کە مناڵ بووم زۆرم حەز لە گەڕان بوو ئەوکاتە نەم ئەزانی دوونیا چییە ، نەیانبردمایە بۆ شوێنێک ئەگریام ، ئێستا بە زۆر داوام لێئەکەن کە بڕۆم لەگەڵیان بەڵام ناڕۆم ، ئالوودەی ژورە تاریکەکەم بووم ، حەزم لە گەڕان نییە ، تەنهای حەز و ئارەزووی من ئێستا ئەوەیە بەتەنیا بم ، ئەوەندە تەنیا کە گوێم لە ترپەلێدانی دڵم بێ ،
1
چارەنووسمان لە ڕەش ڕەشتر بوو ،
من بە ڕۆژ دڵم خۆش نە ئەبوو پێشتر بەڵام شەوانە ئەگەیشتمە ئەوپەڕی دڵخۆشیم کاتێک من هەموو ڕۆژەکە خەمی تۆم بوو ئەو کاتەی ئەمبینی کە نامەیەکت ناردوە دڵم خۆش ئەبوو وەک ئەو دایکەی کە ڕۆڵەکەی بە سەلامەتی لە جەنگ هاتۆتەوە ، بەڵام لە کۆتایدا ئەو دایکەی دڵی خۆشبوو کوڕەکەی لەبەردەمیدا خەڵتانی خوێن کرا ، منیش کە دڵم بە بوونی تۆ خۆش بوو ، ڕۆشتیت و دڵم خۆش نەما ، ڕۆشتیت و ڕۆحم بۆ هەمیشە برینێکی لەسەر بەجێما کە بە هیچ حەکیمێکی ئەم شارە چارەسەر نە ئەبوو .

هەنێجار بیر ئەکەمەوە لەوانەی لە دەوروبەرمن وا هەستەکەم هەموویان شەڕ ئەکەن لە دژی من ،حەزم ئەکرد
چارەکێکی باشیەکانی من باش بوونایە
لەگەڵم، لە هەرچ کەسێک بە بەڕێزی و دڵسۆزی ئەچمە پێشەوە ئەوەنە نابات باجەکەی ئەیەم ،بۆیە دایم لە ئاخیری بیرکردنەوەکەم هەست ئەکەم تەنیایی باشترین شتە کە لەم ژیانە هەڵیبژێرم.

نەمتوانی لەبیری بکەم ، ئەمەش کێشەیەکی ترە ، کێشەیەک کە سەرم دەخوات هەموو ڕۆژێ هەزار جار خۆم بە نەفرەت ئەکەم کە بۆ من ناتوانم لەبیری بکەم ؟ بەڵام ئەو توانی من لەبیر بکات ، کێشەیەکە کە نە ئەتوانم لێی ڕزگارم بێ نە ئەتوانم چارەسەری بکەم بەڵام جوانترین کێشەی ژیانم بوویت ، تاکە کێشەی ژیانمیت کە هەموو ڕۆژێ ئەمکوژیت بەڵام گلەی لێ ناکەم .
1
دایکە ئەمەوێت بگەڕێمەوە سەرەتا بۆ ساڵانێک نزیکترین هاوەڵ و یاری من خۆم بم بۆ ڕۆژانێک پیسبونی کراسە سپیەکەم غەمباری ئەکردم ، بیستنی مردنی ئازیزێکم موچورکی بە گیانمدا ئەهێنا ، ئێستا شتەکان گۆڕاون و ناچنەوە سەرخۆیان پێڵاوەکانم پێم بریندار ناکەن و توانای بەردەوامیم نەماوە ، هێڵە سورەکانی سەر کارتی مەکتەب نیگەرانم ناکەن ، لێکردنەوەی بەرسیلەی جیرانەکەمان دڵم خۆش ناکات ، دایکە ئێستا گەورە بووم بەجۆرێک پڕم لە غەمگینی ،پڕم لە نیگەرانی ، پڕم لە مردن .
5
نەیهێشت خۆشی لە گەنجیەتیم ببینم ، هەر لەسەرەتای گەنجیەتیمدا پیری کردم ، ناخی سوتاندم ، قژی وەراندم ، ڕیشی سپی کردم ، نەیهێشت بگەمە پایزی تەمەنم هەر لە بەهاردا هەڵیوەرانم .
1
تۆ جیاواز بوویت لە هەموویان ، لە هەموویان جوانتر ، لە هەموویان میهرەبانتر ، بەڵام کۆتاییەکی جەرگ بڕت هەبوو بۆمن ، ئازیزم تۆ فریشتە ئاسا بوویت ، بەڵام فریشتەی گیان کێشان ، وەک فریشتەیەکی جوان هاتیت بەڵام خەونەکانمت زیندە بە چاڵ کرد ، ڕوحی هەستەکانمت کێشا ، لەوانەیە تۆ ڕۆحمت نەکێشابێ ، بەڵام جەستەیەکی مردووت بەجێ هێشت لەدوای خۆت کە تەنها هەناسە ئەدا .
من و تۆیەک نەبوو ، خەندەو پێکەنینەکانمان بوو بە ڕابردوو ، ڕابردوویەک کە ناتوانین بۆی بگەڕێینەوە ، کە ناتوانین جارێکیتر دڵخۆش بینەوە ، بیرکردنەوە لە ڕابردوو هەموو ڕۆژێک خەنجەرێک لەسەر دڵم ئەدات و ناشمکوژێت .
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دوای خۆو هەمووی درۆیە گۆران گیان🖤.