غەززە بۆ هەمیشە قوتابخانەیەکی زیندووە و وانەکانی بەردەوام لە دڵە زیندوو و عەقلە بە ئاگاکان دەمێنێتەوە.
وێنەیەکی نوێی شەهیدی زیندوو و قائیدی ئوممەت و عەبقەری زەمان و موجاهیدی گەورە یەحیا سینوار.
یۆسی هایۆشوا: "ئێمە لەغەززەدا جەنگمان لەدژی (٢) ملیۆن دانیشتووان دەکرد، نەک (٤٠) هەزار چەکدار"

ن: ئەکرەم ئەنوەر

یۆسی هایۆشوا؛ شرۆڤەکاری سەربازیی ئیسرائیلی بۆ دەزگای پەخشی ئیسرائیل دەڵێت: من پێموایە: ئێمە لەغەززەدا جەنگمان لەدژی (٢) ملیۆن دانیشتووان دەکرد، نەک (٤٠) هەزار چەکدار، وەک ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکرێ. لەکەرتی غەززەدا هەرکەسێک کە بجوڵێتەوە خەباتکاری بەرخۆدانەو بەشداریی ئەوەی کردووە کە پێیگەیشتووین، ئازایەتیی خەڵکی مەدەنی و ئامادەنەبوونیان کە ماڵەکانیان بەجێبهێڵن، سەرەڕای ئەو دۆزەخەی کە بۆیان تاودرابوو، لەگوللەو بۆسەی بەرخۆدان بەهێزتربوو، تەنانەت وێنەی ئەو منداڵەی دونیا شاهیدی بوو، کە بەئازایەتی و پیاوەتی براکەی لەسەر پشتی خۆی هەڵگرتبوو، لەکاتێکدا لەژێر بۆردوماندا بوون، بەهێزتربوو لەموشەکی "ئەلیاسین" کە مێرکاڤای لەناودەبرد.
لەشاری غەززەدا ئاوارەبوونی دانیشتووان نزیکەی مانگێکی خایاند، سەرەڕای بۆردومان و هەڕەشەو کوشتنی ڕۆژانەی دەیان کەس، هاوکات لەماوەی کەمتر لە (٧٢) کاتژمێردا زیاتر لە (٧٠٠) هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ غەززە، دەزانیت بۆچی بەو خێراییە گەڕانەوە؟! خۆ ئەوان چاک دەزانن، کە ماڵەکانیان ڕوخێنراون و شتومەکەکانیان لەناوچوون، بەڵام جارێکی تر بۆ پاراستنی پشتیوانیی بەرخۆدان و بەرەنگاربوونەوەی ئێمە گەڕاونەتەوە، تا ئەوان لەتونێلەکان دەربچن و ئەمانیش لەگەڵیاندا یەکبگرنەوە. بابەتی ئیدارەدان و خێرایی لەڕێکخستنی کاروبارەکاندا، ئەو (٧) هەزار پۆلیسە بەچەکەکانیانەوە لەکوێ بوون؟! چۆن لەماوەی کەمتر لە (٢٤) کاتژمێردا کۆبوونەوەو پۆستەکانیان وەرگرتەوەو دەستیان بەکارەکانیان کردەوە؟! بۆچی خەڵکی غەززە بەبێ دوودڵی ملکەچی پۆلیسی حەماس دەبن، سەرەڕای هەموو ئەو شتانەی کە ڕوویانداوە؟!
پێموایە: هەرکەسێک کە ئێستا باسی سەرکەوتن دەکات، پێویستە پێش ئەوەی شتێکی تر بڵێم، با شەرم لەخۆی بکات!
ئەم غەززە ئێستا ئەفسانەیە، کە دەبێت جیهان زۆر بنەمای گرنگی وەک؛ بەرخۆدان، لێبڕان، ئارامگرتن، ئازایەتی و مەردایەتی لێ فێرببێت، کە لەزۆربەی کۆمەڵگەکاندا لەناوچوون.

- چاوگ: ئەژماری فەیسبوکی نوسەر.
بە هەزاران هەزار گەنجی ئاوایان تا مردن ئەشکەنجە داوە زایۆنییەکان!

دڵنیابن دوای جەنگ باشتر دەردەکەوێت ئەوانە چییان کردووە!

هەزاران ژن و منداڵ و گەنجیان کوشتووە بە دڕاندانەترین شێواز! بەشێکی زۆری هەر دیارنیە لە کوێن! بەشێکی بەس ئێسکەکانیان دیارە، بەشێکی جەستەیەکی شێوێندراو، بەشێکی بێسەروشوێن!

نەکەن هەرگیز تاوان و پیلانەکانیان لەبیربکەن!

جارێ ئەوەی نەیان کردووە بەرامبەرمان زۆر زیاترە لەوەی کردوویانە!
ئەو ھاووڵاتیە فەڵەستینییانەی گەڕانەوە بۆ گەڕەکی شێخ ڕیدوان لە غەززە کە دووچاری ھێرشی چڕی زایۆنییەوە بووەوە، ڕووبەڕووی بینای ڕووخاو و ڕێگا وێرانکراوەکان بوونەوە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەمانە تەرمی ئەو زیندانییە غەززەییانەیە كە لەژێر ئەشكەنجەی جولەكەدا شەهیدبوون و ئێستا ڕادەستی خاچی سور كراونەتەوە و ئەوانیش تەرمەكانیان گەیاندە غەززە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
"جولەكە لێرەوە تێپەڕیی"
🔴 دیمەنی وێرانكاریی جولەكە و زایۆنیی لە شاری خان یونس لە كەرتی غ،،زە .

ببینە 🔻
2025/10/25 04:41:56
Back to Top
HTML Embed Code: