم ئەلئەنبیا"ی سپای تیرۆریستی پاسداران، عەلی عەبدوڵڵاهی عەلی ئابادییە؛ کەسێک کە کۆماری ئیسلامی لە ترسی چارەنووسی دوو فەرماندەی پێشوو ناسنامەکەی شاردبووەوە.
ئەم بنکەیە وەک ژووری فەرماندەیی سەرەکیی شەڕ و ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستی- سەربازییەکانی سوپای پاسداران، لە چەند مانگی ڕابردوودا دوو لە فەرماندەکانی بە ناوەکانی غوڵام عەلی ڕەشید و عەلی شادمانی لە کاتی هێرشە بەربڵاوەکانی ئیسرائیلدا كوژران.

🤣13❤4🔥2👻1
💥بەردەوامیی کەشی ئەمنی و دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە کوردستان؛ پێنج هاووڵاتی بریتی لە دوو بەندکراوی سیاسیی پێشوو دەستبەسەر کران
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
😡9🔥2🤬1🍌1
بەردەوامیی کەشی ئەمنی و دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە کوردستان؛ پێنج هاووڵاتی بریتی لە دوو بەندکراوی سیاسیی پێشوو دەستبەسەر کران
ئەمیر (هەژار) عەبدوڵڵاپوور، ئاوات عەلیپوور، ئەنوەر ئیبراهیمزادە و سمکۆ مەعرووفی و ئیسماعیل سانیار، دوو بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەنگاو، کاتژمێر ۱ی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۱۱ی پووشپەڕ، ئیسماعیل سانیار، تەمەن ۴۵ ساڵ، باوکی دوو منداڵ و بەندکراوی سیاسی، پێشوو و خەڵکی گوندی داشبەندی بۆکان دەستبەسەر کرا.
ئیسماعیل سانیار مانگی بەفرانباری ساڵی ۲۷۱۶ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە لایەن لقی ۱۰ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ سزای ۲ ساڵ و ۶ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.
ئەو هاووڵاتییە دواتر بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانە گواسترایەوە و کۆتاییەکانی مانگی خاکەلێوەی ۲۷۲۰، بە لێبوردن بەبۆنەی نەورۆزەوە لە بەندیخانە ئازاد کرا.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە ۱۰ی پووشپەڕی ۲۷۲۵، ئاوات عەلیپوور، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی شێخلەری سەر بە شاری بۆکان و ئەنوەر ئیبراهیمزادە، تەمەن ۳۶ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران.
ڕۆژی دووشەممە ۹ی پووشپەڕی ۲۷۲۵، سمکۆ مەعڕووفی، چالاکی ژینگەپارێزی و بەندکراوی سیاسی پێشووی خەڵکی شاری بۆکان دەستبەسەر کرا.
سمکۆ مەعڕووفی پێشتر بەهۆی چالاکییەکانییەوە دەستبەسەر کرابوو و دوو جار لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.
ڕۆژی چوارشەممە ۲۸ی جۆزەردانی ۲۷۲۵ (۱۸ی ژۆئەنی ۲۰۲۵)، ئەمیر عەبدوڵڵاپوور، خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ۱۴ ڕۆژ هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەمیر عەبدوڵڵاپوور لەبەر دەستدا نییە و بارودۆخی ڕاگرتنی ناوبراو نادیارە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.
https://www.tg-me.com/avatodaykurdi/137017

Telegram
AVA TODAY
💥بەردەوامیی کەشی ئەمنی و دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە کوردستان؛ پێنج هاووڵاتی بریتی لە دوو بەندکراوی سیاسیی پێشوو دەستبەسەر کران
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🌐 ئاڤاتوودەی
چوارشەممە، ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
😡15🤬2❤1
💥ڕاپۆرتی تەواوكەر لەسەر تەقینەوەكەی کرماشان؛ بینینی دووكەڵ لە پادگانی “تنگ كنشت”
سەرچاوە خۆجێیەکان لە کرماشان ڕایانگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، نزیکەی کاتژمێر ٦:٠٠ی پاشنیوەڕۆ، سێ تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە سایتی مووشەکیی “تنگ كنشت” لە نزیک شاری کرماشان ڕووی داوە.
شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن کە تەقینەوەکان لە نێو پادگانەكەوە بیستراون و ڕاستەوخۆ دوای ئەوە دووکەڵی سپی لە نێو ئەو کۆمەڵگە سەربازییە بەرزبووەتەوە. دوای ماوەیەکی کەم، ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و ئەمبولانس بە خێرایی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون و چوونە نێو سەربازگەکە.
سایتی “تنگ كنشت” بە یەکێک لە ناوەندە هەستیارەکانی سەربازی-مووشەکیی سپای تێرۆریستی پاسداران لە ڕۆژئاوای وڵات دادەنرێت.

👏10❤4🔥1🤔1
💥تامی بروس: پێویستە ئێران دەستبەجێ دەست بە هاوكاریی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بكاتەوە
دوای ئەوەی سەرۆككۆماری ئێران یاسای ڕاگرتنی هاوكاریی ئێرانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم خستە بواری جێبەجێكردن، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئەم كارەی ئێران "قابیلی قبوڵكردن نییە."
تامی بڕوس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەبارەی راگرتنی هاوكاریی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم وتی، "ئێمە وشەی قابیلی قبوڵ نەكردن بەكاردەهێنین، چونكە ئێران لەكاتێكدا بڕیاری راگرتنی هاوكاریی لەگەڵ ئاژانسەكە داوە كە هێشتا دەرفەتی هەبوو بۆ گۆڕینی ڕێگەكەی و هەڵبژاردنی ڕێگەی ئاشتی و خۆشگوزەرانی."
تامی بروس وتیشی، پێویستە ئێران دەستبەجێ دەست بە هاوكاریی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بكاتەوە.
جەختیشی كردەوە كە دەبێت ئێران پابەندی پەیماننامەی رێگریی لە بڵاوبونەوەی چەكی ئەتۆم بێت.

🖕11❤6👍1
💥دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەكی کورد لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە لە بۆکان
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پوشپەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتییەكی کورد بە ناوی “ئاوات عەلیپور” خەڵکی ئاوایی شێخلەری سەر بە بۆكان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر کراوە.
تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤

🤬15❤1🔥1
💥مێلیتاریزەکردنی شارەکانی کوردستان پاش تەواوبوونی شەڕ
پاش کۆتاییهاتنی شەڕ، ڕێژیم لە شارەکانی کوردستان ژمارەیەکی زۆر خاڵی پشکنینی جێگیر کردووە و دۆخەکەی بەتەواوەتی مێلیتاریزە کردووە.
بەپێی هەواڵ و گرتە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان، هەموو ڕێگەکانی چوونە ژوورەوە و چوونە دەرەوەی شارەکانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران و پۆلیسەوە بە دانانی خاڵی پشکنین گیراوە و کەشێکی تەواو ئەمنییەتی بە سەر شارەکاندا سەپێندراوە.
لە یەکەم ڕۆژەکانی دەسپێکی شەڕەوە ڕێژیم لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێران بە دانانی خاڵی پشکنین، بۆ چەکوچۆڵ بەتایبەتی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دەگەڕا.
سەرەتا تەنیا ئۆیۆمبێلە بارهەڵگرەکان و وانێتەکان پشکنینان بۆ دەکرا بەڵام لە ئێستادا پشکنینەکان چڕتر بووەتەوە و زۆربەی ئۆتۆمبێلەكان لەم خاڵانەدا ڕادەگیرێن و پشکنینیان بۆ دەکرێت.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەم خاڵانە بە تەواوەتی لە شارەکانی کوردستاندا جێگیر کراون و هەموو هاتوچووەکان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێن کە ئەمە بووەتە هۆی دروستکردنی کێشە و بەفیڕۆدانی کاتی خەڵک لەم خاڵانەدا.

🤬14😡3❤1🔥1
💥پنتاگۆن: هێرشەکانی ئەمریکا بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانی بۆ دوو ساڵ دواخست
پنتاگۆن ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە هێرشەکانی ١٠ ڕۆژ لەمەوبەری ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بەرنامە ئەتۆمییەکەی تارانی دوو ساڵ دواخستووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو کە هێرشەکانی ئەمریکا بووەتە هۆی "لەناوچوونی تەواوەتی" بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
پنتاگۆن ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە هێرشەکانی ١٠ ڕۆژ لەمەوبەری ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بەرنامە ئەتۆمییەکەی تارانی دوو ساڵ دواخستووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو کە هێرشەکانی ئەمریکا بووەتە هۆی "لەناوچوونی تەواوەتی" بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
👎7👏2👍1
💥دەستبەسەر کرانی مووسا ئومیدی چالاکی سیاسی و بەرپرسی بەرەی یەکگرتووی کورد لە ئیلام
ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پوشپەڕی ١٤٠٤، مووسا ئومیدی، چالاکی سیاسی و بەرپرسی بەرەی یەکگرتووی کورد لە ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ؛ هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە سیاسییە و لەگەڵ دەستبەسەر کردنی، دەستیان بە سەر بەشێک لە کەلوپەلە کەسییەكانی ناوبرودا، وەکوو مۆبایل، لابتۆپ و بەشێکی زۆر لە کتێبەکانیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
مووسا ئومیدی نووسەر، لێکۆڵەری کۆمەڵایەتی و مامۆستای پێشووی زانکۆیە کە بە هۆی بۆچوونە ڕەخنەگرەكانی لە کارەکەی دوور خرایەوە.

🤬6❤2🔥2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💥ئەمن ئەی نیشتمان هەر تۆم لەبیرە
یەكێك لە قوتابخانەكانی جوانڕۆ، بە سەرپەرستی سالار فەلاحی
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
یەكێك لە قوتابخانەكانی جوانڕۆ، بە سەرپەرستی سالار فەلاحی
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
❤29👏2
💥گفتوگۆی نهێنیی ئیسرائیل و ڕووسیا سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی و سووریە
بەپێی ڕاپۆرتێکی کاناڵی کانی ئیسرائیل، بەرپرسانی ئیسرائیل لەم دواییانەدا دەستیان بە گفتوگۆی دیپلۆماسیی نهێنی لەگەڵ ڕووسیا سەبارەت بە پێشهاتەکانی پەیوەست بە ئێران و سووریە كردووە؛ گفتوگۆیەك كە بە گوتەی ئەو کاناڵە، تەنیا چەند ڕۆژێک دوای کۆتایی هاتنی شەڕی ١٢ ڕۆژە و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە هەفتەی ڕابردوودا دەستی پێکردووە.
بە پشتبەستن بە سەرچاوە نادیارەکان، ئیسرائیل لەم وتووێژانەدا ڕووسیا وەک نێوبژیوانێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکانی سووریە و کەمکردنەوەی ئاستی ململانێکان لەگەڵ ئێران دەبینێت. هەروەها ئەم وڵاتە بەنیازە چوارچێوەیەکی نوێ لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە مەلەفی ئەتۆمیی ئێران دابڕێژێت؛ چوارچێوەیەک هاوشێوەی ڕێککەوتنەکانی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ واشنتۆن سەبارەت بە ئاگربەست لەگەڵ حزبوڵای لوبنان لە نوامبری ٢٠٢٤.
له ڕاپۆرتەكەدا باس له ئەگەری کۆبوونەوەیەکی نزیک له نێوان ناتانیاهۆ و ترەمپ له واشنتۆن دەکات، دیدارێك که دەگوترێ; پرسی کۆماری ئیسلامی یەکێک له تەوەرە سەرەكییەكان دەبێت.

❤5👍5
💥ئاشكرا بوونی ناسنامەی یەكێكی دیكە لە نانەوا دەستبەسەر كراوەكانی شاری سەقز
ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، عەتا گوڵنازی، خەڵکی سەقز، یەکێک لە نانەواکانی ئەم شارە، لە ئەنجامی مانگرتنی نانەواکانی سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
ناوبراو لە لایەن ئیدارەی ئەماکەنی شاری سەقزەوە بانگ کراوە و دوای ئامادە بوونی لەو دامەزراوەیە دەستبەسەر کراوە.
پێشتریش دەستبەسەركرانی یەدوڵڵا عەلمی، بەرپرسی یەكیەتیی نانەواكانی سەقز كە لەگەڵ لانیكەم یازدە نانەوای دیكە دەستبەسەر كرابوو، ڕاگەیێندرابوو.
داواکاریی سەرەکیی نانەواكان بریتییە لە زیادكردنی نرخی نان بە پێی تێچووی دروست کردنەکە، هەروەها چارەسەر کردنی کێشەی پچڕانی بەردەوامی کارەبا و پێڕاگەیشتن بە بابەتی گرانی کرێی نانەواخانەکان.

😡5❤3🔥2
💥جان بۆڵتون: هێشتا کار لەگەڵ کۆماری ئیسلامی تەواو نەبووە | ڕێژیمی ئێران دەبێ بگۆڕدرێ
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💯11👍4
جان بۆڵتون: هێشتا کار لەگەڵ کۆماری ئیسلامی تەواو نەبووە | ڕێژیمی ئێران دەبێ بگۆڕدرێ
جان بۆڵتون، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەییی ئەمریکا، لە یاداشتێکی توند و ڕاشکاوانەدا لە ژێر ناوی “ئێمە دەبێت کارەکەمان لە ئێران تەواو بکەین” کە لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا بڵاوکرایەوە، خوازیاری بەردەوامبوون و زیادكردنی هێرشە سەربازییەکان دژی ژێرخانی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامی بوو و هەروەها ڕاگرتنی پێشوەختەی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و ئیسرائیلی بە هەڵەیەکی ستراتیژی ناوبرد.
بۆڵتون لەم بابەتەدا جەختی لەوە کردەوە:
“تا ئەوە كاتەی ڕێژیم لە تاران نەگۆڕدرێت، چەکداماڵینی تەواوەتیی ئەتۆمی مومکین نابێت.”
ئەم بەرپرسەی پێشووی ئیدارەی ترەمپ بە ئاماژەدان بە “مۆدێلی لیبی” وەک مۆدێلێکی سەرکەوتوو، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەرگریی لە بژاردەی ڕووخاندنی تەواوەتیی کۆماری ئیسلامی کردەوە و نووسی؛
“بە پێچەوانەی موعەمەر قەزافی، مەلاکان کە پێشتر زەلیل کراون، دەزانن کە زەلیلکردنی زیاتر ڕژێمەکەیان بەرەو لەنێوچوون دەبات”.
لە بەشی کۆتاییی یاداشتەکەیدا، بۆڵتون بە ئاماژە بە خواستی ئەگەریی ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی هێرشەکان، ئەو پرسیارە سەرەكییەی ورووژاند:
"ئایا ئیدارەی ئێستای ئەمریکا بوێری و ئیرادەی پێویستی بۆ گرتنەبەری ئەو ڕێگایە تا کۆتایی هەیە یان نا؟"
https://www.tg-me.com/avatodaykurdi/137031

❤7👏3
💥ڕق و تووڕەیی خەڵک لە هەمەدان
دوای کوژرانی لاوانی ئافرود سوار لە لایەن بەسیجێکەوە، خەڵکی هەمەدان دروشم دژی حکوومەتی مرۆڤکوژی کۆماری ئیسلامی دەڵێنەوە.
دوژمنی ئێمە لێرەیە، درۆیە دەڵێن ئامریكایە

❤12🔥3👏3👍2