Telegram Web Link
Forwarded from هاژه میدیا
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎥 بینەر بن//

🔴فێستیڤاڵی چیرۆکی کوردی لە مەهاباد

بەشی دووه‌م

١۴٠۴٫٠٢٫۲۰
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
Forwarded from هاژه میدیا
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎥 بینەر بن//

🔴فێستیڤاڵی چیرۆکی کوردی لە مەهاباد

بەشی سێهەم و کۆتایی

١۴٠۴٫٠٢٫۲۱
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
Forwarded from ماڵپەڕ هسارە
ئەو دەستانەی کە کولتووریان ماچ کرد، گێڕانەوەی مەهاباد و فێستیڤاڵی چیرۆکی کوردی

برای مشاهده مطلب بر روی لینک زیر کلیک کنید

👉 https://hisare.ir/?p=5307

🌐 ماڵپەڕ فەرهەنگی - ئەدەبی هسارە

===👇👇👇===

🆔 www.hisare.ir

🆔 www.hisare.com

🆔 www.instagram.com/hisare_ir

🆔 @hisare_ir
Forwarded from ماڵپەڕ هسارە
دستانی که فرهنگ را بوسیدند، روایت مهاباد و فستیوال داستان کوردی

برای مشاهده مطلب بر روی لینک زیر کلیک کنید

👉 https://hisare.ir/fa/?p=4720

🌐 ماڵپەڕ فەرهەنگی - ئەدەبی هسارە

===👇👇👇===

🆔 www.hisare.ir

🆔 www.hisare.com

🆔 www.instagram.com/hisare_ir

🆔 @hisare_ir
Forwarded from یعقوب خضری
سڵاو و ڕێز دۆستان
فێستیواڵی سەراسەری چیرۆکی مەهاباد کۆتایی پێهات. بەڵام پڕۆژە فەرهەنگییەکان درێژەیان هەیە. ماندوو نەبوونی لە بەڕێوەبەران و سەرجەم هاوڕێیانی ئازیز دەکەم بۆ بەڕێوە بردنی ئەم فێستیواڵە...خۆمان دەزانین داڕشتنی بەرنامە و پلان بۆ بەرنامەی لەم چەشنە چەندی زەحمەت و دەردی سەری هەیە، پێویستە لە زۆر شت بینەوە و تەنگ‌وچەڵەمەی زۆر دێتە سەر ڕێ. لە پەنا وەش‌دا کەم بوونی ئیمکاناتی سەخت‌ئەفزاری کارەکەی دوو قات دژوارتر دەکا. بوونی هێندێک کەم‌وکۆڕی لە هەموو بەرنامەیەک‌دا ئاسایین، جاری وایه بە دەست خۆت نییە چونکە ئیدەکە هەیە ئیمکاناتەکە نییە، هیوادارم دۆستان لەگەڵ ئەو هەموو زەحمەت و بارگرانییەی تەحەمولیان کرد بە خوێندنەوەیەکی وردبینانە لە شێوەی ئیجڕادا ئەوەندەی تریش کارەکە جوانتر بکەن. گشتی بەرنامەکە زۆر بە نەزم و ڕێک‌وپێکی بەڕێوە چوو، بەشی میوانداری زۆر جوان ئەرکی خۆی بەڕێوە برد و بە قەولێک کلاسی کارەکەیان لەسەرێ بوو و ئابڕووداریان کرد. نێو ساڵۆن زۆر مونەزەم بوو. بەشی پەزیرایی حاشییەی بەرنامە کەم وێنە بوو. دابین کردنی جێگا‌وڕێگا زۆر باش بوو. بە گشتی کارەکەی باش هەڵدەسەنگێنم و لە بەراورد لەگەڵ بەرنامەکانی هاوشێوە لە شارەکانی تر لە هەموو نەزەر لەسەرتر و جوانتر بوو. تێبینی‌یەکان هەڵدەگرین بۆ دانیشتنی خسووسی لەگەڵ دۆستان لێرە پێویست ناکا.

وەک بەشداربوویەکی ئەم بەرنامەیە سپاستان دەکەم و دەست‌خۆشیتان لێدەکەم. لەشتان ساغ و ورەتان بەرز بێ هاوڕێیانی ئازیز. ئاواتی بەردەوامیم بۆتان هەیە. سەرفەراز بن.
لەگەڵ ڕێز و حورمەت: یاقووب خزری
🌐  چوارەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1404ی هەتاوی‌دا

🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.

🔹کات ؛ چوارشەممە 24ی بانەمەڕی 1404ی هەتاوی - کاتژمێر  5ی ئێوارە

📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian
سپاسنامە

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کوردستان  بەرپرسی ڕێزداری توێژینگەی کوردستان ناسی زانکۆی کوردستان

بنکەی فەرهەنگی هونەریی موکریانی مەهاباد بە پشت‌بەستن بە ئەزموونی زیاتر لە دوو دەیە خزمەت بە زمان، وێژە و ئەدەبی کوردی و بەڕێوەبردنی دەیان کۆڕ و کۆبوونەوە، لە شەوە شێعر و ئێوارە چیرۆک و کۆڕی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی بەرهەمی ئەدیبان ڕا بگرە هەتا هەمایشی ناوچەیی هێمن و هەژار، بە پێویستی زانی ئەوجارە هەنگاوێکی بەهێزتر هەڵێنێتەوە و ئەزموونێکی جیاوازتر تاقی بکاتەوە. ساڵیانێک بوو کەلێنی بەتاڵی فێستیواڵی چیرۆک کە بتوانێ کۆمەڵێک نووسەر هان بدات لە کردەوەیەکی هاوبەش دا بەشداری بکەن هەست پێدەکرا تا بە ناردنی چیرۆک بۆ دەبیرخانەی فێستیواڵ و داوەری کارەکان بگاتە ئاستێک کە چیرۆکە سەرکەوتووەکان خەڵات وەرگرن و جوڵەیەکی سەرتاسەریی وەڕێ بخرێت.
ئەو ئەزموونە لە ژێر ناوی فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی ناوزەد کرا، ڕاپەڕاندنی وەها ئەرکێک  بێ یارمەتی و هاودڵی هەمەلایانە مسۆگەر نەدەبوو، بە شانازێوە زانکۆ کوردستان لە سەرەتاوە بە دڵێکی ئاوەڵە بەرەو پیری ویستەکەمان هات و توێژینگەی کوردستان‌ناسی بوو بەو ناوەندە کە کارەکەی بە هی خۆی زانی و بە درووست کردنی لێژنەی زانستی و هەڵبژاردنی داوەرەکان دڵنەوایی دا بە ئێمە کە کۆی پڕۆسەی هەڵسەنگاندن بە نوێترین مکانیزم بەڕێوە دەچێت. لە لایەکی دیکە بە وەرگرتنی وتار بۆ پەنێلە زانستییەکان و وتاربێژی و هەڵسەنگاندنی ئەوانیش کەسانێک دیاری کران کە سەرچەشنی بزاڤ و ڕەوتی ڕەخنە و نووسینی چیرۆک و ڕۆمانی ئێستاکەن.
بەرەو پیر هاتنی ئەو ئەرکە پیرۆزە بۆ بەڕێوەبەرانی فێستیواڵ لە مەهاباد یەکجار گرینگ و پڕ بایەخ بوو، دیسان بەشداری و هاوکاری زانکۆی کوردستان لە نێو کۆمەڵانی نووسەری شار و هەرواتر ئۆڕگانە یارمەتیدەرەکان بوو بە هۆی پێک‌هێنانی کەشێکی ئارام و کۆی کارەکەی بەرەو بایخمەندی زانستی پەلکێش کرد.
فێستیواڵ ڕۆژانی ۱۷ و ۱٨ی مانگی گوڵان لە تالاری وەحدەتی شارەداری مەهاباد بەڕێوەچوو.
پێویستە سپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی زانکۆی کوردستان و هەموو ئەندامانی پسپۆڕ و شارەزای توێژینگەی کوردستان‌ناسی بکەین کە لەو ماوەیەدا بە وەئەستۆ گرتنی ئەستەم‌ترین بەشەکان وەک داوەری، حزوور لە پانێلە زانستییەکان، خوێندنەوەی وتار و هەروەها پێشکەش کردنی بەشێک لە خەڵات و تەندیسەکان، قوورسایی ئەو ئەرکەیان بۆ باشتر بەڕێوەچوون و پتەو کردنی فیستیواڵ لەسەر شان کەم کردین و یارمەتیدەرمان بوون.


بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباددەبیرخانەی فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی.


🆔 @binkemukrian
سپاسنامە

شارەداری بەڕێز و ئەندامانی ڕێزداری شوڕای شاری مەهاباد

بنکەی فەرهەنگی هونەریی موکریانی مەهاباد بە پشت‌بەستن بە ئەزموونی زیاتر لە دوو دەیە خزمەت بە زمان، وێژە و ئەدەبی کوردی و بەڕێوەبردنی دەیان کۆڕ و کۆبوونەوە، هەر لە شەوە شێعر، ئێوارە چیرۆک، کۆڕی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی بەرهەمی ئەدیبان ڕا بگرە هەتا هەمایشی ناوچەیی هێمن و هەژار، ئەم جارە بە هەنگاوێکی بەهێزتر و ئەزموونێکی جیاوازتر
بە مەبەستی گرینگی دان و ئاوڕدانەوە بەسەر چیرۆکی کوردی و ناساندنی نووسەرانی پەراوێزکەوتوو و کۆکردنەوەیان لە بۆنەیەکی ئەدبی، لێبڕان تا فستیواڵێکی چیرۆکنووسی پێکبێت و بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە جوڵەیەکی سەرتاسەری وەڕێ‌بخرێت.
ئەو ئەرکە لەژێر ناوی فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی ناوزەد کرا.
ڕاپەڕاندنی وەها ئەرکێک پێویستی بە یارمەتی و هاودڵی هەمەلایانە هەبوو. ئەندامانی بەڕێزی شورای شار و شارەداری مەهاباد هەر  لە سەرەتاوە بە دڵێکی ئاوەڵا بەرەوپیری ویستەکەمان هاتن و بە یارمەتیدان لە بواری ماڵی و دابین‌کردنی کەرەستە و ئامێری پێویست، هەروەها یارمەتی کاری لە لایان ئەندامانی بەڕێزی
«پەیوەندییە گەشتییەکان» و بەشداری بەڕێزان کاک سەلاح پایانیانی و کاک کەماڵ مەولوودپور و کاک ئازاد وەتمانی لە بەشە جیاوازەکان، توانی لەنیکەم بەشێک لە ئامانجە سەرکییەکانی بپێکێ.
ئەو فێستیواڵە لە ڕۆژانی ۱۷ و ۱٨ی مانگی گوڵانی ١٤٠٤ لە تالاری وەحدەتی شارەداری مەهاباد بەڕێوەچوو.
سپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی هەموو ئەندامانی بەڕێزی شورای شار و شارەداری مەهاباد و دیتر بەڕێزان بکەین کە لەو ماوەیەدا بە بەکارهێنانی ئەو پەڕی توانایی خۆیان قوورسایی ئەو ئەرکەیان لەسەر شان کەم کردین و لە باشتر بەڕێوەچوونی ئەو فێستیواڵەدا یارمەتیدەرمان بوون.

بە سپاسەوە:
بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد
دەبیرخانەی فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی.

🆔 @binkemukrian
دۆستان و هاوڕێیان بە هۆی پیس بوونی هەوای شاری مەهاباد ئەوڕۆ هەموو ئیدارەکان داخراون و دانیشتنی ئەوڕۆی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد بەڕێوە ناچێت.
تکایە دۆستان ئاگادار بکەنەوە.
🌐  چوارەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1404ی هەتاوی‌دا

🔹 کۆڕی ڕێزلێنان لە ئەندامان و هاوڕێیانی دڵسۆزی بنکە کە یارمەتیدەرمان بوون لە بەڕێوەبردنی فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی

🔹 میوانداری لە ئەندامانی (حەوزەی هونەریی تاران)

🔹کات ؛ چوارشەممە 31ی بانەمەڕی 1404ی هەتاوی - کاتژمێر  4:30ی ئێوارە

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian
هاوڕێیان و خۆشەویستان، شاعیرانی و ئەدیبانی مەهاباد، بە پێی هەماهەنگی پێشوەختە ئەوڕۆ دەستەیەک لە حەوزەی هونەریی تارانەوە دێنە مەهاباد و بڕیارە لە دیوی کۆبوونەوەی ئەنجومەن ئەدەبی لە ناو ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشاد لە گەڵ شاعیران و نووسەران کۆ ببنەوە و وتووێژمان لە گەڵ بکەن.
داوا لە هەموو خۆشەویستان دەکەین ئەگەر گوتەیەک یا قسەیەکی تایبەتیان هەیە و پێویستە بە گوێی حەوزەی هونەری بگاتەوە، لە کۆڕەکەی ئەوڕۆ بەشداری بکەن و ئەوەی پێویستە بە گوێی میوانانی بگەیەنن.
کاتژمێر 4:30 ئێوارە چاوەڕێتان دەکەین.
Forwarded from Mary
Forwarded from Mary
Forwarded from parvin d
Forwarded from parvin d
Forwarded from parvin d
Forwarded from parvin d
Forwarded from parvin d
2025/06/26 19:26:12
Back to Top
HTML Embed Code: