Telegram Web Link
📚 کۆڕی ناساندن و پەردەلادان لەسەر پەڕتووکی
              ڕســـکان

📗بەرهەم و نووسینی:
مامۆستا حەسەن ڕەوش (پارێزەر)

📖شرۆڤەکارانی کتێب:

🔴 دکتۆر مەجید پاتۆ
       (دکتۆڕای زانستی دارستان و ئەندام لە لیژنەی زانستی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕووەکناسی ورمێ)

🔘 ئەندازیار بەختیار خزریان
      (خوێندکاری دکتۆڕای دارستانناسی زاکۆی ورمێ)

🟣 ئەندازیار ئیرەج مورادی
       (ماستەری کشتوکاڵی)

📆    پێنجشەممە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٤
🔜    کاتژمێر  16:45
📍    هۆڵی یادەوەری شەهیدانی ٧ی پووشپەڕی سەردەشت


هاتن بۆ هەمووانە

ئەنجومەنی ئەدەبیی سەردەم
ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
👏1
ناو: ڪوردستان

خەڵڪی: ڪوردستان

لەدایڪبووی: ڪوردستان

تەمەن: هەموو خەم و خۆشیەڪانی ڪوردستان،

بە خەمەڪانی؛ شەوم پێواوە

بە شادیەڪانی؛ هەستم ڕواوە.

ئێستایش بە قەد هەموو هەستدارانی ڪوردستان؛

ماچی ئەوین و خۆشەویستی،
دێنمە بوونی ئاسۆی‌هیوای ئازادی و ئەڵێم:

هەست و نیەسـم؛ ڪوردانە گیان‌فیداتم ڪوردستان.

#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd
3🕊1
بەڵـێنی دراوە: ڕەنگی گوڵی سوور

موژدە و ئەوینی پـێـیە دووراودوور

لای ئێمەی ڪوردیش ڕەنگی پڕئەوین

ڪاتێ خۆر هەڵدێ، ئەدا لە زەوین

ئەوینێ بەرزە و پڕحەز، لەسەرخۆ

تیشڪی زەردی خۆر لە ڕۆژهەڵاتۆ

ئەیخات لە ئاسۆ، پڕنوور، گەشاوە

تیشڪی لە ئاڵای ڪوردان بڵاوە

زەردی و نووری خۆی دابەش ڪردوە

پرشنگی زانین چوارپارچەی گروە

بە یاری خودا و ئامانجی خۆرمان

یەڪ دەگرنەوە گەلی ڪوردزمان

هەمووی ڪوردەوار یەڪ خۆریان هەیە

یەڪگرتوو، یەڪ ڕێ و ئامانجیان هەیە

ئامانج سەرەڪی یەڪگرتنەوەیە

ڪوردستان یەڪە و یەڪ ئاڵای هەیە
❤️💛💚💛❤️💛💚💛❤️💛💚
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd
🙏1
هاتم بێژم بۆ ڪوردستان
هێزم بڕا
هاوارم لێ تیرۆر کرا
دەستم دایە گورزی هیممەت
باڵم گـرا
باسڪەڪانم بزمار درا
بەرەو مافم هەنگاو ئەچووم
لاقم پەڕا
ئەڵغام لە ڕێم چاڵێ خرا
نووسیم مـافـێ بۆ نیشتمان
خوێنم چۆڕا
تەرم و خامەم هەڵواسرا
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
🌷🍁🌷🍁
🎸   @bokurd🖌  
🌷🍁🌹🍁
1
سڵاو و ڕێز

🔹لەگەڵ چایی یەک دوو دەنک #هێل مەیل کەن

کاریگەریی هەس لەسەر هاتنەخوارەوەی چەوری.
بۆ پێست باشە.
سەرئێشە کەم دەکاتەوە.
بۆ دڵبەیەکاهاتن باشە.
باوپێچە و دڵەکزە کەم دەکاتەوە.

@bokurd
1👏1
خۆزگە حیلم و ئازادی بـنـووسرایێ بـە دەوا
با بیرمان ڪەوتایـێتۆ پێویستمانە وەڪ هەوا
ئەونەیش ئەقڵ هەبایە فەقیر بەخێو ڪرایە
سەرمایە و یاسا بەش بێت، نەمێنێ نان خۆ ڪەوا
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd
1👏1
@bokurd
خواردنے پرتەقاڵ تووشبوون بە شێرپەنجە ڪەم دەڪاتەوە؛
لە ڕەحەم و ڕیە(سی)و ڕیخۆڵەدا.

پێشگیری دەکات لە دروستبوونی
بەردی گورچیلە.

بۆ سەرماخوردەیی هەڵامەت باشە.

بە بۆنەی ویتامین C و B و ڕێژەیێ ئاسن و پوتاسیوم کە هەیەسی قودرەت و توانایی جەستە فراوانتر دەکات.

کلوستڕۆڵ دێنێتە خوارەوە
@bokurd
👏1
هاتم بێژم خودی مانگی بەڵام نانا جوانتر لەوی
بە تاو دەچێ مانگی ئاسمان؛ مانگی منە نابێت نەوی
زۆریش جوانتر لە مانگی تۆ، دڵم شادە لەبەر جوانیو
ڕوونت کردۆ ماڵی دڵم وەلات ناوە شوومیی شەوی
@bokurd
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
3
هیچ هەستێ نەکەی بریندار
بێڵە جوانتر بێ هەستی تۆ
لەهەر گوڵێ دەڕوێ و هەیە
لە چوار وەرزدا دەکەن چرۆ
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd
3
دەس بە خانەتەکانی
خەم و کینە بسڕەوە
با ڕزگار بن سوهرە و گوڵ
خۆت وەرە بۆ سەردانێ
بۆ جێژوانێم بەرەوە
ئاوەدان کە کۆشکی دڵ
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd
2
خوێنم دەمژن لە کاسەیە بۆ نەیارەکۆنەی پارە
ئاسمانیشم ڕێک گیراوە هەورانیشی لێ تەوارە
خاکم سورمە: دەیسوون، دەڕوا وەک کلەی چاو، بۆ جەللادان
سەرزەوینم دڵبەزامە گەنجینەیشی بۆ غەوارە
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd
1
توانیوتە کەسێک فریو بدەی:

ئەو کەسە گەمژە نەبووە؛

بەڵکوو دڵنیایی بووە کە تۆ مرۆڤ بیت؛ نەک کەسێکی دووڕوو و ڕیاکار...!!!
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd
👍1👏1
لەوەی کە زمانی کوردی: دایک و باوک و بنەمای هەموو زمانەکۆنەکانە؛
دڵنیام.
بۆیە گەر بێژن: زمانی کوردی ئی بەهەشت و بەهەشتییانە؛
دڵێم: زیادەڕەوی نییە و ڕام وایە و لام جوانە.
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd
1
خوێندن یان چوونە قوتابخانە؟

لەم چاخەی ئێستا تێیدا دەژین، ڕاستی و ئاراستەی شتەکان بەرەو زەرقوبەرق و جوانی و لەچاودان دەڕۆن.
جوانی وەک گیاکەڵە، بڕستی لە چاکی بڕیوە و باسێک لە چلۆنایەتی و دەرەنجام و لێکەوتەکان ناکرێت!
نازانم نە زەینمان کوێر بووەتەوە، نە هیچ شتێکمان بەلاوە گرینگ نەماوە!
٣ یان ۴ دەیە پێشتر، بەر لەوەی قوتابخانەکان ببنەوە، قوتابییەکان خۆیان ساز و تەیار دەکرد.
چۆن خۆسازکردنێک؟
کوڕەکان سەریان دەتاشی، دەستێک جلوبەرگی شیاو و جووتێک پێڵاویان دەکڕین، چەند دەفتەر و پێنووسێک و ئەگەر ببووایە ساکێک، ئەگەر نا ساکەتەلیسێک؛ واهەبوو تەنیا جیرێکیان لە کتێبەکان دەهاڵاند و لە باخەڵیان دەهاویشتن.
پارک، جێ‌یارییەکان و کۆڵانەکان لە منداڵان چۆڵ دەبوون و تەنیا کاتی چوونەقوتابخانە و هاتنەوە، منداڵ دەبینران.
کاتێک قوتابی، قۆناغی سەرەتایی تێدەپەڕاند و دەگەیشتە قۆناغی ناوەندی، دەبوو بە میرزا و دەیان گۆڕانکاری فکری و کەسییەتی لە ڕواڵەت و دەروونیدا دەڕسکان و دیار دەکەوتن.
دەکرێ بڵێم چازان و هۆزانێکی تەواوی لێ دروست دەبوو.
ئەوکات مامۆستا ڕێزێکی تایبەتی بوو و قوتابی ڕێزی لێدەگرت و شەرمی لێدەکرد.
قوتابخانە ناوەندی زانست و فێربوون بوو، ئەوەی هەنگاوی دەنایە حەوشەی قوتابخانە، گوڵێکی دیاری ناو باخچەی گوڵان بوو.
دەرەدێ و دەرەشارەکان، بەتایبەت ژێر سایەی درەختەکان دەبوونە شوێنگەی خوێندن و دەورکردنەوەی وانەکان، شوێنپێی ڕاوێچکەی قوتابی تەواو لەسەر زەوی دەردەکەوت.
کاتی سەرمای مانگی کۆتایی پاییز و هەموو وەرزی زستان، دوای جەماعەتی بانگی نیوەڕۆ و بانگی عەسری نەک هەر مزگەوتەکان چۆڵ نەدەبوون، بەڵکوو دەیان خوێندکار و قوتابی تا کاتی ئێوارە لە مزگەوت دەرسیان دەور دەکردنەوە و مزگەوت دەبوو بە زانکۆ!
خۆزگە بەوەی کاولاشێکی لە شاری هەبوو، ئەگینا خانووی بەکرێ لە شار دەست نەدەکەوت، چونکە قوتابیییان و خوێندکارانی گوندەکان بۆ شار دەهاتن و تێکڕای خانووە بەتاڵەکان پڕ دەبوون لە فێرخواز و هۆگری فێربوون.
کتێبخانەکان ئاوەدان دەبوونەوە.
خوێندنەوە دەبوو بە بەشێک لە کاری ڕۆژانە و شەوانە.
ئەو چەند وشەیە: فێرخواز، قوتابی، خوێندکار،  قوتابخانە، فێرگە و زانکۆ دەبوونە بنێشتەخۆشکەی زار.
گەورەبوونی منداڵ بە تێپەڕاندنی قۆناغەکانی خوێندن لە قسە و کردارەکانی دەردەکەوتن. کاتێک لەگەڵ منداڵێک دەدوای دەتزانی لە چ قۆناغێکی خوێندندایە.
خوێندن بایەخی پێدەدرا، خوێندکار جێگە و پێگەی دیار بوو، خوێندنگە شوێنی پیرۆز بوو، مامۆستا پێشڕەو و پێشەنگی کۆمەڵگە بوو، کتێب هاوڕێ بوو، خوێندکار خوێندنی بە ڕوخسار و کرداریەوە دیار بوو.
پێنووسی سەر قۆڵ و کتێبی ژێر باغەڵی خوێندکار هەرکامیان دەرخەری زۆر شت بوون و تەنیا بۆ جوانی نەبوون.
کەسێک خاوەنقەڵەم بوو، خاوەنزانستیش بوو. خوێندکار شەرمی لە پرسیار نەدەکرد و بەپێی ئاستی خوێندنی خۆی و بگرە زیاتریش وڵامی کتوپڕی پێ بوو.

ئێستا نازانیت کەی قوتابخانە دەبێتەوە و کەی خولی خوێندن کۆتاییی پێ دێت!
نە ژاوەژاوی بەر لە کردنەوەی قوتابخانەکان بەدی دەکرێت، نە خوێندن و خوێندنەوە بۆ خوێندکار چێژبەخشە!

شتەکانی لە سەرەوە باس کران، هەموویان لەگەڵ ئێستا پێچەوانە و دژ بە یەکترین.

تا ٥ ڕۆژ پێش کردنەوەی قوتابخانەکان قوتابی هەر پێشنازانێت!
کتووپڕ جلوبەرگ و پێڵاوی جوان و ناوازەی بۆ دەکڕن!
نابێ کەسێکی تر لەم جۆرە جلوبەرگانەی هەبن!
بایی چەندین ملوێن شتومەکی قوتابخانە لە پێنووس، لێنووس، ساک و ... بۆ دەکڕن.
ماشێنی چوون و هاتنەوەی تا ۹ مانگی خوێندن بۆ دابین دەکرێت!
جگە لە قوتابخانەی سەرەکی، لەلای باشترین قوتابخانە و باشترین مامۆستای تایبەت جیا لە خوێندنی فەرمی، هەلی خوێندنی بۆ دەڕەخسێت.
لە چەندین فێرگەی هونەری تایبەت ناونووس دەکرێت، دیسان  ماشێنی هاتوچۆ و سازوبەرگی تایبەتی بۆ دابین دەکرێن، لە فێرگەی زیرەکەکان و خاوەنبەهرەکان ناونووس دەکرێت و لە دەیان کێبڕکێ بەشداری دەکات!
لەماوەی وەرزی خوێندن نە کتێبێکی بە دەستییەوە دەبینرێت، نە جارێک لە کاتی موتاڵا دێتە بەرچاو! باشترین لەپتاب و گووشی (بیستۆک) بۆ دەکڕێن!
هۆدەی خوێندنی تایبەتی لە ماڵەوە بۆ دابین دەکرێت! سەرەڕای ئەوەش باشترین خواردنەکان بە باشترین چلۆنایەتیییەکانەوە دەرخواردی دەدرێن!
دەرفەتی سەفر بۆ شوێنی تر و بەشداری لە کۆڕ و کۆبوونەوەی زانستی و کێبڕکێی خوێندنی بۆ دەخوڵقێت!
خوێندن لە فێرگە مەجازی و وێناییەکانی لەبەر دەستە و کۆڵێک پارەش لەو ڕێگەیە سەرف دەکات!
هەتا هەوای جێژوان و پیاسەش کەوتە سەری، ئەوە کافەکتێب و بگرە هاتم!
بە کورتی و بە کوردی: (لە سەری مار و مێرووی بۆ دابین دەکرێت.)
👏1
بەداخەوە بەو هەموو شتانەشەوە! هێشتا ناتوانیت لەناو ئەو هەموو خوێندکار و قوتابییانەدا، چەندکەس خوێندەوار خاوەنبەهرە بدۆزییتەوە!
نە لە قسەکردنیان خوێندەواری دێتە بەرچاو، نە لە بیچم و سەر و ڕوخسار و کەسایەتییان شتێک بەدی دەکرێت!
بەو حاڵەش بە دەگمەن کەسێک ڕیزی خۆی لە قوتابخانە جیا دەکاتەوە، چونکە کۆمەڵگە کەسی ئاوهای ناوێت! بەڵام بە بەردەوامی دەچێتە قوتابخانە، زانکۆ و خوێندنگە باڵاکان!
بەگشتی لەکۆندا ئەوەی دەیخوێند دەچووە قوتابخانە، ئەوەی نەیدەخوێند هەر زوو ڕێگە و ڕیزی خۆی لە قوتابخانە و قوتابی جیا دەکردەوە.
کەسی لادەر لە قوتابخانە، دەبوو بە: شوان، جووتێر، باخەوان، کرێکار یان وەستایەکی کارامە لە پیشە خۆماڵییەکان و بەو کارە، بۆشایییەکی لەناو پێکهاتەی کۆمەڵگە پڕ دەکردەوە.
کەچی ئێستا ئەوەی دەچێتە قوتابخانە و خوێندنگە بە خوێندەوار هەژمار ناکرێت، بەڵکوو تەنیا چوونە قوتابخانەکەی پێ بڕاوە و ڕیز و ڕێگەشی لە خوێندنگە و زانکۆکان جیا ناکاتەوە، جێگەی کەسانی تر پڕ دەکاتەوە،
ئەگەر ڕیزیشی جیاکردەوە و نەچووەوە خوێندنگە، دیسان ناتوانێت جێگەی خۆی لە کۆمەڵگەدا بکاتەوە و دەبێتە سەربار و نانخۆرێکی زیادی لە کۆمەڵگەکەیدا، تەنانەت هیچ قەناعەتێکیشی بە وەستاکاری و پیشەسازیی کۆمەڵگە نییە، ناچار ڕێگەی غوربەت و بگرە هاتم! زۆر بەداخەوە لەوێش پیشەی خزمەتگوزاریی تاقەتپڕووکێن، بەتایبەت: خواردنگە و ڕێستووڕانت و ... واتای ژیانی بۆ ناهێڵێتەوە.
باوکی بەڕێز و دایکی ئازیزم، مرۆڤی چازان و هۆزان لە ئاسمانقەڵێش و بینای چەند نهۆمیدا هەڵناکەوێت.
منداڵەکەت فێری خوێندن نەکردووە، بەڵکوو فێری زێدەخوازی و زێدەڕۆیی بووە.
خوێندن لەگەڵ چوونەقوتابخانە جیاوازە، منداڵەکەت دەچێتە فێرگە و خوێندنگەکان، بەڵام ناخوێنێت.

حەسەن ڕەوێش (پارێزەر)
٣١ی خەرمانانی ۱٤۰۱ی هەتاوی
👏1
لە وڵاتی ئەشقدا:
حیزبی جوانیت
سەبر و دڵی
شکست دا
ع، م، تیژباڵ
@bokurd
🕊1
#ئافرەت_و_کۆمەڵگا

دەبێ شکۆی ئافرەت نەشکێت و
گرنگی پێ‌بدرێت.
بەشی زیاوی ڪۆمەڵگا ئافرەتن:
مافیان پارێزراو بێت؛
ڪۆمەڵگا سەرڪەوتووترە.
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd
🕊2
@bokurd

هەزاران خۆشی هەن؛
ئاستیان ناگاتە
فرمێسکێ ڕژاوە
بۆ خەمێکی وڵات
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ

هەینی
۱۱ی ڕەشەمەی۲۷۱۷ڪوردی
@bokurd
1
2025/10/16 17:46:34
Back to Top
HTML Embed Code: