Telegram Web Link
Melate Eshgh
Roozbeh Nematollahi
@hanasyaven


خوا له ئەویندا بدۆزنەوە
جوانترین ڕووی خۆتان پێشان دەدا
ئەوکات بە خواناسین و خۆناسین دەگەن!

شەیدا مەحموودی


@hanasyaven
4👍3🥰1👏1
Forwarded from هەناسەی ئەوین (🌺🌺🌹🌹 ڕێژوانی دڵ)
بەلەز هاتوویته ناو هەستم قەڵەم لێم بێ قەراری کرد
لە سینگی لاپەڕی شێعرم دەبارێنێ، شەداری کرد

لە تەسکی چاکی لێوانت نەگوورا پشکوژی خەندە
لە شەرحی وەرزی پشکووتن کەنفت و کۆڵەواری کرد

سوحا کاتی سڵاوت بوو لە قاتی سەر بەرەو کۆ هات؟
بە نێچیری نیگایەک چووم تەڵەی بێچۆ تەواری کرد

لە پیشەی خۆ عەجەب ماوم هەموو دووپاتە هەر ساتێ
بە دەم ئەم هات و پاتەم گێل، هەتاو مەیلی شەواری کرد

ئەمیری قافڵەی عومرم لە وەسیێتی وچان غافڵ
لە ئامانج، هەرچی پێوابێ بەرەو ئەو کۆچە باری کرد

کە باوە شۆڕشی گەردوون دەڕاسێ دژ به مردن وا
بە تەنگەوتیلی زستانیش ئەوا بیری بەهاری کرد

کە غەزڵیوە غەزەڵ ئەمڕۆ، لە بەستێنی سەهۆڵی سڕ
نزیکە خێڵی باران و، گەفی پیری گەماری کرد

#شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
👏54👍2
کاتێ باران خۆ داوێتە باوەشی یەکەمین گوڵ و گەرنی دەکاتە تاتەبەردی ماچ و کرنۆش
پەپوولە نێڵ دەدا هەرتک باڵی بۆ سەما
هیچ خەیاڵێک بەشم ناکا...بیکەم بە شێعر
مەگەر دەستەکانت
تاوێک لادەنە ناو سینگم و
غەیرێکان هەڵوێژێرن

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
7👍2👏2
بەیانە و دادەگیرسێ تیشکی تاوت
بەتاڵی کە تەلیسمی خەو لە چاوت
لە خێڵی تێکشکاوی شەو مەترسە
کە جیلوەی داوە ئاخێزانی ناوت

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
6👏2👍1
از اندوە عبور کردە، عبادت کردیم
از عشق حذر کردە، سیادت کردیم
تندر شب بە سپیدی نرسد چون
من و تو بە نرسیدن عادت کردیم

شیدا محمودی

@hanasyaven
👍3👏2
بەیانە و نمنمی هەستت لەکۆیە
لە سۆی سرتەی سڵاوت دڵ بەسۆیە
بەیانیت باش دە خەو لادە لە چاوت
چ خێرە خۆری مەیلت وا نەدۆیە؟

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
👍43👏2😢2
شەوە و شابازی هەستی دڵ فڕیوە
خەویش بۆ چاوی بێداریم  فریوە

زرینگاوه خەیاڵت وەک شەوی ڕەش
لە ڕۆحم خەون و هوشیاریت دزیوە

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ


@hanasyaven
8👏3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەیان کورتترین غەزەلی ئەوینە
لە سەرەتای هەتاو ڕا دێتە سەروای دڵ
هاوریشمی خاوە، لە بسکی مەستی شنەبا
دێتە ژوانی ژین و خولیایەکی سوکبار لە جەستەی گەرمی هیوا دەبەستێ و پەیوەستی ڕۆحی نەسرەوتووی چەند دێرێک یادەوەری نەنووسراو دەکا...

شەیدا مەحموودی شنو

ڕۆژتان باش ڕۆژگارتان پڕخۆشی

@hanasyaven
6👍1🥰1👏1😢1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چ مۆسیـقایە ئەمڕۆ ئاسمانی
سەمای باران و بەزمی هەورەکانی
قەتارەی بەست لەسەر بستووی خەیاڵم
هەزار ئەفسوونی تێدا قەترەکانی

#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
4👍2🥰1👏1
ئیلاهی ئەهوەنی گیان و هەناوی
دنەی هەوری، گڕ و نووری هەتاوی
لە ڕازی سەربەمۆری دڵ دەزانی
عەیب پۆشی، گوناهی دوور لەچاوی


شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
6👍1👏1
Forwarded from هەناسەی ئەوین (mahmoudi)
خۆر و مەهــ ،کۆڕی مەلاییک مەجمەعی کەون و زەوی
دەست بە سینە دێنە خزمەت گیان فیدا و سەر نەوی
من کە شەیدا بووم بەجارێ یاغی و سەودا سەرم
هەر بە قوربانی کەسێ بم جارێ تۆی دێتە خەوی


شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
👍43👏2
تێهەڵکێشان و بەرەو پیری شێعری مامۆستا هەڵگورد


بەهار

ڕووخاوە ڕنووی بەندەنی ئاران
ئاوزینگی چلە و مەرگی نەیاران
دیلانی چیا و ڕمبەی سواران
خەملیوە چیا هەر وەکوو جاران

"وا هاتەوە سەیرانی بەهاران"

وەرزی سڕ و کڕ وا بە سەفەر چوو
زستان و زوقم کاتی بەسەر چوو
مزگێنـێ درا سەخڵەتی دەر چوو
هاژە و هەڕەشەی وا بە هەدەر چوو

"بۆژانەوە کەژ و چێنکی بناران"

بڕوانە بەرەو دیمەنی سەحرا
سترانە بە دەم خەندەی شەوبا
مەستانە شکا تێک چووە سەروا
شێواوە خەتی شاعیری "شەیدا"

"گوڵ دێنێ بەرەو ژوانگەیی جاران"

ڕاسانی پەت و پەرچەم و بەندێر
شەمزییوە شەقی ڕوومەتی شەوگێڕ
بازاڕی نەمـا مەرحەمی مەیگێر
بەو حاڵەوە چی ماوە لە سەردێڕ

"تارای دەشەنی گوڵشەنی تاران"

نەورۆزە موبارەک لە گەلی کورد
تین و شەبەقی ئاگری نەمرود
ناگا بە کلەی کڵپەی هەڵگورد
شلێرە شکۆی دا بەلەشی تورد

"چۆن بوونە پەنا و پاڵی هەژاران"

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
5👍3👏2
شێعر
سووک لە دایک دەبێ
قورس دەبێ لە پێخووستی ژین،
بە هەستێڪی پڕ لە ترس
بێ هەست دەمرێ...
دەستێکی دوور
لە نەدیوی جەستەتا
بەرامەی فڕینت پێ دەدا
ئەوە ئاوزینگی زیندەگانیە

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
6👍3👏1
ڕۆحێک بۆتە دیلی جەستەم
دڵێک قۆزاخە دەپسێنێ
لە ناو مندا دەژێتەوه
خۆی لە ڕۆحمدا دەخزێنێ
زیندووترم لە ئەو جارەی
لەدایک بووم بە کاتی ژین
ئاوەدانترین تەنیایم
کەس ئەو بێدەنگیە نەشکێنێ!

#شەیدا_مەحمووی_شنۆ

@hanasyaven
5👍4
دامەمێنە سەر هەڵێنە
هەموو دەمێ بەیانیە
هەموو دەمێ پڕیشکی خۆر
دەستی سەختی چیا ڕادەمووسێ
چاو هەڵێنە!
هەموو ڕۆژێ ڕووباری مەند ڕچەشکێنێ عێلی وڵاتی ئیشکارۆیە
سەیر بکە سینگی زەوی
کۆشکی هەزار باڵندەیە
ئەو ساتەی کە قەفەس شکا
پەنای هەزار هەزار پێڕۆگەیە
دامەمێنە سەرهەڵێنە
هەموو دەمێ بەیانیە........

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
5👍5
دووری لەمن نیزیکترین قەدەری دڵ
چاو هاتە سەر پەسن و خەتی نەزەری دڵ
وەرزی حەزم چوار دەی سەوز بەدی دەکا
ڕێکەوتی بوونم تۆی ئەتۆ شەرەری دڵ


شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
8👍2👏1
من هەڵە دەکەم
یا ئەو تەمەنەی منی بەهەڵە تا ئێرە هێناوه
من تاوان دەکەم
یا بەتاوانی ژیان بارگەی مەرگم تێک ناوە
من شاعیرم
یا شەیدایی وشەکانی لەناو ڕۆحم هەڵێنجاوە
من دوو دڵم
یا قسەی مفتم لە یاسای خۆم زۆر ڕۆناوە؟


شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
👏6👍51
Ey Namat Az Delo Jan ~ Music-Fa.Com
Alireza Eftekhari ~ Music-Fa.Com
ای نامت از دل و جان

🗣
#علیرضا_افتخاری

ای نامت از دل و جان
در همه جا به هر زبان، جاری است
عطرِ پاک نفست؛
سبز و رها از آسمان جاری است…
نورِ یادت همه شب در دل ما
چو کهکشان جاری است

تو نسیم خوش نفسی
من کویر خار و خسم!
گر به‌ فریادم نرسی؛
من چو مرغی در قفسم…

تو با منی اما من از خودم دورم

چو قطره از دریا من از تو مهجورم

با یادت ای بهشت من آتش دوزخ کجاست؟!
عشق تو در سرشت من، با دل و جان آشناست…

چگونه فریادت نزنم؟
چرا دم از یادت نزنم در اوج تنهایی؟
اگر زمین ویرانه شود…
جهان همه بیگانه شود
تویی که با مایی

@hanasyaven
4👍3🥰1
2025/07/10 05:07:35
Back to Top
HTML Embed Code: