هیچ شەوێک نامگرێتە خۆ گوایە من ئەو پیاوەم لامپای ماڵی مانگم دزیوە
ئەو پیاوەم لەگەڵ ڕۆژدا نوستوم
ئەمانە هەموو پاگەندەن
ئێوە نازانن
ماڵەکەی من نە خەونی تێدایە، نە ڕوناکی!
حەسەن کایا
.
ئەو پیاوەم لەگەڵ ڕۆژدا نوستوم
ئەمانە هەموو پاگەندەن
ئێوە نازانن
ماڵەکەی من نە خەونی تێدایە، نە ڕوناکی!
حەسەن کایا
.
ھەرچەندە ھەموو ھێزم کۆدەکەمەوە تا شتێک بنووسم وا دیارە ھیچم پێ نییە لە چاوەڕوانی تۆپیندا ڕۆژەکان یەک لە دوای یەک تێدەپەڕێنین، فەترەیەکە بە شێوەیەکی ئێجگار دڕندانە بێزم لە خوێندنەوەیش دێتەوە
زۆربەی کات ڕادەکشێم و دەڕوانمە ئەو نەخش و نیگارەی کە شەربەتاوی گەچەکە لەسەر دیوارەکە دروستی کردوە ، لە دڵی خۆمدا گرتەی خەیاڵی پێ دروست دەکەم ، لەوانەیە لە زینداندا مرۆڤ ئازاد تر بێت چونکە ناو و ناتۆرەی مرۆڤێکی ئازادی پێوە نەلچکاوە ئازاد و زیندوو و دونیا و ئەوەی تێیدایە وەک سەخافەتێک وایە ، ھەمووی گاڵتەجارییە.
.
سادق ھیدایەت

ئێمە دوو پارچە جل بووین
بە تەنافێکەوە
یەکێکمان با بردی و
ئەوی تریشمان ھەموو ڕۆژێک باران تەڕی ئەکات ..
2/2/2022 💞
بە تەنافێکەوە
یەکێکمان با بردی و
ئەوی تریشمان ھەموو ڕۆژێک باران تەڕی ئەکات ..
2/2/2022 💞
Forwarded from من و تۆی دوالیزم (RozaJB💙🧿)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بە تەنیا جێی مەھێڵن ئەمشەو زریان دەیچێنێت
تەمو مژ دایدەپۆشێت مانگەشەو دەیڕفێنێت
گەرووی بە گزنگ تەڕکەن زامەکانی بە شیلان
بە گۆرانی دایپۆشن یان بە سەوزیی دارستان
سەری بە شەپۆلان کەن با ئەم شەوە رایژێنێت
باڵای لە ھەور بگرن بروسکەو "بــا" دەچێنێت
بە تەنیا جێی مەھێڵن منداڵێکی لاسارە
شار بەردەباران دەکات مانگ دەکات بە کۆلارە
سوارە, چ شۆڕەسوارێک ئەسپی ھەتاو زین دەکات
بە گۆرانی و تیشک و ماچ سەر زەمین بەرین دەکات
با کەژاوەی لە گوڵا بێت یان لە پەلکەزێڕینە
زەماوەندی خوێن دەگرێت ئەم شەو پاشای ئەڤینە
ئاشقێکی لاسارە بروسکەو "بـا" دەچێنێت
بە تەنیا جێی مەھێڵن مانگەشەو دەیڕفێنێت!
ڕەفیق سابیر
ـ

نیوە تەمەنێک سەرقاڵی خۆشویستنی تۆ بووم ، نیوە تەمەنێکیش سەرقاڵی بیر بردنەوەی تۆ.
لە ھیچیاندا سەرکەوتوو نەبووم ، ئێستا من بیر دەکەمەوە ڕۆح گڕی بگرتابایە چەنێک ئەبوو بە خۆڵەمێش ؟
دڵ ئێسقانی ھەبوایە چەنێک ورد ئەبوو؟
ھەردی شەفیق
ـ
لە ھیچیاندا سەرکەوتوو نەبووم ، ئێستا من بیر دەکەمەوە ڕۆح گڕی بگرتابایە چەنێک ئەبوو بە خۆڵەمێش ؟
دڵ ئێسقانی ھەبوایە چەنێک ورد ئەبوو؟
ھەردی شەفیق
ـ
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەگەر لە نێوان ئێمەدا دەرگایەک هەبووایە
لەو دەرگایەم دەدا
گەر لەنێوان ئێمەدا دیوارێک هەبووایە
بەسەریدا سەردەکەوتم
دەمڕووخاند
گەرلە نێوان ئێمەدا شاخێک... دەریایەک هەبووایە
بە پێیەکانم نەخشەی زەویم تێدەپەڕاند و دانەیکی ترم دەکێشا
بەڵام لەنێوان ئێمەدا
هیچ شتێک نییە!
وە من لە بەرامبەر "هیچ شتێک"ـدا
هیچ کارێکم لەدەست نایەت.
شهاب مقربين
ـ
لەو دەرگایەم دەدا
گەر لەنێوان ئێمەدا دیوارێک هەبووایە
بەسەریدا سەردەکەوتم
دەمڕووخاند
گەرلە نێوان ئێمەدا شاخێک... دەریایەک هەبووایە
بە پێیەکانم نەخشەی زەویم تێدەپەڕاند و دانەیکی ترم دەکێشا
بەڵام لەنێوان ئێمەدا
هیچ شتێک نییە!
وە من لە بەرامبەر "هیچ شتێک"ـدا
هیچ کارێکم لەدەست نایەت.
شهاب مقربين
ـ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وەکوو بیستم خەمت خواردووم،ئەویش بۆ من خەمێکی دی
دڵت بۆ ماتەمم سووتاوە،ئەویش ماتەمێکی دی
سەید کامیل ئیمامی
ـ
دڵت بۆ ماتەمم سووتاوە،ئەویش ماتەمێکی دی
سەید کامیل ئیمامی
ـ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ماڵەکەی چۆڵ بوو؛
لە ژوورەکەی
چەند کتێب و ڕاخەریک هەبوون لەگەڵ ئینجانەیەک گوڵی سوور لەسەر تاقەی پەنجەرەکە بەڵام ڕەسمێکی گەورەی چاوەکانی لە پشت دیوارەکەوە هەڵواسرابوو!
بە بێدەنگی هەموو ڕۆژێک تەماشای دەکرد و دەیووت:
چاوەکانی ژیانی منن
مرۆڤ بەمردنیش ئامادەنییە واز لە ژیانیی خۆی بهێنێت.
پێشڕەو کریم

دەرۆمە جێگا بەرزەکان بە دەنگی بەرز بانگت دەکەم
ئەلما، تۆ بۆنی منت لێ دێ
هەتا ئەگەر دوور بی لێم یا لە پاڵم وەستابی
تۆ ڕەنگی منت گرتووە چ لەبەر روناکیەکان بوەستی یان لە تاریکیەکانی شەودا هەنگاو بنێی تۆ منت زۆر زیاتر پێوە دیارە وەک لە خۆم تۆ تاکە بونی نامەوێ لە دەستی بدەم و هەوڵی بەدەست هێنانەوەی بدەم. بمپارێزە لە ئەڤینە درۆینەکان و خۆشەویستیتم بۆ دەرببرە..
با بۆت بمرم
شیرینم
هێلین ئاراز
ـ
ئەلما، تۆ بۆنی منت لێ دێ
هەتا ئەگەر دوور بی لێم یا لە پاڵم وەستابی
تۆ ڕەنگی منت گرتووە چ لەبەر روناکیەکان بوەستی یان لە تاریکیەکانی شەودا هەنگاو بنێی تۆ منت زۆر زیاتر پێوە دیارە وەک لە خۆم تۆ تاکە بونی نامەوێ لە دەستی بدەم و هەوڵی بەدەست هێنانەوەی بدەم. بمپارێزە لە ئەڤینە درۆینەکان و خۆشەویستیتم بۆ دەرببرە..
با بۆت بمرم
شیرینم
هێلین ئاراز
ـ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ھەر کەسێک زیندانی تاکە کەسی دروستکردووە ، مرۆڤێکی سەرنجڕاکێش بوە و باش زانیویەتی چۆن یاری بە مرۆڤەکان بکات
واتا باشترە بڵێم زانیویەتی مرۆڤ گەورەترین دوژمنی خۆیەتی ، پێویست ناکا لێیبدەیت یان لەژێر ئەشکەنجەدا پان و پلیشی بکەیتەوە.
باشترین ڕێگە ئەمەیە خۆی لەگەڵ خۆی تەنیا جێبھێڵی تا خۆی لەناو بەرێت.
ئەحمەد غوڵامی
ـ
واتا باشترە بڵێم زانیویەتی مرۆڤ گەورەترین دوژمنی خۆیەتی ، پێویست ناکا لێیبدەیت یان لەژێر ئەشکەنجەدا پان و پلیشی بکەیتەوە.
باشترین ڕێگە ئەمەیە خۆی لەگەڵ خۆی تەنیا جێبھێڵی تا خۆی لەناو بەرێت.
ئەحمەد غوڵامی
ـ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نێوانی من و تۆش ڕۆژ و شەوێک بوون کاکە..
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وتی ھیچ نیە دڵت ورد ئەبێت
و ھەستت نامێنێت بۆ ھیچ شتێک ھێندە غەم دەخۆیت
تا لە ناکاو لە رۆژێکی باراناوی زستاندا،
دەکەویتە ناو چالاوێک و بێ ناز و بێ کەس
دەمریت ...
ماھور
ـ
و ھەستت نامێنێت بۆ ھیچ شتێک ھێندە غەم دەخۆیت
تا لە ناکاو لە رۆژێکی باراناوی زستاندا،
دەکەویتە ناو چالاوێک و بێ ناز و بێ کەس
دەمریت ...
ماھور
ـ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پارچە گۆشتێکە دڵی من ڕوو نییە
ناڵە ناڵی من درەنگە ، زوو نییە ..
:[
ناڵە ناڵی من درەنگە ، زوو نییە ..
:[
Forwarded from مــالـیـنــا 💍
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەگەر باش لە دنیادا مابێت
تەنها ئەوانەن
کە ئێستا تۆ ئەبینن..
اگر خوبی در دنیا مانده باشد
تنها آنهایی اند ؛
که تو اکنون میبینی ...
تەنها ئەوانەن
کە ئێستا تۆ ئەبینن..
اگر خوبی در دنیا مانده باشد
تنها آنهایی اند ؛
که تو اکنون میبینی ...
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
حەیف بوو قسەی دڵمان نەکردوو بێدەنگی خنکاندینی
تێر بەدڵ نەگریاین و هەرزوو گریانمان بیرچۆوە
چرایەک بووین بەسەر دڵی خۆرەوە کەس لێی نەڕوانین!
هەناسەیک بووین لە قوڕگی مردوویەکدا قەتیس بووین
پەنجەرەی هەموو ماڵە خۆشیەکانمان شکاند
کەسێ نەبوو دوو جێنوی خۆشمان پێبدات
کەسێ نەبوو بڵێ ئەم دڵتەنگییە دەتکوژێت
ئەگەر دەکرا دونیام لەدڵم دەرئەهێنا وەک چۆن ژنەکان
خۆشەویستی پیاوەکان لەدڵیان دەر ئەهێنن!
ئەگەر دەکرا خۆم لە دونیا بێ بەری ئەکرد وەک چۆن ژنەکان بۆ هەمیشە خۆیان لە بینینی پیاوەکان بێبەری ئەکەن!
«پێشڕەو کەریم»

پشێتر پێم وتووی خۆشەویستی شتێک نیە لە دەستی ڕابکەی
ھەستێکە سەرتاپای بوونت دادەگرێ،ئەڤینێکە ڕۆژانە دووجار دەچێتە لەشتەوە! ڤایرۆسێکە کە تەواوی بەرگری لەشت دادەماڵێ،ئەندامەکانی لەش لەناو دەبات،دەکۆکی،خوێن لە لووتەوە دەھێنێت.
قسەکانم بە ھەڵە وەرمەگرە.تــۆ ئەو دەردەی کە 'مــن' سەدھەزار جار بوومەتە قوربانی..
تاھیرئاوال

من و تۆی دوالیزم جگە لێرە ھیچ پەڕەیەکی تری نیە نە لە ئینستا نە لە فەیسبوک نە لە سناپچات❤️