Telegram Web Link
Forwarded from اتچ بات
🔹 بە‌ڕێوەچوونی ئێوارەکۆڕی تە‌نزانە( ئاوڕدانەوە لە تەنز ، پەیڤکاتۆر و کاریکلماتۆر) لە مە‌هاباد
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی ) لە ڕێکە‌وتی 18ی گە‌لاوێژدا بە هاوکاری بەشی تەنزی ئەنجومەن ئەدەبی مەریوان ئێوارەکۆڕێکی تە‌نزانە‌ی بە‌ بە‌شداری گە‌رم‌وگوڕی ئە‌دیبان، نووسە‌ران و لایە‌نگرانی وێژە و ئە‌دەب لە کە‌ش‌وهە‌وایە‌کی تە‌نز و دۆستانە‌دا بە‌ڕێوە برد. ئە‌م ئێوارە کۆڕە لە دووبە‌شی پە‌نێلی زانستی و دوو بە‌شی خوێندنە‌وەی بە‌رهە‌می تە‌نز، پە‌یڤکارتۆر و کاریکلماتۆردا لە لایە‌ن پە‌یڤکاتۆریست و کاریکلماتۆرنووسە‌کانەوە پێشکە‌ش کرا .
پە‌نێلی زانستی بە بە‌ڕێوەبە‌ری شە‌ویار گولابی‌ئازەر و، بە‌ بە‌شداری چە‌ند توێژەر و لێکۆڵە‌ر بابە‌ت و وتاری زانستی شیکارانە پێشکەش کرا کە بریتی بوون لە‌؛

❇️ پە‌نێلی یە‌کە‌م

🔹 بۆچی نووسەر و بەردەنگی تەنزمان کەمە(ڕئووف جەهانی)
🔹ژێرخانی پەیڤکاتۆر، کورتی و...(سەرکەوت کۆنەپۆش)
پە‌نێلی دووهە‌م

🔹ژێرخان و تکنیک لە کاریکاتۆردا(سەلاح حەسەنی)
🔹قسەی خۆش ون نابێ(عەلی عەبداڵی)
وە هە‌روەها لە بە‌شی خوێندنە‌وەی بە‌رهە‌می تە‌نزدا کە بە پێشکە‌شکاری خاتوو نه‌رمین ئیبڕاهیمی‌ئازەر"تە‌وار" بە‌ڕێوە چوو، ئە‌م بە‌ڕێزانە بە‌رهە‌می تە‌نز و پەیڤکاتۆر و کاریکلماتۆریان خوێندەوە؛

🔹ڕێناس جەهانی
🔹جەلال ئەحمەدی
🔹سارا سوڵتانی
🔹ڕەزا فرووغی
🔹عیشرەت موشفیق
🔹سامڕەند ئەحمەدزادە

لە کۆتایی‌دا لە لایە‌ن بنکە‌ی فە‌رهە‌نگی هونە‌ری موکریانی مە‌هاباد خە‌ڵات و لۆحی ڕێزلێنان پێشکە‌شی وتاربێژان و تە‌نزنووسانی بە‌شداربوو کرد.
جێی خۆیە‌تی ڕێز و سپاسی تایبە‌تی پێشکە‌شی هە‌موو هاوڕێیان و ئە‌ندامانی بنکە بکە‌ین کە لە‌م ماوەیە‌دا هاوڕێ و هاوکارمان بوون و سپاسی تایبە‌تیش پێشکە‌شی نووسە‌ران، ئە‌دیبان و بە‌شداربووانی ئازیز کە بە بوونی خۆیان ڕێز و حورمە‌تیان بە‌خشی بە ئێوارەکۆڕی تە‌نزانە
Forwarded from هاژه میدیا
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎥بینەر بن//

🔴 کۆڕێک بۆ ئاوڕدانەوە لە تەنز، پەیڤکاتۆر و کاریکلماتۆر لە مەهاباد

١۴٠٢٫٠۵٫۲۰
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
Forwarded from اتچ بات
‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ 🌐  بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) بەڕێوە دەبات ؛

🔷 ئەزموونی شێعری کوردی
بە بەشداری شاعیرانی خاوەن ئەزموون

❇️ کەریم خزری
❇️ قادر ڕەسووڵ‌فات


🔹کات ؛ چوارشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر  ۴/۳۰  ئێوارێ

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian
Forwarded from اتچ بات
‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ 🌐  بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) بەڕێوە دەبات ؛

🔷 ئەزموونی شێعری کوردی
بە بەشداری شاعیری خاوەن ئەزموون

❇️ قادر ڕەسووڵ‌فات


🔹کات ؛ چوارشەممە ی ١ی خەرمانانی ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر  ۴/۳۰  ئێوارێ

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian
Forwarded from عکس نگار
🔷 ئەزموونی شێعری کوردی
🌐  بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی)

بە‌رنامە‌ی ئێوارە‌کۆڕی ئە‌زموونی شێعری کوردی دە دوو دانیشتنی جیاوازدا لە ڕێکە‌وتی 25ی گە‌لاوێژ و، هە‌روەها ڕێکە‌وتی 1ی خە‌رمانان  بە بەشداری شاعیرانی خاوەن ئەزموون؛
❇️ کەریم خزری
❇️ قادر ڕەسووڵ‌فات
لە ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد بە‌ڕێوە چوو. لە‌م بە‌رنامە‌یە‌دا بە‌ڕێزان کاک کە‌ریم خزری و کاک قادر ڕەسووڵ‌فات بە خوێندنە‌وەی بە‌رهە‌مە‌کانی خۆیان دەرفە‌تیان ڕەخساند بۆ لایە‌نگرانی شێعر و ڕەخنە‌گرانی وێژە‌وئە‌دەبی بە‌شداربوو تاکوو ڕۆچنە‌یەک بە‌رەوڕووی شڕۆڤە و تاوتوێی بابە‌تە‌کانی لە بواری ئە‌دەبی و زانستییە‌وە بکرێتە‌وە کە بە‌ڕێز ڕەسووڵ ئامادەپوور و هە‌روەها شە‌ویار گولابی‌ئازەر بە وتار و نووسراوە ڕژانە سە‌ر شیکاری بە‌رهە‌مە‌کان و پاشان میوانانی بە‌شداربوو هە‌ر کام بە‌پێی ڕوانگەی خۆیان و نە‌زرییە تیۆرییە‌کان ڕاو و بۆچوونی خۆیان تایبە‌ت بە شێوازی بە‌رهە‌مە‌کان دەربڕی.
لە کۆتایی‌دا لە لایە‌ن بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) بە پێشکە‌ش‌کردنی کتێب وەک دیاری ڕێزیان لێ گیرا.



🆔 @binkemukrian
‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ 🌐  بیستەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاوی‌دا

🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.

🔹کات ؛ چوارشەممە ٨ی مانگی خەرمانانی ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر  ۴/۳۰  ئێوارە

📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian
Forwarded from hema
(هەڤاڵی بەرد)

بۆ هاوڕێیانم قادر نیازی،جەلال پوورحەسەن،عەلی ئازیز
تێبینی بەردەکانم بە قەرز لە کەریمی خزری وەرگرتون!

سەر تراسە و
مانگ لە سەر کورسیلەکە
پشیلەیێکە تووکن، خەواڵوو!
جێگای بەهار خاڵی
هاوینە،هاوین
سی وسە دەرجەی سانتیگڕاد پاڵ
لە شێعرەکەی تۆدا
لە چیاکان
گورگ ئاسا لوولەی تفەنگ
ڕوو بە مانگ  دەلوورێ و
جامانە لە بۆنی کاکۆڵ
نەشئە
تۆ لە سەر ئەو تاشە بەردەی
کە لێرە
کورسیلەی ئەو شێعرەیە
چاوە بڕکێی هەسێرانەتە و
پاڵت داوەتە شنە و
قوووڵ بوویەوە قووڵ
ئەوەندە قووڵ
خوێنەر بە هیچ بینەیێک،بینا،نا!
هاوینە و
جێگای تۆ و بەهار خاڵی
تۆ لە قووڵی خۆتدا خنکاو و!

قادر چەن دێڕ خوارتر

بە زمانی ناشووناس سەر قاڵی شووناس!
قادر بۆ سەرت بەو شێعرەدا کرد برا؟
ڕەسوو لە سەر ئەعسابی
عەسەبشناسی ناسیۆنالیسمی بەردەکانم!
قادر ئەو بەردانە لەو شێعرەشدا
لە ژێر سێبەری ((خەوە بەردینەن))!
کێهە بەردە شارەزای ڕێیە؟
ئەوەی کە ((ئاواتی بەرزی زرێیە))؟
ئەوەی کە ((شارەزای کۆسپ و کەنداڵی ڕێیە))؟
_ڕەسوو لە ڕێ و دێڕ ببڕەوە!
بەردەکان هیندە کەوتنە سەریەک بوونە ئۆنتیکی  شاخ!
قادر
ئۆنتیک عەجەب ئانتیکێکە!
ئانتیک ئانتیک وەک بەژنت

ئۆنتیکە و ئۆنتیکە
وڵاتێکی چل تیکە!
قادر بەژنی باریکە
بە فەلسەفەش خەریکە...

خەریکە ئەوندە خەریک
لە ئۆنتیکی بەردەوە نەبوو بە شاخ!نەبوو بە داخ
ئێستە موویە موو،لەسەر دەماخ
قادر هەمیشە لە سەرە!
لەسەر شێعر!
لەسەر زمان!
هەڵبەت دەکاتەوە
لەسەر دەکاتەوە!
قادر لەسەرە و
لەسەر بەرماڵ!
دەپاڕێتەوە بۆ ئۆنتیکی بەرد!

(( ڕەببەنا ئۆنتیکەنا لا بەردانا،لابەردەنا))!

_ئەرێ وەڵا لە سەر دەکەمەوە تا پێست تا ڕووتی بەردەکان!
ڕەسوو
بەردن کەمن بە بەردی، بەردی تر ببەردێنین!
بەرد بچێتە کەشکەڵانیش
  هەربەردە
با کاپیتاڵ بێ کاپیتاڵیش داگیرسێنێ بە لا لێو!
ڕەسوو ئەو دالەی بدەیە جەلال
با تەنەکەن لەبەردێ نەکەن لە شەقام
با وەنەنێن لە قوونێن داری بەرد
قادر، جەلال مەدلوولێکی سەختە و موتەعالی

بەردە  بە ئۆنتیکەوە بەردە
بەردە بەردا بەردە
دەست لەو بەردانە بەردە
سەد جارم کوت واز بێنە
واز لەو بەردانە بێنە...

جەلال کە تا ئەو دێڕە
بەردێکی دەهاڕی بە زاری!
خیزەڵانی کوتی
((قادر لە ئۆنتیکی  کلکەوە بەرەو  ئۆنتیکی بەرد دەڕوا
ئاوێنەیە!
مژینی ئەو بەردە لە ئەستۆی تارانە وەک نۆقڵ))
ئەوجار وەک تاوی دەبەردان دەبەردی!
کە بەردانە و تارانە
هەی تارانە و بارانە
دەست لە بەردی مە بەردەن
نۆقڵە لە سەر زارانە
جەلال مەدلوولێکی بەردگەڕ
مارکوپۆلۆی بەردان
شارەزای ڕەگەز
دال بە دالی بەردان
دالی زێڕین،زێوین،عەقیق،یەشم
جەلال لە گەڕێکدا
بە هەتڵە دالی کەوتە وەفایی و
بەردێکی  زیارەبی خوێندبۆوە

((بۆ تۆ  شێت و شەیدا بووم بۆ تۆ دەیری و ڕسوا بووم
بۆ تۆ زەنگی زەریا بووم بۆ چی تۆ ڕەحمت نەماوە))

جەلال ؟
چیتە ڕەسوو؟
ئەو بەردە زەریایە نە زەریاب
_ئەمن بەردان دەهاڕم یا ئەتوو
عەجەب نابەردێکی!
وەفایی (ب)ی ئەو بەردەی لە دەستاری شێعرا شاردوە
زەریا هەمان بەردی زەریابە
ئەدی زەنگی ؟
زەنگی هەمان بەردە ژەنگە هەی ژەنگاوی!
بە ژەنگیمەوە قەسەم جەلال
زەنگ، بەردێکە ڕەش وەک ئافریقا!
ڕەسوو
ئەتوو نازانی دالەکان بەخەت کەی وەک سەرباز!
سپای دالەکان
سپای شێعر!
باشە جەلال
با من  هەر دوامەرگی دالەکان بم!
لە دوا دالی مندا
عەلی ئازیز،لە ئازیزان هاتۆتەوە و
تەیارە بشتەوە پاییزان
ئەو عەوداڵی بەردێکە کلاسیک
ئەو
بەردەکانی هەموو گوڵێن
نا ئەو گوڵەکانی هەموو بەردن!

بەردە گوڵ بەردەگوڵ
ڕەقیت لە ناخەو لە دڵ
بەردەکانی عەلی بەهێن پاییزی
پاییزە و سەدای پیرە بەردان

ئازیزێ وەرە ئازیزێ
ئەوە سەدای پیرە بەردانم گەیوەتێ
ئەو بەردانەی لە ناوچاونی ئێمەن نیگبەتێ

عەلی کە لە پاییزان بۆوە
بەردەکان بە بەحری ڕەجەزدا
حەواڵەی قادر دەکاتەوە
بەردەفعێلۆن،بەردەفعێلۆن،بەردەفعێلۆن!
قادر بەردەکانی عەلی
بە ڕووکێشی ئۆنتیک
بە داوە دەزووی هایدگێڕەوە دەکا
قادر وانەبەردان دەڵێتەوە

زمان ماڵی بەردەکانە
ئێمە بەردی زمانین!
ئێمە زمانی بەردین!
ئێمە بەردی زەمانەین!
ئێمە زەمانی بەردین!

قادر بەسە
ئەودێڕە گەیشتە خارایی
گەیشتە ڕەقی
لە سی و سێ دەرجەی سانتیگڕادەوە
گەیشتە ئینجماد!
ڕەسوو وانە بەردەکان
با بۆ جەلال بن
قادر چەمەدان بە دەست دێڕێک دیباتە فڕۆکەخانەی ماسوێ
پەروازی شێعریەتی

((لە نەقشەدا ئاو دالێکە بۆ ئامریکا کە حیزی سیاسەتە...
لە پێچەوانە ڕۆژنامەتر بمنووسن کە ﺯەﻭﯼ وەختە سیاسی بجووڵێ....
کە ﻣﺎﻧﮓ ڕژایە ﺑﺮﯙﯼ پەنجەرە، دایکم بە پێستەوە بوو بە هەنار
لە هەر کۆی ئێرەم دا سیاسی بم، تاران ڕوو نادا      نەدا 
ئامریکا پێداگرترە لە زەوی/مەرگ بەر جۆغڕافیا، ئەو ڕۆژانەی
دۆڕاین بە دایرە و قەقنەسێکی وەهماوی...
فڕۆید  بکەم لە شەهید کە خیانەتەکانی بە ناڕسیست دەفرۆشێ؟))
سەر تراسە و
بەردەکان هەموو لە جامی مندان
دواین پەیکی بەردە
بە خۆشیت
کە لە شێعرەکەتدا
تەفەنگت ڕوو بە مانگ دەلوورێنێ
ئەی هەڤاڵی بەرد!

هێما
Forwarded from (پیرمام)
بەردە بەردەن بەردی بیر فڕکاتە هەوراز و چیا = بەڵکە ڕێ دەرباتە کاروانێ کە ڕێکەوتۆ هەتا //
بەردەبازان ڕیز بکا بەردەت لە بەردەی وا ڕەوی = بن ڕەقیبیش ئێرەیی بێ بۆ درەوشانی کەوا //
دەشتە شانی سەنگ‌وبەردی شادەراوی حوکمێ جا = ئەو جەلەی دەسبارو بگرن وەرنە سەرکۆنە و ڕەجا //
بۆ سەری لاسار و مامی سەفسەتە و دالی دەقی = کەس‌نەکێڵ و بەردەڵانی دەسته‌مەدلوولی ڕەها //
چەشنی مایەی زیندەگانی وەرزی وەردی دێتە بەر = لووتی شەیدای هەر پەڕاوێ پەڕپەڕی تای بێشەما //
هزری مەدهۆشان چەقی گەڕیانی زیکری ئەی وەتەن = بەس نەبێ ئەو لارەملیەت بۆ ڕەوەی فێڵ و خەتا؟ //
خۆ نەماون فەخری سوور و شینی ئەو ڕۆژەی کە پڕ = بوون لە سێحری خۆشەویستی و وردە هەڵوێست و تەما
Forwarded from (پیرمام)
بەرد ڕەق و بەردەی ڕەق و بەردانی پەیڤت مەزرەقن = سووڕ دەخۆن و سوڕ دەگێڕن چۆڵەپێچەی زڕزەقن //
سای گرێ‌وگۆڵی تەوێڵی گاڵتەجاڕی بەردەیێ = گا سپی گاهێ نەبەردی ئەرخەوانی و ئەزرەقن //
ماکی ئەو بیرەی لە نسکۆ تاقە بانە و دوو هەوا = شەو تراتێنی خەیاڵ ڕۆژ جەردەوانی ئەبڵەقن //
تا گەمەی زەریاب و زەریا ژەنگەشۆری کا لە زەنگ = یان بە ئۆنتیکی بشوبهێنێ دڵێ نادڵڕەقن //
باری شێعرێ راسکەوە و ڕاستی بدوێنن ڕاستەڕێ = هەر ئەوانەن گەر بە تەنیا دەچنە لای قازی و هەقن
Forwarded from hema
پیرماما بەردەکانت هەر هەمانی ئەسبەقە
هین سووتاوی بەرقەدانە خۆڵەمێشی مەتبەقە!

هێمن ئاسا ((بەرد لەبەردی بێتەوە دەنگی هەیە))
ڕەق نەبێ بەرد چەشنی بەردم نایە دەنگی یەک تەقە

بۆ بناغەی شێعری تازە ڕەق نەبێ بەرد کوا دەشێ؟
کۆنە بەردەن بەردەکانت چا دیوارت چەن لەقە!

پێت پیرۆزن کۆنە بەردت ئایەتی عەهدی قەدیم
وا دەزانی ئایە ئایەی هەر نەگۆڕە و موتڵەقە

دەست لە بەردم، بەردە بەردە،بەردە لە بەردم قەت نەدەی
دێشێ بەردت،نەرمە بەردت، بەردی ئێمە ڕەق ڕەقە

هەر بە بەردی خۆتە دێمە گفتگۆ ئەی بەردە کۆن
تێم پەڕاندوە بەردی کۆنت بۆیە بەردم وا زەقە!

دەی بە بەردی ئێمە جارێ فڕ کە بەردان تا بڵێم
بەردەکانی حەک وەباڵی بەردەکانم چەن حەقە

فەرقی زۆرە دوو جەهانی بەردەڵان و نەرمەکی
ئێمە خارا تۆش لە دەورت هەر چی یاس و زەنبەقە

دەی کەوایە پێکی نەگری بەردەکانن یەک بەیەک
لەو قیاسە چاوی بەردم دەرپەڕیوە و زەقزەقە
2025/07/10 01:16:34
Back to Top
HTML Embed Code: