خۆزگە من هەموو ئەو کەسانە دەبووم کە سەیرت دەکەن، تەنیا دەمەوێت بزانم کاتێک بەردەوام بیرت لێ دەکەمەوە تۆ هەستی پێ دەکەیت؟ یان من هۆگری چ شتێکی تۆ بووم؟ بە چاوەکانت کە سەیرم ناکەن یان بە دڵت کە هی من نییە؟ دڵم دەیوست کە قسەت لەگەڵ بکەم دڵم دەیویست پێت بڵێم کە هێندەی بیر لەتۆ دەکەمەوە بیر لەخۆم ناکەمەوە، پێت بڵێم بۆ چەند ساتێکیش بووە جگە لەمن هەمووان بخەرە لاوە، پێت بڵێم کە بە جۆرێک لە باوەشم بکە وەک بڵێی جاری داهاتو لە ئارادا نییە، بەجۆرێک بانگم بکە وەک بڵێی بۆ کۆتا جارە کە دەتوانی گوێت لە دەنگم بێت، بەڵام نەمووت! من ئەم ڕۆژانە هێندە بێ ئارامم کە چاوەکانم ناڕەحەتی دەرونم دەردەبڕن، کاتێک تۆ هەواڵم نازانیت یانی زۆر دەمێکە منت نەبینیووە، نەتبینیوم چونکە نەتویستووە، کاتێک کە نەتویستووە یانی ئەگەریش پێم بوتیتایت هیچ جیاوازییەکی نەدەبوو.
بـێـسفەت،
Voice message
بۆ یەکتری تەرکی هەموومان کرد لەسەر هەڵەیێکیش تەرکی یەکتریمان کرد،
بـێـسفەت،
Voice message
ئەزانم بە تێپەڕبوونی کات یەکمان بیر ئەچێتەوە، بەڵام هیوادارم لای تۆش کات وا هێواش بڕوات