Telegram Web Link
💥پەردەلادان لەسەر هێمای نوێی سووریە

ڕۆژی پێنجشەممە لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی سیما سیاسی و سەربازییەکانی حکوومەتی نوێی سووریە، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریە پەردەی لەسەر ناسنامەی نوێی سووریە لادا؛ ناسنامەیەک کە بە هێمای هەڵۆ و سێ ئەستێرە لە سەروویەوە، پەیامێکی ڕوون بۆ ناوەوە و دەرەوە دەنێرێت: "سووریە دابەشكراو نییە".

ئەو ڕێوڕەسمە دوای حەوت مانگ لە ڕووخانی تەواوەتیی ڕێژێمی بنەماڵەی ئەسەد بەڕێوەچوو؛ ڕێژێمێک کە زیاتر لە نیو سەدە بە سانسۆر، ئەشکەنجە و گەندەڵی خەڵكی دەچەوساندەوە.

ئەحمەد شەرع لە مەراسیمەکەدا گوتی: “سووریە ماڵی هەموو نەتەوە و ئایین و مەزهەبەکانە، ئێمە سەردەمی تایفەگەری و شەڕی بە وەکالەت و ستەمکاریمان بەجێهێشت، ئەم هێما نوێیە، هێمای گەڕانەوەی سووریە بۆ خۆیەتی”.





🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
👎135👍1🔥1
💥وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: تاران ئیتر بۆ ڕێژیم سەلامەت نییە؛ ڕێگە بە گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی سەربازی نادەین

ییسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەرتەشی ئەو وڵاتە، لە ئۆپەراسیۆنی ئەم دواییەیدا بە ناوی "سەرهەڵدانی شێرەکان"، سەرکەوتوو بووە لەوەی بەشە گرنگەکانی بەرنامەی ئەتۆمی و سیستەمی مووشەکیی کۆماری ئیسلامی بكاتە ئامانج و لەنێویان ببات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو بەشە گەورەترین هەڕەشە بوون بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل و ئێستا تاڕادەیەکی لەنێوچوون.

کاتز هەروەها لە دیدارێکدا لەگەڵ فەرماندەکانی ئەرتەش و هەواڵگریی نیزامیی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە ئەرکی داهاتووی ئەرتەش پێشگرتن لە دووبارە گەڕانەوە و دروستبوونەوەی دەسەڵاتی نیزامیی ڕژیمی ئێرانە.

بە وتەی ناوبراو، ئیسرائیل ڕاستەوخۆ هێرشی لە تاران ئەنجامداوە و زیانی بە ژێرخانی چەک و ئامانجە حکوومەتییەكان گەیاندووە.

هەروەها گوتی: ئەرتەش دەبێت ئامادە بێت لە ئەگەری پێویستدا لە ئاسمانی تاراندا سەروەختی سەربازیی خۆی بپارێزێت و ڕێگە نەدات ڕێژیم جارێکی دیكە ببێتەوە هەڕەشە بۆ سەر ناوچەکە.





🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
👏207🔥1
💥ژینا مودەرس گورجی، دوای هەشت مانگ لە بەندی ژنانی سنە، لە سەرەتاییترین مافەكانی بێبەشە

ژینا مودەرس گورجی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی ژنانی کورد، دوای تێپەڕینی هەشت مانگ لە حوكمی ١٦ مانگ زیندانییەكەی تا ئێستا لە بەندی ژنانی چاکسازیی سنە زیندانی کراوە و تەنیا یەک جار مۆڵەتی موڕەخەسیی پێدراوە.

ئەم زیندانییە سیاسییە کە پێشتریش لە کاتی دەستبەسەرکردانیدا لە خەرمانانی ١٤٠١ و خاكەلێوەی ١٤٠٢ چوار مانگ لە زینداندا بوو، ئێستا لە بەندیخانەی ژنانی سنە لە بارودۆخێکی سەخت دایە؛ شوێنێك کە هیچ پێداویستییەكی سەرەتاییی وەک بەشی تایبەت بۆ زیندانییانی سیاسی، كارگە، هۆڵی وەرزشی و بەرنامەکانی چاکسازیی نییە.

پەیوەندیی تەلەفۆنی و کاتەکانی دەرەوە بۆ زیندانییە ژنەکان سنووردار بووە و زیندانییانی سیاسی لەگەڵ چاودێرییەکی توند، لەوانە گوێگرتن لە تەلەفۆن و قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوەی کتێبە سیاسییەکان ڕووبەڕوو بوونەتەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
❤‍🔥8🤬74🔥1😢1🤣1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥کوشتنی ئامانجداری ژنانی بەلووچ؛ "لالی بامری"یش لە ژێر ئاگری کۆماری ئیسلامیدا گیانی لەدەستدا





🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🤬11💔7🔥1😭1
کوشتنی ئامانجداری ژنانی بەلووچ؛ "لالی بامری"یش لە ژێر ئاگری کۆماری ئیسلامیدا گیانی لەدەستدا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، قوربانییەکی دیکەی هێرشی خوێناویی بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ژنانی بێ دیفاعی بەلووچ لە نەخۆشخانەی خومەینی لە خاش گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی حال وەش، "لالی بامری"، ژنێکی تەمەن٤٠ ساڵ و دایکی بنەماڵەیەك، دوای سێ ڕۆژ لە ئازاركێشان، برینداربوون و لەکارکەوتنی گورچیلەکانی بەهۆی تەقەی گوللەوە، لە بەشی چاودێریی چڕدا گیانی لەدەستدا.

لالی کە تەنها بە یارمەتی ئامێری دیالیز بە زیندووی ڕاگیرابوو، قوربانیی ڕاستەوخۆی سیاسەتی تەقەکردن لە ژنانە؛ سیاسەتێک کە بە بێدەنگی کوشندەی میدیای دەوڵەتی و پشتیوانی تەواوی حکوومەت لە بەکرێگیراوانی ستەمکار بەردەوامە.

سێشەممەی ڕابردوو لە هێرشێكی ڕێکخراو و توندوتیژانە بۆ سەر گوندی گونێچ لە خاش، ژنانی بەلووچ بوونە ئامانجی ڕاستەوخۆی گوللەی سەربازانی حكوومەت..

ژنێکی دیکەی تەمەن ٤٠ ساڵ بەناوی خان بیبی بامری، هەمان ڕۆژ بەهۆی بەركەوتنی گوللەیەك بە گورچیلەی گیانی لەدەستدا و ١١ ژنی دیکەش بە سەختی برینداربوون، لەنێویاندا ژنێکی دووگیان کە کۆرپەكەی لەدەستدا.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێرشەکە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ئۆتۆمبێلی پلاك شەخسی و چەکی سەربازی ئەنجامدراوە و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بەبێ ئاگادارکردنەوە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی خەڵک و ژنانیان کردووەتە ئامانج.

https://www.tg-me.com/avatodaykurdi/137068
🤬8💔6😭51🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥 ئازاد کردن و گەڕاندنەوەی واشەیەک بۆ ناو سروشت

ئەم بێچووە واشەیە کە توانای هەڵفڕین و خۆژیاندنی نەمابوو لەلایەن هاووڵاتییەکی ژینگەپارێز، ڕادەستی کۆمیتەی پاراستنی مافی ئاژەڵانی پاژین لە بانە کرابوو.

ماوەی ٢٠ ڕۆژ لەلایەن ئەندامێکی ڕێکخراوی پاژینەوە خزمەت کرا و گەڕێندرایەوە ناو باوەشی سروشت.





🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
21👏5👍3
💥وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئێرانیان بەجێ هێشت

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی کردەوە، تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لەڕێگەی وشکانییەوە ئێرانیان بەجێ هێشت و گەڕانەوە بێ ئەوەی بتوانن بچنە نێو وێستگە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە.

ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی کردەوە، بەهۆکاری ئەمنی، تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئێرانیان بەجێهێشت و گەڕانەوە، بەمەش کۆتاییان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئاژانسەکە و ئێران هێنا.

وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوە کردووە، تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتیی ئەتۆمی لە ترسی سەلامەتیی گیانی خۆیان ئێرانیان بەجێهێشت، ڕۆژنامەکە دەشڵێت: تیمەکە لەڕێگەی وشکانییەوە ئێرانیان جێهێشتووە لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی دەستی پێکردەوە پاش ئەوەی لەگەڵ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە وەستابوو، ئاماژە بەوەش دەکات، تیمەکە نەیانتوانیووە بگەنە وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەڵام توانییان چاودێرانی خۆیان بپارێزن.





🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
👍175
💥ناڕەزایەتیی ژنانی بەلووچ لە خاش دوای گیانلەدەستدانی "لالی بامری"؛ هاواری دادخوازی بەرامبەر پارێزگار: "مەرگ بۆ ڕژێمی
منداڵكوژ، لالی کوژرا"
دوابەدوای گیانلەدەستدانی "لالی بامری"، ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵەی بەلووچ کە لە کاتی هێرشی سەربازانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر گوندی گۆنیچ بریندار بوو، ئەمڕۆ هەینی ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ژمارەیەک لە ژنانی بەلووچ لە بەردەم بینای پارێزگاری شاری خاش گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.





🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
17🔥5👍2
💥موقتەدا سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاكان دەكات و دەڵێت هەڵبژاردن بایكۆت بكەن

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە ئەمڕۆ هەینی دووپاتی کردەوە، بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتووی عێراق ناکەن تاکوو میلیشیاکان هەڵدەوەشێندرێنەوە.


موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی شیعە لە پەیامێکدا ئەمڕۆ بە پێنووس و لەسەر کاغەزێک نووسیوویەتی: ئەوەی دەتوانێت با بەشداری نەکات، ئەوەی ناشتوانێت، با ڕێگەی چێژی دەسەڵات بگرێتەبەر، دەشڵێت: "ڕاستی جێگیر نابێت، درۆش شکست ناهێنێت، تەنها بە ڕادەستکردنی چەک بە دەوڵەت و هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکان و بەهێزکردنی سوپا و پۆلیس و گرەنتی کردنی سەربەخۆیی و ملکەچنەکردنی عێراق، هەروەها  بەدواداچوونی ڕژد بۆ چاکسازیی و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران نەبێت".

موقتەدا سەدر لە کۆتایی قسەکانیدا هۆشداریی داوە و دەڵێت: ئەوەی شاراوەتەوە، گەورەترە.





🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
19👍10🔥1🤬1🤩1
💥ڕۆژتان باش


▪️دیمەنی جوانی شاری بانە





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
👍179🥰2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥كچەكەی شەهید شۆڕش نیكنام لە سەر گڵكۆی باوكی

▪️شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان شۆڕش نیکنام، خەڵکی شاری مەهاباد، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی تیرۆریستانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە خۆپێشاندانی شاری مەهابادا لە سەردەمی شۆڕشی ژن ژیان ئازادیدا، زۆر بە توندی بریندار و دوای چەند ڕۆژ بەربەرەکانی لەگەڵ مەرگ و ئازار لە ڕێکەوتی ٦ی سەرماوەزی ۱۴۰۱ی هەتاوی شەهید بوو.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
16😢6❤‍🔥1🔥1🫡1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥دارستان و لەوەڕگەی گەچان سەر بە ناوچەی شیرڤان لە پارێزگای ئیلام، ڕۆژی هەینی ئاگری گرت و دوای سووتانی ڕووبەرێكی زۆری، لای ئێوارە بە هەوڵی ژینگەدۆستان كوژێندرایەوە.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
👏9🏆6👍2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥خەتات فەرموو کە خۆشە چین و ماچین
کە ناچین، لێرە خۆشە چینی ماچین

دوكتور شەونم دادپەروەری زانستیاری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لە زانكۆی تیان سووی چین پەیوەندی و لێكچوونە كولتورییەكانی كوردستان و چین دەخاتە ڕوو.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
15👍3
💥ترەمپ: ئێران دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند: ئێران دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت و بەوەش ڕازی نییە چاودێرانی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی پشکنین بۆ وێستگە ئەتۆمییەکانی بکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لەنێو فڕۆکە تایبەتییەکەی سەرۆکایەتی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دووچاری پاشەکشێ بووە، لەگەڵ ئەوەشدا، ترەمپ پێی وابوو ئەگەری هەیە، ئێران جارێکی دیکە و لە شوێنی جیاوازدا دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم بکاتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، لە کاتی سەردانی بۆ کۆشکی سپی، لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پرسی وزەی ئەتۆمیی ئێران تاوتوێ دەکات.

دوێنێ هەینی، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی کردبووەوە، بەهۆکاری ئەمنی، تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئێرانیان بەجێهێشت و گەڕانەوە، بەمەش کۆتاییان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئاژانسەکە و ئێران هێنا.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
👍96🔥3😁1
💥فڕیمی فڕۆكە بۆمب هاوێژەکانی بی ٢ بە یاوەریی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف ٣٥ لە ئاهەنگی ڕۆژی سەربەخۆییی ئەمریكادا بەسەر کۆشکی سپیدا
بەشێک لە نمایشی ئەو فڕۆكانە بە مەبەستی ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی لەنێوچوونی سایتی ئەتۆمیی فۆردۆیە.

ترەمپ بە ئامادەبوونی فڕۆکەوانەکان لە مەراسیمی ڕۆژی سەربەخۆییی ئەمریكادا لە کۆشکی سپی، ستایشی “لەناوبردنی تەواوەتی” ناوەندە هەستیارەکانی ئێرانی کرد.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
9👏5
💥پاشەكشەی حەماس دوای شکستی هاوپەیمانی سەرەکی؛ ئامادەیی بۆ دانوستان و ئاڵوگۆڕی بارمتەكان

دوابەدوای هێرشی قورسی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندەكانی کۆماری ئیسلامی و کاریگەرییە دیارەکانی ئەو شکستە زەلیلکەرە، گرووپی تیرۆریستی حەماسیش هەڵوێستی خۆی گۆڕیو و ڕایگەیاند بۆ دانوستان و ئاڵوگۆڕی بارمتەكان ئامادەیە.

حەماس لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند، وەڵامی ئەرێنیان بۆ پێشنیازی چارەسەرکردنی کێشەی بارمتەکان داوەتەوە و هەروەها بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆکان ئامادەیە..

ئەمە له کاتێکدایە که گوشاره ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر حەماس زیادی کردووه و هاوپەیمانی سەرەکیی ئەو، کۆماری ئیسلامی له ئۆپەڕاسیۆنی سەربازیی ئەم دواییەی ئەمریکادا گورزێکی قورسی لێدرا.

چاودێران پێیان وایە ئەم پاشەکشەیەی حەماس دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی کەمبوونەوەی دەسەڵاتی میحوەری خراپەی ڕێژیم و زیادبوونی گوشارە مەیدانی و سیاسییەكان بۆ سەر گرووپە بە وەکالەتەکانی لە ناوچەکەدایە.





🌐 ئاڤاتوودەی
شەممە، ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
2👎1
2025/07/14 09:11:29
Back to Top
HTML Embed Code: