خۆزگە من هەموو ئەو کەسانە دەبووم کە سەیرت دەکەن، تەنیا دەمەوێت بزانم کاتێک بەردەوام بیرت لێ دەکەمەوە تۆ هەستی پێ دەکەیت؟ یان من هۆگری چ شتێکی تۆ بووم؟ بە چاوەکانت کە سەیرم ناکەن یان بە دڵت کە هی من نییە؟ دڵم دەیوست کە قسەت لەگەڵ بکەم دڵم دەیویست پێت بڵێم کە هێندەی بیر لەتۆ دەکەمەوە بیر لەخۆم ناکەمەوە، پێت بڵێم بۆ چەند ساتێکیش بووە جگە لەمن هەمووان بخەرە لاوە، پێت بڵێم کە بە جۆرێک لە باوەشم بکە وەک بڵێی جاری داهاتو لە ئارادا نییە، بەجۆرێک بانگم بکە وەک بڵێی بۆ کۆتا جارە کە دەتوانی گوێت لە دەنگم بێت، بەڵام نەمووت! من ئەم ڕۆژانە هێندە بێ ئارامم کە چاوەکانم ناڕەحەتی دەرونم دەردەبڕن، کاتێک تۆ هەواڵم نازانیت یانی زۆر دەمێکە منت نەبینیووە، نەتبینیوم چونکە نەتویستووە، کاتێک کە نەتویستووە یانی ئەگەریش پێم بوتیتایت هیچ جیاوازییەکی نەدەبوو.
بـێـسفەت،
Voice message
بۆ یەکتری تەرکی هەموومان کرد لەسەر هەڵەیێکیش تەرکی یەکتریمان کرد،
بیری دڵە کۆنەکەت و سەرەتای ئێمە دەکەم،
هەموو دونیا لە دەورم بێت من بەبێ تۆ بێکەسم،
هۆگری ئەو باوەشەتم کە هێشتان هەستم پێ نەکردەووە.
چەند بیانویەکی جوانیت بۆ دڵتەنگی.
بـێـسفەت،
Voice message
ئەزانم بە تێپەڕبوونی کات یەکمان بیر ئەچێتەوە، بەڵام هیوادارم لای تۆش کات وا هێواش بڕوات
ئەو شمشێرەی منت پێ بریندار ڪرد
خۆم بە تۆم دابوو خۆتی پێ بپارێزی ئەزیزم،
چەن جوان باسی داهاتوومان ئەکرد
چەن ناشرین بووین بە ڕابردوو،
نە شێرێک کوشتمی نە شێروانێک
پەپولەیەک کوشتمی لە لا کۆڵانێک،
ئەو جوانە وەک نیشتیمانێکی ئازادکراو
منیش ماندووم وەک نیشتیمانێکی داگیرکراو،
هەبوون و نەبوونی ڪەستانم بۆ گرنگ
نییە بەڵام ئەو جیاوازە،
ئەوە تاکە شتە کە نایزانم،
هەر ئەو کەسە جەنگاوەرەکەی کووشت
کە جەنگاوەرەکە بۆی ئەجەنگا،
تۆ یاریەکە دەستپێبکە
منیش فێرت ئەکەم چۆن یاری بکەیت،
بەهۆی چارەنووس بێت
یان غەدری ڕۆژگار
تۆ نەکەوتیتە ژیانمەوە
بەڵام لە دڵمدا جێگات
بۆ هیچ کەسێک نەهێشت،
تاکە شت کە بمەوێ بگەڕێتەوە خۆمم´ منی پێشتر کە
نەی ئەزانی خەم چییە چاوەڕوانی هاتنی نامەیەک و
نەهاتنی چییە دۆستە بەوەفاکانم و بێ وەفاکانم کامانەن
ئەوە من ناگرێتەوە بەڵام ئێستا منێکی پڕ پڕ لەم شتانە
ماندووم تا ئاستی کۆتایی بەڵام کۆتایی نایەت،
ئەگەر مردم گوڵ مەهێنن بۆ سەر گۆڕەکەم
لەگەڵ گوڵ ڕابردوویەکی باشم نیە،
وەرە با هێندەی کێشانی جگەرەیەک
بتبینم دوایی بڕۆ،
2025/10/20 09:07:23
Back to Top
HTML Embed Code: