Telegram Web Link
💥ڕزگار بەیگزادە حوكمی زیندانی بەسەردا سەپێندرا

کچی ڕزگار بەیگزادە بابامیری، زیندانیی سیاسیی کورد ڕایگەیاند؛ باوکی لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندراوە.

ئەم زیندانییە سیاسییەی خەڵکی بۆکان، پێشتر لە سەردەمی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە هۆکاری گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی و دەرمان بە خۆپێشاندەران دەستبەسەر کرا و بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🤬11😡3🔥1🤣1
💥سەید کەمال ئیبراهیمی، تەمەن ٣١ ساڵ، خەڵکی شاری نەغەدە و مامۆستای زانکۆی پەرستاریی مەهاباد، ماوەی سێ ڕۆژە دەستبەسەرکراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی لە بەردەستدا نییە.





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
😡11🔥1🤣1
💥پارلەمانی بێلژیک، پێشگری تێرۆریستیی خستە پێش ناوی سپای پاسدارانەوە





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
👏19🔥1
پارلەمانی بێلژیک، پێشگری تێرۆریستیی خستە پێش ناوی سپای پاسدارانەوە

کۆمیتەی پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانی پارلەمانی بێلژیک، بە زۆرینەی دەنگ سپای پاسدارانی وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی، پیناسە کرد.

دەریا سەفایی ئەندامی پارلەمانی بێلژیک و چالاکوانی مافی مرۆڤ، لەم پێوەندییەدا لە هەژماری ئێکسی خۆیدا نووسی: "بێلژیک بە پەسەندکردنی ئەم بڕیارنامە پەیامێکی ڕوون دەنێرێت کە ئەمەیە، تێرۆریزم نابێت بێ سزادان بمینێتەوە تەنانەت ئەگەر سپای پاسدارانیش بێت".

ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕ وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە، جەختی کردووەتەوە کە سپای پاسدارن نە تەنیا لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و سەرکوتی خەڵک لە ئێران ڕۆڵی هەیە، بەڵکوو لە ئاستی نێونەتەوەییشدا چالاکیی تێرۆریستیی هەیە.

ئەمریکا و کانادا پێشتر سپای پاسدارانیان خستووەتە نێو لیستەی گرووپە تێرۆریستییەکانی جیهانەوە.

بێلژیک یەکەمین وڵاتی ئورووپاییە کە پاش ئەمریکا و کانادا ئەم گرووپە وەک گرووپیکی تێرۆریستی پیناسە دەکات.

دەریا سەفایی لە پۆستەکەیدا زیادیشی کردووە کە ئەم بڕیارەی پارلەمانی بێلژیک، خاڵێکی وەرچەرخان لە پارێزراویی ڕێژیمی ئێران لە بەرامبەر سزاداندایە و بێلژیک دەکاتە یەکەمین وڵاتێکی ئورووپایی کە ئەم هەوڵەی گەیاندووەتە ئەنجام.

سەفایی، بوێریی سیاسیی برووکسێلی ستایس کردووە و جەختیشی کردووەتەوە کە بێلژیک لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دەسپێشخەری کردووە و لە ئێستادا نورەی یەکیەتیی ئورووپایە کە ڕێگەکە درێژە پێ بدات.

یەکیەتیی ئورووپا ساڵانێکە کە بابەتی پێناسەکردنی سپای پاسداران وەک گرووپێکی تێرۆریستیی لە بەرنامەکانیدایە، بەڵام تاکوو ئێستا ئەم بابەتە بە کردەوە ئەنجام نەدراوە.

https://www.tg-me.com/avatodaykurdi/137047
👏10🤣32👍2
💥هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل لە باشووری بەیرووت؛ ئامانج: کەسێکی پەیوەندیدار بە قاچاخیی چەک بۆ سپای تیرۆریستی قودس

ئەرتەشی ئیسڕائیل ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕ ڕایگەیاند لە هێرشێكی ئاسمانیدا كەسێك بە ناوی قاسم ئەلحوسێنی كە لە هەوڵی قاچاخیی چەك بۆ سپای قودسی پاسداران بووە كردووەتە ئامانج.

هێرشەکە لە ناوچەی خەلیدە لە باشووری بەیرووتی پایتەختی لوبنان بووە و بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکان ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەکە کراوەتە ئامانج.





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
👏8😁21
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥دیمەنێكی دیكە لە تووڕەیی خەڵکی هەمەدان لە بەخاكسپاردنی دوو گەنجی کوژراودا: "مەرگ بۆ ستەمکار".

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕ لە مەراسیمی باخاكسپاردنی مێهدی عەبایی و عەلیڕەزا کەرباسی، دوو لاوی ئافرۆدسوار کە بە دەستی بەکرێگیراوانی بەسیج کوژران، خەڵکی هەمەدان بە تووڕەیی و بێزارییەوە دروشمی "مەرگ بۆ ستەمکار"یان وتەوە و ناڕەزایەتیی خۆیان لە بەرامبەر هەوڵە سەرکوتكەرییەکانی کۆماری ئیسلامی دەربڕی.





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
9🔥5👍1👏1
💥دەستبەسەر كردنی ئیسماعیل سانیار، چالاکی مەدەنیی خەڵکی بۆكان، لەلایەن بەكرێگیراوانی ئیتلاعاتەوە

ئیسماعیل سانیار، زیندانیی سیاسیی پێشوو و چالاکی مەدەنیی خەڵکی بۆكان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ لە ماڵی بنەماڵەکەی لە لایەن بەكرێگیراوانی تیرۆریستی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەكرێگیراوان بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادوەری هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و ناوبراوایان دەستبەسەر كردووە. دەگوترێ ناوبراو بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گوازراوەتەوە.

ئیسماعیل سانیار پێشتریش دەستبەسەر كراوە و سزادانی هەبووە. سەرەتا لە ساڵی ١٤٩٤ بە تۆمەتی ناردنی هەواڵ بۆ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و میدیای بیانی دەستبەسەر كرا و دواتر سزای ٣ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێندرا. ئەم حوکمەی لە زیندانی بۆكان بەسەر بردوو دواتر ساڵی ٣٩٩ بە لێخۆشبوونی نەورۆز ئازاد کرا.

هەروەها سانیار لە ساڵی ١٣٨٥ بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە لایەن بەكرێگیراوانی خیانەتکاری خامنەییەوە دەستبەسەر کرا.





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
😡111🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥ڕسوایی ناوخۆی ڕێژیم؛ هاوارو ناڵەی دایکی حاجی زادە دژ بە ڕووحانی: “هەڕەشەی لێدەکردیت”

لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكراوەدا لە دایکی ئەمیرعەلی حاجیزادە، فەرماندەی کوژراوی هێزی ئاسمانیی سپای پاسداران، بە ڕوونی قووڵاییی درزی ناو پێکهاتەی ڕزیوی کۆماری ئیسلامی نیشان دەدات.

دایکی ئەو فەرماندە کوژراوە، بە ئاشکرا پەردە لەسەر حەسەن ڕووحانی لادەدات.

ئەم ئاشکراکردنە ڕاشکاوانە، نە لە لایەن نەیارانی ڕێژیمەوە، بەڵکوو لە دەمی دایکێکەوەیە کە کوڕەکەی ساڵانێکە خزمەت بە ماشینی سەرکوتی ڕێژیم دەکات. ئێستا هەمان ئەو بنەماڵەیە لە بنبەستی بەڵێنەکاندا باس لە خیانەت، درۆ و وازهێنان دەکەن.

کاتێک تەنانەت بنەماڵەی فەرماندەکانی سپای پاسداران بە ئاشکرا دژی مۆرەكانی "پلە باڵای سیاسی" دەدوێن، نیشان دەدات کە درزەکانی دەسەڵات لە چوارچێوەی پێکهاتەی کۆماری ئیسلامیدا گەیشتووەتە قۆناغێکی تەقینەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🤣108👍2😁1
💥چەند خولەکێک پێش ئێستا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە نزیك فڕۆکەخانەی هەولێر کەوتە خوارەوە. بەشێک لە فڕۆکەخانەی هەولێر ئەو شوێنەیە کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لێی جێگیرن.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ئەم تەقینەوەیە هیچ زیانێكی نەبووە.




🌐 ئاڤاتوودەی
پێنج شەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdip
🤬194👍3🤣1
💥ڕۆژتان باش


▪️سروشتی جوانی كێوی هۆینەماڵ _ سەردەشت




🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
24🏆3👎1
💥چارەنووسی ناڕوونی وەهاب عەلیزادە دوای چوار ڕۆژ لە دەستبەسەر كرانی

وەهاب عەلیزادە، هاووڵاتیی گوندی «دووکانا» لە ناوچەی مەرگەوەڕی شاری ورمێ، ڕۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم بەبێ بڕیاری دادوەر لە ماڵەکەیدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

دوای تێپەڕینی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەركرانی ناوبراو، تەنیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و تا ئێستا لە شوێنی مانەوە، دۆخی تەندروستی و تۆمەتەکانی زانیارییەك لەبەردەستدا نییە.





🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
7🤬7🔥2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥ئەمریكا داوا لە هاووڵاتییانی دەكات گەشت بۆ ئێران نەكەن

تمی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریی دایە هاووڵاتیانی ئەمریکا کە گەشت بۆ ئێران نەکەن و وتی هەرکەسێکی پەیوەندیدار بە ئەمریکا لە ئێران، لەنێویاندا هاووڵاتییانی ئێرانی ئەمریكی، مەترسییەکی جددیی دەستبەسەرکردنی ئارەزوومەندانەیان لەسەرە.
بروس وتی: ئێمە لە مێژە هاووڵاتیانی ئەمریکیمان ئاگادار کردوەتەوە کە گەشت بۆ ئێران نەکەن و ئەو هۆشدارییە ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر ڕاستە. ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەر کەسێکی پەیوەندیدار بە ئەمریکا لە ئێران، لەنێویاندا هاووڵاتیی ئەمریکی ئێرانی، ڕووبەڕووی مەترسیی جددیی دەستبەسەر كردنی ناڕەوا لەلایەن ڕێژیمەوە دەبنەوە."
هەروەها گوتی: ئەگەر لە ئێستادا لە ئێران نین، مەچن بۆ ئەوێ و گەشتەكانتان هەڵبوەشێننەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
👍143
💥ترەمپ: کۆماری ئیسلامی چیتر بوێریی "مەرگ بۆ ئەمریکا"ی نییە و بە توندی بە شوێن دانووستان لەگەڵ ئێمە دایە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای هێرشە یەكلاكەرەوەكانی ئەمریكا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی، لەحنی حکوومەتی ئێران گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەسەردا هاتووە و چیتر هیچ دروشمێکی دژە ئەمریکایی نییە.

ترامپ بە ئاماژەدان بە گۆڕانی ڕەفتاری کۆماری ئیسلامی گوتی: ئێران شوێنێکە کە پێشتر بە خراپترین شێوە لەوێدا باسی ئەمریکایان دەکرد، وەک "مەرگ بۆ ئەمریکا" و "مەرگ بۆ ئیسرائیل"، ئەوان بەڕاستی قسەی زۆر خراپیان دەكرد. بەڵام ئێستا ئیتر خراپ قسە ناکەن.

ناوبراو هەروەها باسی لە خواستی توندی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بۆ دیدار لەگەڵ ئەمریکا کرد و گوتی: "ڕەنگە تەنانەت لەگەڵیان کۆببینەوە. ئەوان دەیانەوێت کۆببنەوە، و دەبینین کە ئایا دەتوانین شتێک بکەین یان نا. پێموایە ئەوان زۆر حەزیان لە کۆبوونەوەیە".





🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
10👍5👏2😁1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥ترەمپ: چوار سەربازی ئامریكایی ١٤ مووشەکی کۆماری ئیسلامییان خستە خوارەوە؛ ئاهەنگ بۆ هێرشی سەرکەوتووانە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان دەگێڕین





🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
11👍6🍾1
ترەمپ: چوار سەربازی ئامریكایی ١٤ مووشەکی کۆماری ئیسلامییان خستە خوارەوە؛ ئاهەنگ بۆ هێرشی سەرکەوتووانە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان دەگێڕین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، وردەکاریی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە سەرکەوتووەکەی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئاشکرا کرد؛ ئۆپەراسیۆنێک کە بە گوتەی ئەو، بە لەناوبردنی تەواوەتی ١٤ مووشەک کە لەلایەن ئێرانەوە ئاراستە کرابوون و هەروەها هێرشی سەرکەوتووانەی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕێژیم بووە.

ترەمپ لە وتارەکەیدا، بە تۆنێكی گاڵتەجاڕانە و پێكەنیناویی هەمیشەیی، گوتی کە کۆماری ئیسلامی تەنانەت بە "ئەدەبەوە" پێش هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا، لە ڕێگەی پەیامێکی ناڕاستەوخۆوە، ڕایگەیاندبوو کە لە هەوڵی ئامادەكاری بۆ هەڵدانی مووشەكە. ئەو لە وەڵامدا گوتویەتی: لێی بدەن.

بەڵام دەرئەنجامی ئەو هێرشە جگە لە شکستێکی زەلیلانە بۆ ڕێژێمی تاران هیچی تر نەبوو. چوار تۆپچی ئەرتەشی ئەمریکا بە سیستەمی بەرگرییەوە توانیان هەر ١٤ مووشەکەکە لە ئاسماندا بخەنە خوارەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی هەبێت.

ترەمپ بە شانازییەوە زیادی کرد: "ئەوان کاری خۆیان کرد. وە ئەوە بەوە کۆتایی نەهات... هەروەها هێرش کرایە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانیان، و ئەوەی ئەو هێزانە کردیان سەرسووڕهێنەر بوو."

هەروەها ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە بە مەبەستی ڕێزلێنان بۆ ڕێوڕەسمێكی فەرمی بانگهێشتی کۆشکی سپی کراون؛ مەراسیمێک کە بە گوتەی ترەمپ ئاهەنگێک دەبێت بۆ سەرکەوتن لە بەرامبەر یەکێک لە هەڕەشە گەورەکانی ناوچەکە.

ئەم قسانە لە هەلومەرجێکدا بڵاودەکرێنەوە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە نکۆڵیکردن لە توانا سەربازییەکانی ڕۆژئاوا و پڕوپاگەندەی پووچ و دروشمی پووچ دژ بە ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوامە. بەڵام ئەوەی ترەمپ باسی کرد، واقیعێکی تاڵ و زەلیلکەرە بۆ حکوومەتێک کە ڕۆژی بە “مەرگ بۆ ئەمریکا” دەستپێدەکات، بەڵام لە مەیداندا، لە هەمان واتە ئەمریكا بۆ دانانی بەرنامەی هێرشەکەی داوای مۆڵەت دەكات.

https://www.tg-me.com/avatodaykurdi/137061
8👍7🍾2
💥گفتوگۆی وەزیری بەرگریی عەرەبستان لەگەڵ ترەمپ و فەرماندەی سەربازی کۆماری ئیسلامی

کاناڵی فۆکس نیوز بڵاویکردەوە، خالید بن سەلمان، وەزیری بەرگریی عەرەبستانی سعودی، ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەمەریکا کۆبووەوە و سەرنجی سەرەکیی وتووێژەکان لەسەر هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بووە.

هاوكات ماڵپەڕی ئاکسیۆس لە ڕاپۆرتێکی جیادا بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد کە دوای ئەم دیدارە لە واشنتۆن، خالید بن سەلمان لەگەڵ عەبدولڕەحیم مووسەوی، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کەوتۆتە گفتوگۆوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
6💩3👎2
💥ڕازیبوونی حیزبوڵڵا بە ڕادەستكردنی چەکە قورسەكان لە بەرامبەر گەرەنتیی ئیسرائیلدا

كاناڵی ئەلحەدەس لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە گرووپی تیرۆریستی حیزبوڵڵا لە بەرامبەر گەرەنتی باوەڕپێکراو لە لایەن ئیسرائیلەوە کە خۆیان لە هێرشکردنە سەر لوبنان بەدوور بگرن، ڕەزامەندیی بە ڕادەستکردنی چەکە قورسەكانی خۆی دەربڕیوە.

هەرچەندە هێشتا وردەکاریی ئەم ڕێککەوتنە ئەگەرییە بە فەرمی بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام پێشهاتێکی لەو شێوەیە ئەگەر پشتڕاست بکرێتەوە، وەک پاشەکشەیەکی بێ وێنەی قۆڵی سەربازیی کۆماری ئیسلامی لە لوبنان سەیر دەکرێت؛ گرووپێك کە ساڵانێکە بە پشتیوانیی دارایی، سەربازی و هەواڵگریی تاران، جبەخانەیەکی قورسیان لە باشووری لوبنان جێگیر کردووە و هەڕەشەیەکی بەردەوام بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و سەقامگیریی ناوخۆیی لوبنان بوون

لە ئەگەری ئەم ڕێككەوتنە، یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی فشاری ئێران لە ناوچەکەدا بە شێوەیەکی کاریگەر پووچەڵ دەبێتەوە؛ ڕووداوێک کە هەم لێکەوتەی سیاسیی جددیی بۆ میحوەری خراپەی ڕێژیم دەبێت و هەم هاوسەنگیی هێز لە سنوورەکانی باکووری ئیسرائیل دەگۆڕێت.




🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
9👍5🤣3🔥1
2025/07/14 00:36:05
Back to Top
HTML Embed Code: