Telegram Web Link
💥دەستبەسەركرانی ئایهان ئیبراهیمی عەلیكانی بە مەبەستی جێبەجێكرانی سزای بەندكرانەكەی

ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕ، ئایهان ئیبراهیمی عەلیكانی، تەمەن ٢٩ ساڵ، بە مەبەستی جێبەجێكرانی سزای یەک ساڵ بەندكرانەكەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ورمێ گواسترایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، لەم دواییانەدا، سزای یەک ساڵ بەندكرانی ئەم هاووڵاتییە لە لایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆكایەتیی دادوەر شاهینی دەرچووە و پشتڕاست كراوەتەوە.

ناوبراو پێشتر، لە لایەن لقی ٣ی دادگای ورمێ بە سەرۆكایەتیی دادوەر قەزات بەرزكار و نەجەف زادە بە تۆمەتی “ئەندامییەتی لە گرووپە دژبەرەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران” بە سزای ٦ ساڵ بەندكران بە حسێبكردنی ماوەی دەستبەسەركرانەكەی مەحكووم كرابوو.
ئەم سزایە لە دوای ناڕەزایەتی دەربڕین و پێداچوونەوە لە لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵات ڕەتكرایەوە و دۆسیەكە بە مەبەستی پێداچوونەوەی دووبارە بۆ یەكێك لە لقەكانی هاوتای دادگای ورمێ نێردرا.





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🤬82🔥1
💥ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی لە نزیكی خولێکی نوێی دانوستانی ئەتۆمی لە ئۆسلۆ

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل، ئەمریکا لە حاڵی ڕاوێژ بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دایە و چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو ئەم دانوستانە لە ئۆسلۆی پایتەختی نۆروێژ بەڕێوە بچێت.

ئەم وتووێژانە لە نێوان ستیڤ ویتكاف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ و عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران بەڕێوە دەچێت.

هەروەها ڕاپۆرتەکە ئاماژه بەوه دەکات که چەند ڕۆژ لەمەوبەر ئیسرائیل لەم وتووێژانه ئاگادار کراوەتەوه و ڕان دێرمر، وەزیری کاروباری ستراتیجیی ئیسرائیل له واشنتۆن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی کۆبووەتەوه و باس له بەرنامەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامی و ئەو هێڵە سوورانەی ئیسرائیل به نیازه لەو وتووێژانەدا بیخاته ڕوو كراوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
4🔥3💩3👎1😁1
💥ڕزگار بەیگزادە حوكمی زیندانی بەسەردا سەپێندرا

کچی ڕزگار بەیگزادە بابامیری، زیندانیی سیاسیی کورد ڕایگەیاند؛ باوکی لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندراوە.

ئەم زیندانییە سیاسییەی خەڵکی بۆکان، پێشتر لە سەردەمی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە هۆکاری گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی و دەرمان بە خۆپێشاندەران دەستبەسەر کرا و بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🤬11😡3🔥1🤣1
💥سەید کەمال ئیبراهیمی، تەمەن ٣١ ساڵ، خەڵکی شاری نەغەدە و مامۆستای زانکۆی پەرستاریی مەهاباد، ماوەی سێ ڕۆژە دەستبەسەرکراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی لە بەردەستدا نییە.





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
😡11🔥1🤣1
💥پارلەمانی بێلژیک، پێشگری تێرۆریستیی خستە پێش ناوی سپای پاسدارانەوە





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
👏19🔥1
پارلەمانی بێلژیک، پێشگری تێرۆریستیی خستە پێش ناوی سپای پاسدارانەوە

کۆمیتەی پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانی پارلەمانی بێلژیک، بە زۆرینەی دەنگ سپای پاسدارانی وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی، پیناسە کرد.

دەریا سەفایی ئەندامی پارلەمانی بێلژیک و چالاکوانی مافی مرۆڤ، لەم پێوەندییەدا لە هەژماری ئێکسی خۆیدا نووسی: "بێلژیک بە پەسەندکردنی ئەم بڕیارنامە پەیامێکی ڕوون دەنێرێت کە ئەمەیە، تێرۆریزم نابێت بێ سزادان بمینێتەوە تەنانەت ئەگەر سپای پاسدارانیش بێت".

ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕ وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە، جەختی کردووەتەوە کە سپای پاسدارن نە تەنیا لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و سەرکوتی خەڵک لە ئێران ڕۆڵی هەیە، بەڵکوو لە ئاستی نێونەتەوەییشدا چالاکیی تێرۆریستیی هەیە.

ئەمریکا و کانادا پێشتر سپای پاسدارانیان خستووەتە نێو لیستەی گرووپە تێرۆریستییەکانی جیهانەوە.

بێلژیک یەکەمین وڵاتی ئورووپاییە کە پاش ئەمریکا و کانادا ئەم گرووپە وەک گرووپیکی تێرۆریستی پیناسە دەکات.

دەریا سەفایی لە پۆستەکەیدا زیادیشی کردووە کە ئەم بڕیارەی پارلەمانی بێلژیک، خاڵێکی وەرچەرخان لە پارێزراویی ڕێژیمی ئێران لە بەرامبەر سزاداندایە و بێلژیک دەکاتە یەکەمین وڵاتێکی ئورووپایی کە ئەم هەوڵەی گەیاندووەتە ئەنجام.

سەفایی، بوێریی سیاسیی برووکسێلی ستایس کردووە و جەختیشی کردووەتەوە کە بێلژیک لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دەسپێشخەری کردووە و لە ئێستادا نورەی یەکیەتیی ئورووپایە کە ڕێگەکە درێژە پێ بدات.

یەکیەتیی ئورووپا ساڵانێکە کە بابەتی پێناسەکردنی سپای پاسداران وەک گرووپێکی تێرۆریستیی لە بەرنامەکانیدایە، بەڵام تاکوو ئێستا ئەم بابەتە بە کردەوە ئەنجام نەدراوە.

https://www.tg-me.com/avatodaykurdi/137047
👏10🤣32👍2
💥هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل لە باشووری بەیرووت؛ ئامانج: کەسێکی پەیوەندیدار بە قاچاخیی چەک بۆ سپای تیرۆریستی قودس

ئەرتەشی ئیسڕائیل ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕ ڕایگەیاند لە هێرشێكی ئاسمانیدا كەسێك بە ناوی قاسم ئەلحوسێنی كە لە هەوڵی قاچاخیی چەك بۆ سپای قودسی پاسداران بووە كردووەتە ئامانج.

هێرشەکە لە ناوچەی خەلیدە لە باشووری بەیرووتی پایتەختی لوبنان بووە و بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکان ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەکە کراوەتە ئامانج.





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
👏8😁21
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥دیمەنێكی دیكە لە تووڕەیی خەڵکی هەمەدان لە بەخاكسپاردنی دوو گەنجی کوژراودا: "مەرگ بۆ ستەمکار".

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕ لە مەراسیمی باخاكسپاردنی مێهدی عەبایی و عەلیڕەزا کەرباسی، دوو لاوی ئافرۆدسوار کە بە دەستی بەکرێگیراوانی بەسیج کوژران، خەڵکی هەمەدان بە تووڕەیی و بێزارییەوە دروشمی "مەرگ بۆ ستەمکار"یان وتەوە و ناڕەزایەتیی خۆیان لە بەرامبەر هەوڵە سەرکوتكەرییەکانی کۆماری ئیسلامی دەربڕی.





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
9🔥5👍1👏1
💥دەستبەسەر كردنی ئیسماعیل سانیار، چالاکی مەدەنیی خەڵکی بۆكان، لەلایەن بەكرێگیراوانی ئیتلاعاتەوە

ئیسماعیل سانیار، زیندانیی سیاسیی پێشوو و چالاکی مەدەنیی خەڵکی بۆكان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ لە ماڵی بنەماڵەکەی لە لایەن بەكرێگیراوانی تیرۆریستی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەكرێگیراوان بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادوەری هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و ناوبراوایان دەستبەسەر كردووە. دەگوترێ ناوبراو بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گوازراوەتەوە.

ئیسماعیل سانیار پێشتریش دەستبەسەر كراوە و سزادانی هەبووە. سەرەتا لە ساڵی ١٤٩٤ بە تۆمەتی ناردنی هەواڵ بۆ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و میدیای بیانی دەستبەسەر كرا و دواتر سزای ٣ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێندرا. ئەم حوکمەی لە زیندانی بۆكان بەسەر بردوو دواتر ساڵی ٣٩٩ بە لێخۆشبوونی نەورۆز ئازاد کرا.

هەروەها سانیار لە ساڵی ١٣٨٥ بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە لایەن بەكرێگیراوانی خیانەتکاری خامنەییەوە دەستبەسەر کرا.





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
😡111🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥ڕسوایی ناوخۆی ڕێژیم؛ هاوارو ناڵەی دایکی حاجی زادە دژ بە ڕووحانی: “هەڕەشەی لێدەکردیت”

لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكراوەدا لە دایکی ئەمیرعەلی حاجیزادە، فەرماندەی کوژراوی هێزی ئاسمانیی سپای پاسداران، بە ڕوونی قووڵاییی درزی ناو پێکهاتەی ڕزیوی کۆماری ئیسلامی نیشان دەدات.

دایکی ئەو فەرماندە کوژراوە، بە ئاشکرا پەردە لەسەر حەسەن ڕووحانی لادەدات.

ئەم ئاشکراکردنە ڕاشکاوانە، نە لە لایەن نەیارانی ڕێژیمەوە، بەڵکوو لە دەمی دایکێکەوەیە کە کوڕەکەی ساڵانێکە خزمەت بە ماشینی سەرکوتی ڕێژیم دەکات. ئێستا هەمان ئەو بنەماڵەیە لە بنبەستی بەڵێنەکاندا باس لە خیانەت، درۆ و وازهێنان دەکەن.

کاتێک تەنانەت بنەماڵەی فەرماندەکانی سپای پاسداران بە ئاشکرا دژی مۆرەكانی "پلە باڵای سیاسی" دەدوێن، نیشان دەدات کە درزەکانی دەسەڵات لە چوارچێوەی پێکهاتەی کۆماری ئیسلامیدا گەیشتووەتە قۆناغێکی تەقینەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🤣108👍2😁1
2025/07/13 20:32:16
Back to Top
HTML Embed Code: