💥هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شنۆ دەسبەسەر کرا

شەوی سێشەممە ١١ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەعفەر ڕەسووڵی"، دانیشتووی گوندی "بێمزورتێ" سەر بە شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

جەعفەر ڕەسووڵی، تەمەن ٣٦ ساڵ، خێزاندار و خاوەن ٢ منداڵە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراو زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.




🔹٥٥٦ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥شنۆ; دەستگیرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١١ی بانەمەڕی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەد سوڵتان پوور" خەڵکی گوندی "دێ شەمس" و "غەفوور شێخ محەممەدی" تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵکی گوندی "عەلی ئاباد"ی سەر بە شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.




🔹٥٥٦ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥سەقز؛ کۆڵبەرێک لە مەودای نزیکەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی (کارێزە) بە ناوی هێمن ئەحمەدی تەمەن ٤٥ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بسامی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەم کۆڵبەرە لە مەودای یەک مەتری و بە چەکی کڵاشینکۆف تەقە لە سک و نزیک دڵی کراوە.

هێمن ئەحمەدی خێزاندار و باوکی کچێکی تەمەن ٨ ساڵ بووە.




🔹٥٥٦ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥کوژرانی دوو هاووڵاتیی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە ئەنجامی بۆردۆمانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیە

▪️
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣، فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بەرزاییەکانی چیای خنێرە لە ناوچەی سیدەکان سەر بە شاری سۆران لە هەرێمی کوردستانیان بوردمان کرد و لە ئەنجامی ئەم بۆردۆمانە دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی ڕەسووڵ یوونسی و ئەحمەد حەیدەری گیانیان لە دەست داوە و هاووڵاتییەکی دیکە کە هێشتا ناسنامەکەی دیار نییە، بێسەروشوێنە

▪️ئەم سێ هاووڵاتییە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گیا بۆ ئەم بەرزاییانە ڕویشتوون.
تەرمی دوو لەو هاووڵاتییانە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی پارێزگای هەولێر گواستراونەتەوە.

▪️تا ئێستا سەرچاوەکانی فەرمی و سەربازیی تورکیە لە بەرامبەر ئەم هێرشە ئاسمانییە کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی دوو هاووڵاتیی مەدەنی هیچ لێدوانێکیان نەداوە.




🔹٥٥٦ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥پێکدادانی چەکداری لە سنووری بانە هاتە ئاراوە و سێ کەس لە هێزەکانی ئێران کوژران و بریندار بوون

▪️
کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی بانەمەڕ، لە سنووری هەنگەژاڵی بانە پێکدادانێکی چەکداری لەنێوان هێزەکانی پاسەوانی سنوور و هێزێکی نەناسراو هاتووەتە ئاراوە و لە ئاکامدا یەکێک لە هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ناوی فەرزین دلیان خەڵکی کرماشان کوژراوە و دووی دیکەش بریندار بوون.

▪️بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، دوای ئەو پێکدادانە چەکدارییە چەندین ئەمبوڵانس بۆ شوێنی تێکهەڵچوونەکە بەڕێکراون.

▪️هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ حیزب یان لایەنێک بەرپرسیارێتیی ئەو تێکهەڵچوونەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

▪️شیاوی ئاماژە پێکردنە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا هێزە چەکدارەکانی جێگیر لەو خاڵە سنوورییە ئازارێکی زۆری کۆڵبەرانیان داوە و دەیان کۆڵبەر لەو سنوورە لە مەودایەکی نزیک و بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە کوژراون.




🔹٥٥٦ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥دانپێدانانی دوو كەس لە ئامریکا بە تاوانی گواستنەوەی دەیان هەزار دۆلار بۆ نووسینگەی خامنەیی ناوە

وەزارەتی دادی ئامریکا رۆژی چوارشەممە ١٢ی بانەمەڕ بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک ڕایگەیاند، دوو کەسی خەڵکی ویلایەتی تێگزاس به‌ ناوه‌كانی مزمل زەیدی و عاسیم نەقوی دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە کە بە شێوەیەکی نایاسایی دەیان هەزار دۆلاریان لە ئەمریکاوە بۆ نووسینگەی عەلی خامنەیی لە ئێران گواستووه‌ته‌وه‌ و ئه‌و دوو کەسە لە نێوان ساڵی ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩ ئەو بڕە پارەیان لەژێر ناوی خومس و هاوکاری بۆ خەڵکی یەمەن کۆ کردوووەتەوە و ناردوویانە.

لەو ئاگادارییە کە بڵاوکراوەتەوە هاتووە، مزمل زەیدی و عاسیم نەقوی کە هەردووکیان تەمەنیان ٤٠ ساڵە، لە بەردەم دادوەر دانیان بە پیلانگێڕی و پێشێلکردنی یاسای دەسەڵاتی ئابووریی نێودەوڵەتیی (IEEPA) داناوە.

لە ساڵی ٢٠١٨، زەیدی مۆڵەتی کۆکردنەوەی خومسەکانی لە چەند دەسه‌ڵاتدارێكی ئایینی وەرگرتووە، لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٨ تا ٢٠١٩، ئەو بڕە پارەیان لە ڕێگەی هاوڕێیان و ئەندامانی خێزان بۆ دەرەوەی ئەمریکا ناردووه‌.




🔹٥٥٦ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥نەتەوە یەکگرتووەکان بەدواداچوون بۆ دۆسیەی نیکا شاكەرەمی و حوکمی لەسێدارەدانی تووماج ساڵحی دەکات

وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند ئێمە دژی هەر جۆرە "بەکارهێنانێک لە سزای لەسێدارەدان، لەوانەش سزای سێدارەی تووماج ساڵحی" دەوەستینەوە و هەروەها بەدواداچوون بۆ "پرسی کوشتنی نیکا شاكەرەمی" دەکەین.

ستیفان دوجاریک چیرۆكی نوێی سەبارەت بە دەستدرێژی كردنە سەر نیکا شاکەرەمی بە جێی نیگەرانی وەسف کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان چەندین جار نیگەرانیی خۆی لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران دەربڕیوە، ڕاپۆرتدەرێکی تایبەت و میکانیزمی دیکەی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ئێران هەیە، کە ئەگەر بەڵگەنامەكانی بی بی سی بۆ ئەوان بنێردرێت، بە دڵنیاییەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

دوجاریک جەختی لەوە کردەوە: ئێمە دژی هەر بەکارهێنانێک لە سزای لەسێدارەدان دەوەستینەوە و هیوادارین ئەم لەسێدارەنە جێبەجێ نەکرێت.




🔹٥٥٦ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی خوازیاری ڕاگرتنی خێرای لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی بوو

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بانەمەڕ، هۆشداریی لە نزیکبوونەوەی لەسێدارەدانی ڕەزا (غوڵامڕەزا) ڕەسایی، خۆپیشاندەری تەمەن ٣٤ ساڵ کرد کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی جێبەجێکردنی ئەم سزایەی کرد.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ دادگاییکردنی ڕەزا ڕەسایی هاووڵاتیی کورد و پەیڕەوی ئایینی یارسانی بە نادادپەروەرانە ناو برد و جەختی لەوە کردەوە کە سزای لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە لەسەر بنەمای دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ دەرچووە.

ئەو ڕێکخراوەیە زیادی کرد، ئەم خۆپیشاندەرە بەندکراوە بۆ ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدانی پەنای بۆ هەموو ڕێگایەکی یاسایی بردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ئەم خۆپیشاندەرە لە کاتی دەسبەسەرکردنیدا ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و ڕەوانی بووتەوە.





🔹٥٥٦ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥دەسبەسەر كردنی هاووڵاتییەكی دیكەی خەڵكی شنۆ لە لایەن بەكرێگیراوانی ڕێژیمەوە

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح قازی" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "گەندەویلە"ی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەكی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردەدا پەنجەرە و دەرگای ماڵەکەیان شکاندووە.

تا ساتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.




🔹٥٥٦ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥ئازادیخوازانی کرماشان: تووماج ساڵحی هێڵی سوورە

لاوانی ئازادیخواز لە کرماشان بە بڵاوکردنەوەی نامیلکە، پشتیوانیی خۆیان بۆ تووماج ساڵحی ڕاگەیاند و ڕوو لە بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم هونەرمەند و زیندانییە سیاسییە جەماوەرییە دەبێتە هێڵی سووریی ئەوان.




🔹٥٥٦ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥کوشتنی گەنجێک لەلایەن ئەندامێكی سپای پاسدارانەوە

"جەزا ئەدوایی"، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی "سلین"ی سەر بە شاری سەروئاوا، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بانەمەڕ، لە لایەن ئەندامێكی سپای تیرۆریستی پاسدارانەوە بە چەکی ڕێکخراوەیی و بە چەند گوللەیەك كوژرا .

ناسنامەی ئەم ئەندامەی سپای پاسداران، "غەفوور ڕەجەب زادە" و بەکرێگیراوی سپای پاسداران لە بنکەی ناوچەی "دزڵی" ڕاگەیەندراوە و باس لەوە کراوە کە خەڵکی ناوچەکەی هەراسان کردووە و لەم دواییانەشدا هەڕەشەی کوشتنی چەند کەسێکی کردووە.

کوشتنی ئەم گەنجە تووڕەیی خەڵکی سەروئاوا و دەڤەری هەورامانی لێکەوتەوە و بە کۆی دەنگ داوای سزادانی بەکرێگیراوان و دەرکردنی ئەندامەكانی سپای تیرۆریستی پاسداران لە کوردستان دەکەن.




🔹٥٥٦ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥شنۆ; دەسبەسەر كردنی یوسف حاجی خۆش، ئەندامی بەرەی یەكگرتووی كورد دەسبەسەر كرا

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە
١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣، یوسف حاجی خۆش ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی و دەستەی بەڕێوەبەری بەرەی یەکگرتووی کورد، خەڵکی گوندی "کۆنە قەڵا"ی سەر بە شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان ئەم ئەندامەی ئەنجوومەنی ناوەندی بەرەی یەکگرتووی کوردیان لە ماڵەکەی خۆیدا بەبێ فەرمانی دادگا و بە توندوتیژی دەستگیر کردووە.

تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی لەبەردەستدا نییە.




🔹٥٥٦ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥ئازادیخوازانی شاری سنە هاوشێوەی شارەکانی دیکە بە نووسینی دروشم دژی دەرکردنی حوکمی ئێعدامی نامرۆڤانە لە دژی زیندانیانی سیاسی لە لایەن سیستەمی قەزایی گەندەڵی کۆماری ئیسلامییەوە وەستانەوە.




🔹٥٥٦ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥ژمارەی دەستگیرکراوانی شاری شنۆ گەیشتە ١٣ کەس

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣، چوار هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "حسامەدین مەحموودی" خەڵکی گوندی کانی سۆرخ، "ئومید ڕەشیدپاک" خەڵکی گوندی "عەلی ئاباد"، "فەخرەدین مودەرسی" خەڵکی گوندی "دێشەمس" و "ڕەحیم ڕەفعەتی" خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەكی یاسایی دەسبەسەر كران.

بە دەستگیرکردنی ئەو چوار هاووڵاتییە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەستگیرکراون گەیشتە ١٣ کەس.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەو هاوڵاتییانە نییە.




🔹٥٥٦ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥کوژرانی کۆڵبەرێکی دیكە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٣ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی جەلال سوهرابی، تەمەن ٤٣ ساڵ، باوکی دوو کچ و خەڵکی گوندی "تاژان"ی سەر بە شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییی سنوورەکانی شاخی "سوورکێو"ی ئەو شارە کوژراوە.

بەپێی زانیارییەكان ئەو کۆڵبەرە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران سینگی پێکراوە و بەم هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە. ناوبراو ساڵی ڕابردووش جارێکی دیکە بریندار کرابوو.




🔹٥٥٦ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
💥بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی مامۆستایانی سنە سەرەڕای هەڕەشە و بانگهێشتی دەزگا ئیتلاعاتییەکان

سەرەڕای بانگهێشت و هەڕەشە كردن لە لانیکەم حەڤدە مامۆستا لە شاری سنە، کۆبوونەوەی ڕۆژی مامۆستایان لەم شارە بە ئامادەبوونی چالاکانی ئەم یەکیەتییە لە نێویاندا لوقمان ئەفزەلی، مامۆستای دوورخراوە، بەڕێوەچوو.

لوقمان ئەفزەڵی پێشتر بە بڕیاری دەستەی لێکۆڵینەوەی پلە یەک لە سەرپێچییە ئیدارییەکانی فەرمانبەرانی پارێزگای سنە، سزای دوو ساڵ دوورخرانەوە و گۆڕینی ئیجباریی شوێنی خزمەتی بۆ پارێزگای ئەردەبیل بەسەردا سەپێنرا.




🔹٥٥٦ ڕۆژ ڕاپەڕین
🌐 ئاڤاتوودەی ـ پێنج شەممە،
١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣

@avatodaykurdi
2024/05/02 22:39:29
Back to Top
HTML Embed Code: