Telegram Web Link
📸 وێنە:

یەکشەممە، ۱۰ی پووشپەڕی ۱۴۰۳ی هەتاوی، بەڕێوەچوونی چوارەمین کۆڕیادی هەناسەیەک بۆ ژیان لە هۆڵی شەهیدانی ۷ی پووشپەڕی سەردەشت؛

ئەنجومەنی ئەدەبیی سەردەم - سەردەشت
@anjumaniadabiasardam
1
Forwarded from منداڵانی نیشتمان (asrin_shvana)
"قڕبۆق"



من بەقم، بەقم، بەقم!
بۆق بۆقیلەی چاو زەقم!

ماڵمان لە قەراخ چۆمە!
نێو زەلکاو و بن گۆمە!

بچکۆلەم ڕەنگم سەوزە!
پێخەفم لم و قەوزە!

هەر خەریکی بازدانم!
بۆقەمەلەیش  دەزانم!

مێشوولە و مێشە خوانم!
دەیانگرم بە زوانم!

لەتەک قرژانگا هاوڕێم!
جارجار بۆ وشکانی دێم!

دراوسێم لەگەڵ ماسی!
دەزانم تۆش دەمناسی!

ناوم بۆقە هەم قورباق!
خاوەن دوو دەست و دوو لاق!


✍️#جەماڵ_مەریوانی_هەڵبەست



#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸

لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻

https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
👍72
تەنیاترە لە نیشتمان،
"مانگ بە تاقی ئاسمانەوە"!
ئەمشەو
خەیاڵ منیش دەبا
بەرەو مەڵبەندی تریفە،
تا "تەنیایی" له قامەتی شیعرێک بسووم!!




هۆنراوەی:
ج.م.هەڵبەست
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👍8👏1
Audio
شیعری "سمۆرە"

هۆنراوەی: #ج_م_هەڵبەست

خوێندنەوە:#ژیندا

👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👏3
"پێکەنین"



پێدەکەنی
لە شەقبوونی هەنارێکدا
و
دەنک دەنک دەڕژێیتە
نێو زاری شیعرم!

پێدەکەنی ،
لە پشکووتنی گوڵێکدا و
خونچە خونچە لە ئینجانەی،
شیعرا دەڕوێی!

تا بتوانم بتنووسمەوە وەکوو خۆت جوان!




✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👍5👏1
"لووزەو"




تا هەنووکەش
بە خوێنی "کورد"
دەیشۆنەوە چنگی ڕەشیان!
کەنگێ دەتکێ دوایین چۆڕی،
هەر دێ و زیاتر....
هەر دێ و زیاتر....
لووزەوی ژان!



✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
6
Her kes mesûl e!
Zimanê ku bi hizaran sal e alîkarîya me kirîye ku em bikaribin derdê dilê xwe ji hev re bibêjin, niha em di nîvê rê de wî dihêlin û xwe lê nakin xwedî!
Xîyanetê nekin, hîn pir dereng nebûye. zimanek bimire, miletek dimire! zimanek bimire çandek dimire, zimanek bimire mîraseka cihanî dimire!
hinek cidîtir li vê meseleyê temaşe bikin!
Zimankujî û insankujî mîna hev in...

Ziman bêdeng û hêdî dimire!


خوێندنەوە:
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست

👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👍3
Audio
شێعری: #پرسیار

هۆنراوەی: #ج_م_هەڵبەست

خوێندنەوە:#ژیندا

👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👍4
"کۆیلە"


هەبوو نەبوو
چەند کۆیلەیەک،
بۆیان ببووە
خەون و خولیا!
گەدای بەردەم ماڵی میر بن!
سەگی گەردن بە زەنجیر بن!
بەبێ مێشک و ئەقڵ و بیر بن!....
خافڵ لەوەی
کە ڕۆژێ دێ!
قەڵا و کۆشکی سوڵتان دەڕمێ!
لای ماڵی میر، بێبەش دەبن!
لەلای خەڵکیش ڕووڕەش دەبن!



هۆنراوەی:
ج.م.هەڵبەست
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👍8👌1
"هەگبەی خۆرەتاو"




هەتا کەنگێ سینگی "گولە" کون کون نەبێ
و
جەرگی "تفەنگ"یان نەسووتێ!
ئێمەش گیانمان لە دار و بەرد نەسەندووە!....


با لاپەڕەی ژانی مێژوو!
دەفتەری زامی ڕابردوو!
بدڕین هەموو!
پایزەوەختی هەناسەمان لە گۆڕ نێین و
گۆڕەوشار کەین
وەیشوومەی زەردی هەڵوەرین!.....


با لە هەگبەی خۆرەتاوا،
تیشکی هیوا تۆشەی ڕێ بێ
و
ڕێبوارێ بین بێ ماندووبوون!.





✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👍52
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
‍ بۆ گیانی بەرزەفڕی کاک "شەریف باجوەر" و هاوڕێیانی کە ڕوحی بەرزیان لەنێو ئاگردا فڕی
#شیوەن
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
@cmhelbest
#خوێندنەوە_رێباز_تورجانی

🎻دیکلەمە کانی ڕێباز تورجانی🎻
@rebaz_turjani65
4👍2
مەگرین لەسەر گڵکۆی ئەوەی،
بۆ نیشتمان  بەخشیویە گیان!
سەد جاری تر بمرێتەوە،
زیندووە هەر!
مەرگی وەها، واتە:
خودی خودی "ژیان"!




✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👍9
ج.م.هەڵبەست...شیعر
Photo
هاووڵاتییانی خۆشەویست!
بۆ ڕێگری‌کردن لە نەخۆشیی "تای خوێن‌بەربوون" یان پەتای کریمە-کۆنگۆ (CCHF)
ئەم ڕێنوێنیانە لەبەرچاو بگرن:

1_ئاژەڵەکانتان لە شوێنی گونجاودا سەر ببڕن.

2_گۆشتی پێویستی ڕۆژانەتان لە شوێنە ڕێگەپێدراوەکان دابین بکەن.

3_سەربڕینی ئاژەڵ دەبێ لە سەربڕخانەکان و بە چاودێریی پزیشکی ئاژەڵان بێت.

4_ئەو کەسانەی ئاژەڵ سەر دەبڕن پێویستە کەلوپەلی خۆپاراستن وەکوو دەستەوانە، دەمامک، چەکمە، جلوبەرگی تایبەت و... بەکار بێنن.

5_پێش بەکارهێنانی، پێویستە گۆشتی سوور بۆ ماوەی 24 کاتژمێر لە ساردکەرەوە(یەخەچاڵ)دا و لە سەرمای 4+ پلەی سیلیسیدا بمێنێتەوە.

6_جەرگ‌ودڵ و ناوسکی ئاژەڵ پێویستە بۆ ماوەی 48 کاتژمێر لە سەرمای 4+ پلەی سیلیسیدا هەڵبگیرێت پاشان بەکار بهێنرێت.

7_ئەو کەسانەی گۆشت دەجنن بەتایبەت کابانی ماڵ پێویستە دەستەوانە(دەسکێش=لەپک) بەکار بێنن.

8_گۆشت و جگەر و کەباب بە باشی بکوڵێنن و ببرژێنن و لە خواردنی گۆشت و جگەری خاو و نیوەکوڵاو و نیوەبرژاو خۆ ببوێرن.

9_لە دەست‌تێوەدان و هەڵکەندن و تلیقاندنەوەی گەنەی سەر جەستەی ئاژەڵەکان خۆ ببوێرن.

10_پاش سەربڕین و پاک‌کردن و جنینن و دەستێوەدانی گۆشت پێویستە دەستەکانتان بە ئاو و سابوون بشۆرن و هەروەها کەلوپەل و ئامێرە بەکارهاتووەکانیش دژەگەن بکەن.




✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👍61👎1
2025/10/23 09:18:05
Back to Top
HTML Embed Code: