Telegram Web Link
کام شێواز لە هەموو شێوازەکانی تر زیاتر جەختی لێدەکرێتەوە!

ئێمە دوای بەدواداچوونی ووردمان ئەتوانین دوو شێواز بخەینە ڕوو :-

یەکەم شێواز:- دانانی دەستەکانە لەسەر سینگدا، کە بێگومان ئەمەشیان لەنێو خیلافی زانایاندا بوونی هەیە.
دووەم شێواز:- کە ئێمە بەپەسەند تری ئەزانین و جێبەجێشی ئەکەین،ئەویش ئەم سەرنجەی شێخ (بکر ابو زید ی سعودی)ە ، ڕەحمەتی خودای لێبێت کە دەفەرمووێت:-

" مەزهەبی ئیمامی شافیعی ڕای دروستتری هەیە لەسەر هەموو مەزهەبەکانی تردا لەبارەی دەستگرتن و شوێنی دەستدانان لەسەری، وە لەدەرەوەی خیلافاکاندایە ، وە هیچ مەزهەبێکی تر نیە وەکو مەزهەبی شافیعی لەو بابەتە بەدروستی پێکابێتی "

🔺ئەویش دانانی دەستەکانە (لەسەرووی ناوک و لە خوارەوەی پەراسووەکان ) کە بە دروستی ئەکاتە دانانی دەست لەسەر (گەدە= ماعیدە)

واللە تعالا اعلم.
🔺🔺
بەڕێزان بۆ بەرچاو ڕوونیتان...
- بابەتی پێشوو تایبەت بوو بە ( چۆنیەتی شێوازی دانانی دەستەکان لەسەریەکتری)
بەڵام
- بابەتی ئەم شەو تایبەت بوو بە(شوێنی دانانی دەستەکان).

بەهیواین هەردوو بابەتەکە ڕوون بێت لاتان.
بارک اللە فیکم.
ئـەو ئـارامـگـرتنـەی کـە دڵـمان بەرگـەی دەگرێت،هەرگـیز لـای خودای گـەورە ون نـابـێـت.
2
دڵ پێویستی بەئارامیە باشترین ئارامیش یادی اللەیە..

‏- سُبحان الله
‌‏- الحمدلله
‌‏- لا إله إلا الله
‌‏- اللهُ أكبر
‌‏- سُبحان الله و بحمدهِ
‌‏- سُبحان الله العظيم
‌‏- أستغفر الله وأتوبُ إليهِ
‌‏- لا حوُل و لا قوة إلا بالله
‌‏- اللهُم صلّ على نبينا محمد
‌‏- لا إله إلا أنتَ سبحانك إني كنت من الظالمينَ .🍇🍁🍀
السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە.
هاتینەوە خزمەتتان لەپێناو خودا
.........................**
🔸بـابەتی دەیـەم:- تەماشاکردنی شوێنی سوجدە لەنوێژدا.


- موسڵمانی نوێژخوێن بۆ ئەنجامدانی نوێژێکی چاک و پڕ خێر، پێویستە هەموو ئەو ڕێگایانە بگرێتە بەر کە زیاتر دڵی پەیوەست ئەکەن بەنوێژەکەیەوەو وە دووری ئەکەن لەخەیاڵ ڕۆیشتن.
گەر نوێژخوێن بەسەیرکردنی هەر شت و شوێنێک، بۆ نمونە وەکو سەیرکردنی (دەستی یان شوێنی پێیەکانی یان سەیرکردنی ئیمام) زیاتر و چاکتر دڵی پەیوەست ‌ئەبوو بەنوێژەکەیەوە ئەوا دەتوانێت ئەنجامی بدات و کێشەی نیە ان شاءاللە.

بــــەڵام..
بەڕای کۆمەڵێ لە زانایانی وەکو ( ئیمام شافیعی و ئەبوحەنیفە و احمد و چەند زانایەکی ترەوە) دروستترە کەنوێژخوێن سەیری(شوێنی سوجدەی)  بکات لە تەواوی ڕوکنەکانی نێو نوێژدا ( تەنیا لەحاڵەتی بەرزکردنەوەی پەنجەی شەهادە نەبێت لەکاتێ خوێندنی تەحیاتدا).

(سەرنجی وێنەکە‌👇بدە بۆ تێگەیشتنی زیاتر)
وە تەنانەت بەم دواییانە لەلایەن زانایانی بواری پزیشکی دەرکەوتووە کە اعجازی سەیرکردنی شوێنی سوجدە کە لە ڕۆژێکدا چەندین جارێک ڕودەدات، وادەکات کە مرۆڤ بەدرێژایی تەمەنی لەجۆرەها (نەخۆشی چاو) بپارێزێ، وەک نەخۆشی بینایی و هاوێنەکانی چاو، بەجۆرێک وادەکات ماسولکەکانی دەوری چاو و دەوری هاوێنەی چاو بە درێژایی ژیان چالاک بن وە ماندووبونی چاو کەم دەکەنەوە.
🔺دوو ئاگاداری گـــرنــگ 🔺

🔹یەکەم:- کۆمەڵە کەسانێک هەن لەکاتی وەستان یان لەکاتی هەڵستانەوە لەڕکوع یان لەکاتەکانی تردا چاو بە ئاسماندا ئەگێڕن🙄،
سەروەرمان نەهی کردووە لەم کارە و فەرموویەتی
[ کۆمەڵە کەسانێک هەن لە کاتی نوێژدا چاو بە ئاسماندا دەگێرن، وازدەهێنن یان خودای پەروەردگار بیناییان لێوەردەگرێتەوە😳 ].
🔹دووەم:- کەسانێک هەن لەکاتی نوێژکردندا چاودەگێڕن بەلای ڕاست و چەپدا ، سەروەرمان نەهی لەم کارەش کردووە و فەرموویەتی:-
[ ئەگەر نوێژتان کرد ئەوا چاو مەگێڕن سەیری ئەملاو ئەولا مەکەن، چونکە خودای تعالا ڕووی لەبەندەکەی دەکات لەنوێژەکەیدا بەمەرجێ بەندە چاو نەگێرێ بەملاو بەولادا، ئەگەر وایکرد، ئەوا خودای تعالا ڕووی لێوەرئەگێڕێت و پشتی تێدەکات ].
🎯 بابەتەکەم کەمێک درێژ دەرچوو، بەڵام بەجدی گرنگ و تایبەتە.
هیواخوازم بەتەواوی ڕوون بێت لەلاتان .

لەدوعای خێر بێبەشم مەکەن، بارک اللە فیکم.


ڕیاکت بکەن ئەزیزانم🤍👍
واجب چیە؟
سونەت چیە؟
حەرام چیە؟
مەکروھ چیە؟
موباح چیە؟

🌼پێویستە موسڵمانان شارەزای حوکمە شەرعیەکان ببن.
4
📚میزانت پربکە بە زیکر و یادی خودا📚
''أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ"

تەنها بە یادی خوا دڵەکان ئارام دەبێتەوە.🤍

سُبْحَانَ اللّٰه‌‎🤍📿
الْحَمْدُ لِلّٰه🤍📿
لَا إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه🤍📿
اللّٰهُ أَكْبَر🤍📿
أَسْتَغْفِرُ ﷲ🤍📿
سُبْحَانَ اللّٰه‌‎ وَبِحَمدە🤍📿
سُبْحَانَ اللّٰه‌‎ العَظِیم🤍📿
لَاحَوْلَ وَ لَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللّٰه🤍📿
الحَمْدُ لِلّهْ عَلَى كُلِّ حَالْ🤍📿
حَسْبِيَ اللّٰهُ وَنِعْمَ الْوَكِيل 🤍📿
أَسْتَغْفِرُ ﷲَ وَ أَتُوبُ إِلَیْەِ🤍📿
الْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا ڪَثِيرًا🤍📿
اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد🤍📿
لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظّالِمِينَ🤍📿
لا إلهَ‌ ‌إلاَّ ‌ ‌اللَّه‌ وحْدهُ‌ ‌‌لاَ ‌‌شَرِيكَ‌‌ ‌لهُ‌‌ ‌لَهُ‌‌ ‌المُلْكُ‌‌ ‌ولَهُ‌ ‌‌الحمْدُ‌ ‌‌وَ‌ هُو‌‌ ‌عَلَى‌‌ كُل‌ِّ ‌‌شَيءٍ ‌‌قَدِيرٌ‌ 🤍📿
السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە.
هاتینەوە بۆ خزمەتتان لەپێناو خودا☝🏽
------------"-"-"-"-"-"-"-"-"-"----------
🔸بـابەتی یانزەهەم:- دوعای دەسپێکردنی نوێژ ( الاستفتاح ).

لەپێغەمبەرمانەوەﷺ  هاتووە، کە لەسەرەتای نوێژەکانیدا دوعای دەسپێکردنی نوێژی خوێندووەو سوپاس و ستایشی پەروەردگاری کردووە...
بەداخەوە لای زۆرینەمان سونەتێکی پێشتگوێخراوەو پێویستە زیندووی بکەینەوە.
🔺[ لەچ نوێژێکدا] دوعای دەسپێکردنی نوێژ دەخوێندرێت؟
🎯 بەڕای جەماوەری زانایان دروستە دوعای دەسپێکردنی نوێژ لە (هەموو نوێژێکدا) بخوێندرێ، جگە لەنوێژی (مردوو) نەبێت..

🔺[ لەچ کاتێکدا] دوعای دەستپێکردنی نوێژ دەخوێندرێت؟
🎯نوێژخوێن دوای [ نیەتهێنان و دابەستنی نوێژ ] و پێش [ وتنی اعوذ باللە من الشیطان الرجیم و خوێندنی سوڕەتی فاتیحە]،
سونەت وایە دوعای دەستپێکردنی نوێژ بخوێنێ.
2025/10/23 14:40:26
Back to Top
HTML Embed Code: