٢۵ی بانەمەڕ، ڕۆژی زمانی کوردی، ڕۆژی پاراستنی زمانی کوردی پیرۆز بێ.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
Forwarded from لکێنەر بات 🆕
ئەمڕۆ ٢٥ے بانەمەڕ ڕۆژی زمانی کوردی و گرینکی پێدا بە زمانی کوردییە.🌾🌞🌾
با ئەمڕۆ بکەین بە بیانوویەک بۆ پاراستنی سەرەکیترین و گرینگترین شوناسی "نەتەوەیی" خۆمان واتا زمانی کوردی.
زمان کۆڵەکەی مان و نەمانی هەر نەتەوەیەکە.
زمان هێزی خۆڕاگری و نەتوانەوە(ئاسمیلە)نەبوونی یەک میلەتە.
زمان پێناسەیەک بۆ هێنانە بەرچاو لەنێو گەلانی باڵادەست و زلهێزەکانیترە.
زمان جوانترین و پڕ بایەتخرین خۆناساندنە.
زمان نەبێ تۆی مرۆڤ جەستەیەی بێڕوحیت و بوونت نییە.
بۆوەی لەنێو گەلان و دژە گەلانی باڵادەست و دوژمنانمان نەتوێینەوە
زمانی کوردی دەبێ پەرە پێدرێ
دەبێ زیندووی ڕابگرین...
ئەوە تەنیا بە قسەکردنی ئاسایی ڕۆژانەمان ناپارێزرێ.!
دەبێ فێربین بەکوردی بیر بکەینەوە
بەکوردی بنووسین
بەکوردی بخوێنینەوە
بەکوردی بژین
لە هەمووی گرینگتر، هاووڵاتیان، و هاوزمانانی خۆمان فێری زمانی کوردی بکەین.
بەرز و پیرۆز بێ ٢٥ے بانەمەڕ🌹❤️
دڵنیا ڕەحیمی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾

❤3
فێرگەی بەیان (لقی شامات) pinned «ئەمڕۆ ٢٥ے بانەمەڕ ڕۆژی زمانی کوردی و گرینکی پێدا بە زمانی کوردییە.🌾🌞🌾 با ئەمڕۆ بکەین بە بیانوویەک بۆ پاراستنی سەرەکیترین و گرینگترین شوناسی "نەتەوەیی" خۆمان واتا زمانی کوردی. زمان کۆڵەکەی مان و نەمانی هەر نەتەوەیەکە. زمان هێزی خۆڕاگری و نەتوانەوە(ئاسمیلە)نەبوونی…»
Forwarded from لکێنەر بات 🆕
ڕۆژی زمانی کوردی بەرامبەر بە ١٥ی ئایار (٢٥ی گوڵان)ە لەم ڕۆژەدا لە ساڵی ١٩٣٢ یەکەمین ژومارەی گۆڤاری هاوار بەدەستی (جەلادەت عالی بەدرخان) لە شاری دیمیشق لە وڵاتی سووریا دەرکرا.
هەروەها لە ساڵی ١٩٥٤ یەکەمین ژومارەی گۆڤاری هەتاو لە شاری هەولێر لەم ڕۆژدا دەرکرا و لە ساڵی ١٩٦٣ێش گۆڤاری ڕۆژا نوێ لە شاری ئەستەمبوڵ یەکەمین ژومارەی دەرکرد.
لەم ڕۆژەدا کوردەکانی دانیشتووی پارچەکانی ئازادی کوردستان، یان کوردەکانی دوور لە وڵات چەشنی گشتی دەگرن و کتێبەکانی بە زمانی کوردی پێشکەشی دۆست و هاووڵاتیانیان دەکەن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
هەروەها لە ساڵی ١٩٥٤ یەکەمین ژومارەی گۆڤاری هەتاو لە شاری هەولێر لەم ڕۆژدا دەرکرا و لە ساڵی ١٩٦٣ێش گۆڤاری ڕۆژا نوێ لە شاری ئەستەمبوڵ یەکەمین ژومارەی دەرکرد.
لەم ڕۆژەدا کوردەکانی دانیشتووی پارچەکانی ئازادی کوردستان، یان کوردەکانی دوور لە وڵات چەشنی گشتی دەگرن و کتێبەکانی بە زمانی کوردی پێشکەشی دۆست و هاووڵاتیانیان دەکەن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
Forwarded from لکێنەر بات 🆕
جلوبەرگێکێ مێژوویی و ڕەسەن
#یارسان
#کرماشان
ــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
#یارسان
#کرماشان
ــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
Telegram
.
👍1👏1
🌾مانگەکانی ساڵ🌾
فارسی_کوردی(سۆرانی-هەورامی)
🌾فارسی 🌞سۆرانـــــی 🌾هەورامــــی
فروردین خاکەلێوە نەورۆز
اردیبهشت گوڵان پاژەرەژ
خرداد جۆزەردان چێڵکڕ
تیر پووشپەڕ کۆپڕ
مرداد گەلاوێژ گەلاوێژ
شهریور خەرمانان ئاوەوەرە
مهــــر ڕەزبەر ترازێی
ابـــــان خەزەڵورە گەڵاخەزان
اذر سەرماوەز کەڵەهەرز
دی بەفرانبار ئەرگا
بهمن ڕێبەندان ڕابڕان
اسفند ڕەشەمە سیاوکام
ــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
فارسی_کوردی(سۆرانی-هەورامی)
🌾فارسی 🌞سۆرانـــــی 🌾هەورامــــی
فروردین خاکەلێوە نەورۆز
اردیبهشت گوڵان پاژەرەژ
خرداد جۆزەردان چێڵکڕ
تیر پووشپەڕ کۆپڕ
مرداد گەلاوێژ گەلاوێژ
شهریور خەرمانان ئاوەوەرە
مهــــر ڕەزبەر ترازێی
ابـــــان خەزەڵورە گەڵاخەزان
اذر سەرماوەز کەڵەهەرز
دی بەفرانبار ئەرگا
بهمن ڕێبەندان ڕابڕان
اسفند ڕەشەمە سیاوکام
ــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
Forwarded from لکێنەر بات 🆕
لەم کەژەدا دار دوودڵە....
ئیمپڕاتۆری شێعر
ماموستا : #شێرکۆ_بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
ئیمپڕاتۆری شێعر
ماموستا : #شێرکۆ_بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
Telegram
.
Forwarded from لکێنەر بات 🆕
بێوەفایی...💔
🎙 دیکلەمە: #محەممەد_سۆهرابی
هەر بژی کاکی من.
ــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
🎙 دیکلەمە: #محەممەد_سۆهرابی
هەر بژی کاکی من.
ــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
Telegram
.
💔4
Forwarded from لکێنەر بات 🆕
قادر عبداللهزاده(قالەمەڕە)
(لەدایکبووی ۱ ی بەفرانباری ۱۳۰۴ )
ٔ(کۆچی دوایی ۳۱ی بانەمەڕی ۱۳۸۸)
نێودارترین شمشاڵ ژەنی جیهان.
ئەو زۆرتر لە ۲۰ وەڵاتی جیهان شمشاڵی لێ داوە.
مامەقالە یەکێک لە گەورەترین مامۆستایانی مۆسیقای مەقامی ئێران بوو.
لەکۆتایی شەوی پێنج شەممە ۳۱ی مانگی گوڵانی ( بانەمەڕی) ۱۳٨٨ بە نەخۆشی هەناسەسواری لەتەمەنی ٨٤ ساڵی دا لە نەخۆشخانەی "قلی پور"ی بۆکان کۆچی دوایی کرد.
لە ڕێوڕەسمی ناشتنی دا هەزاران کەس کە زۆرترینیان خەڵکی شارەکانی کوردستان بوون بەشداریان کرد.
تەرمی قالەمەڕە لە پەنا هونەرمەندی گەورەی کورد (حەسەن زیرەک) لە گردی ناڵەشکێنەی بۆکان بەخاک سپێردرا.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾

❤2
ئاوارەیی هەندێ جار ئەوە نییە ماڵت نەبێت، بەڵكو ئەوەیە نەزانێت بچیت بۆ كوێ، لە پەنجەرەكەوە سەیردەكەیت و هەستدەكەیت دەبایە تۆ لە جێگایەكی تر بایتایە، ئەوە ئاوارەییە.
#بەختیار_عەلی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
#بەختیار_عەلی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
Forwarded from لکێنەر بات 🆕
عەباسی کەمەندی گۆرانی بۆ کێ ئەڵێی؟
بڵێ بۆ کێت ئەوت؟!
مامۆستا
#عەباس_کەمەندی
ــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
بڵێ بۆ کێت ئەوت؟!
مامۆستا
#عەباس_کەمەندی
ــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
Telegram
.
💔3
Forwarded from لکێنەر بات 🆕
لە عەباس کەمەندیان پرسی
بۆ پێت نەوت خۆشت ئەوێ؟
لە وڵامدا وتی:
نەمویست پێی بڵێم خۆشم ئەوێی
ویستم تێ بگات کە خۆشم ئەوێ...
بەڵام، نە من وتم و نە ئەویش تێ گەییشت.!!
ـ💔💔💔

چۆنییەتی خۆشەویستی ڕاستەقینە لە ژیانماندا
ناسینی بۆ باوەڕ پێکردن و....
لە بەدەنگی مامۆستای زمانی کوردی و ئینگڵیسی
مامۆستا #سمکۆ
ـ💔💔💔
ــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
ناسینی بۆ باوەڕ پێکردن و....
لە بەدەنگی مامۆستای زمانی کوردی و ئینگڵیسی
مامۆستا #سمکۆ
ـ💔💔💔
ــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
Telegram
.
❤2
Forwarded from فێرگەی زمانی کوردیی بەیان
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
✅ لە پەڕاوێزی تاقیکاریی خولێکی ڕێنووسی کوردی لە ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان
🎙دەنگی بەسۆزی: بەڕێز ئەفشین شەریفیان
ڕێکەوتی ١٠ی جۆزەردانی ٢٧۲۵ی کوردی
🆔 @fzkbeyan
🎙دەنگی بەسۆزی: بەڕێز ئەفشین شەریفیان
ڕێکەوتی ١٠ی جۆزەردانی ٢٧۲۵ی کوردی
🆔 @fzkbeyan
❤2
Forwarded from فێرگەی ڕێزمانی کوردی
🔴پرسیاری فێرخوازن لەسەر ئامرازی(یا) ئایە دەلکێت یان نا؟
🟨بە شێوازێکی تێروتەسەل وەڵامی ئەم پرسیارە دەدەینەوە.
بەپێی یاسا و ڕێزمان وەڵامی پرسیارەکان دەدەینەوە، ئەوەی پرسیاری لەسەر کراوە ئامرازی بانگکردنە، ئەو ئامرازەش هەرگیز نالکێت.
ئامرازە بانگکراوەکان لە زمانی کوردیدا(هۆ، هۆو، ئەی، هێی، وەی، یا، ئەی، ئەرێ، ە، ۆ... هتد)
◻️زۆر کەس دەنووسێت یاخودا، یاخوا، یاڕەبی ئەمانە هەمووی هەڵەن ناکرێت ئامرازی بانگکردن بلکێت بە وشەی دوای خۆی.
🟨دروستەکەی (یا خوا، یا خودا، یا ڕەبیی)
شاعیر دەڵێت: هەی کوردینە، هەی مەردینە،
یان: ئەی مانگ، من و تۆ هەردوو هاودەردین.
تێبینی/لە زمانی عەرەبی ئەو ناوەی بانگی دەکرێت پێی دەڵێن (الـمُنادَى)
واتا بانگکراو، ئەو کەسەی بانگ دەکرێت، هەتا بانگکراو، ڕستە وەکوو خۆی دەنووسرێت دوایی دەبێت نیشانەی (،) بۆرە یان فاریزە دابندرێت.
لە عەرەبیدا پێنج جۆری ئامرازی بانگکردنمان هەیە، هەمیشە دەلکێن، بۆیە ناکرێت بەراوردی زمانی کوردی بکەین، چون زمانی کوردی ڕێزمان و یاسای سەربەخۆی هەیە.
(يا): للنداء (البعيد والقريب).د و ن.
(أيَا/هَيَا): للنداء (البعيد). دوور
(أي): للنداء (القريب). نزیک
(الهمزة: أ): للنداء (القريب). نزیک
وَقِيلِهِ يَارَبِّ إِنَّ هَؤُلَاءِ قَوْمٌ لَا يُؤْمِنُونَ * فَاصْفَحْوَقِيلِهِ يَارَبِّ إِنَّ هَؤُلَاءِ قَوْمٌ لَا يُؤْمِنُونَ * فَاصْفَحْ
الزخرف٨٨
🟫لە زمانی کوردیدا هیچ ئامرازێکی بانگکردن نالکێت جگە لە (ە) نەبێت ئەوەش مۆرفیمێکە بەتەنها نایە.
بابە، وەرە نان بخۆ.
نموونەی تر.
١_ هۆ مام بایز، زەوییەکە باش بکێڵە.
٢_ ئادەی هەڤاڵان، زوو وەرن.
٣_ ئا کوڕی باش، یارمەتیم بدە.
٤_ ئەی پێشمەرگە قارەمانەکان، نیشتمان قەرزاری ئێوەیە.
ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری
@Fergyrezmanikurdi63

ئاوڕدانەوەیەک بەرەو مناڵی
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
دەستی چەپم حەزی دەکرد، وەک دەستی منداڵی پۆشتەی دراوسێمان
سەعاتێکی تێدابێ ئەویش؛
بڕکم ئەگرت، دایکم ناچار گازی ئەگرت لە مەچەکم، بەجێگەی دان، سەعاتێکی بۆ ئەکردم.
ئای کە دڵخۆشی ئەکردم
لەکاتێکدا کە منداڵ بووم.....
ـ💔💔💔
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
دەستی چەپم حەزی دەکرد، وەک دەستی منداڵی پۆشتەی دراوسێمان
سەعاتێکی تێدابێ ئەویش؛
بڕکم ئەگرت، دایکم ناچار گازی ئەگرت لە مەچەکم، بەجێگەی دان، سەعاتێکی بۆ ئەکردم.
ئای کە دڵخۆشی ئەکردم
لەکاتێکدا کە منداڵ بووم.....
ـ💔💔💔
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾
#فێرگەی_بەیان_لقی_شامات
🆔 @fzkbeyan_shamat
Forwarded from لکێنەر بات 🆕
🌸 کەرە گیـــــــان🌸
ناوەکەت شیرن و خۆش و پڕی زارە کەرەگیان
جێت قەراغ جۆگەیە،بژوێنە،هەوارە کەرەگیان
عالەمێکت هەیە خۆش،دوور لەغەم و دەرد و کەسەر
دەردی تۆ گەر یەکە، ئی ئێمە هەزارە کەرەگیان
شادو دڵخۆشبە،نەجیمزادەی و عەسڵو جسنی
ئێستر و یەکسم و جاشت، کەسوکارە کەرەگیان
بێدعێ و فیـــــــز و هەوای،نیتە چ قێز و بێزێ
گەرچی سەهمت لە ژیان، قەمچی و دارە کەرە گیان
کەرتریش زۆرە لەتۆ،بەسیە شکستە نەفســـــــی
هێندە خۆت کەر مەکە سا،کوا ئەوە کارە کەرە گیان
نیتە ئازارێ بە کەس،بێجگە لەجووتە و لووشکە
هەچە! دڵمەند نەبی تۆ، بەو تەقە عارە کەرە گیان
دەغەڵی دوورە لە تۆ،نیتە گزە و فێـــــــڵ و درۆ
کامە پاتاڵیترە وا بەدەمــــــــــــــــارە کەرە گیان؟
یەسترێکت هەیە کەربابی وەکوو خۆی کەم بێ
جاشکەکەت جوانە دەڵێی دەنکی هەنارە کەرە گیان
دڵکەر و دڵتەر و دڵخۆشیی و دڵپەرتی ئەویـــــن
تیپی ماین و کەرەگەل،بۆت حەکەدارە کەرە گیان
غارەکەت خۆشە،پەسنــــــدی گەلی خاس و عامە
کێ سوارت بێ عەجەب شۆڕە سوارە کەرە گیان!!
🔴🔴🔴
قادرپوور
1383ی هــــــەتاوی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾

❤1
Forwarded from لکێنەر بات 🆕
"کودەتا"
پێش تۆ ناسین
مناڵێکی خۆپەرست بووم
وام دەزانی،
ئاسمانی پان دەوارێکە،
تەنیا بۆ من هەڵدراوە
زەوی دوڕگەی دوای تۆفانە،
جگە لە من، هیچ کەسێکی تیا نەماوە
ئەوینی تۆ لەپڕ هات و
شوورە و قەڵامی خاپوور کرد،
ڕەنگەکانی هەموو گۆڕین
یاساکانی ژێروژوور کرد
وای کرد دنیا
بۆ تەنیاییم وەک قەفەس بێ
فێری کردم
شەوان نیو سەرینم بەس بێ!
#پەشێوی_مەزن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🌾🌞🌾

❤1👍1