Telegram Web Link
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#کرماشان


🌸 دووەمین فستیڤاڵی "دیکلەمەی شێعری کوردی" تایبەت بە منداڵان

🌸 "باران ساڵحی" لە شاری "#سنە"وە، بە خوێندنەوەی شێعری "سێ هاوڕێ" پلەی سێیەمی بەدەست هێنا.


#سێ_هاوڕێ

خوێندنەوە:
#باران_ساڵحی


✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇

https://www.tg-me.com/cmhelbest
👏42💯1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"مانگ‌گیران"


مانگی جوان و خوێنشیرین
ڕووگەش و لێو بەکەنین

ئەمشەو  بۆچی گۆڕاوی
بۆ وا ڕەش هەڵگەڕاوی

پێکەنینت چی لێ هات
ڕەنگت بۆ تاریکە و مات

پێم بڵێ چی ڕووی داوە
ڕۆشناییت بۆ نەماوە

مانگ وتی: خەمت نەبێ
شێوەم دیسان گەش دەبێ

ئەوە ئەمشەو گیراوم
سێبەر کەوتۆتە چاوم

زەوی ڕێگەی لێ گرتووم
خۆری لێ بزر کردووم

لە بەین من و هەتاوە
قیت بە پێوە وەستاوە

هەتا کاتژمێرێ تر
هەڵدێمەوە ڕووناکتر


✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست

خوێندنەوە: #ئامینە_شوکری



👇👇👇👇👇👇

https://www.tg-me.com/cmhelbest
3👌3🔥2👍1
"هەرەسی دڵ"



لەبارچوونی
خەونی سەوزی  پەپوولەیەک!
ڕووانی گۆڕی مێلاقە!
تاریکترین دێڕی شیعرە 
و
دوایین بزمار لە تابووتی وشەم دەدا..
هەورەنیگای بارانێکم
ئاوێزانی خەیاڵی تۆ!
هەر هیچ نەبێ زەردەپەڕێک میوانم بە!....



✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔
@cmhelbest
👏4👌2💯1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
جیک جیک"


جیک جیک، جیک جیک، جیکەڵە
بچکۆلانەی زیتەڵە

دەنووک بۆرەی باڵ زەرده
بێرە خوار لەو بان بەردە

بێرۆ بێرۆ دان بخۆ
تێر تێر  ئاو و نان بخۆ

دایکم دانی هێناوە
لەنێو قاپا دایناوە

جیک جیک، جیک جیک، زوو وەرە
جووجەڵەی  جیک‌جیک‌کەرە


جەمال_مەریوانی_هەڵبەست

🎙:ئامین_شوکری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
#فێربوونی_زمانی_دایکی_ناسنامەی_هەموو_مرۆڤێکە
🆔: instagram
🆔: telegram
👏2
#چاوەنواڕ



ئەی برینتر لە زامی خاک
هەر بازرەقەی تاسەی نیگات
سەوز دەبێ
لە شوێن‌پێتدا.

نا مل نادات ئەو ڕێگەیە
بەو کەوشانەی  بۆنی ناپاکییان لێ دێ
و
هێڵنجی دێ بە هەنگاوی ڕەشی ئەوان...
کەلێک چاوی لە هاتنەوەی تۆیە
و
زەردەی ڕاگرتووە!
نەکا شەوی ئەنگوستەچاو،
بۆسەی مەرگی بۆت دانابێ!

داربەڕوویەک،
لاوکی سەوزی نیشتمانێ دەڵێتەوە
و
گەڵا گەڵا تامەزرۆیی دەیباتەوە!....

گاشەبەردێ دێتە دەنگ و
بەرز بەرز دەڵێ:..
"ڕێگە چۆڵ کەن"..
بەرەو ئێره "ڕێبوارێک" دێ!
بەرەو ئێره "ڕێبوارێک" دێ
! ....



✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست

وێنە:
#سروە_م.

👇👇👇👇👇👇
🆔
@cmhelbest
👏42👌2
Audio
شیعری #مامۆستا

خوێندنەوە:
#هێلین


✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇

https://www.tg-me.com/cmhelbest
1💯1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
"ناسکە و ددانەکانی"


✍️: "ج.م.هەڵبەست"
🎙:ئامین_شوکری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌#فێربوونی_زمانی_دایکی_ناسنامەی_هەموو_مرۆڤێکە
🆔: instagram
🆔: telegram
👍2👌1
چەند تابلۆیەکی "پاییز"


_1_

زەرد هەڵگەڕا..
تکایە سەر لێوی گەڵا،
ماچی پاییز!..

‌ _2_

خۆی شاردەوە لە قوژبنی چاوی مەنگا،
پایزەڕێز بوو،
یەکەم نیگا.....

‌ _ 3_

سەدان دێڕی زەرد ڕوواوە..
لە ئایەتی سەوزبوونەوەی،
خۆی دەگەڕێ،
سوورەتی باخ!.....



✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔
@cmhelbest
4👏3👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"جووجەڵە"

#جووجەڵە

ڕۆژێک بووم بە جووجەڵە
دەستم کردە جووکە جووک
ڕاوەستام لە بەر دەرگا
تەق تەق لێم دا بە دەنووک

دایکم دەرگای کردەوە
نەیدەزانی کە منم
وتی: ڕەبی بەخێر بێی
بۆت دێنم ئاو و گەنم

باوکم بە مێهرەبانی
دەستەکانی توند گوشیم
بە جیکە جیک و بازدان
بۆ نێو حەوشە ڕاخوشیم

چەندە خۆش بوو میوانی
ماڵی بابە و دایە بووم
تا ئێوارە سەرقاڵی
دان خواردن و کایە بووم




✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔
@cmhelbest
6👏5💯1
سەدان دێڕی زەرد ڕوواوە..
لە ئایەتی سەوزبوونەوەی،
خۆی دەگەڕێ،
سوورەتی باخ!.....



✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔
@cmhelbest
4
بە هەڵوەرین گۆش کراوم،
گۆشاوگۆشی هەناسەی با
و
زوقمەنیگای بەرەبەیان!
پایزەڕێزبوون،
خڕۆکەیە
و
لە خوێنمدا دێت و دەچێ!
لەودیو هەوری زامیشەوە
دەمخووسێنێ،
پەڵەی ئازار!
من خودی خودی پاییزم.....



✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔
@cmhelbest
3🔥1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
"کتێب"


هاوڕێیەکی خنجیلە
لەتەکمایە هەمیشە
شتی تازەم فێر دەکا
لەسەرخۆ و بێدەنگیشە

دایدەنێم لە بەردەمما
ورد ورد چاوی لێ  دەکەم
وشە و دێڕە ڕوخساری
بەجێی لووت و چاو و دەم

کتێبە هاوڕێکەی من
پەرتووکیشی پێ دەڵێن
هەموو شتێک دەزانێ
ڕاستگۆیە و خاوەن بەڵێن

ئای که دڵخۆشم، شادم
لەگەل کتێبدا هاوڕێم
ڕێبواری ڕێی زانستم
ئەویش بووەتە چرای ڕێم


✍️: جەماڵ مەریوانی (هەڵبەست)

🎙:ئامین_شوکری
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌#فێربوونی_زمانی_دایکی_ناسنامەی_هەموو_مرۆڤێکە
🆔: instagram
🆔: telegram
👍21
"هەڵم"


ئێوارەیەک هەڵوەریبوو!
نەیدەزانی...
هێشتا هەڵمی پێکەنینی سەوز سەوز،
ئەیدایە چاو...



✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔
@cmhelbest
5👌1💯1
"مێش‌هنگڤ"


ئەز گڤ‌گڤم گڤ‌گڤم
مێشم  مێشا هنگڤم

ژ کولیلکان حەز دکم
دەما فڕین لەز دکم

چاڤێن من یێن بچووکن
دوو بالێن من سڤکن

شەش پیێن من ژی هەنە
ڕوویێ من ژی ب کەنە

خانی‌یا من بچووکە
ئۆدەیێ وێ کونکە

(تۆزکولیلکان) ژێ دکم
هنگڤێ خوەش چێ دکم




✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔
@cmhelbest
3🔥1
ج.م.هەڵبەست...شیعر
Photo
"هەنگاوە سپییەکان"

هاڵاوی غەریبییەکەی هەر لە دوورەوە دەهات بە ڕوومدا و بە ڕوومدا نەدایەوە، دەمزانی و نەیدەزانی بۆسۆی ئەوینە.
دەمزانی و نەیدەزانی سووتان چەند ئەستەمە، چجای سووتانی ناخ!
سووتانی ڕۆح.....
هەنگاوەکانی خۆی دەژمارد، یەک، دوو، سێ،
یەک دوو، سێ...
هەنگاو لەدوای هەنگاو...
بیری هاتەوە ئا لە بیرکارییا زۆر خراپ بوو، هەموو جارێ مامۆستاکەی لێی دەدا، مامۆستایەکی تووڕە و ڕووگرژی هەبوو تەنانەت لە سێبەرەکەی خۆشی هەڵدەچوو...
بیری هاتەوە، جارێکیان لەسەر ئەوەی بەجێی "+" نیشانەی "×"ی دانابوو ،[ئاخر بێجگە زمانی دایک زمانی دیکەی نەزانیبوو، بۆیە لێی تێ نەگەیشتبوو] گشت گیانی ڕەش و مۆر کردبووەوە....
ئاخێک و هەزار عەزرەت،....
هەگبەی بیرەوەرییەکانی پڕ بوون لەو بیرەوەرییە تاڵ و ناخۆشانە کە تەنانەت هەندێکیان ئەوەندە ناخۆش بوون، وەبیرهێنانەوەیان سەد هێندەی تر ئازاریان دەدا....
یەک دوو سێ ...
هەنگاو لەدوای هەنگاو...
بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن و هەناسەیەکی قوووڵی هەڵدەکێشا دەتوت  دووکەڵی بیرە نەوتەکانی "بابە گوڕگوڕە".... 
ئا وەبیری هاتەوە، بیری نەوت، بیری نەوتی کەرکووک، بیری نەوتی بابە گوڕگوڕ....
ئاخ سەردەمانێک ئەو خاکە تەنیا کوردی تێدا دەژیا، سەردەمانێک ئەو خاکە شوێنپێی تورک و عارەوی وەخۆی نەدەگرت، بەڵام ئێسته چی ئێستە؟!....
تەنانەت کێلی گۆڕەکانیشیان بە تورکی و عارەوی نووسیگە...
یەک دوو سێ....
هەنگاو لەدوای هەنگاو...
بیری زیاتر ئاڵۆز دەبوو، ئاڵۆزتر لە دۆخی ورمێ، ئاخ ورمێ.... دەستی کرد بە ورتەورت و لەژێر لچەوە دەیوت، ئای ورمێ، وارێ ماد، وارێ مە، وارێ سمکۆ....
خۆ ڕۆژگارێک لێرە هەر لێرە "سمکۆ" بە ئەسپی کوردییەوە ڕمبازێنی دەکرد و تەراتێنی ئەسپەکەی گوێی گۆڕەپانی کەڕ دەکرد، ڕێ نەمابوو نەخشی سمی ئەسپەکەی سمکۆی پێوە نەبێ...
هەر لێرە بوو،لەم خاکەدا، یەکەم خوێندنگەی کوردی کرایەوە و چاوی گەشی منداڵانی کورد بە "ئەلفبێ‌یا کوردی‌یا کورمانجی "سەد ئەوندەی تر گەشایەوە...
هەر لێرە بوو  کە پیتی "ڵ" سەری "ل"ی دەخوارد و ئەوەی بێژەی "ڵ"ێی نەزانیبا، وەبەر دادگای گەل دەکەوت و تۆڵەی خوێنی ڕژاوی "ڵ_ بێژانی" لێ دەکرایەوە...
هەر لێرە بوو...
یەک دوو سێ...
هەنگاو لەدوای هەنگاو.....

✍️✍️✍️"جەماڵ مەریوانی (هەڵبەست)"
#ج_م_هەڵبەست
28ی ڕەزبەر 2725





👇👇👇👇👇👇
🆔
@cmhelbest
1
2025/10/21 01:26:03
Back to Top
HTML Embed Code: