💥ڕاپۆرتی ئۆپەراسیۆنی "سەرهەڵدانی شێرەکان"؛ لەناوبردنی ژێرخانی مووشەکی کۆماری ئیسلامی
لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتی فەرمیی خۆیدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی "سەرهەڵدانی شێرەکان"، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە گورزی قورسی لە ژێرخانی مووشەکیی کۆماری ئیسلامی داوە. كە لەو هێرشانەدا چەندین كۆگا و سایتی هەڵدانی مووشەك و هێڵی گواستنەوەك مووشەكی زەوی بە زەویان كردووەتە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل هەروەها لە بە ئامانجگرتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی کۆماری ئیسلامی و باڵادەستیی بە سەر ئاسمانی ئەو وڵاتەدا سەركەوتوو بوو. ئەمە یەكێك لە ئۆپراسیۆنە گرینگەكان بوو كە ئیسڕائیل بەبێ هیچ ڕێگریەك بەشە ئەمنیەتی و نیزامییەكانی دەكردە ئامانج.
🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi

💥دەستبەسەركرانی شەش هاووڵاتیی كورد لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە
ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی پووشپەڕ، سامان سەیدمەحموودیان، تەمەن ٣٠ ساڵ، سامان كاكەمەمی، تەمەن ٣١ ساڵ لە شاری نەغەدە بە بەكارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر كران.
هەروەها، ڕۆژی سێشەممە ٣ی پووشپەڕ، چوار هاووڵاتیی دیكەی كورد بە ناوەكانی ئەمین باشووكی، ڕەحمان خاڵخاڵی، فەرهاد كانادا و كاوە قادری لە نەغەدە لە لایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر كران.
بە پێی زانیارییەكانی هەنگاو لە سەرچاوەیەكی ئاگادار لە نەغەدە، سامان كاكەمەمی دەرچووی بواری كۆمەڵناسییە و نەخۆشیی شەكرەی هەیە.
بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ئەم هاووڵاتییانە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسیان بێ ئاكام ماوەتەوە و وردەكاریی لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران و هەروەها تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر ناوبراوان لەبەر دەستدا نییە.

💥حکوومەتی یەمەن, هۆشداری لە گواستنەوەی مووشەکەکانی ئێران بۆ ژێر دەسەڵاتی حووسیەکان دەدات
موعەمەر ئیریانی، وەزیری ڕاگەیاندن لە حکوومەتی یەمەن لە پەیامێکدا هۆشداریی ئەوەیدا، ئێران ڕەنگە مووشەکەکانی بۆ ناوچەی ژێر دەسەڵاتی حووسیەکان لە یەمەن بگوازێتەوە.
ئیریانی ئاماژەی بەوەش داوە؛ ئێران گەر فشاری زۆری بکەوێتەسەر، مەترسیی ئەوەی هەیە پیشەسازیی دروستکردنی مووشەک و تەنانەت درۆنیش بگوازێتەوە بۆ ژێر دەستی حووسیەکان، بۆ ئەوەی پارێزراوبن، بەدیاریکراویش دەیگوازێتەوە پارێزگای سەعدە و ناوچەکانی دەوروبەری سەنعای پایتەخت.
بە وتەی ناوبراو، ئەم هەنگاوە دەتوانێت یەمەن بکاتە "حەوشەی سەربازیی کۆماری ئیسلامی" و سەکۆیەک بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایشی ناوچەکە.
هەروەها دەڵێ; کەمتەرخەمیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەم پێشهاتانەدا، تێچووی زۆری بۆ ناوچەکە و جیهان بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
هۆشداریدا لەوەی ئەم ڕێوشوێنانە نەک هەر ڕێگری لە سەقامگیریی یەمەن دەکەن، بەڵکوو بەرەیەکی هەمیشەیی لە دژی کەشتیوانی و بازرگانیی نێودەوڵەتی لە دەریای سوور و گەرووی باب ئەلمەندەبدا دەکاتەوە.

💥هێرشی بەکرێگیراوانی جلوبەرگ شەخسی بۆ سەر کافەی "وریا" لە تاران؛ لێدان و كوتانی كارمەندەكانی
وریا غەفووری، وەرزشکاری بەناوبانگ لە پەیامێکدا لە ستۆریی خۆی لە ئینستاگرام ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی پووشپەڕ، کاتژمێر ٩:٢٨ شەو، حەوت كەسی جلوبەرگ شەخسی هەڵیانکوتایە سەر کافە "وریا" لە لقی سەردارجەنگەڵ لە تاران.
نووسیویەتی ئەم کەسانە بە "دڕندانەترین ڕەفتار و قسەی نەشیاو" چوونەتە ناو کافەكەوە، لە كارمەندەكانیان داوە و کەشێکی ترسناکیان دروست كردووە، بەڕێوەبەری کافەكەشیان ناچارکردووە زوو دایبخەن. ئەم کارە بەبێ بەڵگەیەكی شناسایی و فەرمانێك كراوە.
غەفووری لە درێژەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، كە بەڕێوەبەری کافەكە دوای پەیوەندیكردن بە پۆلیسی ناوچەكە، داوای بەدواداچوونی یاساییی کردووە، بەڵام بۆیان دەرکەوتووە کە هێرشبەرەکان "جەردە و چەقۆکێش" نین و بەڵکوو مەئمورەكانی بەدواداچوونی هەمان بنکەی پۆلیسن.
غەفووری بە جەخت كردنەوە لەوەی كە "کافەی وریا" بەدواداچوون بۆ سکاڵاكە دەكا، هۆشداریدا لەوەی ئەگەر بەدواداچوونی بۆ نەکرێت، دیمەنەكانی ئەم هێرشە بە ڕاگەیاندن دەكەن.

💥هۆشداریی پەیجی مووساد بە فارسی بە ئێرانییەکان: لە سوپای تیرۆریستی پاسداران و كەلوپەلەكانیان دوور بكەونەوە
لە پەیامێکدا بە زمانی فارسی، هەژمارێکی بەکارهێنەری سەر بە دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مووساد) هۆشداریی دایە هاووڵاتیانی ئێرانی لە نزیکبوونەوە لە کارمەندان، بنکە و کەرەستەی سوپای تیرۆریستی پاسداران، و داوای لە خەڵك كرد بۆ سەلامەتی و پاراستنی گیانی خۆیان لەو شوێنانە دوور بكەونەوە.
لەو بەیاننامەیەدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکرایەوە، موساد جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی هێرشەکانی ئیسرائیل ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و ژێرخانی سەربازیی ئەو وڵاتەیە نەک گەلی ئێران. هەروەها پەیامەکە ڕێنمایی بۆ کەمکردنەوەی مەترسییە ئەگەرییەکان لە ئەگەری ڕوودانی شەڕێکی سەربازیدا تێدایە.

💥ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپام ڕاسپارد پلانێک دەربارەی ئێران دابڕێژێت بۆ ڕێگرتن لە پێشخستنی توانا ئەتۆمییەکانی و پاراستنی باڵادەستیمان لە ڕووی هێزی ئاسمانییەوە
🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئیسرائیل: ئەگەر کۆماری ئیسلامی بەرەو دروستکردنی چەکی ئەتۆمی هەنگاو بنێت، جارێکی دیکە هێرش دەکەینەوە
ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، سەرەڕای هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر دامەزراوەکانی پەیوەست بە بەرنامەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامی، هێشتا ڕێژیم بڕێکی بەرچاو لە مادەی پیتێنراوی پێویستیی بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی هەیە.
ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە هۆشداریدا لەوەی ئەگەر تاران جارێکی دیکە بەرەو دروستکردنی چەکی ئەتۆمی هەنگاو بنێت، ئەوا سوپای ئیسرائیل خولێکی نوێی هێرشی سەربازی لە دژی دەستپێدەکات.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تەلەگراف جەختی کردەوە: دەزانین کە مادەی پیتێندراوە هێشتا لە ئێراندا ماوەتەوە.

💥بەردەوامیی بێبەشكردنی قادر خەرامانفەر لە زیندانی مەهاباد لە وەرگرتنی چاودێریی پزیشکی
قادر خەرامانفەر، چالاکی مەدەنیی کوردی تەمەن ٦٠ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، کە لە سەرماوەزی ساڵی ڕابردووەوە لە دەستبەسەریدایە، سەرەڕای تووشبوونی بە چەندین نەخۆشیێ درێژخایەن و تێکچوونی باری جەستەیی تا ئێستا لە زیندانی مەهاباد ڕاگیراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە سیاسییە تووشی نەخۆشی خوێنبەرەکان، چەوریی جگەر، بەرزیی پەستانی خوێن، و هەوکردنی ئێسک و جومگەی ئەژنۆ بووە و پزیشکانی زیندان و پسپۆڕان خەواندنی دەستبەجێی ناوبراویان لە نەخۆشخانە بە پێویست زانیوە.
ناوبراو لە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣ بە دەستبەند و پێبەند بۆ نەخۆشخانەی مەهاباد گوازرایەوە و تەنیا بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە لایەن پزیشکەوە پشکنینی بۆ کراوە. سەرەڕای ئامۆژگاریی پزیشکی بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی چارەسەرکردن، بەڵام بەبێ چاودێریی پێویست، بۆ زیندان گەڕێنرایەوە .

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💥فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل: فڕۆكەكانی ئێمە هەر كاتێك كە بمانەوێت بەسەر ئاسمانی تاراندا دەفڕن
فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل بە دەربڕینێكی هەڕەشەئامێز باسی لە هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی کرد و ڕایگەیاند؛
"دەمەوێت پێتان بڵێم پێوەرە یەکلاکەرەوەکە چییە - فڕۆکەکان هەرکاتێک كە بمانەوێت بەسەر تاراندا دەفڕن. وە چی ئەمە دەهێنێت؟ باڵادەستی، باڵادەستی و وە دیسان هەر باڵادەستی [هەوایی]."
فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل پێشتر جەختی لەسەر ئامادەیی تەواوی سوپای وڵاتەکەی بۆ هەر ئۆپەراسیۆنێکی سنووربەزێن كردبۆوە.

💥ترەمپ: بەهۆی پیتاندنی یۆرانیۆم، بیر لە بۆردومانی دووبارەی ئێران دەكەمەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی دا لەوەی كە بەهۆی بەردەوامیی بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە، بژاردەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران گەڕاوەتەوە سەر مێز.
ناوبراو گوتی: کۆماری ئیسلامی نابێت درێژە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بدات، ئەگەر ئەم پرۆسەیە ڕانەگیرێت، ناچار دەبین بیر لە ڕێوشوێنی جددیتر لەوان هەنگاوی سەربازی بكەینەوە.
ترامپ زیادی کرد: ئەمریکا ڕێگە بە کۆماری ئیسلامی نادات چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت و جەختی لەوە کردەوە کە هەموو بژاردەکان بۆ پێشگرتن لەم کارە لەبەرچاو دەگیرێن.

💥ئازاد ڕەعنایی بە تەقەی هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنە کوژرا
ئازاد ڕەعنایی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سنە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە خاڵێکی پشکنین لە نێو شاری سنە کوژرا.
حکوومەت لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، پاش ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل، شەپۆلێک لە ترساندن و سەرکوتکردنی خەڵکی دەست پێکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ۵ی پووشپەڕ، ئازاد ڕەعنایی، خەڵکی شارۆچکەی دووشانی سنە بەدەستی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئازاد ڕەعنایی لە خاڵێکی پشکنین لە سێڕای مەریوان-سنە لەحاڵێکدا کە بە ماتۆڕ تێپەڕ دەبوو، ڕاگیردراوە.
تا ئێستا هیچ ناوەندێکی ئەمنی، دادوەری و ئینتزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەواڵێکیان لەسەر ئازاد ڕەعنایی بڵاو نەکردووەتەوە و بەرپرسیارێتیی کوشتنی ناوبراویان وە ئەستۆ نەگرتووە.

💥دەستبەسەر كردنی دوو برای خەڵكی سەقز لە لایەن هێزە بەكرێگیراوەكانی خامنەییەوە
ڕۆژی یەكشەممە ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، دوو برای خەڵكی سەقز بە ناوەكانی میلاد ڕەحیمی تەمەن ٢٢ ساڵ و هادی ڕەحیمی تەمەن ٣٣ ساڵ، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەكان بۆ سەر ماڵی بنەماڵەییان لە سەقز دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونەتەوە و دوای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ زانیارییەك لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.
بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزە ئەمنییەكان ئەم دوو برایانەیان كاتژمێر ٥ی بەیانی، بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەكی دادوەری و بە لێدان و توندوتیژی، لە ماڵەكەیان لە شەقامی فەخرازی سەقز دەستبەسەر كردووە

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
💥ترەمپ بۆ خامنەیی خیانەتکار: ڕاستییەكە بڵێ، بە توندی شکستت هێناوە
لە بەرامبەر لێدوانەکانی خامنەیی خیانەتکار سەبارەت بە سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامی بەسەر ئیسرائیلدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە توندی ئەم بانگەشەیەی ڕەتکردەوە و گوتی: "دەبێت ڕاستییەکان بڵێی. بە توندی شکستتان هێناوە".
ترامپ کە لە قسەكانیدا هەتا بە لاسایی كردنەوە گاڵتە بە لێدوانەکانی خامنەیی دەكات، جەختی لەوە کردەوە کە هەردوولا لەم ململانێیانەدا زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام کۆماری ئیسلامی زیانی زیاتری بەركەوتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: شەڕەکە کورت بوو و ئەوان هەموو ڕق و کینەیەكیان ڕژاند. خۆزگە ئەم ڕق و کینە بوونی نەبووایە. بەڵام لە ئێستادا دوا شت ئەوەی لە مێشکیاندایە چەکی ئەتۆمییە.

💥دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەكی خەڵکی مەهاباد لە لایەن بەكرێگیراوانی خامنەییەوە
ڕۆژی هەینی ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتییەكی خەڵکی گوندی "قزلجەی سەروو" سەر بە مەهاباد بە ناوی "ڕەحمان مام ئیسماعیلی"، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەكەی خۆیدا و بەبێ هیچ فەرمانێكی دادوەری دەسبەسەر کرا.
تا ئێستا هیچ زانیارییەك سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو، لەبەر دەستدا نییە.
🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
ڕۆژی هەینی ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتییەكی خەڵکی گوندی "قزلجەی سەروو" سەر بە مەهاباد بە ناوی "ڕەحمان مام ئیسماعیلی"، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەكەی خۆیدا و بەبێ هیچ فەرمانێكی دادوەری دەسبەسەر کرا.
تا ئێستا هیچ زانیارییەك سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو، لەبەر دەستدا نییە.
🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای سنە تەلەفۆنی بۆ ئیمام جومعەكان كردووە و پێی گوتوون; بۆ وتارەكانیان دەبێت بابەتێك ئامادە بكەن و باس لەوە بكەن كە كۆماری ئیسلامی بەرگرییەكی كەم وێنەی كردووە و سەركەوتنێكی كەموێنەشی لە بەرامبەر ئیسڕائیلدا بەدەست هێناوە.
ئیتلاعات بە مامۆستا ئایینییەكانی ڕاگەیاندووە، دەبێت گرتە ڤیدیۆیەكیش لە وتارەكەتان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بنێرن.
🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
ئیتلاعات بە مامۆستا ئایینییەكانی ڕاگەیاندووە، دەبێت گرتە ڤیدیۆیەكیش لە وتارەكەتان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بنێرن.
🌐 ئاڤاتوودەی
هەینی، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤
@avatodaykurdi
💥داواکاریی مارکۆ ڕوبیۆ بۆ دیداری ڕاستەوخۆ لەگەڵ خامنەیی خیانەتکار؛ هۆشداریی ترامپ لە ئەگەری هێرشێکی دیکە بۆ سەر کۆماری ئیسلامی
مایکل مەک كال، ئەندامی كۆمارێخوازی کۆنگرێسی ئەمریكا، لە وتووێژێكدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند کە مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی نهێنیدا یاسادانەرانی ئاگادار کردۆتەوە کە بەنیازە ڕاستەوخۆ و بەبێ نێوەندگیر لەگەڵ دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی گفتوگۆ بكات.
مەک كال، کە پێشتر سەرۆکایەتیی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کردبوو، گومانی خۆی لە کاراییی ئەم ڕێبازە دەربڕی و گوتی: "من تێڕوانینێکی ڕوونم بۆ خامنەیی هەیە، بیرۆکەی پێدانی دەرفەت بە ئاشتی باشە، بەڵام تا کەی دەبێ تاقی بکەینەوە؟ مانگێک؟ دوای ئەوە جارێکی دیکە بۆ چالاکییە نهێنییەکانیان دەگەڕێنەوە".
ئەمە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی هەینی سەبارەت بە بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە هۆشداریی دا و گوتی: ئەگەر ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت، ئێران دەبێتە ئامانجی هێرشی سەربازیی دیکە.