Forwarded from عەبدولقادر نيازي
چەپکێ لەو بەردەهزرەی، چەن هەزار ساڵە وێڵە
هەڵگەڕێنە بەو بوونەی، خۆی تەنیوە دەی بێڵە
تەنگاوبەردی هەبوون و ئێگزیستانسی نەتەوە
لیبڕاڵی پاڵ کەوتوو!!!، سۆبەی کاپیتاڵ نێڵە
سەر کاروانی تراوکە، ڕێڕەوی ئاماڵ خیزۆک
تۆ پاڵ پشتی هەور بە، بۆ ئۆنتیکی ئەو خێڵە
سەرپەلی هزری چرۆ، پێڕەوی موتڵەقی بوون
تەرمی ئاو مەتلێنەوە، با نەڕووخێ ئەو پێڵە
ناشێ نامۆ بی لە ئاو، بەرد بخەیە ڕێی هزر
بسڕە ئارەقی شاخ و گڵۆکی فامم بکێڵە
هێشتا لێم تێ نەگەیوە، قەڵشی بەهارووی کوێستان
ئەو شینە بۆ نانی من، یا خۆ سینگی من سێڵە؟
دەسڵەمێ ماینی ڕنوو، لە تاریکی بەفاڵە
شاخ شێوەردی ئۆنتیکە، پەرێزی بوون بکێــڵە
کایەی چەتوونی دەکەن، ئەوانەی دێم ە هزریان
بەرئاوی مێژوو دەدەن بە بارمتەی ئەو هێـــڵە
دنە دنی مەرگیانە و شاخ بە دوگم دەتەنن
ئەوانەی هزریان خمی، کۆنە فانتزی و فێـــڵە
باری سنوور دادەنێن، بە نەمان دا هەڵدەچن
دالوچکەی خەمی خێڵن!!! کە چی دەورەیان کێڵە

Forwarded from (پیرمام)
ئەی غەڕڕە بە بەردی ڕەقی ئاوبردە، مەکە = زەممی شەرەرێ هەستە بە باسێکەوە کە //
هەوری پڕە لەو مەعریفەتی سەردەمە وا = پێویستە لە شانی ئەدەبێ، ئەو مەحەکە //
بۆو ڕەوتە کە جارجار دەفڕی و گا دەمەیی = ئێستاش ڕەتی بردۆ، بەلەسەی کۆن، مەچەکە //
مەگرن بە دەم و بایی بە پەروازی زەین = سەییال لە مەمەی کۆن و کلاسیکە، ژەکە //
ژاکانی بەقا نییە، دەڵێن زەندیقە ئە = گەر بێتە قیاسێ هەوە، سیڕڕی فەلەکە //
چونکێ مەلەزەی دوگمە ڕقی ئەو دەمە بۆ = کێوی ڕەچەڵە و ماکی ڕەگی، ئەو حەرەکە //
وا چاکە بە دوو باڵ بفڕێ، وەرنە دەسەی = بەڵکەم بەری هزری نەدڕێ مەدڕە مەکە!
ها، جووتە وڵامم، بەسە، لێروکە مەلا = لێن بێتە هەرا باسی سەر و گورز و چەکە!

Forwarded from hema
ئەی مامە کە شاعیری لە مەیدانی فەساحەت
پێت وایە کە ئی خۆتە هەموو موڵکی بەلاغەت
یا خودای و لە لاتە هەموو ئەسراری کەلیمە
من پەشم و کەلەم! تۆ هەتە زانست و کەرامەت
ها ڕەمزی ڕمووزی هەموو شێعرێکی دەزانی
من سەهەلە دەبێ نالی لە لات بێتە کەتابەت!
ئوستادی غەزەل تا بەری ئاسمانێ بڵیندی
شێعری مە لە نەویانە لە لیخن لە کەسافەت
بێ ڕیشەیە ، بێ مەسدەرە،شێعری مەیە بێ بن
تۆ شێعرت لە وێژە و ئەدەبی کوردە سەتاسەت
هین دووری لە شێعر و لە شوعوورا نییە کەس کەس
بتگاتێ و پڕ کاتەوە مەودا و مەسافەت
کۆشکێکت بەنا ناوە لە سەنعاتی ئەدەب وا
هەر نایەتە پێش چاوت چ بەیتۆک! و عیمارەت
وەستاوم کە وا من بە دژی داب و نەریتت
نەفرین و لەعینم بە عەداڵەت بە عەداوەت!
ناچاری دەگۆڕم بە قەست لێرەوە سەروا
کۆن کایێ نەکەی کاکە ئیتر لێرەوە بەربا
مەفعوولۆ مەفاعیلۆ مەفاعیلۆ فەعوڵون
پێت وانەبێ لام داوە لە سەنگی مەحەکت وا
بێهوودەیە ئەو بەحرە کە بچکۆلەیە بۆمن
من ماسی سپی فێری بە پانتاییی دەریا

هیوایە ئەوە کۆتا وڵام بێ.
نە شاعیرم نە ماهیرم نە عەوداڵی چەنەی ژیرم = لە بۆم بدوێ کە بەو بایەی لە مێشکمدایە یەخسیرم //
بەڵام ئێستا بە مەرگی توو لە مەیدانی مەشاعیرە = نە من پێموایە شێعری تۆ کەسافەت بن بە تەفسیرم //
نە خۆت بەوجۆرە هەڵچی وەک دەڵێی دەریایە زێدی هەس = تەکەم بۆ هەرچی فام و ئاوەزن ڕەخساوە تەشعیرم //
کەسی کاکت، چ فەرقی نین لەوی کۆن و لەوی تازەش = ئەگەر هەستێ دەدەم بەر با برینی گەوزی شمشیرم //
کە ئێستا هەر بریقەی دێ و دەڵێ تینوومە سەر بێنن = جەدید و کۆنە ناناسم حەریف و بازی نێچیرم //
لەسەر ئەو خاکە، هەر خۆمم بە ئی خۆمی دەقەبڵێنم = بە من چی کاوە کێ بوو یان چلۆن هاتوویە بەر نیرم //
لە پێشداش خۆ کوتم بەس بێ کە چۆن هات و کە چۆن دەڕوا = بڵێی ڕۆژێ نەڵێی فەرموو ئەوەش هەستی گەلت میرم؟ //

کە هیواتە ئەوە کۆتا وڵام بێ
لە دوای سڵاوا ئەوە ئاخر کەلام بێ
ڕەها کەین وا هەرا و هوریایی بێ هۆ
لە پاشانی کەمێ ئیدراک و فام بێ
کەمێ حورمەت لە بۆ بیری دە یەکدی
دەبا دانێین کە شایانی مەقام بێ
لە پاشانا وەرە دانیشە لای من
هەتا ساقی بە پیاڵان و بە جام بێ
دەبا فڕ کەین پیاڵە دوای پیاڵە
بێ باکی لە چی ڕەسوایی نام بێ
دەڵێم بێنن لە بادەی تازە و کۆن
سەبووحی بێ دەنا ئەنهار و شام بێ
گەلێ خۆشە مەجالیسی دە هێما
کە میوانی وەکوو تۆی پیرە مام بێ
لە دوای سڵاوا ئەوە ئاخر کەلام بێ
ڕەها کەین وا هەرا و هوریایی بێ هۆ
لە پاشانی کەمێ ئیدراک و فام بێ
کەمێ حورمەت لە بۆ بیری دە یەکدی
دەبا دانێین کە شایانی مەقام بێ
لە پاشانا وەرە دانیشە لای من
هەتا ساقی بە پیاڵان و بە جام بێ
دەبا فڕ کەین پیاڵە دوای پیاڵە
بێ باکی لە چی ڕەسوایی نام بێ
دەڵێم بێنن لە بادەی تازە و کۆن
سەبووحی بێ دەنا ئەنهار و شام بێ
گەلێ خۆشە مەجالیسی دە هێما
کە میوانی وەکوو تۆی پیرە مام بێ
بە پیلی شێعری یەک چوون، لە لایەن شاعیرانی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریان مەهاباد.
🌐 بیست و یەکەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە ٢٢ی مانگی خەرمانانی ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ۴/۳۰ ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian

Telegram
attach 📎
⚫️ بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو خەدیجە مینایی خەسووی بەڕێزی کاک عەلی عەبداڵی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی کاک عەلی عەبداڵی دەکەین و لە خودای مەزن داواکارین ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین و داواکاری سەبووری و تەمەندرێژی بۆ هەموو ئەندامانی بنەماڵەین.
١٠٤٢/٦/٢٢
🆔 @binkemukrian
خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین و داواکاری سەبووری و تەمەندرێژی بۆ هەموو ئەندامانی بنەماڵەین.
١٠٤٢/٦/٢٢
🆔 @binkemukrian
🌐 بیست و دووهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە ٢٩ی مانگی خەرمانانی ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ۴/۳۰ ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە ٢٩ی مانگی خەرمانانی ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ۴/۳۰ ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
Telegram
attach 📎
Forwarded from اتچ بات
📚 ڕەنگە نەبیسراوەکان
✍ گوڵاڵە ستاوەند
🔹 شێعر و وێنەگەری
📇 ٤٩ کتێب (سۆئێد ) ٢٠٢٣
❇️ ئەوەی کە بۆتە ناوەڕۆکی ئەم پەڕتووکە، ساڵانێکی زۆر، لە ناخمدا خۆیان حەشار دابوو!
دەسکەوتی چرکەچرکەی ژیانو شوێنەواری چەند قۆناخی هەستیار و پڕلە هەورازو نشێوی ڕابردوومە کە وشەو دێڕو ڕستەو نیگار دەستیان دا بە دەستی یەکتریو لەم ماڵە نوێیەدا نیشتەجێ بوون و سەردەرکی مالەکەشیان بە " ڕەنگە نەبیسراوەکان " نەخشاند!
هیوادارم ئێوەی هێژاش بیسەر و بینەری ئەو ڕەنگەنەبیسراوانە بن .
🔷 لە لایەن بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهابادەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی خاتوو ستاوەند دەکەین و هیوادارین هەردەم سەربەرز و سەرکەوتوو بێ .

Forwarded from پایگاه خبری هاژه
🔴 پەڕتووکی «زەرتەشتی نیچە کێیە؟» چاپ و بڵاو کرایەوە
🔹لە سایتی هاژە بیخوێننەوە:👇
📎http://haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=20796
🆔 @HajeNews

🌐 بیست و سێهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە ٥ی مانگی ڕەزبەر ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ۴/۳۰ ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە ٥ی مانگی ڕەزبەر ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ۴/۳۰ ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
Telegram
attach 📎
Forwarded from βaφřįŋ
"باوی جوانکاری"
مشکلۆزمەتان بم خوشکم جووتێک کەوشی پاژنە 12 سانتی لە پێ دایە؛ کە خودای نەخواستە ئەگەر بێتوو خودا عاقڵی لێ گۆڕیبام و ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەمن لە پێم کردبا، هەر سێ چوار هەنگاوی هەوەڵ زرم بەردەبوومەوە و دەسبەجێ ملم دەشکا!
بڕوا بکەن لەکاتی تەواوی نەشتەرگەری بە نێو جوانکارییەکانیدا ئەگەر خوشکم نەبا و بۆخۆم لەکنی نەبووبام ئێستا نەمندەناسییەوە! بۆیە دەڵێم جوانکارییەکانی چونکە هیچ برینگەری و جوانکارییەک نەماوە کە لەسەر ڕووخسار و لەشی تاقی نەکردبێت! جا لە چاو و برۆ و کەپۆ و لێو ڕا بگرە هەتا بەری پێی. خودا بەقوربانی ئەو تاتۆیەی سەر نێوچاوانی بکات، کە دۆست و ئاشنا بەویڕا دەیانناسییەوە. لەبیرمە کاتێک دەیهەویست ئەو تاتۆیە دانێت، زۆرم هاوار هات: کچێ خوشکێ گیان دەبی بە پەند بە قسەم بکە وا لە خۆت مەکە با نەبی بە عەلامەت! هەر بەگوێیدا نەچوو کە نەچوو. دەیکوت: با خوشکی گەورەش بی، قسەی خۆت لەخۆڕا خەسار مەکە خۆ باش دەزانی ئەمن بە قسەی دایک و بابیشم ناکەم چ بگا بە تۆ! ئەتۆ بێ کلاسی، بەڕۆژ نی و لەگەڵ مۆد ناگەڕێی! جاااا چۆۆۆن سۆنیای نەوەی پوورم کرمی لە تەنیشت برۆی؛ کەوینی کچە خاڵم بۆقی لەسەر سینگی؛ سۆمای کچە مامم کیسەڵی لەسەر ڕانی تاتۆ کردووە! بۆ ئەمن چیم لەوان کەمترە!؟ هەمیشەی خودای ئەو قسانەی لەمست دەنام و ڕوحی دادەڕووشاندم!
ئای کە پیس کەوتبووە نێو گێژاوی سکەندەر! ڕۆژێک بڕۆنزە کردن، ڕۆژێک برینگەری پێڵووی، ماوەیەک برۆی دەتاشی، ئەوچەل دەیچاندەوە...
نازانم پەڕانتێزە، پڕۆنتێزە، پڕۆتێزە،باوەڕ بکەن نێوەکەی جوان نازانم! خودا نەبێ کەس نازانێ بە چ کوێرەوەرییەک ئەو نێوانەی دیکە فێر بووم دەیکوت: بێتۆ بەهەڵە بێژەیان بکەی ئەمن کلاسم پێی دێتە خوارێ! کۆنتۆڕینگی لەش، فیڵێر لێدان، لێیزێر، ئیمپلەنت، ماممۆپلاستی، لیپۆساکشێن، بلێڤارۆپلاستی، ڕینۆپلاستی، ئۆتۆپلاستی، لیپۆساکشێن و... هەمووی لەسەر خۆی تاقی کردۆتەوە؛ چەوریی باسک و لەشی دێنا سمت و مەمکۆڵانی پێ قیت و خڕ دەکردن، نینۆکی دەست و لاقیشی هەر بۆ باس کردن نابێ.
جاریوابوو دەمکووت ئاخر خودایە بەو نینۆکە شەیتانانەیەوە چۆناوچۆن دەتوانێ بە کاروباری ڕۆژانەی ڕابگا!؟ چۆنی بێزدێ نانیان پێ بخوا؟ چۆن قامک لە کونە کەپۆی دەنێ!؟ دەزانن بۆچی هەر باسی کونەکەپۆی دەکەم؟ چونکە کونەکەپۆی وا لێکردووە دەڵێی کونە دەرزییە و گوارەیەکیشی بۆ تێ کردووین ! قامکیشی هاوچەشنی گوریسە، جا وەرە گوریس بە دەرزییەوە بکە! ئەویش ئەو کەپۆیە کە دووجاری برینگەری لەسەر کراوە! جارێکیان پێرارەکانێ کە دەیکوت مۆدی کەپۆی نووک باڵایە و لەو ڕۆژانەشدا بەزمی گرتەوە کە سەر باڵا مۆدی نەماوە و ئەوساڵ سەر پایین باوە! دەمکوت: خوشکێ گیان بۆ چرای ماشێنە ئاوە بە سانایی نوور باڵا و نوور پایینی پێدەکەی!؟ دەمێک دەیکوت: چەنەم تۆزێک لە پێشێیە، تاوێکی دی باسی پووکی دەهێنا بەرگۆڕ و بەپڕتاو دەچوو بەر ئاوێنەی و زاری هەتا بناگوێی دەکردەوە و دەیبۆڵاند: چاو ئەگەر پێدەکەنم پووکم چەند ناحەزە! ددانم وابوو، کوڵمەم واچوو. ئەمنیش وەختە لە داخانی فجەی بکەم! سەرتان نەهێشێنم، هەمیشەی خودای پێیەکمان لە خەمڵگە بوو، پێیەکیشمان لە مەتەب. لەو بارودۆخە و قەیرانەی ئابووریدا ئەو پووڵەی لە ئاوێ دەکرد هیچ، قەیدێناکا، حاشا حازری پەرژینێکی بەگوڵ بێ هەر وەدەزانم سەگ خواردوویە! بەڵام سوێندێ بخۆم سوێندم لێ ناکەوێ بێتوو بڵێم بۆتە مەیموون! یانی نەیدەزانی جار دەگەڵ جار زیاتر دەبێ بە عەلامەت!؟ گوڵ بەڕووی خوێنەران پەرژینێکی قایم بێ ھیچ قسەیەکی ناشیرین نییە ھەڵگری ئەو ھەمووە کەرێتییە بێت! پەکوووو! وای لەخۆی کردبوو بێزتنەدەهات چاوی لێ بکەی هەتا بڵێی ناحەز، ناقۆلا و دزێو، لەگەڵ هەر جوانکارییەک جوانتر نەدەبوو هیچ، شۆقی لە تەپاڵەش بڕیبوو! جەرگی بنەماڵەشی بەو ئاکارانەی پتر دادەڕووشاند!
جا با لە وانە گەڕێم و چیدی سەرتان نەهێشێنم.
چەند ڕۆژێک دەبێ باپیرم لە دێی ڕا هاتووە سەردانمان بکات؛ تاوێک دەبوو پێکەوە لە ژووری دانیشتن بەکەیف و دەماخ دانیشتبووین و بەسەر یەکترمان هەڵدەکوت و خۆش خۆش شووتیمان لەبن هەنگڵی یەکتر دەنا و بازاڕ بازاڕی نووشابە هەڵپچکڕین بوو! خوشکم بە توێی تابێکی سووری تەنک و کورتەوە لەگەڵ شاڵوارەکێک کە بستێکی لەسەر چۆکی داپۆشیبوو، شۆخ و شەنگ بە لەنجەولار بە پلیکاناندا دەهاتە خوار و شەمامەکانی باغ و بێستانەکەی هەر هەڵتۆز هەڵتۆزیانە! بەبێ سەر و سڵاو خنچکە هات لەسەر مووبڵەکە بەرامبەر بە باپیرم دانیشت و لاقی لەسەر لاقی دانا. ئەویش وا سەرقاڵی قسانە؛ ئاگای لە مەحموودی بێزەواد نییە! ئێستا چاوی بە خوشکم نەکەوتبوو و هۆشی لەسەر نەبوو چون هەودای گێڕانەوەکەی نەپساند و کوتی: لە دێی ئێمە کاڕەسوویەک هەیە چووبوو گەنمی دێم داچێنێ، کۆشی خۆی پڕ کردبوو و ڕوو بە ئاسمان دەپاڕاوە: خودایە گیان ئەوە گەنمی ماڵە ماموسێنە کە دەیچێنم! هاوڕێکانی بە سەرسووڕماوی لێیان پرسیبوو ئەرێ کاڕەسوو ئەوە بۆ ئاوە دەڵێی!؟ ئەویش لە

وڵامیاندا کوتبووی: هەرسێک تەڵاقم کەوێ بزانێ ئی خۆمە هەر بە ڕەپستەیی ویشکی دەکا!
ئەمن لە قاقای پێکەنینم دا! مەپرسن دایک و بابیشم چەندەیان کەیف بەو قسانە دەهات! باپیریشم کە دیتی کوڕ و بووکەکەی کەیفیان زۆر سازە درێژەی بە وتەکانی دا...
من بەدڵەوە گوێم لە وتەکانی باپیرم گرتبوو، بەڵام بە پێچەوانەی من خوشکم سەری قورس و لێیان وەڕەز بوو! لەبەر خۆیەوە ورتاندی: ئەوانە ئەو فڵق و هۆڕە و پێکەنینەیان لە چییە؟ چۆن دەتوانن بەو قسە قۆڕانە کات بە سەر بەرن!؟ ڕێک ئەمنیش هەمیشە لە دڵە خۆمدا بیرم لەو پرسیارە دەکردەوە کە ئەتۆ چۆن دەتوانی ڕۆژ تا ئێوارێ کات و ساتەکانت لە خەمڵگە و مەتەب بە فیڕۆ بدەی و گیانی خۆت لە مەترسی هاوێی؟! لەپڕڕا هەستا سەر پێی شووش و باریکی و بەمکرەوە ڕوو بە باپیرم بۆڵاندی:
ــ بابە گەورە دووسبەی ڕۆژی لە دایک بوونمە هاوڕێکانم بە بنەماڵەوە بانگهێشت کردووە، ئەوان هەتا بڵێی باکلاسن، تکاتان لێ دەکەم نەچن بچن لەکن وانیش باسی دێ و دێهاتمان بۆ بکەن و ڕۆژەکەمان بەو شتانە تێک بدەن و کلاسمان بێننە خوارێ!
بۆچمە باپیرم بەو قسەیە سوور و شین هەڵنەگەڕا نێوچاوانی ترش و تاڵ کرد و بەڕقەوە یەک بەخۆی گووڕاندی:
ــ کەچەتیوە ئەوە دەڵێی چی!؟ لەوەتی لێرەم هەر کلاس کلاستە! لە گۆڕی بابی خێوی کلاست بم! قەستەم بەخودای باسی مەڕ و ماڵات و مووچە و مەزرا نەبێ بۆیان ناکەم چاکە دەی! ڕووی لە بابم کردەوە و کوتی: پەکوو چەندە بە تەشقەڵەن کچانی ئێستا! ئەرێ ویژدانەن ئەوە لەتۆ بووە!؟ هەمیسان ڕووی لە خوشکم کردەوە و بە قەڵسی کوتی: چا ئەو جلوبەرگەی لەبەری دایە دەڵێی مانگای سیمیتاڵە! پاشان ئیشاڕەی بەمن کرد و کوتی: کچێ هەر نەبێ تیتۆڵێک لە خوشکت دادڕە! ئەویش نەیهێێنا و نەیبرد کوتی:
ــ ئەخە نەددیوە ترشاوە و لەسەر دەسمان ماوەتەوە! ئەو ترسەنۆکە؛ وەکوو من بەغیرەت نییە! ئەمن بڵێم چی ناوێرێ خۆی لەبەر دەستی دوکتوران بهاوێ! چاوێکی بەمندا خشاند و دەستی بۆلای من ڕاوەشاند، درێژەی بە قسەکەی داوە: بەمن چی زۆر بێ کلاسانە دەجووڵێتەوە، ئابڕووی بردووم چون هەر لە ڕابڕوودا بەجێ ماوە و قەت لەگەڵ مۆدی ڕۆژ ناگەڕێ! نایبینی قەیرە بووە و کەس تێینەڕیاوە!؟ شکور خوازبێنێکیشی نییە کە بیخوازێ و لە کۆڵمانی کاتەوە! باپیریشم ڕەببی قەت بەردی سارد و گەرم نەیەتە سەر ڕێی! هەستا سەرپێ، ددان چیڕ دەکاتەوە، هەنگاوێک لێی دەچێتە پێش، گرژومۆنە و غەزەبی لێ دەبارێ! دەنگی هەڵێنا:
ــ ئەی لەدایەی هەرچی غیرەتی وایە بم! ئەی لە گۆڕی بابی ئەوەی بم ئەتۆی دەوێ! چڕوچاوی خۆت دیوە هەر دەڵێی قڕژاڵی!؟
دایک و بابیشم بۆ ئەوەیکە لەوە زیاتر لێیان نەبێتە دمەقاڵە و نێوانناخۆشی داوایان لە خوشکم کرد بێدەنگ بێ و چیدی لەسەر نەڕوا!
باپیرم بە جنێودان چوو لەسەر مووبڵەکەی دانیشتەوە، پێچوکڵاوەکەی لەسەر کردەوە، دەستی خستە گیرفانی پاتۆڵە خاکێکەی و پاکەتێکی جگەرە دەرهێنا؛ دەنکێکی داگیرساند؛ بە لێوییەوە نا و مژێکی لێدا. خوشکیشم بەپرتەوبۆڵە دەتکوت پیرێژنی دۆ لێڕژاوە بە پیلیکاناندا چووە سەر. ژووری دانیشتن پڕ ببوو لە چڕەدووکەڵ. باپیرم نەرمەکۆخەیەکی کرد و ڕوو بە دایکوبابم کوتی:
ــ ڕۆڵە ئێوە نابێ بڕێک ئامۆژگاری ئەو کچەتان بکەن؟ بەو قورئانی مەلای ئاوەدانی لێی خوێندووە، ئەمن لەڕووم هەڵنایە بڵێم ئەوە نەوەی منە؛ هەر دەڵێی ماینە دێتودەچێ! بابم سەری داخستبوو و دەنک دەنک دەسحێبە سوورەکەی نێو دەستی دەگێڕا و چاوی لە گوڵی فەرشەکەی ژێر پێی بڕیبوو.
ــ بابە گیان منداڵی ئێستا وەکوو سەردەمی ئێمە نین زۆر گۆڕاون، ساڵان گەورەکان قسەیان دەڕۆیی، ئێستا من منە، کەس نیو مەن نییە هەمووی مەنی تەواون!
کوا بە قسەی گەورە و ڕیشسپی و کەیخودا دەکەن!؟
دووکەڵی جگەرە نۆشی ڕوحی هەموومان بوو بەڵام فریای باپیرم نەکەوت و پێی ئارام نەبۆوە، دیارە هێندەی پێ قەڵسە خەریکە پێوەی بتەقێ!
سەرتان نەهێشێنم ئەو چەند وەختەی باپیرم لێرە بوو، لەگەڵ خوشکم دانوویان پێکەوە نەدەکوڵا و ئامانیان لێ بڕیبووین، ڕۆژ نەبوو چاوێری حەیسوباس و مشتومڕیان نەبین. شەوێک پێش ڕۆژی لەدایک بوونی خوشکم، دایک و بابم چووبوونە سەرەخۆشی ئاشنایەکمان.
لەسەر سفرەی دانیشبووین چاوەڕێی باپیرمان بووین لەمزگەوت بێتەوە و دەس بەشێوخواردن بکەین، هێندەی نەخایاند باپیرم بە زیکرکوتن هاتەوە، هەردووکمان لەبەری هەستاین و بەخێرهاتنمان پێ کوت. بەڵام بەر لەوەی دانیشێ چاوی بە خوشکم کەوت کە هەر دوو لاجانگی پاکپاک تاشیبوو بە تەپڵەسەرێکی نارنجی و فڕ کراوەوە؛ کراسێکی تەسک و قوڵەشی لەبەر دابوو! باپیرم بە تووڕەیی بە گەژیداچوو:
ــ دیسان ئەو تیتۆڵە چییە لەبەرت کردووە؟ ئەلحانەکانێ بۆچی ئاوەتلەو سەروسەکوتەت کردووە!؟ بەو خودایەی بێ شەریکە هەر دەڵێی جندۆکەی! کچێ ئەتۆ بۆ داناڕزێی! تووخوداکەت خۆشت پێ جوانە!؟ خوشکیشم بۆ ئەوەیکە باپیرمان تووڕە نەبێ و دیسان لێیان نەبێتە نێوانناخۆشی، کرژ هات باوەشی پێدا کرد و ڕایمووسی و لەبن گوێیدا مینگاندی:

بابەگەورە گیان دیسان نێوچاوانت تێک مەنێ ماڵتە سەر و بنی قسەکانت جنێوە، نێوەنیتکەی دونیایە نەماوە لێم هەڵنەدەی! نێوی هەموو داعبا و جڕوجانەوەرێکت لێ ناوم! ئەو تیتۆڵەی کە باسی دەکەی مۆدی ئەوڕۆیە. دەستێک جلوبەرگی پیاوانەشم بۆ تۆ کڕیوە هەتاکوو سبەینێ بەبۆنەی لەدایک بوونم لەبەریان بکەی.
بەو قسەیەی وەک سەتڵێک ئاوی ساردت بە سەر دا کردبێ خاو بۆوە و مێشکی هاتەوە سەر جێی خۆی! پێکەنینێکی خۆش نیشتەجێی ڕووخساری بوو و بێ خەوشی و دڵاواییەکەی زیاتر دەرکەوت و بە دەنگە نووساوەکەی کوتی:
ــ ئای لەو نەوە فێڵەزانەم، پەکوو چەند تەڵەکەبازی! سوێندەکەم ماران دەبرژێنی! کچێ بەسسم شووتی لەبن هەنگڵی بنێ! لە باتی ئەوقسانە، بچۆ کەواوپانتۆڵەکە بێنە با بزانم بە کەیفێم دەبێ نابێ، ئاخۆ بڵێی بۆبەرم ببێ؟ خوشکم لە ئامێزی هاتە دەر، چاوێکی لێ داگرت و کوتی: نەوەی خۆتانم و بەوجۆرە خۆی لە دەستی دەرباز کرد و بە پێکەنینەوە خەرامان خەرامان هەستا چوو دیوەکەی و نایلۆن بەدەست بە فینگە و مینگە گەڕاوە و کوتی: فەرموو ئەوەش دیاری من بۆ ئێوەی ئازیز، دڵنیام ئەگەر سبەینێ لەبەریان بکەی قیت و قۆز، دەبی بە گوڵژینی کۆڕ! باپیرم کوتی: ڕووت سپی بێ کچم، با چیدی درەنگ نەبێ بۆ شێو خواردن، ئەوجار ڕوو بەمن کوتی: ڕۆڵە ئەتۆش ئەگە هەر بەسەرپێوەی هەتا ئەمن کەواپانتۆڵەکەی لەبەر دەکەم، بچۆ سەرێ دەرمانەکانم بۆ بێنە دەنا دوایە لەبیرم دەچێتەوە کە بیانخۆم.
کوتم:
ــ بەسەر چاو هەر ئێستا دەیهێنمە خزمەتتان.
هێشتا تەواو نەگەیشتبوومە سەرێ، بە چریکەی خوشکم بە بێ دەرمان، بەغار بەدڵەکوتەوە دەرپەڕیمەوە خوارێ، ئەویش چ بچم؟ چاوتان ڕۆژی ڕەش نەبینێ! باپیرم خوشکمی لە کۆشی خۆی گرتبوو و هەر دوو لاقی توند لێ گرێدابوو و نەیدەهێشت لەئاستەخۆی جووڵەی بکا!
گوڕ گوڕ فرمێسک لە چاوی خوشکم دەباری و بە هەنیسکەوە دەپاڕاوە: مەکە بابە گەورە، تکات لێدەکەم واز بێنە! ئەمن خەتابارم، بەهەڵەدا چووم، بەڵێن بێ تازە قەت قەتی خودایە، نە باسی مۆد دەکەم؛ نە وەدوای دەکەوەم، ئەمن بە لاڕێدا چووم، سەهووکارم، ئێوە بە گەورەیی خۆتان بمبوورن! خوشکم سەری هەڵێنا و چاوی بەمن کەوت و
بەدەم هەنیسکەوە کوتی: کچێ خوشکێ گیان وەرە مەهێڵە، بە هانام بگە و زوو ئەو ماشێنەی (کەرەسەی سەرتاشین) لێ بستێنه.
باپیرم هێندە قەڵس بوو ئاور لە زاری دەهاتە دەر و دووکەڵ لەسەر و کەللەی هەڵدەستا! بە دەم تاشینی تەپڵەسەری خوشکمەوە دەیکوت:
ـ مۆۆۆۆدەەە مۆۆۆد، ئەگەر ســـەرت بتاشــــی؛ باکلااااااااس دەەەەەبی، کراسێک و دوولینگەیەکی قوڵەت بۆ کڕیوم گەڵوگوونیشم داناپۆشێ! دەڵێم ئەوە کوا جلوبەرگە!؟ دەڵێی حااا، چاو چەند جوانە! ئەوە مۆدە؛ کلاست دەباتە سەر، ئەی لە دایەی کلاست بم! خۆ وەمزانی کەواپانتۆڵت بۆ کڕیوم. ئەوچەل ماشێن بەدەست لەولاڕا دێی، دەڵێی سێمێڵ مۆدی نەماوە وەرە با سمێڵت بۆبتاشم! شەرت بێ بەشەرتی پیاوان تەرخی ئەو مۆد و مۆدبازییەت پێبکەم چاکە دەی....!
✍ بەفرین شەڕەفکەندی

🌐 بیست و چوارەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە ی ١٢ی مانگی ڕەزبەر ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ۴/۳۰ ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە ی ١٢ی مانگی ڕەزبەر ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ۴/۳۰ ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
Telegram
attach 📎
🌐 بیست و پێنجەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە ی ١٩ی مانگی ڕەزبەر ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ٤ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە ی ١٩ی مانگی ڕەزبەر ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ٤ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
Telegram
attach 📎
🌐 بیست و شەشەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە ی ٢٦ی مانگی ڕەزبەر ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ٤ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە ی ٢٦ی مانگی ڕەزبەر ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ٤ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
Telegram
attach 📎
🌐 بیست و حەوتەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠٢ی هەتاویدا
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.
🔹کات ؛ چوارشەممە ی ٣ی مانگی خەزەڵوەری ۱۴۰۲هەتاوی - کاتژمێر ٤ی ئێوارە