Forwarded from دەنگی ماتەم
"ڕەمەزان"
30 شەبەنگی نووری،
"خودا"
و
30 ئەستێرەی بێ ئاوابوون!
ڕایەڵ ڕایەڵ موناجاتی باوەڕداران!
هەودا هەودا پاڕانەوەی شەوبێداران!
لە کاولاشی ڕۆحی ماندوومدا
ئۆقرەیی،
بە بارتەقای هەموو گەردوون!.
"مەرحبا" یا..
"ئەلوداع" یا..
هەموو شەوێ
بەرەوە ئاسمان لەپی دەستم!
وەرزی بەهاری "قورئانە"!
"ٳنا ٲنزلنا"ی دڵانە!
شنەی بلاوێنی "قەدر"
و
کەروێشکەی زیکری یا "قەیوم"!
پەیتا پەیتا،
دەڕژێنە پێدەشتی هەستم!....
✍: جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
📡
➖➖➖
→@matam4658←
30 شەبەنگی نووری،
"خودا"
و
30 ئەستێرەی بێ ئاوابوون!
ڕایەڵ ڕایەڵ موناجاتی باوەڕداران!
هەودا هەودا پاڕانەوەی شەوبێداران!
لە کاولاشی ڕۆحی ماندوومدا
ئۆقرەیی،
بە بارتەقای هەموو گەردوون!.
"مەرحبا" یا..
"ئەلوداع" یا..
هەموو شەوێ
بەرەوە ئاسمان لەپی دەستم!
وەرزی بەهاری "قورئانە"!
"ٳنا ٲنزلنا"ی دڵانە!
شنەی بلاوێنی "قەدر"
و
کەروێشکەی زیکری یا "قەیوم"!
پەیتا پەیتا،
دەڕژێنە پێدەشتی هەستم!....
✍: جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
📡
➖➖➖
→@matam4658←
❤6
Forwarded from میدیای سەربەرزی
"تابلۆی ئەنفال"
کارەساتی #ئەنفال بە هەشت قۆناخ جێبەجێ کراوە! هەر بۆیە هەشت تابلۆی شیعریم بۆ داناوە کە لێرەدا سێ تابلۆم هێناوە!
تابلۆی یەکەم:
نیشتمانێک
لە زام دەدوێ و
دایکێک بەدەم هەنسکەوە
منداڵەکەی ڕادەژەنێ!
ڕەنگی خوێن و
بۆنی مردن
جەستە و بەژنی "خاک" دەتەنێ!
لەسەر سەریان
پۆستاڵ ڕەشێک بە قاقاوە
چاڵی "ئەنفال" هەڵدەکەنێ!!
تابلۆی دووهەم:
کانی دەگری و
ئەسرینی خوێنی لێ دەڕژێ!
کیژۆڵەیەک لەگەڵ
لەتێک گۆزەی شکاو ڕاکشاوە!
نەورەسێکی کەسیرەبوو
چاوەڕوانی قومێک ئاوە!!
تابلۆی سێهەم:
دارستانێکی سووتاو و
گوندێکی گڕتێبەردراو و
چەند ماڵێکی نوغرۆ و ڕووخاو!
لەژێر داروپەردووی دێدا و
لەنێوان تۆز و دووکەڵدا
دەنگی گریانی منداڵێک
بەئەسەپایی دێتە بەر گوێ!
لەولاشەوە لوورەی
گورگی
ڕەشی هار دێ!!.....
هۆنراوەی:
ج.م.هەڵبەست
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
@cmhelbest
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🌅میدیای سەربەرزی
www.tg-me.com/midyayserberzi
instagram.com/midyayserberzi
کارەساتی #ئەنفال بە هەشت قۆناخ جێبەجێ کراوە! هەر بۆیە هەشت تابلۆی شیعریم بۆ داناوە کە لێرەدا سێ تابلۆم هێناوە!
تابلۆی یەکەم:
نیشتمانێک
لە زام دەدوێ و
دایکێک بەدەم هەنسکەوە
منداڵەکەی ڕادەژەنێ!
ڕەنگی خوێن و
بۆنی مردن
جەستە و بەژنی "خاک" دەتەنێ!
لەسەر سەریان
پۆستاڵ ڕەشێک بە قاقاوە
چاڵی "ئەنفال" هەڵدەکەنێ!!
تابلۆی دووهەم:
کانی دەگری و
ئەسرینی خوێنی لێ دەڕژێ!
کیژۆڵەیەک لەگەڵ
لەتێک گۆزەی شکاو ڕاکشاوە!
نەورەسێکی کەسیرەبوو
چاوەڕوانی قومێک ئاوە!!
تابلۆی سێهەم:
دارستانێکی سووتاو و
گوندێکی گڕتێبەردراو و
چەند ماڵێکی نوغرۆ و ڕووخاو!
لەژێر داروپەردووی دێدا و
لەنێوان تۆز و دووکەڵدا
دەنگی گریانی منداڵێک
بەئەسەپایی دێتە بەر گوێ!
لەولاشەوە لوورەی
گورگی
ڕەشی هار دێ!!.....
هۆنراوەی:
ج.م.هەڵبەست
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
@cmhelbest
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🌅میدیای سەربەرزی
www.tg-me.com/midyayserberzi
instagram.com/midyayserberzi
❤4
Forwarded from کوردستان / Kurdista (کوردەوان kurdevan)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌸🌸11ی گوڵان ڕۆژی لەدایکبوونی "پێشەوا" و ڕۆژی باوک لە گشت باوکانی کورد پیرۆز بێت!🌸🌸
______________________________
🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸
"یازدەی گوڵان"
کۆڵان بە کۆڵان
دەگەڕێم شار و
گوند و
باژاڕۆک!
وەک جاڕچی گەڕۆک!
مزگێنیم دەوێ
و
هەم گوێزەبانە!
ئەمڕۆ ڕۆژبوونی باوکی کوردانە!
هۆنراوەی:
ج.م.هەڵبەست
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
دیزاین و ڕێکخستن :غەمگیـن
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
______________________________
🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸
"یازدەی گوڵان"
کۆڵان بە کۆڵان
دەگەڕێم شار و
گوند و
باژاڕۆک!
وەک جاڕچی گەڕۆک!
مزگێنیم دەوێ
و
هەم گوێزەبانە!
ئەمڕۆ ڕۆژبوونی باوکی کوردانە!
هۆنراوەی:
ج.م.هەڵبەست
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
دیزاین و ڕێکخستن :غەمگیـن
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👍2❤1
"تامەزرۆ"
سەری کاسم هەڵگرتووە
بۆ دیدارێ!
تا هەواری چاوەکانت، چەندی ماوە؟!
دێڕە شیعرێک لە جێی ژوان،
میوانم بە،
شاعیرێکم لە ڕەگەزی وەرزی نیگا!
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
سەری کاسم هەڵگرتووە
بۆ دیدارێ!
تا هەواری چاوەکانت، چەندی ماوە؟!
دێڕە شیعرێک لە جێی ژوان،
میوانم بە،
شاعیرێکم لە ڕەگەزی وەرزی نیگا!
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
❤2
🌧"باران"🌧
بزەی لێوی هەورێک تکا!
چەند ئاشق بوو!
دڵۆپ دڵۆپ تا
ڕامووسانی بەژنی خاک!.
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
بزەی لێوی هەورێک تکا!
چەند ئاشق بوو!
دڵۆپ دڵۆپ تا
ڕامووسانی بەژنی خاک!.
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
"شانەدەر_z"
نیاندەرتاڵی شانەدەر!
شایەتی دا،
بە کاسەی سەر!
مێژوی خاکمان چەند دێرینە!
کە 75 هەزار ساڵە،
جێی ژیار و لانکەی ژینە!
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
نیاندەرتاڵی شانەدەر!
شایەتی دا،
بە کاسەی سەر!
مێژوی خاکمان چەند دێرینە!
کە 75 هەزار ساڵە،
جێی ژیار و لانکەی ژینە!
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
❤2
Forwarded from وەرزی_ئەوین
ڕۆژێک دادێ،
لەم خاکەدا
"هەتاو" پڕ بێ
لە گزنگی ڕاسانەوە!
لە پرشنگی گەشی یەکبوون!
بەهار پڕ بێ
لە ژیانەوە!
خەونی ژینی نوێ
ببینێ
گوڵی بەیبوون!....
✍️#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
@varzi_avin
لەم خاکەدا
"هەتاو" پڕ بێ
لە گزنگی ڕاسانەوە!
لە پرشنگی گەشی یەکبوون!
بەهار پڕ بێ
لە ژیانەوە!
خەونی ژینی نوێ
ببینێ
گوڵی بەیبوون!....
✍️#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
@varzi_avin
❤2👍1
Forwarded from ج.م.هەڵبەست...شیعر
"شاجوان"
شاجوانی مە
"قەدەمخێر"ە
و
"لەیلا قاسم"!
چی شاجوانی دنیا هەیە
چەک هەڵگرن
نایانناسم!!
هۆنراوەی:
ج.م.هەڵبەست
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
شاجوانی مە
"قەدەمخێر"ە
و
"لەیلا قاسم"!
چی شاجوانی دنیا هەیە
چەک هەڵگرن
نایانناسم!!
هۆنراوەی:
ج.م.هەڵبەست
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
🔥2❤1
پێشکەش بە گیانی پاکی مامۆستای نەمر "قالە مەڕە"
"قالە مەڕە"
کێ هەیە
گوێ ڕانەدێرێ و
پێی نەبزوێ ڕۆح و
هەستی!
کە ئاوازی شمشاڵەکەت،
پڕە لە نۆتەی سەربەستی!!
هۆنراوەی:
ج.م.هەڵبەست
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
"قالە مەڕە"
کێ هەیە
گوێ ڕانەدێرێ و
پێی نەبزوێ ڕۆح و
هەستی!
کە ئاوازی شمشاڵەکەت،
پڕە لە نۆتەی سەربەستی!!
هۆنراوەی:
ج.م.هەڵبەست
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
❤2
Forwarded from منداڵانی نیشتمان (asrin_shvana)
"سمۆرە"
سمۆرەیەک لەو هەردە!
دێت و دەڕوا جارجارە!
ماڵی لە پەنای بەردە!
یان لەسەر لقی دارە!
دارستانی خۆش ئەوێ!
لەتەک گشت گیاندارانا!
وا خەریکە تەڕ ئەوێ
لەبەر ڕێژنەی بارانا!
بان سەری داپۆشاوە!
بەڵام کلکی هەر دیاره!
نم نم باران لێی داوە!
لەژێر گەڵای ئەو دارە!
باران خۆش دەکاتەوە
دەردەکەوێ تیشکی خۆر!
ئیتر خەو دەیباتەوە
سمۆرەی جوان و کلک بۆر!
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸
لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
سمۆرەیەک لەو هەردە!
دێت و دەڕوا جارجارە!
ماڵی لە پەنای بەردە!
یان لەسەر لقی دارە!
دارستانی خۆش ئەوێ!
لەتەک گشت گیاندارانا!
وا خەریکە تەڕ ئەوێ
لەبەر ڕێژنەی بارانا!
بان سەری داپۆشاوە!
بەڵام کلکی هەر دیاره!
نم نم باران لێی داوە!
لەژێر گەڵای ئەو دارە!
باران خۆش دەکاتەوە
دەردەکەوێ تیشکی خۆر!
ئیتر خەو دەیباتەوە
سمۆرەی جوان و کلک بۆر!
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸
لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻
https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
👏1
با جێژوانمان،
دێڕێک هەوری ئەویندار بێ؛
تێیدا پەیڤی ماچی "باران"
بڕژێتە سەر لێوی تاسەم!
لەنێو شیعری ئەوینیشدا،
"چاوت" دەکەم بە پێناسەم!..
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
دێڕێک هەوری ئەویندار بێ؛
تێیدا پەیڤی ماچی "باران"
بڕژێتە سەر لێوی تاسەم!
لەنێو شیعری ئەوینیشدا،
"چاوت" دەکەم بە پێناسەم!..
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
🔥5❤2
"Spêde"
heya vebûna cavê te
li min şev e!
Tu dikarî
dawî bînî şevên tarî!...
هەیا ڤەبوونا چاڤێ تە
ل من شەڤە!
تو دکاری
داوی بینی شەڤێن تاری!..
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
#کرمانجی #kurmancî
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
heya vebûna cavê te
li min şev e!
Tu dikarî
dawî bînî şevên tarî!...
هەیا ڤەبوونا چاڤێ تە
ل من شەڤە!
تو دکاری
داوی بینی شەڤێن تاری!..
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
#کرمانجی #kurmancî
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
❤🔥2👌1
ج.م.هەڵبەست...شیعر
Photo
"با وازی لێ بهێنین"
دنیای سەرمایەداری ساڵانێکی دوور و درێژە خەریکی ئەوەیە کە کۆنترۆڵی هەموو جیهان بگرێتە دەست خۆی و بەڕێوەبردنی دنیا بەپێی ویست و خواست و ئامانجی ئەوان بێت. بۆ ئەم مەبەستە دەیان ساڵە پلان دادەڕێژێ و هەر جارەی شێوازێک تاقی دەکاتەوە، بۆ ئەوەی خەڵک بە کۆیلە بکات و مێشکی مرۆڤەکان لە بیرکردنەوە بخات و داگیری بکات!
لەم ساڵانەی دواییدا "تەکنۆلۆژیا" و بەتایبەت (ئامێرە ئەلکترۆنییەکان و ئەنتەرنێت) گرینگترین ئامراز بوون بۆ ئەم مەبەستە. ماوەی چەند ساڵێکیشە دراوە دیجیتاڵی و ئەلکترۆنییەکان بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر و بەربڵاو لە ئاستی جیهاندا پەرەی پێ دراوە و خەڵکانێکی زۆریان پێوە سەرقاڵ کردووە کە دواترینیان (نات کوین و هەمستر و....ە!)
یاری "هەمستر" ئەو بەڵێنەیە کە "ئایلۆن ماسک" داویەتی سەبارەت بە ڕۆبۆت بوونی مرۆڤەکان!
هەمستر، بیت کوین، نات کوین و ....هتد... قەت قەت فێری مناڵەکانتان مەکەن!
هێدی هێدی دەتانکەن بە ڕۆبۆت! گیرۆدەی دەبن، ئاڵوودە[موعتاد] تان دەکەن.
ئیتر لە کار و چالاکیتان دەخەن!
ئیتر ناخوێنن و ناخوێننەوە! تەنانەت لە خوێندنەوەی دەقێکی کورت وەڕەزن!
گرینگی بە خێزان و دەوروبەرتان نادەن. ناتوانن منداڵەکانتان بە باشی پەروەردە بکەن. لە خزم و کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانتان دادەبڕێن. کار و چالاکی کۆمەڵایەتی، کولتووری ، ئایینی ، مەدەنی، هونەری، خێرخوازی و ..... تان کاڵ دەبێتەوە. گەشت و سەیرانتان کەمتر و کەمتر دەبێتەوە!....
سەرەڕای ئەوەی کێشەی تەندروستی جەستەیی و دەرونیتان بۆ دروست دەکات و مەترسی لەسەر تەندروستی چاو و مێشک و جومگەکان..... هەیە و دەتوانێ تووشی خەمۆکی، گۆشەگیری و لەبیرچوونەوە و ....تان بکات!
ئەمە پیلانی دنیای سەرمایەدارییە کە خەڵکی جیهان بکەن بە ڕۆبۆت.
تکایە واز لەم جۆرە یاری و ڕۆبۆتانە بێنن!
ئەوان خەریکن کرتە کردن[کلیک کردن]تان بۆ دەکەنە کارێکی زۆر گرینگ هەتاوەکوو بتانکەن بە ڕۆبۆت!..
ژیان زۆر لەوە بەنرخترە کە بە یاری و دراوی ئەلکترۆنی لەناوی ببەین. با بە دەستی خۆمان، چاڵی گەمژەیی بۆ خۆمان هەڵنەکەنین و خۆمان و منداڵەکانمان بەرەو هەڵدێر نەبەین!..
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
17ی جۆرەردانی 2724
**تێبینی: ئەو چەند دێڕە وەرگیراوە
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
دنیای سەرمایەداری ساڵانێکی دوور و درێژە خەریکی ئەوەیە کە کۆنترۆڵی هەموو جیهان بگرێتە دەست خۆی و بەڕێوەبردنی دنیا بەپێی ویست و خواست و ئامانجی ئەوان بێت. بۆ ئەم مەبەستە دەیان ساڵە پلان دادەڕێژێ و هەر جارەی شێوازێک تاقی دەکاتەوە، بۆ ئەوەی خەڵک بە کۆیلە بکات و مێشکی مرۆڤەکان لە بیرکردنەوە بخات و داگیری بکات!
لەم ساڵانەی دواییدا "تەکنۆلۆژیا" و بەتایبەت (ئامێرە ئەلکترۆنییەکان و ئەنتەرنێت) گرینگترین ئامراز بوون بۆ ئەم مەبەستە. ماوەی چەند ساڵێکیشە دراوە دیجیتاڵی و ئەلکترۆنییەکان بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر و بەربڵاو لە ئاستی جیهاندا پەرەی پێ دراوە و خەڵکانێکی زۆریان پێوە سەرقاڵ کردووە کە دواترینیان (نات کوین و هەمستر و....ە!)
یاری "هەمستر" ئەو بەڵێنەیە کە "ئایلۆن ماسک" داویەتی سەبارەت بە ڕۆبۆت بوونی مرۆڤەکان!
هەمستر، بیت کوین، نات کوین و ....هتد... قەت قەت فێری مناڵەکانتان مەکەن!
هێدی هێدی دەتانکەن بە ڕۆبۆت! گیرۆدەی دەبن، ئاڵوودە[موعتاد] تان دەکەن.
ئیتر لە کار و چالاکیتان دەخەن!
ئیتر ناخوێنن و ناخوێننەوە! تەنانەت لە خوێندنەوەی دەقێکی کورت وەڕەزن!
گرینگی بە خێزان و دەوروبەرتان نادەن. ناتوانن منداڵەکانتان بە باشی پەروەردە بکەن. لە خزم و کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانتان دادەبڕێن. کار و چالاکی کۆمەڵایەتی، کولتووری ، ئایینی ، مەدەنی، هونەری، خێرخوازی و ..... تان کاڵ دەبێتەوە. گەشت و سەیرانتان کەمتر و کەمتر دەبێتەوە!....
سەرەڕای ئەوەی کێشەی تەندروستی جەستەیی و دەرونیتان بۆ دروست دەکات و مەترسی لەسەر تەندروستی چاو و مێشک و جومگەکان..... هەیە و دەتوانێ تووشی خەمۆکی، گۆشەگیری و لەبیرچوونەوە و ....تان بکات!
ئەمە پیلانی دنیای سەرمایەدارییە کە خەڵکی جیهان بکەن بە ڕۆبۆت.
تکایە واز لەم جۆرە یاری و ڕۆبۆتانە بێنن!
ئەوان خەریکن کرتە کردن[کلیک کردن]تان بۆ دەکەنە کارێکی زۆر گرینگ هەتاوەکوو بتانکەن بە ڕۆبۆت!..
ژیان زۆر لەوە بەنرخترە کە بە یاری و دراوی ئەلکترۆنی لەناوی ببەین. با بە دەستی خۆمان، چاڵی گەمژەیی بۆ خۆمان هەڵنەکەنین و خۆمان و منداڵەکانمان بەرەو هەڵدێر نەبەین!..
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
17ی جۆرەردانی 2724
**تێبینی: ئەو چەند دێڕە وەرگیراوە
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👍3❤1
"بارین"
نا لە باران مەپرسن نا،
بۆ دەبارێ!.
ئەسری چاوم،
بەسەرهاتی ئەوینی خاک دەڵێتەوە!
کاتێ نم نم،
بە ڕوخسارما دێتە خوارێ!..
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
نا لە باران مەپرسن نا،
بۆ دەبارێ!.
ئەسری چاوم،
بەسەرهاتی ئەوینی خاک دەڵێتەوە!
کاتێ نم نم،
بە ڕوخسارما دێتە خوارێ!..
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"بۆ کۆچ دەکەن"
بۆ کوێ دەڕۆن،
سەختە،
ڕێگەی کۆچ و سەفەر!
لە ئامێزی "خاک" وەڕەزن
وا بە لێشاو
ڕێی هەندەران دەگرنە بەر!
کێ هاواری لێ خنکاندوون؟!
کێ گرتوویە
بینەقاقەی خولیای ژینتان؟!
پەنجەی دەستی
کام مۆتەکە،
خەو و خەونی لێ زڕاندوون؟!
مەڕۆن نا نا
ڕێ دژوارە!
وا نەزانن لێرە شەختە
و ڕێبەندانە و
لەوێ نەورۆز و بەهارە!
هەرگیز هەرگیز
نەخۆن فریو!
خاکی ئەوێ ببێ بە زیو!
بەشتان تەنیا تۆز و خۆڵە!
ئەوەی ئێوە
ناوتان ناوە
ڕق و تۆڵە!
تۆڵە لە کێ!
لە "نیشتمان"!
لە خاکی خۆ!
لە مەڵبەندی پشتاوپشتمان!
نا نا
نا نا
ئەو ڕێچکەیەی پێیدا دەڕۆن!
ڕێی هەڵەیە!
پڕە لە فێڵ،
لە خاپاندن،
لە دووڕەنگی و ترس و درۆ!
کوا ئاقاری ژینە و ژیانە!
پڕە لە "مەرگ"
لە وێرانە!.
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
بۆ کوێ دەڕۆن،
سەختە،
ڕێگەی کۆچ و سەفەر!
لە ئامێزی "خاک" وەڕەزن
وا بە لێشاو
ڕێی هەندەران دەگرنە بەر!
کێ هاواری لێ خنکاندوون؟!
کێ گرتوویە
بینەقاقەی خولیای ژینتان؟!
پەنجەی دەستی
کام مۆتەکە،
خەو و خەونی لێ زڕاندوون؟!
مەڕۆن نا نا
ڕێ دژوارە!
وا نەزانن لێرە شەختە
و ڕێبەندانە و
لەوێ نەورۆز و بەهارە!
هەرگیز هەرگیز
نەخۆن فریو!
خاکی ئەوێ ببێ بە زیو!
بەشتان تەنیا تۆز و خۆڵە!
ئەوەی ئێوە
ناوتان ناوە
ڕق و تۆڵە!
تۆڵە لە کێ!
لە "نیشتمان"!
لە خاکی خۆ!
لە مەڵبەندی پشتاوپشتمان!
نا نا
نا نا
ئەو ڕێچکەیەی پێیدا دەڕۆن!
ڕێی هەڵەیە!
پڕە لە فێڵ،
لە خاپاندن،
لە دووڕەنگی و ترس و درۆ!
کوا ئاقاری ژینە و ژیانە!
پڕە لە "مەرگ"
لە وێرانە!.
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👍3
"سووتان"
دەگریم!
دەگریم!
تا دوا دێڕی هەنسکی هەور!.
تا هەناسەی نەرمی باران!
گڕی ئەشقێک دەمسووتێنێ!
تەنیا "فرمێسک"،
دەشواتەوە زامی سووتان!...
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
دەگریم!
دەگریم!
تا دوا دێڕی هەنسکی هەور!.
تا هەناسەی نەرمی باران!
گڕی ئەشقێک دەمسووتێنێ!
تەنیا "فرمێسک"،
دەشواتەوە زامی سووتان!...
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👍2👏1
Forwarded from ج.م.هەڵبەست...شیعر
"زیرەک"
"پووشپەڕ" نۆتەی
مەرگی نووسی!
کە بڵێ: مرد!
ئەستێرەیەک
لە ئاسمانی هونەری "کورد"!
لێ من دەڵێم:
کە زایەڵەی دەنگی خاک و
نیشتمانم!
لە گەروویدا،
لاوژەیەکە
لە "سەربەستی"!
نامرێ قەد!
هەتا ئەبەد!
هۆنراوەی:
ج.م.هەڵبەست
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
"پووشپەڕ" نۆتەی
مەرگی نووسی!
کە بڵێ: مرد!
ئەستێرەیەک
لە ئاسمانی هونەری "کورد"!
لێ من دەڵێم:
کە زایەڵەی دەنگی خاک و
نیشتمانم!
لە گەروویدا،
لاوژەیەکە
لە "سەربەستی"!
نامرێ قەد!
هەتا ئەبەد!
هۆنراوەی:
ج.م.هەڵبەست
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👏2👍1