Telegram Web Link
سبحان الله کەناڵی وا هەیە لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو خاوەن کەناڵەکان بەڵام کەناڵی وا هەیە باسی عەشق و دڵداری دەکات و تێکست و ئەمانە خۆتان ڕەنگە زۆر شارەزا بن ،
بەڵام کەناڵێک کە پۆستی ئاینی بکات وە کەناڵێک کە تەنها مەبەستی سود گەیاندن بێت و عەمەل بەو علمەی بکات و بڵاوی بکاتەوە کەس بەخەیاڵی نایەت !
من خودی خۆم تەنها لەبەر ئەم دوو فەرموودەی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم کەناڵم نەسڕیوەتەوە وە دەموێت سودێکی بچووکیش بێت لەم خوشکە بچووکەتان وەرگرن ،

کە دەفەرمووێت «ئەگەر بە ئایەتێکیش بێت دینەکەی خودا بگەینن»

وو دەفەرمووێت «ئەگەر کەسێک کار بە علمەکەی نەکات و سودی نەبێت بۆ خۆی و خەڵکی ئەو علمەی هیچ سودێکی بۆ نیە نە لەدونیا نە لە قیامەت و مایە پووچ ئەبێت وە گوناهباریشە»

منیش ئەگەر ئێوە سودێکم لێبنن بەسمە و دوعای خێر و تەواو نەک دەستخۆشی و پیاهەڵدان هەموواتان خوشک و برایی من سەربەرزم پێتان و داواکارم لەخوای گەورە لە بەهەشت کۆمان بکاتەوە 🌼
5😢3💯1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
اللهُمَّ صِل وسلم على نبينا محمد .
6🥰2👏1
عبدولڕەحمانی کوڕی عەوف دەفەرمووێت پیاوێك هات بۆ خزمەتی پێغەمبەری خوا ﷺ وتی :

“ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ چەند وشەیکم فێربکە تاوەکو هەموو ژیانم لەسەری بڕۆم و دەستی پێوە بگرم بەڵام ئامۆژگاری زۆرم پێمەڵی تاوەکو بیرم چێتەوە ،
پاشان پێغەمبەری خوا ﷺ پێی فەرموو «خۆت بە دوور بگرە لە تووڕە بوون» پیاوەکە فەرمووی ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ شتێکی تریشم فێربکە پێغەمبەر ﷺ دیسانەوە فەرمووی «خۆت بەدوور بگرە لە توڕە بوون» بۆ جاری سێهەم وتی شتێکی تریشم فێربکە پێغەمبەری خوا ﷺ هەر فەرمووی «خۆت بەدوور بگرە لە تووڕە بوون»”
6🥰2👏1
لەبەر ئەوە پێویستە مرۆڤی موسڵمان یەکێك لە سیفەتە بەرزەکانی بریتی بێت لە «توڕە نەبوون و ڕق خواردنەوە» هەروەکو خوای گەورە فەرمانمان پێ دەکات و بەیەکێک لە سیفەتەکانی ئەو چاکەکارانە باسی دەکات کە شایەنی بەهەشتن و دەبنە مایەی لێخۆشبوون و ڕەزامەندی پەروەردگارا ،

«الَّذِينَ يُنْفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَ الضَّرَّاءِ وَ الْكاظِمِينَ الْغَيْظَ وَ الْعافِينَ عَنِ النَّاسِ وَ اللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ» .

“«ئەوانەی ماڵەکانیان دەبەخشن لە خۆشی و ناخۆشیدا و لە بوون و نەبووندا بە هۆیی ئارامگرتنەوە ڕقی خۆیان دەخۆنەوە ،گەر توانایان هەبوو لەوکەسە خۆشبن کە ستەمی لێکردوون ، خوای گەورەش ئەو جۆرە چاکەکارانەی خۆش دەوێت کە بەسەر نەفسی خۆیاندا زاڵدەبن لەکاتی توڕەبووندا»”
6💯2👏1
“گوناهـ و تاوان دەبێتە هۆی کوژاندنەوەی ڕووناکی دڵ
دەبێتە هۆی بێزاری  بوونی بەردەوام
کوژاندنەوەی ڕووناکی ئیمان
بەرەو هەڵدێر دەمان با ، بەبێ هۆکارێکی دیاریکراو بێ ئەمەلی و بێ توانایی ڕوولەخاوەن تاوانی بەردەوام دەکا
بێتاقەتیەکی نامۆت هەیە پێنج دەقە سەیرێکی کار و کردەوەکانت بکە بزانە بەچیەوە سەرقاڵی”
😢53🔥1👏1💯1
ئایە دەزانیت پەروەردگار سبحان وتعالي بۆ بەندەکانی پێدەکەنێت فەرموو بینەری ئەم کورتە ڤیدۆیە ببە .

https://www.instagram.com/reel/DPrZuXajc61/?igsh=MXBtdGM2ZmQ0aXkzbA==
2🥰1👏1
عبدالله ی کوڕی مەسعود دەفەرمووێت:

“پێویستە هەڵگری قورئان بە شەوبێداری ئەو کاتەی خەڵك نووستوون، بە گریانی ئەو کاتەی خەڵك پێدەکەنن، بەبێدەنگی ئەو کاتەی خەڵکی قسەی هەلەق و بەلەق دەکەن، بە سەرکزی و ملکەچی ئەوکاتەی خەڵک خۆبەزلزان و بەفیز بناسرێی، پێویستە هەڵگری قورئان چاو بە فرمێسك و غەمبار بێت ،لەسەرخۆ و ئارام بێت ، نابێ هەڵگری قورئان وشك و بێئاگا و بە هاتووهاوار و دەنگبەرز و توڕە و دەم بە قاقا توندوتیژ بێت”
4💯3😍1
کتێب بکڕە بۆ ئەوەی بتگۆڕێت پێت بگەینێت کامڵت نکات تێگەشتووت بکات قسەزانت بکات ئاقڵ و زیرەکت بکات فێری نەرم و نیانی و جوانی بیت ،

کاتێک دەچیت بۆ کتێبخانیەك و لەپڕ کتێبیکت بە دڵ ئەبێت یەکسەر نەیکڕە ٥ لاپەڕەی لێبخوێبەرەوە ئەگەر زیانیتت سودی هەیە ە گەشتە ١٠ لاپەڕە تامەزرۆیت زیادی کرد ئەوکات بیکڕە کەسی وا هەیە دەڵێت من زەرەرم کرد بۆ دادە گیان ؟
والله کتێبیکم کڕیوە هیچ سودی نەبووە بۆم منیش بەخشیوومە یاخود بە نرخێکی زۆررر کەم فرۆشتوومەتەوە !

ئاخر ئەزیزەکەم ئەمە پێی ئەوترێت زیادەڕۆی کرد لە پارەدا یاخود لەو بخششەی پەروەردگار پێی داویت ،
4🔥1👏1
الحمدلله ئێستاکە زۆربەی کتێبخانەکان کورسی لێیە دەتوابیت بە پێوە یاخود لەسەر کورسیەکە داببیشیت و بەجوانی لێی بڕوانە ،

من ئەم سیفەتەم لە مامۆستاکەم وەرگرتووە مامۆستا محمد مەلافایەق خوا بیپارێزیت هەر کاتێک کتێبێک بکڕیت لەو ساڵانەی ڕابردوو بچوبایە بۆ هەر کتێبخانەیکی ناو پێشنگا ٥ دەقە بۆ ١٠ دەقە کتێبەکەی دەخوێندەوە گەر سودی لێ ببینایە دەی کڕی و ئامۆژگاریەکەم وەکو ئەڵقەیك لە گوێمدایە کە الحمدلله هیچ کات زەرەرم نەکردووە لە کڕینی کتێب ،

ئێوەش لەم کاتەوە لەسەر ئەم ڕێکارە بڕۆن بزانن چۆن سودت پێدەگەینیت 🌼
7🥰1👏1
- إِنَّا‌‌ ‌لِلّهِ‌‌ ‌وَإِنَّـا‌‌ ‌إِلَيْهِ‌‌ ‌رَاجِعونَ‌‌ -

براکەمان کاکە «صەلاح جەعفەراوی لەلای بەکرێ گیراوەکانی ئیسرائیل » کەمێک پێش ئێستا دوای نزیکەی ٧٤٠ ڕۆژ گەڕایەوە لای پەروەردگار خوای گەورە بە شەهید قبووڵی بکات 💔
😭32🔥1😢1
نازانم ئێوە بە بینی کاکەمان «کاک صالح جەعفەران» چیتان هاتەوە یاد کام ئازیز !

“بەڵام من بیری هاوەڵی بەڕێز هاتەوە یادم «سەعد کە ٦ بۆ ٧ ساڵ بوو موسڵمان بوو بەڵام بە مردنی عەرشی پەروەردگار هاتە لەرزین بۆی» [اهْتَزَّ لَها عَرْشُ الرَّحْمَنِ]مسلم٢٤٦٦]”

“خوایە گیان بەندەی چەند تایبەتیت هەن،
یا الله بمانکە بەندەیەک بژین لە پێناوی گەیشتن بە مەقامی بەرزی لای زاتی بەرزت و بگەڕێینەوە لە پێناویا”
4👏2😢2🔥1
Audio
“ئەی ئیمانداران دەست بگرن بە نوێژ و ئارامگریەوە بەڕاستی خوای گەورە لەگەڵ ئارامگرانە”

سەوتی کاکە صالح الجعفراني
4❤‍🔥2😢2
ثمَّ إنَّ الذي أمرك بالدُّعاء، قد وعدكَ بالإجابة سُحبانه.!

جا ئەوەی فەرمانی پێکردوویت بە دوعاکردن، بەڵێنیشی پێداویت بە وەڵامدانەوە، پاک و بێگەردە لە هەموو کەموکوڕییەک..!

- الله سبحان وتعالي -
5🥰2❤‍🔥1🔥1
“ئامانجمان بەهەشتە لەبیری مەکەن !”
4😭2🔥1👏1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سوپاس بۆخوا لەسەر نیعمەتەکانی ئەمڕۆی”
4🥰1👏1😢1
“کاتێك ئەمڕۆت بەسەلامەتی بەڕێکرد و لەشێکی ساخی پێداویت و وە بە کار و بارەکانی ئەمڕۆ هەڵسەنگاویت سوپاسی خودای لەسەر بکە کەسانێك هەن تامی نیعمەتەکانی خودا نازانن”
4😢2🔥1👏1
- بە نرخترین گەنجینەی ئافرەت شەرم و حەیایە -

زۆرم حەز دەکرد و هەوڵم دەدا بزانم پێغەمبەر موسا (علیە السلام) چ شتێکی بینی لەو کچەی مەدیەندا کە ئامادەبوو دە ساڵی تەمەنی خۆی بکاتە مارەیی بۆی و دە ساڵان شوانی بۆ کردن!

وەڵامەکەیم دۆزییەوە لەم ئایەتەدا پیرۆزەدا کە دەفەرموێت: « تَمْشِي عَلَى اسْتِحْيَاءٍ »
واتە: ئەو زۆر بەشەرم و حەیاوە دەڕۆشت بەڕێگادا.

خوای گەورە باسی باڵا بەرزی و شێوە و ڕوخسارو نەسەبی نەکردووە، بەڵکو باسی بەنرخترین شتی کردووە لەو ئافرەتەدا کە بریتییە لە شەرم و حەیا.

وەرگیراوە
3💯2👏1
ڕۆژێکیان ئیمامی شافعی و هاوڕێکەی بەناوی «صالح» موناقەشەیکی دینیان کرد لە بەیانەوە تاوەکو بانگی عیشا نەڕۆشتنەوە ماڵ هەر خەریکی مۆناقەشەکە بوون و بەدواداچوون نوێژیان دەکرد و لەمزگەوت دەمانەوە ،
تاوەکو بانگی عیشا نزیك بۆیەوە و ئیمامی شافعی بە هاوڕێکەی فەرموو «ئەی صالح وا بانگی عیشا دەدات بۆچی نەڕۆینەوە ماڵ نانێك بخۆین و بێنەوە بۆ مزگەوت دوای خەریکی مەسائیلەکە دەبین» لەگەڵ هاوڕێکەی ڕۆشتەوە هەرکەسیان ڕۆشتنەوە ماڵی خۆیان کاتێك نانیان هێنایە بەردەم ئیمامی شافعی پێی نەخوار خێرا هەڵسا و ڕۆیشت بۆ ماڵی هاوڕێکەی «صالح» لەدەرگای دا و دەرگایان کردووە هاوڕێکەی وتی فەرموو ئەی ئیمام شافعی ئەمر بکە فەرمووی «صالح هاوڕێکەم ئێمە لەبەیانەوە خەریکی موناقەشەین و والله ی نانەکەم بۆ نەخورا تخوا دڵت گەردی نەکردبێت گەردنم ئازابکە» هاوڕێکەی وتی نانەخێر بێخەم بە و بڕۆ بە ئیسراحەت نانەکەت بخۆ ،

ببینە لەکاتی موناقەشەکردنی دینیش دڵی یەکیان ڕاگرتووە نەکا هاوڕێکەی هەست و شعوری بریندار بێت !
6😢2🥰1👏1
هەر وەکو مامۆستا محمد مەلافایەق دەفەرمووێت :

«موناقەشە مەکە دڵی ئەتەزێنیت ئەگەر دڵی بتەزێنت هەتاوەکو ماویت گوێت بۆ ناگرێت وە پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی ،هەتا لەسەر حەقیش بوویت وازبهێنە لە موناقەشە من کەفالەتی ماڵێکت بۆ دەکەم لەبەهەشت»
5💯3🔥2😇1
2025/10/19 15:42:31
Back to Top
HTML Embed Code: