Telegram Web Link
"سفرەی حەوت سین و چەند پرسیارێک"


ڕوون و ئاشکرایە، چاند یا فەرهنگی هەر نەتەوەیەک بە تێپەڕینی زەمەن  گۆڕانی بەسەردا دێت و کولتوور شتێکی نەگۆڕ و جێگیر نییە.
بەڵام هەندێ  دابونەریت هەن کە لە دێرزەمانەوە تایبەت بە نەتەوەیەکن و نەتەوەکانی تر نەیانبووە.
بۆ نموونە کاتێ باسی هەڵپەڕکێی کوردی دەکرێت ، هەموو جیهان دەزانێت کە هی کوردە و هیچ نەتەوەیەکی تر لە دەوروبەرمانا هەڵپەڕکێ و سەمایان وەکوو کورد نییە، واتە ئەرد تاوەکوو ئاسمان لە دەنس و سەمای گەلانی تر جیاوازە.
یان جلوبەرگ کە بەشێکە لە چاند و کولتوور، لە نەتەوەیەکەوە  و بۆ نەتەوەیەکی تر جیاوازە و هەر نەتەوەیەک جلوبەرگی تایبەت بە خۆی هەیە.
یەکێک لەو بۆنانەی کە لەلای خەڵکی کورد گرینگە جەژنی نەورۆزە، هەرچەند نەورۆز بۆ کورد بۆنەیەکی فەرهەنگی نییە. نەورۆز جەژنێکی دێرین و مێژووییه و مێژووکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستە و سەرکەوتنی کورد بەسەر دوژمنەکانیدا، نەورۆز هەردەم بۆ کورد  هێمای خەبات و بەرخۆدان بووە و ئەم ڕاستییە  لە شیعر و ئەدەبیاتی کوردیدا ڕەنگی داوەتەوە و دەیان و سەدان شیعری حەماسی و شۆڕشگێڕانەیان بۆ نەورۆز هۆنیوەتەوە.
کە نموونەی هەرە دیاریان شیعرەکەی پیرەمێردی مەزنە!
یەکێ لەو جیاوازییانەی کە نەورۆزی کوردەواری له نەورۆزی نەتەوەکانی تر جیا دەکاتەوە هەڵکردنی ئاگر لە دوایین ئێوارەی  ساڵی کۆنەدایە، کەچی نەتەوەکانی تر لە ڕۆژی چوارشەمە سووریدا ئاگر دەکەنەوە.
نەریتێک کە   لەم ساڵانەی دواییدا و لە کاتی هاتنی نەورۆزدا،
هەندێ کەس بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گرینگیی پێ دەدەن و وەکوو یەکێک لە نەریت و ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز چاوی لێ دەکەن "حەوت سین"ە.
بە بۆچوونی ئەو کەسانە، حەوت سین لە بنەڕەتدا  حەوت شین بووە و دواتر  فارسەکان کردوویانە بە حەوت سین. [شین بە واتای شین و شینایی].
تەنیا بەڵگەیشیان بۆ ئەم بۆچوونە کتێبێکی ئەبووڕێحانی بیروونیە بە ناوی (الاثار الباقییه). تەنانەت لەو کتێبەشدا هیچ ئاماژەیەک بە کوردی بوونی ئەم نەریتە نەکراوە.
لێرەدا  بۆ بەرپەرچدانەوەی بۆچوونی ئەو بەڕێزانە تەنیا چەند پرسیارێک دەورووژێنم:  ئەگەر بۆ ئەو  پرسیارانە وەڵامیان هەبوو، ئەوە منیش دەچمە سەر دینی ئەوان  و دەڵێم: حەوت شین هی ئێمەیە!
1_سەرچاوەیەکی مێژووییمان پێ بناسێنن کە لەلایەن کوردەوە یان ئەویدی کوردەوە نووسرابێت  و ئاماژەی بەوە کردبێت کە حەوت سین یان حەوت شین هی کوردە؟
2_شاعیرێکی کورد ناو ببەن کە  لە هۆنراوەکانیدا باسی حەوت سینی کردبێ و بە هی کوردی زانیبێت؟
3_کاتێ باسی نەورۆز دەکرێت ناکرێت باسی پیرەمێردی شاعێر و ئەو هەموو هەوڵەی  لەپێناو زیندووڕاگرتنێ  نەورۆزدا داویەتی، نەکرێت. ئەگەر حەوت سین  نەریتێکی کوردییە بۆچی پیرەمێرد  بەڕێوەی نەبردووە و باسی لێوە نەکردووە؟
4_لە کەسانی بەساڵاچوو  پرسیار بکەن ئایا  لە حەفتا هەشتا ساڵی  پێش ئێستەدا، سفرەی حەوت سینمان هەبووە؟ یان لە باب و باپیرانیان بیستوووە کە "حەوت سین" هی کوردە؟
5_یەکێک لە شاکارەکانی ئەدەبیاتی کوردی و تەنانەت جیهانیش" مەم و زین"ی  ئەحمەدی خانییە کە تێیدا باسی نەورۆز و ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز  کراوە. تەنانەت مەم و زین لە نەورۆزا یەکتریان ناسیوە و ئاشقی یەک بوون. ئەگەر حەوت سین لە کوردەواریدا باو بووە ،بۆچی  حەزرەتی خانی ئاماژەی بە حەوت سین نەکردووە؟
6_فۆلکلۆر بەتایبەت گۆرانییە فۆلکلۆرییەکان بەشێکی گرینگی فەرهەنگی کوردییە و زۆربەی دابونەریتە کولتوری و کۆمەڵایەتییەکان تێیدا ڕەنگیان داوەتەوە، ئایا یەک گۆرانیی یان چیرۆکی فۆلکلۆری  هەیە کە باسی حەوت سینی تێدا بێت؟....
  هەتا ئەم ساتە هیچ بەڵگەیەک نییە کە بیسەلمێنێت حەوت سین یان حەوت شین نەریتێکی کوردییە. پێویستە ئاماژە بەوەش بکەم  "حەوت سین" هەنووکە لەلایەن توێژەرانەوە مشتومڕی لەسەرە و هەندێکیان  پێیان وایە کە لە بنەڕەتدا نەریتێکی هێندییەکانە و دواتر فارسەکان لەوانیان وەرگرتووە و ناوەکەیان گۆڕیوە.



✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👏9
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌷نەورۆزتان پیرۆز بێت🌷

نەورۆزی2725 گوندی کاڵ _ مەریوان

✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
🔥1
گڕ هەتەری شیعرێک دەبا،
کە هەناسەی سەوزی چیمەن ،
دێڕ دێڕ تێیدا سەما دەکا
و
ترپەی دڵی کانییەکی ئاشق بە مانگی، لێ دەتکێ!
ئێوارەیه
و
ئەو نەورۆزەی،
گیان بە بەری ژیندا دەکا....

#کتوپڕ

✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
🔥31
Forwarded from منداڵانی نیشتمان (asrin –Shvana)
"تۆپ"



"تۆپێک" لەبەر دەرگایە
بانگمان دەکات بۆ کایە

"تۆپ"ەکەمان خاڵ‌خاڵە
گووپ خڕ، وەک پرتەقاڵە

خاڵێ سپی  و خاڵێ ڕەش
لێو بە کەنینە و ڕووگەش

بژمێرن سێ ، یەک و دووان
هاتین لەگەڵ تۆپی جوان

تۆپ‌تۆپێن و گۆڵ‌گۆڵێن
من گۆڵچیم، ئێوەش هەڵێن


#جەماڵ_مەریوانی_هەڵبەست
"ج.م.هەڵبەست"
👏42
⚽️"تۆپ"🏀

"تۆپێک" لەبەر دەرگایە
بانگمان دەکات بۆ کایە

"تۆپ"ەکەمان خاڵ‌خاڵە
گووپ خڕ، وەک پرتەقاڵە

خاڵێ سپی  و خاڵێ ڕەش
لێو بە کەنینە و ڕووگەش

بژمێرن سێ ، یەک و دووان
هاتین لەگەڵ تۆپی جوان

تۆپ‌تۆپێن و گۆڵ‌گۆڵێن
من گۆڵچیم، ئێوەش هەڵێن


#جەماڵ_مەریوانی_هەڵبەست
"ج.م.هەڵبەست"
👏7👍1
"تۆپ"



"تۆپێک" لەبەر دەرگایە
بانگمان دەکات بۆ کایە

"تۆپەکەمان خاڵخاڵە
گووپخڕ، وەک پرتەقاڵە

خاڵێ سپی  و خاڵێ ڕەش
لێو بە کەنینە و ڕووگەش

بژمێرن سێ ، یەک و دووان
هاتین لەگەڵ تۆپی جوان

تۆپ‌تۆپێن و گۆڵ‌گۆڵێن
من گۆڵچیم، ئێوەش هەڵێن


#جەماڵ_مەریوانی_هەڵبەست
"ج.م.هەڵبەست"


🆔
@cmhelbest


@tavgaeawin
🍁🌹🌸🌻
👏6
"سەما"



بمنووسنەوە:....
لە بوولێڵی غوربەتێکدا ون ببم
و
لە شیعرێکدا لە خاچ بدرێم!
بمنووسنەوە:
لە هەورێکدا،
بڕژێم بەسەر خاکی خۆما و
سەما بکەم لەنێو ڕۆحی  گوڵی سوورا!....



✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
3👏2👌2
Forwarded from کوردستان / Kurdista (کوردەوان)
"تابلۆی ئەنفال"

کارەساتی #ئەنفال بە هەشت قۆناخ جێبەجێ کراوە! هەر بۆیە هەشت تابلۆی شیعریم بۆ داناوە کە لێرەدا سێ تابلۆم هێناوە!



تابلۆی یەکەم:


نیشتمانێک
لە زام دەدوێ و
دایکێک بەدەم هەنسکەوە
منداڵەکەی ڕادەژەنێ!
ڕەنگی خوێن و
بۆنی مردن
جەستە و بەژنی "خاک" دەتەنێ!
لەسەر سەریان
پۆستاڵ ڕەشێک بە قاقاوە
چاڵی "ئەنفال" هەڵدەکەنێ!!


تابلۆی دووهەم:

کانی دەگری و
ئەسرینی خوێنی لێ دەڕژێ!
کیژۆڵەیەک لەگەڵ
لەتێک گۆزەی شکاو ڕاکشاوە!
نەورەسێکی کەسیرەبوو
چاوەڕوانی قومێک ئاوە!!

تابلۆی سێهەم:

دارستانێکی سووتاو و
گوندێکی گڕتێبەردراو و
چەند ماڵێکی نوغرۆ و ڕووخاو!
لەژێر داروپەردووی دێدا و
لەنێوان تۆز و دووکەڵدا
دەنگی گریانی منداڵێک
بەئەسەپایی دێتە بەر گوێ!
لەولاشەوە لوورەی
گورگی
ڕەشی هار دێ!!.....



هۆنراوەی:
ج.م.هەڵبەست
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
5
✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
5
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"تابلۆی ئەنفال"


هۆنراوە: "ج.م.هەڵبەست"
خوێندنەوە: "مینا سوارە"
مۆنتاژ: "کەیهان موحەمەدی نەژاد"






👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
3
هەناسەی سپیی بەفری شاخ،
لە گەرووی "با"دا خنکاوە
و
چ هاوارێکی بێدەنگە "سترینی" گوڵێک بۆ بەهار!...

وا دەبێژن، "خێڵی درۆ":
پێکەنینی سەر لێوی خۆر،
ژاراوی بوو!
نازانن تا؛ دەنگی قاقای بەرزتر بایە،
شەو زەندقی زیاتر دەچوو! ....



✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👍1👏1
مانگیی گوڵان(بانەمەڕ)

گوڵان، دووهەم مانگی ساڵ، مانگی دووەمی بەهاره لە ڕۆژژمێری کوردیدا.
ئەم مانگه 31 ڕۆژە و لە 20 یا 21ی مانگی نیسان(ئەپریل)ەوە دەست پێ دەکات و لە 20 یا 21ی مانگی ئایار(مەی)دا کۆتایی دێت.
لە کوردیی ناوین(سۆرانیدا) "گوڵان" و "بانەمەڕ"ی پێ دەوترێت.
هۆکاری ناودێر کردنی بە "گوڵان" دەگەڕێتەوە بۆ سروشتی ڕازاوە و دڵڕفێنی کوردستان. هەر وەک ئاگادارین، کوردستان وڵاتێکە کە خاوەنی سروشتێکی جوانە. بەتایبەت لە وەرزی بەهاردا و لەم مانگەدا دەشت و شاخ و دۆڵ و بنار و شیو و لاپاڵ و نشێو.... بە گوڵی ڕەنگاوڕەنگ و ئاڵواڵا دەڕازێتەوە و سەرنج و هەست و خەیاڵی مرۆڤ دەڕفێنێت. هەر بۆیە ئەم مانگە ناو نراوە "گوڵان".

ناوێکی تری ئەم مانگە "بانەمەڕ"ە. وەکوو دەزانین لە ڕابردوودا وەرزی زستان و سەرماوسۆڵە ماوەکەی زۆرتر بووە و بەفری زیاتر باریوە و سەخڵەتتر بووە، دەڵەتدارانی کورد مەڕوماڵاتیان لە نیوەی پاییز بەدوا تا مانگێ بەهار لە گەوڕ و تەویلەدا ڕاگرتووە و نەیانتوانیوە بیانبەنە دەرەوە.
لەم مانگی بانەمەڕدا مەڕوماڵاتیان لە ماڵ دەر کردووە و بۆ لەوەڕاندنیان بردوویانەتە  دەشت و دەر، هەر بۆیە ناوی لێ نراوە "بانەمەڕ" واتە مانگی بەردانی مەڕوماڵات.
هەروەها دەبێژن: ئەوکات سەربانی ماڵەکان نزم بووە و کاتێ ئاژەڵەکانیان بردۆتە دەرێ، مەڕەکان توانیویانە بچنە سەر بانەکان، بۆیە پێیان وتووە "بانەمەڕ"!

لە زار و شێوەزارەکانی زمانی کوردیدا بەم مانگە دەوترێت:

لەکی: میریان
هەورامی: پاژەرەژ
کورمانجی: گولان
سۆرانی: گوڵان، بانەمەڕ
کەلهوڕی: گوڵان، کەوکڕ

لوڕی: گوڵبار
کوردکی(کرمانجکی): گولانە


لە ڕۆژژمێری کوردیی گەرمێنی (سوڵتانی)دا بە گوڵەجاڕان ناودێر کراوە.

خوالێخۆشبوو مامۆستا "هەژار موکریانی" بەم شێوەیە بانەمەڕی  شیعراندووە:

مانگی بانەمەڕ لە کوردەواری
بەهەشت لە دنیا خۆی داوە دیاری
کەژ پۆشی لە گوڵ چادری سوور و زەرد
هاڕەی هەڵدێران دەرمانە بۆ دەرد


: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
1ی گوڵان_ 2725ی کوردی


#وشەے_ڕەسەن
#گوڵان #بانەمەڕ

@rojandaily
👌21
Audio
"ئەستێرە"


زریو، زریو، زریوە
ئەستێرەیەک باریوە

دەمی بە پێکەنینە
چەن جوان و خوێن‌شیرینە

زریو زریو ئەستێرە
بەخێر هاتی بۆ ئێرە

تاوێک ببه میوانم
دەمێکە چاوەڕوانم

یاری دەکەین پێکەوە
دەژمێرین لە "یەکەوە"

چاوشارکێ و قەلە_قەلە
"بیست" بژمێره ئەم چەلە

ئەستێرەی لێو بە خەندە
پێم بڵێ سەعات چەندە

لەپڕ  دەنگی دایکم هات
وتی هەڵسە خۆر هەڵات

زریو زریو زریوە
زانیم کە خەونم دیوە

پێشکەشە بە منداڵە چاو گەشەکان😍😍

#جەماڵ_مەریوانی_هەڵبەست
"ج.م.هەڵبەست"
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
🎙شوکری

#فێربوونی #زمانی #دایکی #ناسنامەی #هەموو #مرۆڤێکە


@khwendnawakanm ✍🏻🌸
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
5
#تەپ‌_و_نم



تەپ‌ و نم بێ و
تۆ دەرکەوی!
هەتا سیلەی چاوەکانم،
بتبەنەوە بۆ ڕووبارێک،
بەردەبازی دڵدارانی تیا ڕواوە...




✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👏4👌2
#پێڕەو_ی_با :




سروودی سەوزی دارستان!
شیعری گەشی ڕووانەوە،
تا گرتنی دوایین پلۆنۆمی "پاییز"
قەدەغەیە!

بە_ئەندام_بوون، بۆ ڕووبار
و
کانی و
چیا و
خۆر بڤەیە!...

ئەوەی ناوی گژوگیایە!
هەرچی ڕەنگی ژینی تیایە !
بۆی نییە نا
خۆی پاڵێوێ  لە کۆنگرەی هیچ وەرزێکدا!.

کۆنگرەی یەک:
ئەندامەکان مانیفێستی با بزانن!
هەڵبژاردن بە کۆی دەنگە و
نابێ "نەخێر" بپژێ لە زار!
سەرۆک "با"یه
و
"کورسی" تەنیا بۆ کەسێکە  ڕقی دنیای لە گەڵایە!....



✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👌31👍1
Forwarded from کوردستان / Kurdista (کوردەوان kurdevan)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌸🌸11ی گوڵان ڕۆژی لەدایکبوونی "پێشەوا" و ڕۆژی باوک لە گشت باوکانی کورد پیرۆز بێت!🌸🌸

______________________________

🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸


"یازدەی گوڵان"


کۆڵان بە کۆڵان
دەگەڕێم شار و
گوند و
باژاڕۆک!
وەک جاڕچی گەڕۆک!
مزگێنیم دەوێ
و
هەم گوێزەبانە!
ئەمڕۆ ڕۆژبوونی باوکی کوردانە!



هۆنراوەی:
ج.م.هەڵبەست
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست

دیزاین و ڕێکخستن :غەمگیـن

👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👏43👍1💯1
Audio
🥰شیعری "هنار" بۆ منداڵان🥰


هنار هنار هنارم
ل گوندم ، ل باژارم

ئەز نە شلک، نە سێڤم
میڤانێ دەڤ و لێڤم

سۆر و ڕند و ڕووکەنم
ب شەڤ، ب ڕۆژ، دکەنم

مێوەیەکە  شێرینم
تژە ژ ڤیتامینم

گەر هوون ژ من حەز دکن
وەرن وەرن لەز بکن

هەر دوو دەستێن خۆ بشۆن
خۆشک خۆشک من بخۆن

هنار هنار هنارم
ب زارۆکان رە یارم

12ی گولان 2725

هۆنراوە و خوێندنەوە:
"ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست

#کورمانجی #kurmancî


👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👌53👍1💯1
بەشێک لە شیعری:

#ڕایەڵ



دڵم!
ئەمشەو،
لە هێلانەی هیچ شیعرێکدا،
لە گلێنەی چاویشتا،
نا،
ئۆقرە ناگرم!.....


ڕا نەهاتووم،
کۆستی  هەتاو بنووسمەوە
و
شین بگێڕم بۆ ئاسمان
و
مەرگی ئەستێرە لەبەر کەم!..
کاتژمێری سفری تەمەن:
دەلاقەیەک چاوەڕوانی
و
چەپکێ نیگای کەسیرەبوو!
دالقانی جێژوانی یاد،
گوڕتر دەکات داڕمانم...

دوایین  شیعری  ماڵاویی:
ماچێک بوو،
وا هەرگیز هەرگیز
نەنیشتە سەر پەڕەی لێوم!



✍️✍️✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست



👇👇👇👇👇👇
🆔 @cmhelbest
👏41😍1
Forwarded from منداڵانی نیشتمان (Shvana)
مەتەڵ



نە گژوگیام،  نە دارم
سپی‌وسۆڵ و تامدارم
دەڕوێم لە  دەشت و شاخا
لەنێو مەزرا و لە باخا
ناسکۆڵە و نەرم‌ونۆڵم
بچکۆلانە و خرتۆڵم
جوانکیله و ئێسک سووکم
ورد  و خڕ و بچووکم
بان سەرم لووسە و بێ موو
ڕەنگم وەک بەفر؛ چەرموو
لە چەتر دەچێت شێوەم
خۆراکی ماڵی  ئێوەم؟
دیارە وریا و لێزانی
چونکە ناوم دەزانی.....


#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
"ج.م.هەڵبەست"
👌2👏1
2025/10/21 14:31:04
Back to Top
HTML Embed Code: