Telegram Web Link
هەرگیز
نەکەی بێ هـیوا بیـت چونکە تۆ خاوەن
خودایەکی زۆر لە هیواکانت گەورەترە .🩷🌷
1
السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە.
خزمەتتان ئەکەین لەپێناو اللە تعالا☝🏽
-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_-_
🔸بـابەتی چواردەهەم:- خوێندنی سوڕەتی الفاتحـة و ڕوکنـەکانی..

پەیامبەری خودا دوای خوێندنی
- دوعای الاستفتاح و پەناگرتن بەخودا و
- وە وتـنی [ بِـسٔمِ اللەِ الرَّحٔمَـنِ الرَّحِـیم] ،
ئیـنجا دەستی ئەکرد بەخوێندنی (سوڕەتی الفاتحة)
پێغەمبەری خوداﷺسەبارەت بە خوێندنی سوڕەتی الفاتحة فەرموویەتی :-

🔹" نوێژی هیچ کەسێک دروست نیە کە تێیدا سوڕەتی الفاتحة نەخوێنێت✖️".
🔹 لەشوێنێکی تردا هاتووە کە فەرموویەتی ،  " نوێژی لەسەر ناکەوێت ئەو کەسەی لە نوێژەکەیدا سوڕەتی الفاتحة نەخوێنێت✖️".

🎯کەوایە خوێندنی سوڕەتی فاتحة یەکێکە لە (ڕوکنەکانی نێو نوێژ )و(واجبە) لەهەموو ڕکاتێکدا بخوێندرێت، جا هەر کەسێک لە بیری بچێ یان بەئەنقەست نەیخوێنێت ئەوا نوێژەکەی "دروست نیە ".
🎯 وە سوڕەتی الفاتحة لەهەموو ڕکاتێکدا دەخوێندرێ.
🔺ئایە بە چ شێوازێک الفاتحة بخوێنین؟🔻

🎯 پەیامبەرمانﷺلەکاتی خوێندنی سوڕەتی الفاتحة [ ئایەتەکانی لەیەک جیا دەکردەوە ].
بەم شێوەیە...👇

[بِـسٔمِ اللەِ الرَّحٔمَـنِ الرَّحِـیم]دەوەستـا ئینجا دەیوت [أَلحَمدُلِلە رَبِّ العَـالَمِیـنَ] دەوەستا
پاشان دەیفەرموو [ أَلـرَّحمَـنِ الرَّحِـیـمِ ]..‌

بەم شێوەیە بەردەوام دەبوو تاکو کۆتایی کەتیایدا لەکۆتایی هەموو ئایەتێک دەوەستا و ئایەتێکی نەدەلکاند بەئایەتێکی ترەوە.✖️

[ تێبینی:- لە خوێندنی سوڕەتی فاتیحە و خوێندنی سورەتەکانی دوای فاتیحەش هەمان کاری کردووە ]
🔻چەند زانیاریەک لەسەر سوڕەتی فاتحة🔺

- سوڕەتی فاتحة ( واتە دەستپێکی قورئان).
- سوڕەتێکی مەککی ـە.
- لەحـەوت ئایـەت پێک هاتووە.
- لەدوای سوڕەتی ( المدثر ) دابەزیوە.
- یەکەم سوڕەتە لەقورئانی پیرۆزدا.
- گەورەترین سوڕەتی قورئانە، بەجۆرێک خودای تعالا نە لەتەوڕات و نە لەئینجیل و نە لە هیچ کتێبێکی ئاسمانی تردا هاوشێوەی ئەم سوڕەتەی دانەبەزاندووە.
بەڕێزان، بابەتەکە زۆر گرنگە و شتی زۆر هەڵەگرێ و نامەوێ بەیەکجار هەمووی دابنێم، تاوەکو بێزار نەبن، وە بتوانن سوود ببین لە بابەتەکە🎯

ان شاءاللە لەچەند کاتژمێری تردا شتی گرنگتر سەبارەت بەسورەتی فاتحة دادەنێم.
بەهیوای سوود 🤍🌸
❤‍🔥2
سورة_الكهف_كاملة_بيشةوا_قادر_الكردى_رمضان_2023_Surah_Al_Kahf_Peshawa
<unknown>
{السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه}

"هەینیتــان پڕ خـێر و بەرەکـەتدار بێت"

✹ڕووناکی نێوان دوو هەینی وەرگرە بەخوێندنی سوڕەتی «الکهف»
____

♡سوڕەتی الکهف لەشەو و ڕۆژی هەینی ♡

«هەرکەسێک سوڕەتی [ الکهف ] بخوێنێت لەڕۆژی هەینی بۆی دەبێتە ڕووناکی لەنێوان دوو هەینیەکە».

[ صحيح الجامع الصغیر : ٦٤۷۰



🌻لەم ڕۆژەدا زۆرترین سەڵاوات بڵێن🌻

🌻اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ, كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ, اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ, إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ .🌻❤️
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پـلـە و پایە و پێگەی سـوڕەتی فـاتحـة

ئەم سوڕەتە پلەو پایەیەکی گەورەی هەیە لە نێو قوڕئانی پیرۆزدا چونکە گەورەترین سوڕەتی قورئانە، هەروەکو چۆن گەورەترین ئایەتی قوڕئان بریتیە لە - آيَةُ الكُرسي .

وە هەر لەبەر ئەمەش ئەم سورەتە بە
[ الفاتحة الكتاب (دەروازەی کتێبی خوا) ] ناونراوە، وە ئەمەش بەڵگەیە لەسەر گرنگی و پلە و پایەی ئەم سوڕەتە، چونکە پێش نەخراوە و نەکراوە بە یەکەمین سوڕەت لە قوڕئاندا ئیللا لەبەر گرنگیەکەی نەبێت .

📚| سورة الفاتحة| تٲلیف: الشيخ العلامة صالح بن فوزان - حفظه الله- |
1
🎯 بەڕێزان لەقورئانی پیرۆزدا چەندین سوڕەت مان هەیە کە زیاتر لەناوێکیان هەیە،بێگومان سوڕەتی فاتیحەش یەکێکە لەم سوڕەتانە...

هەندێک لە زانایان دەفەرموون سوڕەتی فاتیحە ١٠ ناوی هەیە، کە ئەمانەن:-

١– فاتِحَةُ الكِتاب ٢– سُورَةُ الحَمْد
٣– أُمُّ القُرْآن ٤– أُمُّ الكِتاب
٥– الصَّلاة ٦– سَبْعُ المَثَاني
٧– الوَافِيَة ٨– الكَافِيَة
٩– الأَساس ١٠– الشِّفَاء

واللە تعالا اعلم☝🏽
1
مژدەیەكی زۆر گەورە لەبارەی ص. الفاتحة

ئەبو مەنصورى خەیاط زانایەکی لەخودا ترس بوو، لەساڵی 499ی كۆچی وەفاتی كردووە، ئەم پیاوە زۆر گرنگی داوە بەفێرکردن و لەبەرکردنی سوڕەتی فاتیحە لەلایەن منداڵانەوە.

ئیمامی سەمعانی دەڵێ دوای مردنی ئەبو مەنصور ، ڕۆژێک لە خەومدا بینیم و پێم وت خوای گەورە چیی لەگەڵ كردی؟

ئەبو مەنصور وتى: خوای گەورە لێم خۆشبوو بەهۆی فێركردنی سورەتی فاتحە بە منداڵان.

📙 (معرفة القراء الكبار: 1/256)‌📙
🔺ئەم سوڕەتە باس لەچی دەکات واتە (تەوەرەکانی) چین کە ئەوەنە گرنگ و گەورەیە؟

بەشێکی تەوەرەکانی ئەم سوڕەتە بریتیە لە (بنچینەکانی دین) و (بیروباوەڕ) + (عیبادەت) و (شەریعەت)، وە باوەڕبوون بە(ڕۆژی دوایی) و (ناو و سیفاتەکانی) خودای تعالا و بەتەنها دانانی.

وە بەشێکی تر لە تەوەرەکانی بریتین لە داوا کردنی{هیدایەت و ڕێنموینی) لەخودای گەورە بۆ ڕێگای ڕاست و دامەزراوبوون لەسەر ئیمان و باوەڕو ڕۆیشتن لەسەر ڕێبازی پیاوچاکان و ( دوورکەوتنەوە و پەناگرتن لەڕۆیشتن لەسەر ڕێگای ئەوانەی گومڕابوونە و غەزەبیان لێ گیراوە).
2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
♡نوێژ♡ چارەسەرە بۆ عەقلێکی
شێواو و روحێکی ماندوو و دڵێکی شکاو....🩷
🔴بەڕێزان، بابەتێکی تری گرنگ سەبارەت بە سوڕەتی فاتحة کە دەمانەوێ لەخزمەتتاندا بیخەینە ڕوو، بریتیە لە(چۆنیەتی دروست خوێندنەوەی ئایەتەکانی سوڕەتی فاتیحە)، کە بەشێکی زۆرمان لەوەیە هەڵەمان هەبێ لە خوێندنەوەیاندا و هەستیشیان پێنەکەین.

بە پێویستی ئەزانم دوو ڤیدیۆی فێرکاری چۆنیەتی خوێندنەوەی سوڕەتەکە دابنێم کە لەلایەن دوو پیاوی بەڕێز ئامادەکراون:-
1- م.سردار ناصڕ .
2- د.یعقوب حسین عبدالکریم.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستای بەڕێز:- م.سەردار ناسڕ .
👍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دکتۆری بەڕێز:- د.یعقووب حسین عبدالکریم.
خوشکان و برایانم...(تکا دەکەم)...نەهێڵن شەیتان ئەوە بخاتە مێشکتان و بڵێ ڤیدیۆکە زۆر درێژن و وازیان لێبێنە..

خوێندنی سوڕەتی فاتحە کۆڵەکەی نوێژە، بۆیە تکایە بە ووردی و بەسەرنجەوە هەم لە ئایەتەکان بڕوانن هەمیش لە حەڕەکاتەکانی سەر وشەکان ی هەر ئایەتێک بڕوانن.
بەهیوای سوود ان شاءاللە🤍🌸
2025/10/21 19:49:28
Back to Top
HTML Embed Code: