Forwarded from هەناسەی ئەوین
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەیانەی من تەنیا ڕووداوی چاوەکانی تۆیە!
کاتێ بەڕووی منا هەڵدێن
#شەیدا_مەحموودی_شنۆ
بەهارتان باش🌸
@hanasyaven
کاتێ بەڕووی منا هەڵدێن
#شەیدا_مەحموودی_شنۆ
بەهارتان باش🌸
@hanasyaven
❤8👍2
ڕۆژێک دادێ چاوانی دوور
بۆ هەوێنی خەمەکانیان
یادت دەکەن
کێ هەنووکە وا هەمێتی وە دڵ داوە؟
لە دوورەڕێی ئاواتەکانی مژگرتوو، بەڵێن دەدەن!
خۆ بشۆرن بە باران و چوارڕێی مەرگ ببەزێنن
هیڵی سوورە، ئەوینی سەوز
لێی تەپەڕن...
بە تاڵووکه
ڕێگەکانی بێ سەرەنجام
لێت ڕادەکەن
هەر ئەلێرە وچان بدە
کەمێ دوورتر کۆتایی دێ
سنووری ڕۆح...
#شەیدا مەحموودی شنۆ

❤4👏2👍1
قربان آن غارتگرم کان دل نه تنها می برد
تاراج جان هم می کند، دین هم بیغما می برد
#شیخ_بهایی
قوربانی ئەو تاڵانکەرەم دڵدز نەبوو گیانانی برد
پاوانی گیانی کردووە هەم دین هەم ئیمانی برد
وەرگێر: #شەیدا_مەحموودی
@hanasyaven
تاراج جان هم می کند، دین هم بیغما می برد
#شیخ_بهایی
قوربانی ئەو تاڵانکەرەم دڵدز نەبوو گیانانی برد
پاوانی گیانی کردووە هەم دین هەم ئیمانی برد
وەرگێر: #شەیدا_مەحموودی
@hanasyaven
❤6👍2👏2
دەتخوێنمەوە
دێڕ دێڕی نیگاکانت
کە لە وەرزی بوون ژیاون دەخوێنمەوە
نامهەوێ هیواکانی کادۆکراوت بگەڕێنمەوە
لە سووچێکێ گۆی زەوی دەیانچێنم
لە داهاتووی باراناوی ساڵێکی ڕوون
دەڕوێنەوە
دەتبینمەوە....
بە بۆنەکەت دەتناسمەوە
خەفەتی ئەم خەوە نەتگرێ!
سووکە مەرگێکی شیرنە
مەودایی پێگەیشتنێکی بەشکۆیە
با کاوێژ بکا مردن
مێژووی ڕووهەڵماڵاو!
لە ڕەوتی پیرەیاسا دەس هەڵناگرێ
بنواڕە ئەم زاینگە پەنگ دەخوا
هەموو ڕۆژێ نێوکی من و تۆ
دەبڕنەوە.......
بە ڕێژنگی ژانێکی سوور!
لە مەتەرێزی زیندەواران
قۆنداغەی سبی دەپچڕێنین.....
کێل لە دووی کێل سەر هەڵدێنن
کەچی بە ڕەشنووسێکی هەتڵە
ڕۆژژمێری لە دایک بونمان
دەنووسنەوە....
#شەیدا_مەحموودی_شنۆ
@hanasyaven
دێڕ دێڕی نیگاکانت
کە لە وەرزی بوون ژیاون دەخوێنمەوە
نامهەوێ هیواکانی کادۆکراوت بگەڕێنمەوە
لە سووچێکێ گۆی زەوی دەیانچێنم
لە داهاتووی باراناوی ساڵێکی ڕوون
دەڕوێنەوە
دەتبینمەوە....
بە بۆنەکەت دەتناسمەوە
خەفەتی ئەم خەوە نەتگرێ!
سووکە مەرگێکی شیرنە
مەودایی پێگەیشتنێکی بەشکۆیە
با کاوێژ بکا مردن
مێژووی ڕووهەڵماڵاو!
لە ڕەوتی پیرەیاسا دەس هەڵناگرێ
بنواڕە ئەم زاینگە پەنگ دەخوا
هەموو ڕۆژێ نێوکی من و تۆ
دەبڕنەوە.......
بە ڕێژنگی ژانێکی سوور!
لە مەتەرێزی زیندەواران
قۆنداغەی سبی دەپچڕێنین.....
کێل لە دووی کێل سەر هەڵدێنن
کەچی بە ڕەشنووسێکی هەتڵە
ڕۆژژمێری لە دایک بونمان
دەنووسنەوە....
#شەیدا_مەحموودی_شنۆ
@hanasyaven
👍5❤4👏2
عورفی عەڕەفەی ڕۆژو، ڕۆژی تری قوربانی
هەم ڕۆح و دڵ وجەستە با بێ قەزای گیانی
سا بێنە لە گەردن دە ئازادی بکە ڕۆحم
ئازاری مەدە قوربان عافوو بکە تاوانی
جەژنی قوربان
جەژنی دڵدانە ئەزموونی ئیمانە
شووردنی بوغز و ڕق و زەلیل کردنی شەیتانە
دەرفەتی دڵخۆشیی و جەژنی چاوپۆشیە
دەنگی یەگڕەنگی و هێمای یەکدەنگییە
جەژنی قوربانی کردنی گیانه بۆ گیانان
سونبولی ئەوینە لە لووتکەی پەیمان
قوربان یانی ترۆپکی خۆنەویستی
لە یاریگای خۆشەویستی
جەژنتان پیرۆز
ژیانتان تەژی لە ئەوین و ئاشتەوایی❤️
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
هەم ڕۆح و دڵ وجەستە با بێ قەزای گیانی
سا بێنە لە گەردن دە ئازادی بکە ڕۆحم
ئازاری مەدە قوربان عافوو بکە تاوانی
جەژنی قوربان
جەژنی دڵدانە ئەزموونی ئیمانە
شووردنی بوغز و ڕق و زەلیل کردنی شەیتانە
دەرفەتی دڵخۆشیی و جەژنی چاوپۆشیە
دەنگی یەگڕەنگی و هێمای یەکدەنگییە
جەژنی قوربانی کردنی گیانه بۆ گیانان
سونبولی ئەوینە لە لووتکەی پەیمان
قوربان یانی ترۆپکی خۆنەویستی
لە یاریگای خۆشەویستی
جەژنتان پیرۆز
ژیانتان تەژی لە ئەوین و ئاشتەوایی❤️
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
❤10👍2👏1
Forwarded from هەناسەی ئەوین (mahmoudi)
بە ویستی دڵ بەرەو بەروار وگۆڕی
دەڵێن تەقدیرە ئەو چاران دەگۆڕی
خومار و خێل و پەتیارە و کڵوڵین
لە چەختی چارەنووسە هەر کزۆڵین
لە پای زەنجیری دیلی دادەنیشین
هەتا ئەژنۆ لە زڵکاوین، خەنیشین!
هەموو ڕۆژێ تەمەن ئێوارە دەگری
بەیانی ژین بڕی ڕسکانە ئەمری
بەمن بێ ڕاحتی گیانم بمێنێ!
خەموو دەردو تەزووی ژانم نەمێنێ
بە ئێش و ئاە و ئازارن سڵ و سڕ
دەپۆشین دەردی بێگاری کپ و کڕ
لە من ڕایە ستەم بۆمن ڕەوایە
ڕمێنی زۆرە زۆری ئەو خەتایە
لە فیتی خۆمە تەنگە و تاوی تاوان
کە هێز و پێزی هەستی کردە پاوان
هەتا ڕۆژێ نچڕژێنی دڵی خۆت
لە خەمساری نەڕوخێنی دوو ئەژنۆت
نەگۆڕە باوی گەردوون، دڵ ئەسیرە
قەدەر تەقدیری هزری ژیر و بیرە
(ٳنَّ اللّهَ لا یُغَیِّرُ ما بِقَومِِ حَتّی یُغَیِّرُ ما بِٲَنفُسِهِم)

❤5👍4👏3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بۆ شەڵماش
وەکوو شێتەی دڵی شەیدا خوڕێن و سەرکەش و مەستە
چ هەڵدێرێکی بێ ئامان ڕقەی ڕێژاوی سەردەشتە
تەنافی گەردەنی کێوە لە هەوکی داوە دارستان
ئەوەند ئازایە هەنگاوی دەڵەی کوردێکی دەروەستە
#شەیدا_مەحموودی

❤5👏4👍3
Forwarded from Sara
پشتێندی بە قولاپ.zip
8.5 MB
🌏کۆڕی ۲۳ی جۆزەردانی ۱٤۰۳ی هەتاویی خاتوونانی کتێبی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ
🔰تەوەر: تاوتوێکردی و لێکدانەوەی کۆمەڵەچیرۆکی (پشتێندی بەقولاپ) _ جەوهەری زمان بۆ ئەندێشە و ژیان
🗣شەیدا_مەحمووی
📦#خاتوونانی_کتێبی_ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
⏰كات: ۹:۰۸ خولەک
🔋قەبارە: ۷.٥۸ مێگابایت
#خاتوونانی_کتێبی_شنۆ
#لەیلا_نوورانی
#شەیدا_مەحموودی
https://www.tg-me.com/xatunakaniktebishno

❤3👏3👍2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شانت بێنە سەری وێکەم
دەستت بێنە با شێعرەکانم لەناو وەهم تێپەڕێنم
چاوت بێنە دونیای هیوا ببینمەوە
دڵتم وێدە بۆ هەتایە دڵی وێدەم
بێگاری من گەرمەبرینی تەمەنێکن
تۆ نەخۆشوانی هەناسەمی
ڕۆحتم وێدە، بڕیاڕە وا بژیمەوە
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
دەستت بێنە با شێعرەکانم لەناو وەهم تێپەڕێنم
چاوت بێنە دونیای هیوا ببینمەوە
دڵتم وێدە بۆ هەتایە دڵی وێدەم
بێگاری من گەرمەبرینی تەمەنێکن
تۆ نەخۆشوانی هەناسەمی
ڕۆحتم وێدە، بڕیاڕە وا بژیمەوە
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
❤7👏2👍1
شەوە و شەکری دەمی شێعرێ شکابوو
هەزار دەڕژێ لە دەسرەی شەو رڕژابوو
لە مەهتاوی هەناوی هەر تریفێک
خەمێ لەولا سەرینگەی دڵ خزابوو
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
هەزار دەڕژێ لە دەسرەی شەو رڕژابوو
لە مەهتاوی هەناوی هەر تریفێک
خەمێ لەولا سەرینگەی دڵ خزابوو
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
❤5👏4👍2
ئیلاهی ئەو بەیانە هەر بەخێرێ
هەر ئەوڕۆمان بەدڵتربێ لە پێرێ
ئیلاهی هەر هەموومان بێ بەڵا بین
نە شەیتان و نە دوژمن پێن نەوێرێ
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
هەر ئەوڕۆمان بەدڵتربێ لە پێرێ
ئیلاهی هەر هەموومان بێ بەڵا بین
نە شەیتان و نە دوژمن پێن نەوێرێ
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
❤6👍3👏2
پەخشان
هەموو مێژووم لە بەژنی ژانێک هەڵچنیوە
چڵ چڵ بە ژن بوونمەوە خەونی شانۆیەکم بینیوە
من خوڵقاوێکی نەفرەتی بووم
یاغیتر لە مرۆڤ یا نا مرۆڤتر لە یاغی
لە نێوەقەدی بڕیاری بن سێبەردا بوومە تابڵۆ و لە سێنی سینمای جیهاندا شانۆگەری گەردوون، ون بووم من کێم؟ لە کوێم؟
پڕم لە بەتاڵی و بەتاڵێکی تاڵ لە بۆشایی بەشەرتی غوربەتی بوون و نەبوون لە گرێبەستی خەستی شەوی شوالیەکانی دووڕوو
لە ڕووم هەڵنایە هەڵکەمە سەر شانۆنامەی پیستان کە پێست فڕێدەدەن لە عەدەم و من دێمەوە سەر بنج و پنچ داوێمە زەردەڕەگی گەردنتان.
من لە ناسکی نەشکاوم لە پتەوی کۆتەم کوتکێ دراوە لە کەمەرم و کەرت کەرت کراومە کارێکتێری کارنەڤاڵی کەیفانەی کارەساتی بەسەرهاتی نەهاتی هەوێت، کە بمکەوێنیتە ژێر واژۆی چەکمە و چەورایی ژێر سمێڵ.
ئەرێ، هەدادان لە هەراوی بێ هەوێتی هوونەرێکی شەڕانگێزە و گزەکارێکی ئاڵزایمێری
کە بە بوێری بیر لە پرسیاریک بەکەمەوە کۆنتر لە خۆم لە خۆت و لە خەون و خەبات.....
خەون بە تەونی تندراو و چندراوی فەڕشی نێۆماڵێکی چوار قۆزاغەوە و بەیانیەک بچمە سەربان و بانگ لە هیواکانی ناشتراوە و خێنەکانی ڕشتراو و ڕووبارەکانی مشتراوە و شەقامەکانی تێکدراو و ....بکەم
بە گوڵوشەی پەخشانێک و چاوانێکی پڕ لە خولیا، ئامێز بگرمە تاسە نەشکاوەکان و ژوانی ژێر میچێک لە مەچەکێکی بەچەک و چاوی چڕژاو و چریکەی قەڵەم و چەخماخی پەرتووکە شێعراویەکان بکەم.
لە ژێر تۆکڵی کەلامێکی پیرۆزدا لەدایک دەبمەوە ساباتێک لە لانکی هزردا هەڵدەبەستم کە بێچمی قامەتی هەتا قیامەت نەقرمێ!
#شەیدا مەحموودی شنۆ
#پەخشان

👏6👍4❤1
Forwarded from اتچ بات
ئەم ئێوارە وریاتر بووم
پۆلۆ سوورەی هەتاوم خوێندەوە
شەکەتی کێوەکانم کێشانەوە
کەمێ هێدی هەورەکانم نووسینەوە لە نووسینگەی خەیاڵمدا
خێڵی باڵندەکانی بەرەو کۆچ
لەسەر سیمەکانی ڕەشی ڕێگا
بە ئەژنۆی شل دەیانڕوانیە
سەمای بارانێکانی نێو گەنمەجاڕ و جارجار
گاڵتەیان به کڵاوە لارەی داوەڵە دڵپڕەکە دەکرد
چەندە خاوە ئەو دەمژمێرە وا دەزانێ هەر بەهاران خەیاڵ دادەبارێ و هەر پاییزان بۆکڕووزی خەم دێ
وا دەزانێ وێستگەی خەوی بێ هانەسە لێرە دوورە!
ئەو غەریبخانەی
چاوەکانت دەتەکێنێ
ئازارەکانت هەرەس دەکا
سووک دەکا خەزێنەی ئەندێشە و
بەشێک لە ڕەهایی بە سانایی لە خوا دەسێنێ

Telegram
attach 📎
❤5👏4👍3😢1
Forwarded from هەناسەی ئەوین
بەیانە و نمنمی هەستت لەکۆیە
لە سۆی سرتەی سڵاوت دڵ بەسۆیە
بەیانیت باش دە خەو لادە لە چاوت
چ خێرە خۆری مەیلت وا نەدۆیە؟
#شەیدا_مەحموودی_شنۆ
@hanasyaven
لە سۆی سرتەی سڵاوت دڵ بەسۆیە
بەیانیت باش دە خەو لادە لە چاوت
چ خێرە خۆری مەیلت وا نەدۆیە؟
#شەیدا_مەحموودی_شنۆ
@hanasyaven
❤6👍4👏1
Forwarded from هەناسەی ئەوین
شابەیتی شێعری نیشتمان، بەردی خمی هەستی بەسۆم
شەودێزی شەوگاری خەمان، هەر چی خەمە بۆ تۆی دەخۆم
ئاوماڵی موڵکی ڕوومەتم سوور بوو بە سوێندێکی قورس
گەر لێکەوێ باوی هونەر لاڕێ بەرەو ڕێگەت دەڕۆم
#شەیدا_مەحموودی_شنۆ
@hanasyaven
شەودێزی شەوگاری خەمان، هەر چی خەمە بۆ تۆی دەخۆم
ئاوماڵی موڵکی ڕوومەتم سوور بوو بە سوێندێکی قورس
گەر لێکەوێ باوی هونەر لاڕێ بەرەو ڕێگەت دەڕۆم
#شەیدا_مەحموودی_شنۆ
@hanasyaven
❤5👏4👍3
مەقامی قامەتی شێعرت، قەڵەم ناگاتە بەرپاڵی
وەریوه پەرچەمی شێعرم، لەپات کەوتوونە تاڵ
تاڵی
لە شاری دڵ پەنام هێنا، بەروه کۆشکی ئەوینی تۆ
چ سەربەستێکە یایی دڵ، چ تالارێکە نێوماڵی!
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
وەریوه پەرچەمی شێعرم، لەپات کەوتوونە تاڵ
تاڵی
لە شاری دڵ پەنام هێنا، بەروه کۆشکی ئەوینی تۆ
چ سەربەستێکە یایی دڵ، چ تالارێکە نێوماڵی!
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
👏7❤5🤩1
Forwarded from هەناسەی ئەوین
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شانت بێنە سەری وێکەم
دەستت بێنە با شێعرەکانم لەناو وەهم تێپەڕێنم
چاوت بێنە دونیای هیوا ببینمەوە
دڵتم وێدە بۆ هەتایە دڵی وێدەم
بێگاری من گەرمەبرینی تەمەنێکن
تۆ نەخۆشوانی هەناسەمی
ڕۆحتم وێدە، بڕیاڕە وا بژیمەوە
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
دەستت بێنە با شێعرەکانم لەناو وەهم تێپەڕێنم
چاوت بێنە دونیای هیوا ببینمەوە
دڵتم وێدە بۆ هەتایە دڵی وێدەم
بێگاری من گەرمەبرینی تەمەنێکن
تۆ نەخۆشوانی هەناسەمی
ڕۆحتم وێدە، بڕیاڕە وا بژیمەوە
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
❤9👍2
تو کیستی
@AvayeMehregan
تصنیف تو کیستی
• آواز: همایون شجریان
• آهنگساز: محمدجواد ضرابیان
• آلبوم: با ستاره ها
• کلام: فریدون مشیری
تو کیستی که من اینگونه بی تو بیتابم؟
شب از هجوم خیالت نمیبرد خوابم...
@hanasyaven
• آواز: همایون شجریان
• آهنگساز: محمدجواد ضرابیان
• آلبوم: با ستاره ها
• کلام: فریدون مشیری
تو کیستی که من اینگونه بی تو بیتابم؟
شب از هجوم خیالت نمیبرد خوابم...
@hanasyaven
❤5👍3👏1
بەیان تەمەننای نیگاکانمە لە ڕوانینت
بەرامەی ڕۆحبزوێنی کەشی یادی تۆ، کە کۆتەی جەستەی مەستم دەگوورێنێ بە شلکه شێعر و چاوم گیرۆدەی عەشق دەکا بەکاتی نیگات،
جوانترین بەیان لە دوونیا، بە دوونیا دێت،
ئازیزەکم لەلات...
#شەیدا_مەحموودی
@hanasyaven
بەرامەی ڕۆحبزوێنی کەشی یادی تۆ، کە کۆتەی جەستەی مەستم دەگوورێنێ بە شلکه شێعر و چاوم گیرۆدەی عەشق دەکا بەکاتی نیگات،
جوانترین بەیان لە دوونیا، بە دوونیا دێت،
ئازیزەکم لەلات...
#شەیدا_مەحموودی
@hanasyaven
❤12👍1
قورسترین ئازارەکان
هاوارەکان دەخنکێنن
بەڵام ئاوزینگی بێدەنگی
لە ناختدا بەدی دێنن
تەواوی ڕۆح سەنگساروو
مەرگێکی ڕەق ئەسپایی
دادەچێنن ......
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
هاوارەکان دەخنکێنن
بەڵام ئاوزینگی بێدەنگی
لە ناختدا بەدی دێنن
تەواوی ڕۆح سەنگساروو
مەرگێکی ڕەق ئەسپایی
دادەچێنن ......
شەیدا مەحموودی شنۆ
@hanasyaven
❤7👏6