Telegram Web Link
السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە.
هاتینەوە خزمەتتان لەپێناو خودا‌☝🏽
´´´´´´´´´´´´´´´´´´´´´´
بابەتی حەوتەم :- حاڵەتەکانی دەست بەرزکردنەوە لەنێو نوێژکردندا.


-سوونەتە لە 4 حاڵەت دەست بەرز بکرێتەوە:-

1- لەکاتی تەکبیڕەی ئیحڕام.
2- لەکاتی چوونە ڕکوع .
3- لەکاتی هەڵسانەوە لەڕکوع .
4- لەدوای هەڵسانەوە لەتەحیاتی یەکەم.
(سەرەتای ڕکعاتی سێیـەم ).
-----------
تێبینی:- بەپشتیوانی خودا هەرجارەو دانەیەک باس ئەکەین ان شاءاللە.
🔸حاڵەتی یەکەم:- دەست بەرزکردنەوە لە کاتی تەکبیڕەی ئیحڕامدا چۆنە!

- سەروەمانﷺ جاری وا هەبووە لەگەڵ وتنی اللە اکبر دەستی بەرزدەکردەوە، جاری واش هەبوو دوای وتنی ،جاری واش هەبووە پێش وتنی دەستی بەرزکردۆتەوە. (فـ. صحیح )

ئەم حاڵەتە لەهەموو حاڵەتەکانی تری دەست بەرزکردنەوە لە نێو نوێژدا، جەختی لەسەر کراوەتەوە لەلایەن زانایانەوە.
کەواتە ئێمەش پێویستە زیندوو ڕایبگرین.
ئـێمـە چـۆن دەستەکانمان بەرزبکەینەوە !

یەکەم:-
لەگەڵ وتنی (اللە اکبر ) یان دوای وتنی(اللە اکبر) یان پێش وتنی (اللە اکبر) سوننەتە دەستەکانت بەرز بکەیەوە، بەجۆرێک تـاکو
(سەری پەنجەکانی دەستت) دەگاتە

🔸بەرامبەر شانەکانت، یاخود تاکو
🔸دەگاتە ئاستی (نەرمەی گوێیەکانت)
یاخود تاکو دەگاتە
🔸بەشی سەرەوەی گوێیەکانت.

تێبینی:- هەرسێ حاڵەتەکەی دروستەو لەسەروەمانەوە هاتوون .

دووەم:
بەکۆی دەنگی زانایان سونەتە ڕووی لەپەکانی دەست ئاراستەکەی بەرەو قیبلە بکرێت.
ئەو هەڵانەی کە ئەنجام دەدرێن ..✖️✖️
بابەتی حەوتەم
زۆر وتنی: (أسْتَغْفِرُاللَّه)
• پـلەت بەرز دەکاتەوە.
• زۆرترین سوودت پێ دەگەیەنێت.
• شەفاعەتت بۆ دەکـات.
• خودا لەتاوانەکـانت خۆشدەبـێت.

(أسْتَغْفِرُاللَّه) زۆر بـکـە...🤍🫧




*****___******____******___




🩵🦋
💯1
📝 (١٠) خاڵ گرنگە بیزانی سەبارەت بە مانگى موحەڕەم


١- 🌼گرتنى ڕۆژوو لە مانگى موحەڕەم بە گشتى سوننەتە .

٢- 🌼بە باشترین ڕۆژوو دادەنرێت ، هەروەک پێغەمبەرى خوا (ﷺ) فەرموویەتى: باشترینى ڕۆژووەكان دواى ڕۆژووى ڕەمەزان ڕۆژووى مانگى موحەڕەمە.

٣- 🌼بە تایبەت ڕۆژى دەى موحەڕەم كە پێی دەووترێت عاشورا .

٤- 🌼پێغەمبەرى خوا (ﷺ) لە ڕۆژانى تر زیاتر بەدوایدا گەڕاوەو گرنگی پێداوە.

٥- 🌼خێرەكەشى سڕینەوەى تاوانى ساڵێكى پێش خۆیەتى .

٦- 🌼نۆیەمیشى لە گەڵدا دەگیرێت بۆ پێچەوانە بوونەوەى گاور و خاچ پەرستان .

٧- 🌼دروستیشە بەتەنها ڕۆژی عاشوڕا
بەڕۆژوو بیت ، بەڵام باشتر وایە ڕۆژێک پێشی یاخود دوای بگیردرێت .

٨- 🌼هەر كەسێك ڕۆژوی (عاشورای) لەدەس چوو ، قەزای ناكاتەوە ؛ لەبەر نەبوونی بەڵگە لەو بارەیەوە.

٩-  🌼 ئافرەتێک کە عوزری هه بێت نەتوانی بەڕۆژی بێت ، یاخود كەسێك نەخۆش بێت و عادەتی وابووە كە ساڵانە عاشورا بەڕۆژوو دەبوو بەڵام ئێستا لەبەر عوزرەکەى ناتوانێ ، ئەوا پاداشت دەدرێتەوە لەبەر نیەتەكەی بە ئیزنی️ اللّٰه ﷻ .

١٠- 🌼حیكمەتی بە ڕۆژوو بوون تێیدا ئەوەیە کە خوای گەورە موسى و بەنى ئیسرائیلی ڕزگار کرد لە دەستى فیرعەونى و دارو دەستەكەی .
بابەتی هەشتەم
دیسانەوە😁السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە
هاتینەوە خزمەتتان لەپێناو خودا☝🏽
-----------------------------------------------
بابەتی هەشتەم:دەستگرتن لەکاتی ڕاوەستان


دوای جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوانەی باسمان کردن:-
- نیەتهێنان لە ( دڵەوە).
- (وەستانێکی ڕێک ) بەرەو قبیلە
- کردنی (تەکبیڕەی ئیحڕام) بۆ چوونە ناو نوێژ + دەست بەرزکردنەوەیەکی (دروست) لەگەڵیدا

دواتر هەنگاوی دەست دانان لەسەر یەکتری(دەست گرتن) دەست پێدەکا
پێغەمبەرمان ﷺ فەرموویەتی:-
"ئێمە کۆمەڵێ پەیامبەران فەرمانمان پێکراوە (دەستی ڕاست) بخەینە سەر(دەستی چەپ) "

- لەڕێگەی ئەم بەڵگەیەی سەرەوە زۆرینەی زۆری زانایان کۆدەنگن لەسەر شەرعیبوونی ئەم کردارە لەنوێژدا.

وە بێگۆمان ئەم کردارە یەکێک بووە لە پەیرەوەکانی پێغەمبەری خودا، بەواتایەکی تر واتە پێغەمبەری خودا ئەنجامیداوەو ، وە لەنێو صحابەکانیش ئەنجامدراوە.
- وە جارێکیان سەروەرمان، پیاوێکی بینی کە خەریکی نوێژکردن بوو، وە دەستی چەپی خستبووە سەر دەستی ڕاستی، ئەویش هەردوو دەستی لەسەر یەک لادا و
(دەستی ڕاستی) خستە سەر (دەستی چەپی).

کەواتە پێویستە دەستی ڕاست بخرێتە سەر دەستی چەپ، لەسەرەتای هەر ڕکعاتێکی نوێژکردندا.
دانانی دەستەکان(دەست گرتن) چۆن چۆنیە و چەند شێوازی هەیە !!

سێ شێوازی دەستگرتن لەسونەتتدا هاتوون:-

🔸دانانی (لەپی دەستی ڕاست)، لەسەر (پشتە دەستی چەپ).
🔸دانانی (لەپی دەستی ڕاست) لەسەر (باسکی چەپ)
🔸یاخود گرتنی مەچەک یان باسکی چەپ لەڕێگەی دەستی ڕاستەوە.

تێبینی:- لەم شێوازانەی سەرەوە هەر کامەی بکەیت دروستەو کێشەی نیە ان شاءاللە.
سورة_الكهف_كاملة_بيشةوا_قادر_الكردى_رمضان_2023_Surah_Al_Kahf_Peshawa
<unknown>
{السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه}

"هەینیتــان پڕ خـێر و بەرەکـەتدار بێت"

✹ڕووناکی نێوان دوو هەینی وەرگرە بەخوێندنی سوڕەتی «الکهف»
____

♡سوڕەتی الکهف لەشەو و ڕۆژی هەینی ♡

«هەرکەسێک سوڕەتی [ الکهف ] بخوێنێت لەڕۆژی هەینی بۆی دەبێتە ڕووناکی لەنێوان دوو هەینیەکە».

[ صحيح الجامع الصغیر : ٦٤۷۰



🌻لەم ڕۆژەدا زۆرترین سەڵاوات بڵێن🌻

🌻اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ, كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ, اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ .🌻❤️
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەموو کات قورئان وەک چارەسەرێک دەمێنێتەوە بۆ ئەوکەسانەی دڵیان
بەهۆی ژیانەوە شکاوە...🤍🦋.
السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە..
هاتینەوە خزمەتتان لەپێناو خودا☝🏽
-------------*---------
🔸بابـەتی نۆیـەم:- شوێنی دەست لەسەردانان


- موسڵمانانی بەڕێز ، ئەگەر بەدواداچونێکی وورد بکەن بۆ ئەم بابەتە، پێی ئەزانن کە ئەم بابەتە بابەتێکی خیلافیە و زۆر ڕاو سەرنجی جیاوازی لەسەر هەیە لەنێو زانایاندا، ئەمەش بەهۆی نەبوونی حەدیسێکی صحیح و دەقیق لەبارەیەوە.

وە ڕای جموری زانایان بەدەقیقی لەو بارەیەوە تەنیا بریتیە لە سوننەت بوونی دەستگرتن( وەکو لەبابەتی پێشوودا باسمان لێوە کرد)٫ بەبێ دیاریکردنی ئەو شوێنەی دەستەکانی لەسەر دادەنرێن.
ئەوەی کـە گرنگـە بیڵێـم ئەمەیە👇

زانایانی پێشین لەهاوەڵان و شوێنکەوتووان، ڕایان لەسەر ئەوەیە کە مرۆڤ سەرپشکە دەستەکانی لەسەر [ سینگی یان ناوکی یان سکی یان خوارتر ] دابنێت.

کەواتە ناتوانرێت هیچ شێوازێکیان بەتەواوی و سەد لەسەد ڕەت بکرێتەوە، وە خیلاف لەم بابەتەدا زەرەر ناگەیەنێت بە موسڵمان بەئەنجامدانی هەرکامێکیان نوێژەکەی دروستە، ان شاءاللە.
2025/10/23 09:11:53
Back to Top
HTML Embed Code: