Telegram Web Link
Forwarded from هاژه میدیا
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎥بینەر بن//

🔴 پڕۆژەی مەزنی «فەرهەنگی زارەکیی موکریان» کۆتایی پێهات

١۴٠٢٫۱۲٫۲۶
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
"لە شێعرەوە بۆ دێڕ" ( بنکەی ئەدەبی مەهاباد و دانیشتنێکی خۆماڵی)

سەیید موحەممەد ئەمین واژی


🟢هەوا ساف، دەڵێی مانگی گوڵانە، وڵات جوان شین بووە، تینی و تیشکی تاو وڵاتی دەبەرەخۆ گرتووە، لە نەخۆشخانەی خودکەفایی هەڵکەوتوو لە سیلەی چواڕ ڕێیانی ئازادی بەدەم نۆرەی دوکتۆرەوە دانیشتبووم، لەبەر نەخۆشان هەر زرمەی دێ، دەڵێن ئاهۆیە، زۆر کەسی گرتۆتەوە، لەبیری ئەوە دابووم ئاخۆ ئێمە ئاستی هێزی سیستمی بەرگری جەستەمان هاتۆتە خوارێ، یا هەر کابرا پشمی خۆ دەگەیەنێتە دوکتۆری؟! لەپڕێک گووشییەکەم زەنگی خوارد، سەیید موبین بوو؛ گوتی: ئەوە لە سەردەشتێ‌ ڕا دێمەوە و بۆ شەو میوانمان دەبێت، منیش گوتم: میوان ماڵە خۆیەتی، گوتی: چەند کەسم بانگ کردووە. گوتم: زۆر پیرۆزە، گوتی: مامۆستا “مەلا سوهەیب عەلی” و یەک دوو کەسی ترن...
@mseyyedmohammadaminvajhi

درێژەی بابەت👇

"لە شێعرەوە بۆ دێڕ" ( بنکەی ئەدەبی مەهاباد و دانیشتنێکی خۆماڵی)
🌐  یەکەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاوی‌دا

🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.

🔹کات ؛ چوارشەممە 29ی خاکەلێوەی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر  /304ی  ئێوارە

📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian
🌐  دووهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاوی‌دا

🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.

🔹کات ؛ چوارشەممە ٥ی گوڵانی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر  /٤ی  ئێوارە

📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian
🌐  سێهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاوی‌دا

🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.

🔹کات ؛ چوارشەممە 12 گوڵانی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر  4/30ی  ئێوارە

📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian
Forwarded from عکس نگار
‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ 🌐  بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) بەڕێوە دەبات ؛

🔷 ئەزموونی چیرۆکی کوردی
بە بەشداری چیرۆکنووسی خاوەن ئەزموون

❇️ عەلی سۆهرابی


🔹کات ؛ چوارشەممە ی 19ی گوڵانی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر  ۴/۳۰  ئێوارێ

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian
Forwarded from شه‌ویار
سند (1) (13) (1).pdf
205 KB
چیرۆکنووس؛عەلی سۆهرابی.
چیرۆک؛شوێن‌پێ
سند (1) (14).pdf
170.8 KB
چیرۆکنووس؛عەلی سۆهرابی
چیرۆک؛کۆتەڵ
Forwarded from شه‌ویار
سند (1) (15).pdf
252.8 KB
چیرۆکنووس؛ عه‌لی سۆهرابی
چیرۆک:کۆخته‌ی جندووکان
Forwarded from عکس نگار
‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍🔷 ئەزموونی چیرۆکی کوردی

‍ ‍ ‍ 🌐  بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی)  ڕۆژی چوارشەممە  19ی گوڵانی 1403ی هەتاوی ئێوارەکۆڕی "ئەزموونی چیرۆکی کوردی " بە بەشداری چیرۆکنووسی خاوەن ئەزموون؛عەلی سۆهرابی بەڕێوە برد.

🔷لەم ئێوارەکۆڕەدا کە تاقمێک لە نووسەران و ڕەخنەگرانی بواری وێژە ئەدەب بەشدار بوون، وەک دەستپێک لە لایەن بەڕێوەبەرانی بەرنامە بەڕێزان؛ نەرمین ئیبڕاهیمی ئازار و سالار پوورمەند هاوکات دەگەڵ بەخێرهێنانی میوانەکان، ئاماژەیان بە ڕەوت و شێوازی بەڕێوەچوونی بەرنامەکانی داهاتووی ئەنجومەن ئەدەبی و هەروەها ئامانج لە بەڕێوبردنی بەرنامەی ئەزموونی چیرۆکنووسی کرد. پاشان بەڕێز کاک عەلی سۆهرابی وەک چیرۆکنووسی بەشداربوو کورتەیەکی لە ژیان و ئەزموونی چیرۆکنووسی خۆی هێنانە بەرباس و دواتر چەند چیرۆکی لە بەرهەمەکانی خۆی خوێندەوە.
❇️لە درێژەدا بەڕێزان کاک حەسەن محەممەدی، جەلال پوورحەسەن،شەویار گولابی‌ئازەر، قادر نیازی، نەرمین ئیبڕاهیمی‌ئازەر"تەوار"، سالار پوورمەند و ...هەر یەک لە دەلاقە و ڕوانگەیەکی چیرۆکنووسی تاوتوێی چیرۆکەکانیان کرد. لە کۆتایی‌دا بە ناوی ئەنجومەن ئەدەبی دیاری ڕێزلێنان پێشکەشی بەڕێز کاک عەلی سۆهرابی کرا.

🆔 @binkemukrian
کۆواری ژمارە چواری داکار لە لایەن چاپەمەنی ئەرزانەوە چاپ و بڵاو کرایەوە. ئەو ژمارەیە کە تایبەت کرابوو بە فەلسەفە لە کوردستان، نووسراوەی سێ ئەندامی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهابادی لە خۆ گرتووە.
١- جەلال پوورحەسەن
٢ - قادر نیازی
٣- شەویار گولابی‌ئازەر
Forwarded from عکس نگار
🌐  پێنجەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاوی‌دا

🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.

🔹کات ؛ چوارشەممە 26ی گوڵانی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر  4/30ی  ئێوارە

📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian
Forwarded from گۆڤاری بەیان (esmail mostafazade)
ئاگاداری

بە ئاگاداری چیرۆکنووسان دەگەیەنین کە ژمارە ٣٥ی گۆڤاری "بەیان" تەرخان بە بابەتی  چیرۆک دەکرێ. داوا لە چیرۆکنووسان دەکەین چیرۆکەکانیان هەتا 15ی پووشپەڕ بۆ ئیمێلی ژێرەوە بنێرن.
[email protected]

١ - چیرۆکەکان لەوەپێش بڵاو نەکرابێتنەوە
٢ - چیرۆکەکان زۆر درێژ نەبن .
٤ - دەکرێ چیرۆکی وەرگێڕداوی نووسەرانی کوردی بیانی نووسیش بێت.
٥ - ئەم فایلە هەرجۆرە چیرۆکێ  وەکوو کلاسیک، مودێڕن، پۆستمودێڕن، مینیماڵ و گشت ڕێبازێکانیش لەخۆ دەگرێ.
٦ - چیرۆکەکان بە هەر زاراوەیەکی زمانی کوردی بێ قەیدی نییە.
٧ - ڕەخنە و هەڵسەنگاندن و نرخاندن و لێکدانەوەی دەقی چیرۆک.
دەستەی نووسەرانی گۆڤاری بەیان
دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد کە تایبەت کرابوو بە ڕەخنە و هەڵسەنگاندی کۆمەڵە چیرۆکی پشتێندی بەقولاب، بە هۆی ئەوەی ئەو ڕۆژە وەک تەعتیلی فەرمی دیاری کراوە، دەگوازرێتەوە بۆ چوارشەممەی حەفتەی داهاتوو.
تکایە هاوڕێیانی ئەندامی کاناڵ یەکتری ئاگادار بکەنەوە.
🆔@binkemukrian
ئەنجومەنە ئەدەبییەکان و پێوەندییان بە پرسی فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردی و جۆری پێشوازی خەڵکی.
ئەو باسەی من ڕەهەندێکی ڕەخنەیی هەیە لەو ڕوویەوە کە دەبینم لەو ساڵانەی ڕابردوو، پێشوازی و بەشداری چالاکانەی هۆگرانی زمان و ئەدەبیاتی کوردی ڕۆژ لە ڕۆژ زیاتر لە کورتی داوە و لێی بووەتە قەیران کە بەڕێوەبەرانی ئەو ناوەندانەی بەو قەناعەتە گەیاندووە لە دووی خەسارناسی ئەو بابەتە بچن و یا گەیشتوونە ئەو قەناعەتە دەرگای ئەنجومەنەکان دا بخەن و بیر لەوە نەکەنەوە ئاخۆ لە نەبوون و داخرانی وەها شوێنگەلێک چ زیانێک وە داوێنەی کار و چالاکی فەرهەنگی و ئەدەبی دەکەوێت.
من نموونەی سەرەتاییم کە دیتراوەکانی خۆمن باس لێ دەکەم و جا دوایە دەپەرژێمە سەر ئەنجومەن و ناوەندە ئەدەبییەکانی شارەکانی دیکە و زانیارییەکانم لە ئەوانیش باس لێ دەکەم.
حەشیمەتی مەهاباد بە پێی دوایین ئامارەکان دەگاتە نزیکی سێسەدهەزار کەس. بەڵام بەو چەند ئەنجومەن و بنکە فەرهەنگییانەی کار دەکەن دەتوانم ڕاشکاو بڵێم تەنیا پەنجا کەسێکن کە سەردان دەکەن و بڕێک لەوانە هاوکات ئەندامی هەموو ئەنجومەنەکانن و سەردانیان دەکەن و بڕێکیشیان تەنیا یەک دانە لەوانە دەچن، ڕێژەی پەنجا کەس بۆ شارێکی وەک مەهاباد بە تەقریب یانی لە هەر شەش‌هەزار کەس یەکێک دەچێتە ئەنجومەنە ئەدەبییەکان کە ئەو ئامارە بۆن و بەرامەی کارەساتباری هەیە.
بۆ شارەکانیش دەبێ عەرزتان بکەم، پیرانشار دوو ئەنجومەنی هەیە و داخراون، بنکەی بەڕۆژەی بانە لە دوای کڕۆناوە داخراوە و تازە خەریکە کارەکانی ڕایی دەکاتەوە، دیهگۆلان ئەنجومەنی نەماوە، ورمێ بەو ڕێژە زۆرەی کورد ئەنجومەنی نییە. هیچ باسی کار و چالاکی ئەنجومەنی نەغەدە و سەردەشت بە ئێمە نەگەیشتووە. بۆکان وەکی دەبێ بێ چالاکییە و شەوەشێعرەکەیان هەر بۆ بەڕێوە نەچوو، مەریوان بەشی کومیتەی تەنزەکەی بە نیاز بوو بەرنامە بەڕێوە ببەن و ئەوە دال بە دال سواڵی وتار لەم و ئەو دەکەن و حەددی نیساب وە دەست نایەت.
بۆ خۆمان لە بنکەی موکریان بەرنامەمان هەیە و کەسانێک کە بڕیاری وتاربێژیان دابوو بە بیانووی جیاواز یەک‌یەک و دوودوو خۆ دەدزنەوە.
پرسیار ئەوەیە؟ کوا ئەو هەموو ئەدیب و نووسەرەی لە دونیای مەجازی ڕۆژانە چەند شێعر و وتار و چیرۆکیان بڵاو دەکەنەوە؟ کوان ئەو هەموو قوتابی و خوێندکارەی لە مەدرەسە و زانکۆکان ئەدەبیات دەخوێنن؟ کوان ئەوانەی کە قسە هاتە گۆڕێ وای مەزەندە دەکەن عالەمی دەهرن و هیچ چیرۆک و ڕۆمانێک نەماوە نەیخوێننەوە؟
ئایا وڵام ئەوەیە، بە هۆی کێشە و گرفتی ئابووری هەموو ئەوانەی نێوم هێنان تەرە و دوورەپەرێز بوون؟ یا ئەوەی بە قەولی هێندێک نووسەری دڵناسک کە وای مەزەندە دەکەن کە لە ئەنجومەنەکان چوون ڕەخنە لە دەقی نووسراوە دەگرن، هیچیان بۆ تێدا ناهێشرێتەوە و دەبێ وەک سەربازی لەشکری شکست‌خواردوو لە کەلێن و قوژبنەکان خۆ بشارنەوە و شێعر بۆ دڵی خۆیان بڵێن وچیرۆک بۆ هەوا بنووسن؟
دیارە هەر ئەنجومەنێکی چالاک دەستەی بەڕێوەبەرێکی هەیە کە حەول دەدات بەرنامە و کۆبوونەوەکانی زیاترین قازانج بە بەردەنگەکانی بگەیەنێت و هەمیشە چاوی لە دووی ئەوەیە زیاترین خەڵک و هۆگر لە ناوئاخنی بابەتەکان سوودمەند بن.
بەڵام بەو دۆخەی چاوەڕێ دەکرێت دەبێ وردە وردە شاهیدی ئەوە بین ناوەندەکان داخرێن و واز لە کۆبوونەوە و دانیشتن و بەرنامەکانیان بێنن، چوون پرسیاری یەکەمیان هەمیشە ئەوە دەبێت باشە بۆ کێی بکەین؟
ئەو پرسیارە ڕێک و سەرڕاست دەبێ کۆمەڵگای کوردی  لە سەرتاسەری کوردستان وڵامی بداتەوە. چوون هەر ئەو ڕەهەندە نییە، دۆخی چاپ و فرۆشی کتێب لە وەزعی ئەنجومەنەکانیش کارەساتبارترە.
پێتان خەنی بووم خەڵکینە بچن چەند میلیۆن چەند میلیۆن خەرج بکەن و منداڵانتان بنێرنە کلاسی زمانی ئینگلیسی و با هەرچی زووترە زمان و چاند و مێژوو و فەرهەنگی کوردیان بیر نەمێنێت.
کەسێک مێژوو، زمان و فەرهەنگی خۆی نەناسێ و نەزانێ قەتعی بە یەقین بێ‌سەوادە. ئەوەش گوتەی من بۆ تەواوی ئەوانەی بیری فێرکردنی هەر زمانێک بە منداڵەکانیان دەکەنەوە ئیللا زمانی دایکیان.

جەلال پوورحەسەن

🆔@binkemukrian
Forwarded from عکس نگار
‍ ‍ ‍ 🌐  بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) بەڕێوەی دەبات؛

🔷 ئێوارەکۆڕی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی
📚کتێبی کۆمەڵە چیرۆکی (پشتێندی بەقولاپ)

❇️ نووسینی؛ لەیلا نوورانی

📝 وتاربێژان؛

🔸 نەرمین ئیبڕاهیم‌ئازەر
🔸 شەویار گولابی‌ئازەر
🔸 جەلال پوورحەسەن
🔸 مەنسوور مێهرجوویان
🔸 جەلیل ڕەحیمی
🔸پەروین دانیش‌پەژووهـ
🔸بەفرین شەڕەفکەندی
🔸 سارا سوڵتانی

🔹کات؛ دانیشتنی یەکەم چوارشەممە 9ی جۆزەردانی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر  4/30ی ئێوارێ
🔹 دانیشتنی دووهەم چوارشەممە 16ی جۆزەردانی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر 4/30ی ئێوارێ

🔹شوێن؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەن ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد

هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian
شیرین خانم ئەمینی نووسەر، بە بۆنەی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان کاک حەسەن ئەمینی سەرەخۆشی لە ئێوە و هەموو ئەندامانی ماڵباتەکەتان دەکەین و لە خودای گەورە سەبر و سێبووریتان بۆ داوا دەکەین.
هیوادارین ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بێت و قەرینی ئاسوودەیی و خۆشی بێت.
‍ ‍ ‍ 🌐  بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) بەڕێوەی دەبات؛

🔷 ئێوارەکۆڕی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی
📚کتێبی کۆمەڵە چیرۆکی (پشتێندی بەقولاپ)

❇️ نووسینی؛ لەیلا نوورانی

📝 وتاربێژان؛

🔸 نەرمین ئیبڕاهیم‌ئازەر
🔸 شەویار گولابی‌ئازەر
🔸 جەلال پوورحەسەن
🔸 مەنسوور مێهرجوویان
🔸 جەلیل ڕەحیمی
🔸پەروین دانیش‌پەژووهـ
🔸بەفرین شەڕەفکەندی
🔸 سارا سوڵتانی

🔹کات؛ دانیشتنی یەکەم چوارشەممە 9ی جۆزەردانی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر  4/30ی ئێوارێ
🔹 دانیشتنی دووهەم چوارشەممە 16ی جۆزەردانی 1403ی هەتاوی - کاتژمێر 4/30ی ئێوارێ

🔹شوێن؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەن ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد

هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian
هاوڕێیان و دۆستان ئاگادارتان دەکەینەوە دانیشتنی دووهەمی ڕەخنە و لێکدانەوەی کۆمەڵە چیرۆکی پشتێندی بە قولاپی لەیلا نوورانی چوارشەممە لە بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد بەردەوام دەبێت و بڕیارە لەو ڕۆژە دا چوار هاوڕێ، وتار، تێبینی و گوتەکانی خۆیان پێشکەش بکەن.
بەشداری بۆ هەمووانە و دەتوانن کاتژمێر چوارونیو تەشریف بێنن بۆ دیوی ئەنجومەن ئەدەبی و بە هاتنتان دڵخۆش دەبین.
2025/07/06 11:24:19
Back to Top
HTML Embed Code: