هەندێ کات هەرگیز و هەرگیز تێناپەڕێ!
من لە چاوەکانم پاڕامەوە تا فرمێسکەکانی بوەستێنێت!
ئەوەی لە دوای ڕووخان دروست ببێت، ناڕوخێت!
شوێنێک نەما بۆ برینی تازە…
ئەم ڕۆژانە عەجیب هەست بە بێ کەسی ئەکەم…
حەتا کرێچیش تا خانوی تر نەگرێت بار ناکات!
ئەزانم تۆ هیچ کاتێک نابیتە هی من، بەڵام
من هێشتا چاوەکانم دائەخەم بیر ئەکەمەوە چەنێک جوان ئەبوو ئەگەر لەگەڵ یەک بوینایە :)
قسمەتی ئێمە یەکتر ناسین بوو
بەیەک گەیشتن تەنها خەیاڵێک بوو…
تۆ هەڵبژاردەی یەکەم نیت
تۆ هەر خۆت تاکە هەڵبژاردەی🤍
هەموان چاوەڕێی کەوتنی تۆن تەنها خزمەکانت نەبێ ئەیانەوێت بتبینن کە بە زەویدا ئەخشێیت
کەسێک دێت یان زوو یان درەنگ
یان تۆ ئەکا بە خۆت
یان تۆ لە خۆت ئەکات!
باش ئەبینەوە بەڵام تەنها کاتمان پێویستە!
لە نێوانێکا ماومەتەوە
نە ئەوەم ئەوێ کە ئەبێ
نە ئەوەش ئەبێ کە ئەمەوێ
سەرەڕای هەموو ئەوانەی ڕویداوە
زۆر دڵنیام لەوەی تاکە خانمم بەم شێوەیە لەبیریا بمێنمەوە!
قەدەرەکانی خوای گەورە هەمووی خێرە
ئەگەر چی ئازاریش بێت…
چەن سادە تێپەڕی لێم
موحیبەت و دنیای جوانیت!
بە دڵێکی پڕ لە قسە بێدەنگ بووم🌚
با هەموو دنیاش لە باوەشم بگرێ
من لە غیابی ئازیزی ڕۆحا بە هەتیوی مامەوە…
ڕقم لەو هەستەیە
کە جار جار ئەیەوێ نامەت بۆ بنێرێ!
2025/06/27 19:55:10
Back to Top
HTML Embed Code: