💥دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەكی کورد لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە لە بۆکان
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پوشپەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتییەكی کورد بە ناوی “ئاوات عەلیپور” خەڵکی ئاوایی شێخلەری سەر بە بۆكان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر کراوە.
تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi

🤬15❤1🔥1
💥مێلیتاریزەکردنی شارەکانی کوردستان پاش تەواوبوونی شەڕ
پاش کۆتاییهاتنی شەڕ، ڕێژیم لە شارەکانی کوردستان ژمارەیەکی زۆر خاڵی پشکنینی جێگیر کردووە و دۆخەکەی بەتەواوەتی مێلیتاریزە کردووە.
بەپێی هەواڵ و گرتە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان، هەموو ڕێگەکانی چوونە ژوورەوە و چوونە دەرەوەی شارەکانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران و پۆلیسەوە بە دانانی خاڵی پشکنین گیراوە و کەشێکی تەواو ئەمنییەتی بە سەر شارەکاندا سەپێندراوە.
لە یەکەم ڕۆژەکانی دەسپێکی شەڕەوە ڕێژیم لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێران بە دانانی خاڵی پشکنین، بۆ چەکوچۆڵ بەتایبەتی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دەگەڕا.
سەرەتا تەنیا ئۆیۆمبێلە بارهەڵگرەکان و وانێتەکان پشکنینان بۆ دەکرا بەڵام لە ئێستادا پشکنینەکان چڕتر بووەتەوە و زۆربەی ئۆتۆمبێلەكان لەم خاڵانەدا ڕادەگیرێن و پشکنینیان بۆ دەکرێت.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەم خاڵانە بە تەواوەتی لە شارەکانی کوردستاندا جێگیر کراون و هەموو هاتوچووەکان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێن کە ئەمە بووەتە هۆی دروستکردنی کێشە و بەفیڕۆدانی کاتی خەڵک لەم خاڵانەدا.

🤬14😡3❤1🔥1
💥پنتاگۆن: هێرشەکانی ئەمریکا بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانی بۆ دوو ساڵ دواخست
پنتاگۆن ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە هێرشەکانی ١٠ ڕۆژ لەمەوبەری ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بەرنامە ئەتۆمییەکەی تارانی دوو ساڵ دواخستووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو کە هێرشەکانی ئەمریکا بووەتە هۆی "لەناوچوونی تەواوەتی" بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
پنتاگۆن ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە هێرشەکانی ١٠ ڕۆژ لەمەوبەری ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بەرنامە ئەتۆمییەکەی تارانی دوو ساڵ دواخستووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو کە هێرشەکانی ئەمریکا بووەتە هۆی "لەناوچوونی تەواوەتی" بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
👎7👏2👍1
💥دەستبەسەر کرانی مووسا ئومیدی چالاکی سیاسی و بەرپرسی بەرەی یەکگرتووی کورد لە ئیلام
ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پوشپەڕی ١٤٠٤، مووسا ئومیدی، چالاکی سیاسی و بەرپرسی بەرەی یەکگرتووی کورد لە ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ؛ هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە سیاسییە و لەگەڵ دەستبەسەر کردنی، دەستیان بە سەر بەشێک لە کەلوپەلە کەسییەكانی ناوبرودا، وەکوو مۆبایل، لابتۆپ و بەشێکی زۆر لە کتێبەکانیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
مووسا ئومیدی نووسەر، لێکۆڵەری کۆمەڵایەتی و مامۆستای پێشووی زانکۆیە کە بە هۆی بۆچوونە ڕەخنەگرەكانی لە کارەکەی دوور خرایەوە.

🤬6❤2🔥2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💥ئەمن ئەی نیشتمان هەر تۆم لەبیرە
یەكێك لە قوتابخانەكانی جوانڕۆ، بە سەرپەرستی سالار فەلاحی
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
یەكێك لە قوتابخانەكانی جوانڕۆ، بە سەرپەرستی سالار فەلاحی
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
❤29👏2
💥گفتوگۆی نهێنیی ئیسرائیل و ڕووسیا سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی و سووریە
بەپێی ڕاپۆرتێکی کاناڵی کانی ئیسرائیل، بەرپرسانی ئیسرائیل لەم دواییانەدا دەستیان بە گفتوگۆی دیپلۆماسیی نهێنی لەگەڵ ڕووسیا سەبارەت بە پێشهاتەکانی پەیوەست بە ئێران و سووریە كردووە؛ گفتوگۆیەك كە بە گوتەی ئەو کاناڵە، تەنیا چەند ڕۆژێک دوای کۆتایی هاتنی شەڕی ١٢ ڕۆژە و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە هەفتەی ڕابردوودا دەستی پێکردووە.
بە پشتبەستن بە سەرچاوە نادیارەکان، ئیسرائیل لەم وتووێژانەدا ڕووسیا وەک نێوبژیوانێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکانی سووریە و کەمکردنەوەی ئاستی ململانێکان لەگەڵ ئێران دەبینێت. هەروەها ئەم وڵاتە بەنیازە چوارچێوەیەکی نوێ لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە مەلەفی ئەتۆمیی ئێران دابڕێژێت؛ چوارچێوەیەک هاوشێوەی ڕێککەوتنەکانی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ واشنتۆن سەبارەت بە ئاگربەست لەگەڵ حزبوڵای لوبنان لە نوامبری ٢٠٢٤.
له ڕاپۆرتەكەدا باس له ئەگەری کۆبوونەوەیەکی نزیک له نێوان ناتانیاهۆ و ترەمپ له واشنتۆن دەکات، دیدارێك که دەگوترێ; پرسی کۆماری ئیسلامی یەکێک له تەوەرە سەرەكییەكان دەبێت.

❤5👍5
💥ئاشكرا بوونی ناسنامەی یەكێكی دیكە لە نانەوا دەستبەسەر كراوەكانی شاری سەقز
ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، عەتا گوڵنازی، خەڵکی سەقز، یەکێک لە نانەواکانی ئەم شارە، لە ئەنجامی مانگرتنی نانەواکانی سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
ناوبراو لە لایەن ئیدارەی ئەماکەنی شاری سەقزەوە بانگ کراوە و دوای ئامادە بوونی لەو دامەزراوەیە دەستبەسەر کراوە.
پێشتریش دەستبەسەركرانی یەدوڵڵا عەلمی، بەرپرسی یەكیەتیی نانەواكانی سەقز كە لەگەڵ لانیكەم یازدە نانەوای دیكە دەستبەسەر كرابوو، ڕاگەیێندرابوو.
داواکاریی سەرەکیی نانەواكان بریتییە لە زیادكردنی نرخی نان بە پێی تێچووی دروست کردنەکە، هەروەها چارەسەر کردنی کێشەی پچڕانی بەردەوامی کارەبا و پێڕاگەیشتن بە بابەتی گرانی کرێی نانەواخانەکان.

😡5❤3🔥2
💥جان بۆڵتون: هێشتا کار لەگەڵ کۆماری ئیسلامی تەواو نەبووە | ڕێژیمی ئێران دەبێ بگۆڕدرێ
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💯11👍4
جان بۆڵتون: هێشتا کار لەگەڵ کۆماری ئیسلامی تەواو نەبووە | ڕێژیمی ئێران دەبێ بگۆڕدرێ
جان بۆڵتون، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەییی ئەمریکا، لە یاداشتێکی توند و ڕاشکاوانەدا لە ژێر ناوی “ئێمە دەبێت کارەکەمان لە ئێران تەواو بکەین” کە لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا بڵاوکرایەوە، خوازیاری بەردەوامبوون و زیادكردنی هێرشە سەربازییەکان دژی ژێرخانی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامی بوو و هەروەها ڕاگرتنی پێشوەختەی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و ئیسرائیلی بە هەڵەیەکی ستراتیژی ناوبرد.
بۆڵتون لەم بابەتەدا جەختی لەوە کردەوە:
“تا ئەوە كاتەی ڕێژیم لە تاران نەگۆڕدرێت، چەکداماڵینی تەواوەتیی ئەتۆمی مومکین نابێت.”
ئەم بەرپرسەی پێشووی ئیدارەی ترەمپ بە ئاماژەدان بە “مۆدێلی لیبی” وەک مۆدێلێکی سەرکەوتوو، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەرگریی لە بژاردەی ڕووخاندنی تەواوەتیی کۆماری ئیسلامی کردەوە و نووسی؛
“بە پێچەوانەی موعەمەر قەزافی، مەلاکان کە پێشتر زەلیل کراون، دەزانن کە زەلیلکردنی زیاتر ڕژێمەکەیان بەرەو لەنێوچوون دەبات”.
لە بەشی کۆتاییی یاداشتەکەیدا، بۆڵتون بە ئاماژە بە خواستی ئەگەریی ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی هێرشەکان، ئەو پرسیارە سەرەكییەی ورووژاند:
"ئایا ئیدارەی ئێستای ئەمریکا بوێری و ئیرادەی پێویستی بۆ گرتنەبەری ئەو ڕێگایە تا کۆتایی هەیە یان نا؟"
https://www.tg-me.com/avatodaykurdi/137031

Telegram
AVA TODAY
💥جان بۆڵتون: هێشتا کار لەگەڵ کۆماری ئیسلامی تەواو نەبووە | ڕێژیمی ئێران دەبێ بگۆڕدرێ
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
❤7👏3
💥ڕق و تووڕەیی خەڵک لە هەمەدان
دوای کوژرانی لاوانی ئافرود سوار لە لایەن بەسیجێکەوە، خەڵکی هەمەدان دروشم دژی حکوومەتی مرۆڤکوژی کۆماری ئیسلامی دەڵێنەوە.
دوژمنی ئێمە لێرەیە، درۆیە دەڵێن ئامریكایە
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
دوای کوژرانی لاوانی ئافرود سوار لە لایەن بەسیجێکەوە، خەڵکی هەمەدان دروشم دژی حکوومەتی مرۆڤکوژی کۆماری ئیسلامی دەڵێنەوە.
دوژمنی ئێمە لێرەیە، درۆیە دەڵێن ئامریكایە
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
❤12🔥3👏3👍2
💥دەستبەسەركرانی ئایهان ئیبراهیمی عەلیكانی بە مەبەستی جێبەجێكرانی سزای بەندكرانەكەی
ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕ، ئایهان ئیبراهیمی عەلیكانی، تەمەن ٢٩ ساڵ، بە مەبەستی جێبەجێكرانی سزای یەک ساڵ بەندكرانەكەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ورمێ گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، لەم دواییانەدا، سزای یەک ساڵ بەندكرانی ئەم هاووڵاتییە لە لایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆكایەتیی دادوەر شاهینی دەرچووە و پشتڕاست كراوەتەوە.
ناوبراو پێشتر، لە لایەن لقی ٣ی دادگای ورمێ بە سەرۆكایەتیی دادوەر قەزات بەرزكار و نەجەف زادە بە تۆمەتی “ئەندامییەتی لە گرووپە دژبەرەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران” بە سزای ٦ ساڵ بەندكران بە حسێبكردنی ماوەی دەستبەسەركرانەكەی مەحكووم كرابوو.
ئەم سزایە لە دوای ناڕەزایەتی دەربڕین و پێداچوونەوە لە لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵات ڕەتكرایەوە و دۆسیەكە بە مەبەستی پێداچوونەوەی دووبارە بۆ یەكێك لە لقەكانی هاوتای دادگای ورمێ نێردرا.

🤬8❤2🔥1
💥ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی لە نزیكی خولێکی نوێی دانوستانی ئەتۆمی لە ئۆسلۆ
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل، ئەمریکا لە حاڵی ڕاوێژ بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دایە و چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو ئەم دانوستانە لە ئۆسلۆی پایتەختی نۆروێژ بەڕێوە بچێت.
ئەم وتووێژانە لە نێوان ستیڤ ویتكاف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ و عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران بەڕێوە دەچێت.
هەروەها ڕاپۆرتەکە ئاماژه بەوه دەکات که چەند ڕۆژ لەمەوبەر ئیسرائیل لەم وتووێژانه ئاگادار کراوەتەوه و ڕان دێرمر، وەزیری کاروباری ستراتیجیی ئیسرائیل له واشنتۆن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی کۆبووەتەوه و باس له بەرنامەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامی و ئەو هێڵە سوورانەی ئیسرائیل به نیازه لەو وتووێژانەدا بیخاته ڕوو كراوە.

❤4🔥3💩3👎1😁1
This media is not supported in your browser

💥چەند گرتە ڤیدیۆیەكی دیكە لە دروشمی خەڵك لە ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی دوو لاو كە بە دەستی بەسیجییەك كوژران لە هەمەدان
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
❤8🔥4😭2👍1