Telegram Web Link
"خەو"


لە خەوداین گشت!....
لێرە و لەوێ،
بۆمبا و درۆن!
"بە من چی"یە وێردی  زمانمان،
بە"توون" بەرەو کوێنە دەڕۆن!
هەر خۆم ساغ بم!
دەبا سەری یەک بە یەکی
گچکە و گەورەی،
دەڤەرەکەی ئەولا بخۆن!....



✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👏31👍1
خۆرنەواز"




بستێک ماوە،
تا هەڵفڕین!
هەتا سەمای باڵەکانی پەپوولەیەک!
لەم ئاسمانە شینەدا خۆ،
نە هەور نەزۆکە
نە هەتاو!
هێشتا باوی فڕین ماوە!

بستێک ماوە،
تا شەپۆلان!
تا گۆرانیی سەوزی شەتاو!
لەم بەهەشتە نەبینراوە،
ڕۆح لە هەرمان دەگەڕێت و
"نەفخی سووری"  دووناودوونێ دەیباتەوە!.

شەرم دەکەم بڵێم ڕەنگی
شەو دەنەخشێ لەو تابلۆیەی،
کازیوەیەک کێشاویەتی!
شەرم دەکەم،
لە گۆڕهەڵکەن!
لە گۆڕستان!
بستێک ماوە تا ناشتنی تەرمی ناپاک!.

بستێک ماوە تا  ئاوازی،
خۆرنەوازی قەدپاڵی شاخ!
تا هەتوانی زامی گەرمی "گوڵەشلێر"!
چەند ئەستەمە گەڕانەوە،
بە هەڵدێری ژانا ئیتر.....




✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👍51
لە ئایەتی سەوزی خاکدا،
وا نووسرابوو:
بڵێی "باران" ڕێ ون نەکا،
بۆ سەرلەنوێ نووسینەوەی لێڕەوارێک!....




✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
8👍1
برین
جەستەی خاک دەهاڕێ و
زریان تەژی
لە تەوژمی مەرگی "گەڵا!
لەگەڵ کام "باران" دێیتەوە
ئەی هەناسەی پڕ
لە تاسەی
خەونی "بەهار"!
چاوەکانم هێشتا پێڵووی
چاوەڕوانی
دەتروکێنن،
بۆ هاتنەوەت!
دە وەرەوە
من باوەشێک لە "تریفە" و
چەپکێک
تیشکی گەشی "هەتاو"
ڕاتدەمووسم!
دە وەرەوە
لە پرتووکی نیشتمانی خەونەکانما
شیعر شیعر و
پەخشان پەخشان
"تۆ" دەنووسم!!





جەمال_مەریوانی_هەڵبەست


https://www.tg-me.com/Honrawey_Meriwan
👍53
"تامی سووتان"



شەو درەنگە و
جێژوانێکم
لە لاپەڕەی سپیی ڕۆحما...
من دەمهەوێ،
ئەمشەو هەر خۆم ببمە مۆم 
و
پەپوولەیش هەر؛ خۆم بم،
هەر خۆم!
هەتاوەکوو دوو جۆر سووتان،
چێژم بە گیان!..




✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
3🔥2
"دل ب کول"


ئێڤار هات و
ڕۆژ بوو ئاڤا!
ئەز و تو ژی دل ب کولێن،
هەمی گاڤا....

Êvar hat û roj
bû ava...

Ez û Tu jî dil bi kulên
hemî gava....




✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست

#kurmancî #کورمانجی


👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
8
چەمی خوڕی چاوت دەمبا...
چەند تامەزرۆی نووقم بوونم،
تا خنکانی،
دوایین نیگا!...



#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
😢43
پێ بە ڕۆحماندا دەنێن و
دەکوژن هەتەر لە
چاوماندا......

ئەوان هەن و
پەنجەی ڕق و
ئێمە هەین و
مستێک تۆڵە....

زۆر دوور نییه
کازیوەیەک،
لە ئامێزی خۆردا بڕوێین!..



✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👍3👏2
Forwarded from منداڵانی نیشتمان (asrin –Shvana)
مەتەڵ


نە قازم نە مراویم!
نەرم و خڕ  و دڕکاویم!

نە دووپشکم نە مارم!
خشۆکم، بێ ئازارم!

شیردەرێکی بچووکم!
وەک کیسەڵ، ئێسک سووکم!

جێگەم دەشت و چیایە!
خواردنم کرم و  گیایە !

گیاندارێکی لەسەرخۆم!
نۆک و گیزەریش دەخۆم!

بە ڕۆژدا لە ماڵ دەنووم!
شەو خەریکی هاتوچووم!

گەر دەپرسن بۆ ناوم!
چوار پیتیان بۆ داناوم!

سێ خاڵ دانن لەسەر "ر"ێ!
یەکەم پیت بنووسن "ژ"ێ!

  "ی" و "ژ" پیتی دوو و سێیە!
چوارەم پیتەکەم "ک"ێیە!

ئێوەش  ژیر و لێزانن!
ئێستە ناوم  دەزانن!



#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
👌5
"پێڵوو"



پێڵووی حەزم ناترووکێنم،
تا ترۆپکی چیای تاسەت!..
لە دەلاقەی شیعرێکەوە،
مەستم دەکا
ئێوارەیەک لە ڕوانینت!

دەنووسم و چاوت دەڕوێ!
دەنووسم و ئۆقرەییم دێ!..
لەم شەوگارەی هەموو شتێک ڕەنگی مەرگی لێ دەچۆڕێ!....





✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👏52😢1
بۆ #کەر_دۆغان ی فاشیست و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر


"هەجو"


هەتا ئێسته؛
نەمدابوو جوێن!
لە ئێستاوە،
وازم لە جنێو هەستاوە!
دایکی هەموو سەرکردەتان!
ژن و خوشک و کچ و کوڕتان!
پیرتان، گەنجتان!
زیندوو و مردوو،
هی ئێستاکە و هی ڕابردوو!
د...م! دە...م!
بە .ک....ی کەر!
لەم سەرەوە هەتا ئەوسەر!
ئەتاتورکتان،
سلێمانی قانوونیتان!
کەردۆغانی قەحبە و حیزتان!
هەر هەمووتان،
عەرزتان؛ خاکتان!
د....م! د....م! بە ک....ی کەر!
لەم پەڕەوە هەتا ئەوپەڕ!
ڕەشتان؛
سوورتان!
سپی و بۆرتان!
مانگ و ئەستێرەی ئاڵاتان!
سایین، قارداش و یۆڵداشتان!
جلک و پۆشاک و کاڵاتان!
پڕ بە بەژن و بە باڵاتان!
زمانتان، کولتورتان، هونەرتان!
کەلەی گورگتان
و هێماتان!
خاکتان، وڵاتتان؛ پایتەختتان!
گوند و باژاڕ و قەڵاتان!
دە.....م! دە....م!
بە ک......ی کەر!
لەم سەرەوە هەتا ئەوسەر.....



هۆنراوەی:
ج.م.هەڵبەست
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👏5👍4
Forwarded from dangashearakanm
سبەینێ لە سنەی قارەمان🌹
👏4👍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
"ئێوە و خواتان"

9ی خەزەڵوەر، 2724 _ سنە

✍️🎤: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👏54
"ون‌بوون"


ونبوویەکم لە تۆدا،
من!
خوا خوامە کەس پێم نەزانێ
و
شوێن‌بزر بم تا هەتایە!...





مەریوان_13ی خەزەڵوەر 2724


✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👍4
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"بەڕوو"

🎤منداڵانی ئەنجومەنی "چیا"

#ژیندا



✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
4
Forwarded from محمد فرج زاده
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
👍1🔥1
ج.م.هەڵبەست...شیعر
Video
🍁 جه‌ماڵ مەریوانی «هه‌ڵبه‌ست» 

چواره‌مین ئێواره شێعری 🍁پاییز، سه‌مای وشه‌ و خشپه‌ی گه‌ڵا🍁 ئه‌نجومه‌نی ئاسۆی ژیاری ساحێب.

🗓كات: پێنجشه‌ممه‌. ١ی سه‌رماوه‌ز (1403/09/01)

گرتە: موحەممەد فەرەج زادە

📚https://www.tg-me.com/asoyzhyanisaheb
3
Forwarded from منداڵانی نیشتمان (asrin –Shvana)
مەتەڵ




خش خش خش خش بێ‌دەنگم
نارنجی و سوورە ڕەنگم!

ماڵەکەم لەنێو ئاوە!
دەریا و چەم و کانیاوە !

لە ئاو دێمه دەر، جار جار!
بۆ قەراخ دەریا و ڕووبار!

ورد دەڕۆم لەسەر زەوی!
بەبێ کەوش و گۆرەوی!

نە قربۆقم نە ڕەقە!
چڕنووکم تیژ و ڕەقە!

خاوەن "دە" لاق و دەستم!
"پێنج" چەپ و "پێنج" لای ڕاستم!

جەستەم ڕەقە و بێ زیانم!
قەوزە دەخۆم، بێ دیانم!

چاوم بچکۆلە و زیتە!
ناوەکەیشم پێنج پیتە!

ئەگەر ناوم بزانی!
دیارە گەلێک لێزانی!


✍️✍️جەمال مەریوانی (هەڵبەست)

5ی سەرماوەز _ 2724



#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸

لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻

https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link
8👏1
***"شێخ مەقسوود"


کۆڵانەکان ژان گرتوونی،
ژانی ڕیش
و
بەڕبەڕییەت!
"حەڵەب" ئێستە تابووتێکی داتاشراوە،
لە تۆڵە و قین!
لەوێ
ئا ، ئا،
لەتێک، جەستەم بەجێ ماوە!
من لێرەوە شەرای برین دەمباتەوە!
من لێرەوە هەنگاوێکم قەتیس‌کراو،
لە هوندوری بازنەی گڕا
و
هەناسەی شەنگی گوڵێکم،
دڕکاژن‌بوو....
نا، نا،
"سنوور" ئازارەکان ڕاناگرێ،
پێهەڵگرتوو..
بۆ دوا جارە ، لە "شێخ مەقسوود"ەوە وا دێن....

✍️✍️ #جەمال_مەریوانی_هەڵبەست

10ی سەرماوەزی 2724

***شێخ مەقسوود گەڕەکێکی کوردییە لە شاری حەڵەب




✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
6👍1
2025/10/23 04:36:31
Back to Top
HTML Embed Code: