Telegram Web Link
#سۆما

لە کۆشکێکدا چەپکه گوڵێ
بە گوڵدانە زێڕینەکەی خۆی، ئەمەی وت:
تا دوێنێ بوو
هەتا لەو دەشت و دەرە بووم
تا گەدا بۆنی ئەکردم
گەڵایش چەتری سەوزی دەستی
بەر باران و هەتاوم بوو.
لە باڵندە و درەختەوە تا با و بەفر
ئاشنا وو ڕۆشنا و هاوڕێم بوون.
تاقانەی خۆشەویستی بووم
ماچم گوڵاوی ناودەمی ژیانم بوو.

لە دوێنێوە کە هاتوومە
نێو باوەشی کۆشکی تۆوە
لووتی پاشا بۆنی عومرم هەڵئەمژێ
خۆم ئەبینم وا ئێستاکە
من بوومەتە چوکڵی چقڵێ
کە سۆمای چاوی بەهاری
خۆی ئەکوژێ!

#شێرکۆ_بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان

@chamochya
من تێ گەیشووم کە هەموو نەگبەتییەکانی مرۆڤ لەوەڕا سەرچاوە دەگرێ کە به زمانێکی ڕوون و بێپەردە نادوێ. هەر بۆیە بڕیارم داوە کە بێ‌پەردە و ڕاست و یەک‌ڕوو بدوێم و بێ‌پەردە هەڵسوکەوت بکەم، تا بچمە ڕێگەی ڕاستەوە.

ئەگەر تاقە شتێک هەبێ کە مرۆڤ بەردەوام لە ئارەزوویدا بێ و هەندێ جار بە دەستی بێنێ، خۆشەویستیی مرۆییە.

لە ناخی مرۆڤدا، ئەو شتانەی شایەنی ستایشن، زیاترن لەوانەی مایەی پەستی  و سووکایەتین.

هیچ شتیک لە جیهاندا بایەخی ئەوەی نییە کە مرۆڤ ڕوو لەو شتە وەرگێڕێ کە خۆشی دەوێ.

بەردەوام لە مێژوودا ساتەوەختێک دەگا کە هەرکەس بوێریی ئەوەی هەبێ بڵێ دوو دانە دوو دەکاتە چوار، سزای مەرگی لە پێشە؛ مەسەلەش ئەمە نییە کە چ پاداش یان سزایەک چاوەڕێی ئەم هۆکارهێنانەوەیەیە، مەسەلە ئەوەیە کە بزانین ئاخۆ دوو دانە دوو دەکاتە چوار یان نا؟

ئەو شەڕ و خراپەیەی لە جیهاندا هەیە بەردەوام لە نەزانییەوە سەرچاوە دەگرێ و  چاکەخوازیش ئەگەر لە ڕووی ئاگادارییەوە نەبێ، ڕەنگە ڕێک بەقەد شەڕ و خراپە مایەی زیان و خەسار بێ.

«چەند ڕستە لە ڕۆمانی تاعوون، ئالبێر کامو»

@chamochya
ئەم خاکە چ دڵبەردە لەگەڵ هەردی خەزانی
ئەم خەڵکە چ ڕەنگ‌زەردە لەگەڵ دەردی گرانی
ئاسۆگی ژیان چاوی هەموو سوورە لە شیندا
ئاسمانی کرا ئەڵقە لە مل ڕۆژ و شەوانی!
بۆ یادی وەتەن غوربەتی جام پڕ کە لە تاڵاو
من ناخی دڵم زووخە لە تاڵاوی ژیانی
ئەم ناوە هەموو داوە گەلی داوە بە تەنگاو
کەو کۆیلەیی قاڵاوە کە قانوونە قڕانی!
مەرگینە ژیان، دۆزەخی ڕەنگینە بەهەشتم!
سووتاوە گوڵی دڵ بە کزەی ئاهی نەهانی
ئەم داوە کە پێی خاکی لە قوڕ ناوە ڕزاوە
ڕاسانی دەوێ بەندی ژیان بێتە چڕانی
گەر شاخی غوروور زارە لە بێدەنگی بناری
گڕکانی لە هەستانە، شەوی بێتە بەیانی
بارانی بزەی دێتەوە سەر لێوی شەقامم
سیروانی ئومێد شەقی دەکا کۆسپی گرانی

#ڕەحیم_لوقمانی


https://www.tg-me.com/chamochya
میرم هەتا وەفا و تەوازوع شیعارتە
یەزدان موعین و حیرزی دۆعای ئێمە یارتە

بولبول لە فیرقەتی گوڵە کەوتۆتە حەلوەلا
یا دەممە بەم بەیانییە وا بێ قەرارتە

شوکری خودا بە تیری توهەمتەن وەک ئەشکەبووس
سینەی عەدوو بە تێغی حەسادەت فگارتە

«بێخود» ئەسیری مەعریفەتت چۆن ئەبێ نەبێ
تۆیێ کە شێری بێشەیی عیرفان شکارتە

#بێخود

https://www.tg-me.com/chamochya
کە تۆ تۆرای لە چاوان وەک خەوی من
لە بسکت ڕەشترە مانگەشەوی من

بڕۆ مەجنوون! بە لەیلای خۆت مەنازە
کە ناوبانگی پتر دەرکرد ئەوی من


#مامۆستا_هێمن

وێنە: شەهید لەیلا قاسم

ڕووحی بەرزەڕی شاد

@chamochya
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
کە تۆ تۆرای لە چاوان وەک خەوی من لە بسکت ڕەشترە مانگەشەوی من بڕۆ مەجنوون! بە لەیلای خۆت مەنازە کە ناوبانگی پتر دەرکرد ئەوی من #مامۆستا_هێمن وێنە: شەهید لەیلا قاسم ڕووحی بەرزەڕی شاد @chamochya
‍‍ 

بۆ لەیلا قاسم

مامۆستا ھێمن ساڵی ١٣٦١ لە  گوندی  شیلاناوێ ڕۆژێک بۆی گێڕامەوە، فەرمووی: سەروبەندی لە سێدارە درانی (لەیلا قاسم) بوو کە خەڵک بەناوی خوشکە لەیلا ناویان دەبرد٠ کە زانیمان ھەواڵەکە ڕاستە و لەیلایان لە شاری (موسڵ) لە سێدارە داوە، زۆر ناڕەحەت بووم، ئەو کات لە سێدارەدرانی ژنێک ڕەنگە یەکەمجار بووبێ٠ تەواوی کوردستان بەگشتی و شاری سلیمانی بەتایبەتی زۆر غەمبار و شڵەژاو بوون٠ ھەتا بزانن ئەم خەبەرە ڕاستە یان درۆ٠ بەڵام زۆر بەداخەوە ڕاست بوو٠ ھەتا ھەواڵی ئەوە ھەبوو کە لە زمان پاسەوانێکی ڕژیمەوە گواسترابۆوە: ئەو ژنە چەندە بە غیرەت و ئازا بووە لە کاتی دوایین ھەناسەکانی ژیانیدا ھەر درووشمی کوردایەتی و نەبەزی و شۆڕشگێڕی داوە٠ گووتبوی ئێمە وەکوو پاسەوانی ئەو لە سێدارەدانەی ژنێکی (کورد) شەرمەزار بووین و سەرمان بەرداوەتەوە ھەتا ڕۆحی دەرچووە٠

بەم بۆنەیەوە مامۆستا ھێمن شیعرێک بۆ خوشکە لەیلا دەنوسێ و لە ڕێگای چەند دۆستێکی خۆیەوە بڵاوی کردبۆوە٠ شێعرەکە زۆر خێرا لە سلیمانی و دەوروبەر بڵاو دەبێتەوە، بەڵام کەس نازانێ خاوەنەکەی کێیە٠ گوتی دوای چەند ڕۆژێک بەیانیەکی لە دەرگای ماڵەکەیان دام منیش چووم کردمەوە دیتم ھاوڕێیەکی حیزبی و ھاووڵاتی خۆمە٠ زۆرم بەخێرھاتن کرد و چایەکم بۆ ساز کرد و پێکەوە چامان خواردەوە٠ شێعرەکەی منی دیبوو، ئەو ڕەشنووسە بوو کە پاکسازیم کردبوو٠ کاتێک ڕۆیشت  من نەمزانیبوو کاغەزەکەی کە شیعرەکەی لێ نوسرابوو لەگەڵ خۆی بردووە٠ ماڵەکەم ھێندە شلوق پلوق  بوو حوشتر بە بارەوە تێیدا ون دەبوو٠
بۆ ڕۆژی داھاتوو بەیانی لە دەرگایان دا و چووم کردمەوە٠ دیتم دوو مەئموری کوردی سەر بە ئاسایشی سلیمانی بوون٠ زۆر موحتەرەمانە گوتیان تکایە ھەتا دائیرە لەگەڵمان وەرە پرسیارێکت لێ دەکەین و دەگەڕێیتەوە بۆ ماڵەکەت٠ خۆ نەدەکرا بڵێی نایەم، زۆر ترسام بەڵام وەسەر خۆم نەھێنا٠ لەگەڵ خۆیان بردیانم بۆ  ئەمنیی سلێمانی. کە چووم بردمیانە ژورێک دایاننام. پاشان بردمیانە ژورێکی تر کە بەرپرسێکی ئەمنی لێ دانیشتبوو. کە چووم ھەستا لەبەرم و ھات و تەوقەی لەگەڵ کردم و فەرموەی لێ کردم بۆ سەر کورسیەک. لەوێ دانیشتم و گوتی دەستووری دا قاوەیان بۆ ھێنانم و سیگاری (روزمەن) بۆ داگیرسانم٠ دوای ئەحواڵپرسی و ڕێز و حورمەتێکی زۆر٠ گوتی تەنھا پرسیارێکم ھەیە لە تۆ، بۆیە بانگم کردووی بۆ ئێرە٠ منیش گوتم فەرموو لە خزمەتدام بە پێی توانام٠ لە جێی خۆی ھەستا سەرپێ و ھاتە لای من٠ کاغەزێکی بەدەستەوە بوو دایە دەستم، گوتی دەمەوێ بزانم ئەم شێعرە ھی کام شاعیرە؟ ھەر ئەوەندە و ھیچی تر. منیش لێم وەرگرت و  ھەر کە دیتم ھەمان ڕەشنووسەکەی خۆم بوو٠ ھەمان شێعرەکەی خۆم بوو٠ نازانم بۆ لە ترسان ڕۆحم دەرنەچوو؟ لەپێشدا پێموابوو دەزانن ئەم شیعرە ھی منە و دەیەوەێ پێم ڕابوێرێ و مەسخەرەم بکات٠ بەڵام کە ھاتە بن سەرم و گوتی ئەگەر بزانی ھی کێیە خەڵاتت دەکەین٠ بەو قسەیە زانیم نازانن شێعری خۆمە٠  کەمێک چاوم لێ کردو و ھێنام و بردم ٠ بە پرتەپرت و شکستە خوێندمەوە یانی نازانم بیخوێنمەوە؟و شێعرەکە ناناسم٠ زەنگی لێ دا و کوردێکی بانگ کرد٠  گوتی پێی بڵێ ھی کێیە ئەم شێعرە وا زوو سەرتاسەری کوردستانی داگرت٠ منیش خۆم لێ بێ خەبەر کردوو گوتم بەڕاستی نازانم شێعری کێیە٠ بەڵام ھەوڵ دەدەم بیبینمەوە٠ زۆریان سوپاس لێ کردم و بە ماشێنی خۆیان بردمیانەوە بۆ ماڵێ٠ بەڵام ھەرگیز بە ڕوو ئەو کەسەمدا نەداوە و ھەر نەشیزانی کە منیان بانگ کردووە بۆ لێپرسینەوە. لێم پرسی مامۆستا کێ بوو ئەو کەسە؟ ناوەکەی پێ گوتم بەڵام گوتی باسی مەکە٠ منیش قەولم پێدا باسی نەکەم٠

ھەمیشە دەرد دەبینم ، دەرد دەبینم
درۆی دوژمن دەھۆی نامەرد دەبینم
مەگەر زەردایی ناکەن چاوەکانم
كە ڕەنگی نەوبەھاری زەرد دەبینم٠

بەسۆزەی با کە سکڵی دڵ گەشاوە
دەرون پڕ سۆزو فرمێسکم خوێناوە
لە دووری لەیلا بە واوەیلا و شیوەن
دەڕۆم پۆلی شینگێڕم بە دواوە

بزەی ھاتێ گووتی ڕووناکە ئاسۆم
وەرە جەلاد پەتت باوێژە ئەستۆم
ئەوە پەت نییە میداڵی ئیفتیخارە
كە بوومە قارەمانی میللەتی خۆم

ئەوی بیست شاعیرو گریا بەزاری
ئەگەرچی بەسترابوو لێوو زاری
گووتی لەیلا ھەمیشە پایەداری
لەژێر خاکا لە پێش چاوان دیاری

كە تۆ تۆرای لەچاوم وەک خەوی من
لەبسکت ڕەشترە مانگە شەوی من
بڕۆمەجنون بە لەیلای خۆت مەنازە
كە ناوبانگی  پتر دەرکرد ئەوی من


گۆڤاری سروە، ژمارە۱، بەهاری ۱۳۶۴


@hazhar_mokryani
@chamochya
بێ ویساڵت کەی تەمەننای جەننەتولمەئوا ئەکەم
بێ نیگاهت چۆن خەیاڵی بادە و سەهبا ئەکەم

بێ خەتت مومکین نییە دڵ دەم بە ڕێحانەی بەهەشت
بێ گوڵی ڕووت کەی تەماشای لالەیی حەمرا ئەکەم

شێوەیێکی چاوی مەخمووری نیگاری پێوەیە
بۆیە دائیم حەز لە سەیری نێرگزی شەهلا ئەکەم

ئیلتیفاتی با نەبێ ئەو شۆخە خۆ جەوری هەیە
مشتەری چاکم بە ڕۆح جەور و جەفای سەودا ئەکەم

من کە مەجنوونمەشرەبم چیمە بەسەر شارانەوە
شێتی لەیلم ڕوو لە کێو و هەردە و سەحرا ئەکەم

تۆ کە یارم بیت عەزیزم چیم بەسەر دنیاوەیە
تۆی مەبەستم ئیکە لەم دنیایە ئیستیغنا ئەکەم

بۆ فەلەک ناکەم تەنەززول هەر وەکوو نووری ئەڵێ
من بە چەرخی ئاسمانی سپڵە ئیستیهزا ئەکەم

#کەمالی

https://www.tg-me.com/chamochya
«چ نییە!»
وشەیەکە دەیڵێین
ئەو دەمانەی
پڕین لە هەموو شتێک...

#مەحموود_دەروێش

@chamochya
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
دنیا بە تەحقیق هەمووی مەجازە ڕاز و نیازی تیادا مەخوازە سینەت قەڵغانی تیری قەزا بێ قەڵەم چی نووسی تێپەڕی تازە چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕانی: شێخ سەلام. ئەی دڵ کە دنیا پیشەی نەمانە بۆچی ئەم هەوڵ و ڕەنجە گرانە غەم لەسەر دڵت هەرگیز بار مەکە چارەنووس چی بێ ئەیکا…
شیرین شیرینی فەرموو بە خەسرەو
کە کەی مەی بە ڕۆح ئەبخشێ بڕەو
یەکشەم، دووشەممە، سێشەممە و چوار
پێنجشەممە، جومعە، شەممە، ڕۆژ و شەو

چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: شێخ سەلام.

ئەی لە سەر سەری هەموو سەروران
ئەزانی کەی مەی حەڵاڵ ئەکا گیان
شەممە و یەک و دوو، سێشەممە و چوار
پێنجشەممە، جومعە، شەو مەلابانگان

چوارینەکانی خەییام، وەرگێڕاوی: ئەحمەد شاڵی.

ای بر سر سروران عالم افروز
دانی که چه وقت می بود روح افروز
یکشنبه، دوشنبه، سه‌شنبه و چهار
پنجشنبه و آدینه و شنبه شب و روز

@chamochya
نەخۆشی چاوەکانت بووم و خەندەی تۆ سەبووریی دام
شـیفـای بیمـاری خـۆت دا، گـوڵشـەکەر بـاری لە زاری تۆ
لە لایـێ تـارە داوی دڵ، لە لایـێ مـارە قــەسـدی سـەر
چ سیحرێکە، عەجەب ماوم لە زولفی تاروماری تۆ!

#وەفایی
@chamochya

بە کەس نابێ بتی من ئاشنا قەت
غەزالەی بەڕ نیە ڕامی وەفا قەت
مەحاڵە بێت و ئەو پێ سەر سەرم نێ
بە تاجی پادشا ناگا گەدا قەت
وتم: چ بکەم لە بۆ وەسڵت؟ وتی: کەس
بە کەس نەیوتووە عیلمی کیمیا قەت
چ ئیستیغنا، چ وەحشی تەبعییێکە
نەپرسی تۆ ھەواڵی ئاشنا قەت
لە یادت دەرنەچم بەس، پەس ھەوەستە
لە دەرحەقما مەکە غەیری جەفا قەت
ھەموو بیسمیلیە، ھەر من نیمە بیسمیل
نەبوو کارێ بکا ھەر بۆ خودا، قەت
ھەموو فەخری کە داغ و دەردە عاشق
مەبەن، ڕیسوایییە، ناوی دەوا قەت
وتم: بێ باکە بۆ خوونڕێزی، ئەبرۆت
وتی: تێغ ئەز بڕش ناکا حەیا قەت
وتی: مەحوی ھەناسەی ئاگرینە
بە دەم من نازکم، ناوم نەبا قەت

#مامۆستا_مەحوی

https://www.tg-me.com/chamochya
بۆ چەند ساتێ، پرچی
ئاڵان لە ملمەوە
کە پرچ ڕۆیشت و خۆم مامەوە
وەختێ کە دەستم هەڵبڕی
بۆ گەردنم گوڵی لاولاو
نووسان بە پەنجەکانمەوە!


#شێرکۆ_بێکەس

@chamochya
کۆسپی گوڵان

وەسەر خوێن کەوتەوە شێعرم لە باری چۆتەوە شادی
لە بیرت قەت نەچێ شیرین! چ تاڵە ڕەنجی فەرهادی

هەتا کەی چاوەکانم سورمەپۆشی خاکی ڕێگەت بن
"کە خاکی خاکی دامەن بە وەگەرنە تۆزی
بەربادی"

لەسەر بەرماڵی جەستەی تۆیە دامداوە  ڕکاتێ ژن
سڵاوی نوێژەکەم داوە، لە مەردی خۆم پتر ڕادی

لە خەندە و پێکەنینمدا سەری هەڵدا مەزن‌ڕەنجێ
لە سەحرای ویشکی گریانا، دەپێوم چەم بە چەم، وادی

بە یەخسیریم دەکەن گۆچ و‌ لە داوێنی‌ ڕقم داوێن
ئەوین دەپسێنێ زنجیر و دەچۆڕێ چۆڕێ ئازادی

بە دادی دڵ نەگا کاکی لە خۆبایی، چ کەردەن؟ ئاخ!
لە لای کێ عەرز و دادی کەم؟ خودایا خۆت بدەی دادی!

ئەگەرچی زۆر گلا شێعرم لە کێوی بەرزی ڕامانت
بە فەخری ئەشقی تۆ ئەمڕۆ، گەییشتە دوندی ئوستادی

کچۆڵەی باڵخی دەفتەر، بە خەم خەمڵیوە دیسانیش
وەسەرخوێن کەوتەوە شێعرم، لە باری چۆتەوە شادی


لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"
۲۳ی گوڵانی ۲۷۲٤ی کوردی

https://www.tg-me.com/lawlaw1400

@chamochya
ئەی #نووری_دڵ و قووەتی ئەژنۆم، بەسە دووری
ڕۆحم وەکوو پەروانە گەڕا دەوروبەری تۆ

🔘ئاوات
@chamochya
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
ئەی #نووری_دڵ و قووەتی ئەژنۆم، بەسە دووری ڕۆحم وەکوو پەروانە گەڕا دەوروبەری تۆ 🔘ئاوات @chamochya
ئەی چرا لەحزێک مودارا تێر ببینێ ڕەنگ و ڕووت
وەرنە پەروانەی غەریب جان و دڵی پەروا نییە

بۆ نیساری مەقدەمت عومرێکە دەگریم ڕۆژ و شەو
تا بەکەی گەوھەرفشانی، چاوەکەم دەریا نییە؟

چی دەکەم، دەگریم، دەسووتێم، ئاوری دڵ نامرێتەوە
چ بکەم ئاخر #نووری_دیدەم، سینەکەم سینا نییە

#وەفایی


@chamochya
ڕۆژباش،
کچانی سەد ساڵ لەمەوپاش!
ڕۆژباش،
کوڕانی سەدساڵ لەمەوپاش:
چاوەڕێم کەن،
وا تێنەگەن هێندە دوورم...
ئەو بەڵێنەی بە ئێوەم دا،
هەنووکەش لەسەری سوورم!

چاوەڕێم کەن ،
نابێ، ناشێ نەتانبینم!
مەپرسن کەی
مەپرسن چۆن
گومان مەکەن لە زڤرینم!

لەوانەیە،
ڕۆژی نەوڕۆز،
وەک پنجێک گیا
لەسەر گردی مەلا مەروان بژیێمەوە!
ڕەنگە شەوێک
لەگەڵ تیشکی برووسکەدا
داپەڕمە خوار و بێمەوە،
بێنێک وەکوو تاپۆی ئاڵا
لەبەر چاوان بشنێمەوه!


لەوانەیە
هەر دوای ڕێژنە بارانێکی سەربەکڵاوە،
لە داوێنی ئەسپیندارێک
وەکوو کارگێک هەڵبتۆقم.
یا لە دەشتی کاولەقەراج
شین بم وەکوو گوڵەجۆیەک،
یا لە گەرمەی ڕەشبەڵەکدا
بترنجێمە ناو ئاپۆرە و
لە پڕ بێمە دەستی دۆیەک!

         
ڕۆژباش!
کچانی سەد ساڵ لەمەوپاش...
ڕۆژباش!
کوڕانی سەدساڵ لەمەوپاش:
کە منتان دی،
بانگم بکەن
بۆ سەر سفرەی پڕی خۆتان!
من دڵنیام
نانی ئێوە تامی خوێن و ڕۆندک نادا.

با شەوێکیش بەئارامی
بنووم لەناو پێخەوتانا
لەم ژینەدا هەرچەند گەڕام بە دنیادا،
پێخەوی من
یا کەڵەکی سەر شەپۆل بوو،
یا لکێک دار لە بەردەمی ڕەشەبادا!

لێم گەڕێن، جارێک،
لە چەقی ڕێگە،
بە ڕۆژی ڕووناک،
بێ فتوای مەلا و ئیزنی عەشیرەت،
لە ترس ڕەها، لە تانە بێباک
تێر ئاوێزانی کچەکوردێک بم
هەناسەی بۆنی نێرگزی لێ بێ،
بەری دەستیشی تام و بۆنی خاک
       
            
ڕۆژباش،
کچانی سەدساڵ لەمەوپاش!
ڕۆژباش،
کوڕانی سەدساڵ لەمەوپاش:
تکا دەکەم،
بۆ ئەو ڕۆژە
ڕۆژی زڤرین یا داپەڕین،
ڕۆژی شینبوون یا هەڵتۆقین
پەساپۆرتێک بۆ من دانێن!

گرینگ نییە!
با ئەستوور بێ یا تەنکۆکە...
با لاکێش بێ یا چوار گۆشە...
گرینگ نییە!
چۆنی دەڵێن با ئاوا بێ:
زەرد بێ ، سوور بێ،
شین بێ، مۆر بێ،
یا ڕەشێکی وەک قەتران بێ...

لەم ژینەدا بە حەسرەت بووم،
تەنیا ڕۆژێک
پێناسێکی زێدی خۆمم لە گیرفان بێ!

ڕۆژباش،
کچانی سەدساڵ لەمەوپاش،
ڕۆژباش ،
کوڕانی سەدساڵ لەمەوپاش!

      
زڤرین: گەڕانەوە، ڤەگەڕ
مەلا مەروان: گوندێکی نێزیکی گوندی بێرکۆت(زێدی شاعیر) بەهاران لەوەڕگەی بەرخەل و کانگەی پیفۆک و شیلمشاق و قێزبەلە و قوڕادە و شتی تر بووە

قەراج: بە پیتترین زەویی باشووری کوردستانە.

#دیوانی_بەرەو_زەردەپەڕ

#عەبدوڵڵا_پەشێو

@chamochya
له‌ ده‌ستی چاو و دڵ بانگم بە تینە
بە چاو چم دی، دڵـیش بۆی پڕ ئەوینە‌
لە پۆڵا خەنجەرێ  ڕۆ کەم لە چاوان
ڕەها کەم دڵ لە دەست ئەم گەرمەشینە

ز دست دیده و دل هر دو فریاد
که هر چه دیده بیند دل کند یاد
بسازم خنجری نیشش ز فولاد
زنم بر دیده تا دل گردد آزاد
٭٭٭
به‌ گوڵکاران بڵێن با گوڵ نه‌چێنن
له‌ باخان باخه‌وان با واز بهێنن
ئه‌گه‌ر په‌یمانی گوڵ وابێ که‌ من دیم
هه‌ڵیکێشن، دڕووی  پێدا وه‌شێنن

لاله کاران دگر لاله مکارید
باغبانان دو دست از گل بدارید
اگر عهد گلان این بو که دیدم
بیخ گل بر کنید و خار بکارید
٭٭٭
له‌ مه‌زرا جووتیارێک دەم بە ناڵان
به‌ ئه‌سری سوور ده‌دا ئاوی گوڵاڵان
بە دەم کێڵانەوە ده‌یگوت مخابن
ده‌کێڵین و به‌ جێدێڵین به‌تاڵان

یکی برزیگرک نالان درین دشت
به خون دیدگان آلاله می‌کشت
همی کشت و همی گفت ای دریغا
بباید کشت و هشت و رفت ازین دشت

بابا تاهیری هەمەدانی: گۆڕینی بۆ شیوەزاری سۆرانی: ڕەحیم لوقمانی

@chamochya
گەر ڕەزا بێ چییە بۆ ماچی دەمی جانی عەزیز
تەجروبەم کردووە عیشرەت بە دەمە نەک بە دەمە

#حاجی_قادری_کۆیی

@chamochya
2024/06/01 02:09:08
Back to Top
HTML Embed Code: