Telegram Web Link
من دانەدووی شێعرەکانتم
نە کۆتام و نەسەرەتا
لاشەم گڵکۆی سەبووریە و گەرنم هەودای هێڵی بوغزی
پڕ لە شکی غەریبی و بەتاڵ لە ئاشنایی خۆم،
خەونی کۆتا
من ئەکتەری پێکەنینی بزەی ڕووتم
بەردەستی چەند هەستی ڕووتم
 قوربانی دوو قیامەت و
هەر له وەهمی شەرما سووتم
دا، دامشارن
من لە تەک یاساکانا جووتم
لەبەر چاوتان دۆزەخێکانیش لەبارن؟
لە ژیاننامەی خەونەکانم
قارەمانێکی دەست بەسراوم
خۆم سزا دا
خێوی ئازار و بێ تاوانێکی تەمێ کراوی دادگای قەومی عەقڵ هەڵپەسێراوم...


#شەیدا_مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
ئەو ئەسرینەی دەخزێتە خوار
شیلەی ڕۆحی بریندارە
ئەو ئازارەی دێتە زمان
هەمان شێعرێکی خوودارە
شاکاری سووکی سووتان و
کۆتایین هێزی بڕیارە


شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
پێکێک لەهەست دەدەم ئەمشەو
هوشیارانە مەستیم دەوێ
لە تایفەی شاعیرانم
حەسڕەت لە چاوم ناکەوێ
یاڕەب دڵیش عەوڕەتێکە
حیجاب داوێمە سەر ئەوێ!



شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
کفنم کردن ئەو خۆزگانەی
زەمانێک تاکە هێمای فڕینم بوون
من باڵندەی ڕسراوی نێو فەرشی خەیاڵی باتڵم
کە تەمەن دێت و پێم لێدەنێ!


#شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
پاییز وێنەی عەشقێکی ناوەختە
جگە لە هەڵوەرین
ئەنجامێکی تری نییە...

#شەیدا_مەحموودی


@hanasyaven
تۆ هەزار خەم و هەزار دڵەڕاوکێ و
هەزاران هیوای
تۆ تەمەنێک خامۆشی و
تەمەنێک هاوار و...،
هەر چی بی
تۆی تەرمی ژیانم دادەپۆشی ...

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
چەند غەریبەن
ئەو هەردانەی هەنگاوەکانتیان بینیوە
هەدا نادەن ئەو کێوانەی
تۆیان لە باوەش تەنیوە
چەند ئەفسانەن
ئەو خەیاڵانەی
دەستیان کورتە لەحاند ئاوەز
ئەمڕۆ شێعرێک
ڕۆحمی کوشی
بێگانەیەک بانگی کردم
خۆم ترازاند
چوومەوە سەرەنجامێکی غەریب
بەدرێژایی ژیندا ژیام
بە بەرینایی خەیاڵدا مردم
خۆم بەستۆی ئەویندا بڕی
ئەو کە زیندووترین نەهێنییە
شەیداترین مزگێنیە
لەو ژاوەژاوەدا،
زەینی دەیە
ئەو ڕستانه خۆ ڕەوای گفتگۆیەک دەبینن،
کە تۆ بیانقەبڵێنی...!

شەیدا مەحموودی شنۆ

19 سەرماوەزی 1403

@hanasyaven
بێ ڕەحمتر لە دونیا هەر دونیایە
دەتژێینێ بە ئیجبار و دەتمرێنێ بێ ئیختیار

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
Forwarded from هەناسەی ئەوین (mahmoudi)
لەشم قۆزاخەی بەستووە
پڕم لە تەنیایی ژنێک

شەیدا مەحموودی شنۆ


@hanasyaven
چاوەکانت ڕۆمانێکن
بە تێمی غەم داڕێژراون
داستانێکی کۆن و نوێنە
بە غەریبی لێک ئاڵاون...

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
لە هیچ بایەک ڕانابینم هەواڵی من ببا
بۆ ئەو گەڵایەی وا
لە سەر لوتکەی تاقە داری ئەم قەدپاڵە
پەنجەی ناوەتە ناو پەنجەی ویشکە پەلی سەرما بردوو، تل ئەخواتەوە
بڵێن ژیان بەڵێنێکە هەتا مردن دەست لە یەخەت ناکاتەوە...

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
لە ئاخێزگەی ئەوینمدا عەقیقی گەردەنی شێعری
هەموو ڕۆژی هەواڵی خۆت بە خەونی جادە دەسپێری

لەیادمدا دنەی دەردی لەدەردمدا شنەی ڕۆحی
دە نەمزانی شەڕەنگێزی وەیا ئاشووبی یا خێری

نەوای نەرمی نەهانی هەی نەهێنێکی نەگونجاوی
هەوێنی هەون و هەژمەتمی، لە خەونمدا نە شەوبێری

لە وەرزی هزری ئەندێشەی بەهارم پاییزت دادا
دەری سارام لەسەر پشتە ئەگەر ئەوجارە ئاودێری

بەڵێن بێ لەیلی بێ مەیلیم بەمەیلی گڵ دەکەم سەرپۆش
ئەتۆ مەجنونی جەبرێکی لەجەرگەی جەرگە جوامێری



#شەیدا_مەحموودی_شنۆ

@hanasyaven
هەرمەلەی سەرمایە ئەمما تیشکی ڕۆژ یەڵدای بەزاند
وەسڵی خۆر و تۆف و ئاگر جەرگی زستانی پساند
شەونشینان یادی یەڵدا و کۆچی پاییزتان بەخێر
ڕەوڕەوەی ڕێکەوتی ژینە ژانی تەنیایی شکاند

شەیدا مەحموودی شنۆ


1403/9/29

@hanasyaven
Track B - 2/3
Shahram Nazeri
بشنویم.....

از غم عشقت، "دل شیدا" شکست
شیشه ی می در "شب یلدا" شکست

🔸
#شهرام_ناظری

┈••✾•🍂🌸🍂•✾••┈
@hanasyaven
ئێوارەی دۆینێ ۱ی بەفرانبار ڕۆمان نووسی بەتوانا فەتاحی ئەمیری کۆچی دوایی کرد

فەتاح ئەمیری لەدایک بووی ساڵی ۱۳۲٥ی هەتاوی لە شاری بۆکان بوو

ڕۆمانەکانی بریتین لە #هاوارەبەرە #میرزا #گێژەڵووکە #زیندەخەو #خەم_و_خەیاڵ

ڕۆحی شاد یادی هەرماو

@hanasyaven
بۆ دایکم و دایکانی نیشتمان


دایە دووندی دڵۆڤــانی، ئەی سەرکردەی دلئاوایی
چاوەکانت دەشوبهێنم بە گۆی زەوی
بە بارستایی چاوەڕوانی
قەڵافەتت دەستەچیلەی بەژنی ژیان.....
دایە تۆ داڕێژگەی بەتامترین ئەوینێ بووی مرۆڤ چێشتی
چرکە چرکەی ئاوزینگێکی بێ مردن بووی
بزەی کاڵی ناشارەزای نەدیتراوی
نرکەی دڵی نیوەشەوی نژد و ژانی
نساری سەر سەری ساڵانێکی پڕ لە سوورەتاوی
دایە لە زۆزان و زووقم و زۆنگ و زەهری زەمان ئامێزی  ئاوەدانت  کە زێدی زیندگانیە زەوت دەبم
لە سەر کۆشی کامەرانیت
کە قەڕەوێڵەی قوورسترین خەوی خاترجەمیە
ماچ دەکەم
ئەی ئەهوەنی ئارانی ڕۆح زاینگەی بەرزترین ئاواتەکان......
هۆ دایە گیان دە بمبەوه بۆ سەردەمی گرووگاڵیم بۆ ئەوپەڕی گەرمەلەی مناڵیم
بمبەستەوە  بە دەسرازەی دایکانەوە گرێم بدە گەورە نەبم جگە لەتۆ نەناسم من لەو جیهانە کەسێک تر.......
تۆ دەزانی کە گاگۆڵکە لەم جیهانە جەزرەبەی جەرگ و سووتانە هەم سێدارەو هەم سندانە
هەڵمگرە لە کەژاوەی کۆڵی ماندووت وەڕەز نابم دەبمە کۆچەر لە سەر شانت
لە گەڵ کاروانی تاسەوە هەر لە کازیوەی تارا هەڵدانت تا کۆچی هەتاوی ئاواتەکانت کپ کپ دەبم کەزیەکانت هەر بۆن دەکەم تا دارە داری دارەدەستی دەوری پیریت
دایە دەمەوێ بگەڕێمەوە بۆ ناوەخۆت
دونیام ناوێ نێوکم مەبڕن با دانەبڕێم لە بۆنی ژین با ڕانەیەم لەگەڵ دووپاتەکانی بێ هەست و تین
دایە پەنجەکانت دەساری  برکی هەناون 
چاوی کزت دیرۆکی دەرد و دڕک و داڵن
بیروەری دۆخی داخی بەرەژانن
ناڵە و نزگی نەبینراوت لە ڕوومەتی داڕماوت هاوار دەکا
نزا و نەزری دوای ئازارت
فرمێسکی گەرمی هاوڕازت
هەزار ڕازی نەبیسراوت
تاپۆی شێعرم پووچەڵ دەکا و
چارەنووسی پێنووسی سڵ لە سێدارەی
سەرگوزەشتەی سوێری ڕوومەتی سوورت سەر دادەنوێنێ
هەی من بمرم بۆ هەزار خۆزگەی نەکوتراوت...

شەیدا مەحموودی شنۆ

@hanasyaven
یک شبی مجنون نمازش را شکست
Ey Khoob
⬇️ دانلود موزیک در آهنگیفای



یک شبی مجنون نمازش را شکست

بی وضـو در کوچه‌ی لیلا نشست

عشق آن شب مست مستش کرده بود

فـارغ از جام الستش کـرده بود

سجده‌ای زد بر لب درگاه او

پُر ز لیلا شد دل پر آه او

گفت یا رب از چه خوارم کرده‌ای

بر صلیب عشق دارم کرده‌ای

جام لیلا را به دستم داده‌ای

وان‌در این بازی شکستم داده‌ای

نشتر عشقش به جانم می‌زنی

دردم از لیـلاسـت آنم می‌زنی

خسته‌ام زین عشق، دل خونم نکن

من که مجنونم تو مجنونم نکن

مرد این بازیچه دیگر نیستم

این تو و لیلای تو ... من نیستم🖤

گفت ای دیوانه لیلایت منم

در رگ پنهان و پیدایت منم

سال‌ها با جور لیلا ساختی

من کنارت بودم و نشناختی

عشق لیلا در دلت انداختم💔

صد قمار عشق یکجا باختم

کردمت آواره‌ی صـحرا نشد

گفتم عاقل می‌شوی اما نشد

سوختم در حسرت یک یا ربت

غیر لیلا بر نیامد از لبت

روز و شب او را صدا کردی ولی

دیدم امشب با منی گفتم بلی

مطمئن بودم به من سر می‌زنی

در حریم خانه‌ام در می‌زنی

حال این لیلا که خوارت کرده بود

درس عشقش بی‌قرارت کرده بود

مرد راهش باش تا شاهت کنم

صد چو لیلا کشته در راهت کنم🖤



@hanasyaven
کە تای سەرما لەشی دارانی داگرت
هەور هات و پزیسکی تاوی داگرت
ئەوا سوڵتانی زستان هاتە حوکمێ
سەمای باڵی مەلی زۆزانی  ڕاگرت


شەیدا مەحموودی شنۆ



@hanasyaven
تای سەرما: تب سرد
داگرت: گیرۆدە کرد(مبتلا کرد)
داگرت: داگیر کرد( بە یغما برد)
مەردی ماندووی مەیدانی ژین
جیهان بەتۆوە پڕ تاو و تین
مەچەکەت ڕاگری میچی ژیان
سینگت مەتەرێزی هەزار ئازار و ژان
مەکتەبی ئەزموونی تۆ زانکۆی زیندەگانییە
لە ژێر زەبری زەنازەنای زەماندا، کە زەوت بوونی تێدا نییە، لای تۆ هێستاش ئەرزانییە
داروپەردوی ژیانت هەڵچنی،
پەرژینت لە بەژنی ماڵباتدا چنی
تۆ پیرۆزی،
پارێزگەی پیرۆزییەکانی، بەهێزی
بابەگیان ئێستا
ڕۆژ و ڕۆژگاری گرانییە
لە هەموو کات زیاتر گراناییت لەسەر شانییە
ئاسایشت شەرمەزاری تۆیە
ئەوین قەرزداری تۆ...
تۆ خۆڕاگرترین خوڵقاوی خوای،
بە بڕشتی پڕ بە بارستایی دەشتی ئەنوای
تا تۆ هەی هیوا هەیە
هەبوونی تۆ هەناسەیە
تا دیواری پشتت ڕاوەستاوه،
ڕۆژگارمان پڕ لە ڕووناکی و هەتاوە
بارمان ڕاست و ئاسمان ساوە
تۆی کە مانای بۆ مانەوە
حیکایەتی بۆ حەوانەوە
ئەوینی گەرم و بێ دەنگی
نەخشینترین تابڵۆی، کە بێ ڕەنگی!
گەر لێم بپرسن کێیە سەبوور
لە کوێیە کاریتەی غروور
دەڵێم ئەو هەر تەنیا بابە
بابە! خۆبەخشێکی زۆر نایابە

ڕۆژتان پیرۆز باوکانی نیشتمان❤️


شەیدا مەحموودی شنۆ


@hanasyaven
2025/06/29 00:23:58
Back to Top
HTML Embed Code: